图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,120
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نا بۆ بێسەروشوێنکردن، بەڵێ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی قوربانیان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نا بۆ بێسەروشوێنکردن، بەڵێ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی قوربانیان

نا بۆ بێسەروشوێنکردن، بەڵێ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی قوربانیان
نا بۆ بێسەروشوێنکردن، بەڵێ بۆ دیاریکردنی چارەنووسی قوربانیان

ئەمرۆ 30ی ئاب ڕۆژی بێسەروشوێنکراوانە لە جیهان, کوردستانیش هەرێمێکە لە وڵاتێک کە عێراقە یەکێکە لەو 84 وڵاتەی جیهان کە ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتیانی بێسەروشوێنکراون بەهۆکاری سیاسی، جیاوازی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی, لە جیهاندا ژمارەی بێسەروشوێنکراوانی ڕاگەیەنراو بە 52250 کەس دیاریکراوە، کە ئەوانەن تۆمارکراون لە ناوەندە جیهانییەکان بە تایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سوری جیهانی و هاوپەیمانی جیهانی دژ بە بێسەرو شوێنکردن و.... لە کاتێکدا تەنها ژمارەی بێسەرو شوێنکراوانی کوردستان لە قوربانیانی ئەنفال و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و...چەندین بەرابەری ئەو ژمارەیەیە, بە شێوەی گشتی ژمارەی بێسەروشوێنکراوان لە جیهان خۆی دەدات لە 50 ملیۆن کەس, لە ناویشیاندا لە 30 وڵات زیندانی نهێنی هەیە, عێراقیش یەکێکە لەوان, بەشی زۆری بێسەروشوێنکراوان لە پیاوان پێک دێن.
لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە 82000 کەس بێسەروشوێنکراوە، 2000 زیاتری لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە ئەنجامدراوە، لە سریلانکا 60 بۆ 100 هەزار کەس بێ سەرو شوێنکراوە، تەنانەت بەشێک وەک ئەنفالکراوانی کوردستان ئەوانەن خۆیان داوەتە دەستەوە، لە ئەرجەنتین 30000 کەس بێ سەرو شوێنکراوە لە ساڵانی نێوان 1976 بۆ 1983.

ئەوانەی تۆمارکراون لە عێراق 16544کەسە, لە سریلانکا 12226هاووڵاتییە, ئەرجەنتین 3449, گواتیمالا 3155, پیرۆ3009, سلفادۆر 2661, کۆڵۆمبیا 1235 کەسن.
تەنها لە نیوەی ئەمساڵ 11000 کەس بێسەروشوێنکراون لە عێراق.
ئێمە پێمان وایە:
•بێسەرو شوێنکردن هەموو کات تاوانە, دەوڵەت ئەنجامی بدات یان میلشیاو گروپی چەکدار بەهەر پێناسێکەوە بێت.
• بێسەروشوێنکردن تاوانێکی زەقی مافی مرۆڤ و یاسای نێو دەوڵەتی و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤە، بە پێی پەیمانامەی ڕۆما دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە، کات و شوێن تاوانەکە بە زیندویی دەهێڵێتەوە، بنەماڵەی قوربانی مافی قەرەبوو و زانینی ڕاستیەکانیان هەیە.
•هیچ دەسەڵات و گروپێک مافی بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتیانیان نییە, کە تاوانکار بە پێی یاسای نێودەوڵەتی نابێت لە سزا ڕزگاری بێت.
•بێسەرو شوێنکردن پێشێلی مافی یاسایی تاک, مافی ئازادی و ئاسایش, مافی ئەشکەنجە نەدان, مافی ژیان, مافی ناسنامە, مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە, مافی پاراستنی مافی مرۆڤ لە کاتی گلدانەوە, مافی قەرەبوکردنەوە, مافی وتنی ڕاستییەکان, مافی ئابووری, کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، مافی خێزانداری، مافی ئاستی ژیان، مافی تەندروستی و فێربوون، مافی کەرامەت و داوای لێبوردنکردنی قوربانی، مافی کەسایەتی یاسایی.........هەیە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی بوونی سەدان دیاردەی بێسەروشوێنکردن بەهۆی عەقیدەی سیاسیەوە لە باشوری کوردستان و دەیان هەزار لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لە لایەن ڕژێمە دکتاتۆرییەکانی ناوچەکەوە, داواکارین:
1- حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی بێسەروشوێنکراوان, هۆکاری بێسەروشوێنکردن و هۆکاری مردن, شوێنی مردنیان بڵاو بکاتەوە, ئەوانەشی ماون ئازادیان بکات.
2- شوێنی کۆکردنەوەی بێسەروشوێنکراوان بپارێزرێت و بۆ یاداوەری بێسەرو شوێنکراوان و دروست کردنی مۆنمێنتی یاداوەرییان.
3- بە یاسا بێسەروشوێنکردن لە کوردستان قەدەغە بکرێت.
4- داوای لێبوردن لە بنەماڵەکانیان بکرێت و پەیمانی دوبارە نەکردنەوەی بدرێت.
5- ڕوفاتی قوربانییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ کەسوکاریان.
6- قەرەبووی ئابووری کەسوکاریان بکرێتەوە بۆ ماوەی ڕابردوو, ژیانێکی شەرافەتمەندانەیان بۆ دابین بکرێت لە ڕوی دارایی و خوێندن و چارەسەری تەندروستی.
7- مافی کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانە هەموو ڕاستییەکان لەسەر بێسەروشوێنکردنی ڕۆلەکانیان بزانن, تەواوی زانیارییەکانیان لە بەرواری بێسەروشێوێنکردنەوە بۆ ئاشکرا بکرێت.
8- بە یاسا پارێزبەندی بۆ کەسوکاری قوربانیان, پارێزەرەکانیان، ڕێکخراوەکانیان دیاری بکرێت بۆ وتنی ڕاستییەکان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
9- پێویستە زیندانەکانی کوردستان سجلی هاتووان و دەرچوانی هەبێت, هیچ کەسێک لە دەرەوەی زیندانە فەرمییەکان زیندانی نەکرێن و زیندانی نهێنی وەک تاوان سەیر بکرێت.
10- پشکنین بکرێت بۆ قوربانیانی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بۆ ناسینەوەیان.

رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览609
HashTag
来源
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 30-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 29-08-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-08-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):29-08-2022
URL
此产品已被浏览609
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,120
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!