ناو: دەروون
ناوی باوک: محەمەد
رۆژی لەدایکبوون: #1979-01-17#
$ژیاننامە$
لە دایک بووی 1979-01-17م لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە دایک بووم.
لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی بووم دواتر چومە ناوەندی وەطەنی کوڕان و دواتر ئامادەیی سلێمانی کوڕان و دواتر ئامادەیی ڕۆشنبیری کوڕان و دواتر چوومە کۆلێژی پەروەردەی سلێمانی ساڵی 2006-2007 کۆلێژم تەواو کرد.
سەرەتای دەستپێکردنی یاریکردنم لە ناوەندی وەطەنی کوڕان بوو دواتر کە چوومە ئامادەیی سلێمانی کوڕان لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای خوالێخۆشبوو مامۆستا عاصی بوومە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان و چەندین نازناوم بۆ ئامادەیی سلێمانی تۆمار کردووە، لە ساڵی 1996 ژمارەی پێوانەیی ئامادەییەکانی سلێمانیم شکاند کە توانیم (6، 55م) خۆم هەڵبدەم وە چەندین ساڵ لە یاری گۆڕەپان و مەیدان کە یاری 100م و 200م و سێ باز و یەک باز و 400م بەرید و 100م بەرید یاری بکەم و ئاستێکی بەرچاو ببینم وە لە ساڵی 1992 وە پەیوەندیم کردبوو بە یانەی وەرزشی سلێمانی بۆ یاری تۆپی سەبەتە وە لەبەر ئاست بەرزیم لە ساڵی 1994وە چوومە پێشکەوتووان هەرچەندە تەمەنم بچووک بوو بەسەرپەرشتی کاک بەختیار. وە بەسەرپەرشتی دکتۆر ئاراس یاری تۆپی دەستم بۆ یانەی سلێمانی ئەکرد لە هەمان ساڵدا توانیمان پلەی یەکەمی یانەکانی سلێمانی بەدەست بهێنین بۆ لاوان لەژێر سەرپەرشتی کاک کامەران وە لە ساڵی 1995 لە یاری گۆڕەپان و مەیدان کە بۆ یانەی سلێمانی یاریم دەکرد لە شاری #هەولێر# بۆ یانەکانی کوردستان کە توانیم پلەی چوارەم بەدەست بهێنم لە یاری یەک بازدا وە لە ئامادەیی سلێمانی چەندین نازناوی قوتابخانەکان لە یاری باسکە.
ساڵی 1996 پەیوەندیم کرد بە یانەی وەرزشی ئاشتی بۆ یاری تۆپی دەست. لە هەمان ساڵدا واتە ساڵی 1996 بە شێوەی خواستن پەیوەندیم کرد بە یانەی وەرزشی یۆهان کە چەندین پاڵەوانێتیمان بەدەستهێنا لە یاری تۆپی سەبەتە بەسەرپەرشتی خوالێخۆشبوو دکتۆر ئەیاد وە بۆ ماوەی 3 ساڵ لە هەڵبژاردەی سلێمانی بۆ تۆپی سەبەتە یاریم کردووە و وە بۆ ماوەی 4 ساڵ لە هەڵبژاردەی زانکۆ یاریم کردووە بۆ تۆپی سەبەتە بەسەرپەرشتی خوالێخۆشبوو دکتۆر ئەیاد لەگەڵ دکتۆر دیار و تۆپی دەست بەسەرپەرشتی دکتۆر ئاراس وە چەندین مەدالیا و کاس و نازناوم بۆ یانەکانی سلێمانی بەدەستهێناوە لە یاری تۆپی دەست و سەبەتە و گۆڕەپان و مەیدان.
وە لە ساڵی 2010 چوومە یانەی نەورۆز بۆ یاری تۆپی دەست دووجار پلەی یەکەمی کوردستانمان بەدەستهێنا و جارێک پلەی یەکەمی سلێمانی، جارێک پلەی دووەمی سلێمانی و پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی خوالێخۆشبوو #چۆمان#مان بەدەستهێنا لەژێر سەرپەرشتی کاپتن هاوکار و هەروەها یاری تۆپی سەبەتەشم ئەکرد پلەی یەکەممان بەدەست هێنا لەسەر ئاستی یانەکانی سلێمانی بەسەرپەرشتی کاک شۆڕش وە لە ساڵی 2010 لە شاری بەغداد کە بۆ هەڵبژاردنی یاریزانی لاو بۆ هەڵبژاردەی عێراق چوومە شاری بەغداد و کە دوو یاریزانی بەتوانا هەڵبژێردران بۆ هەلبژاردەی عێراق کە منیش وەک ڕاهێنەری ئەو دوو یاریزانە لەوێ ئامادە بووم وە خولێک بۆ ڕاهێنەرەکانی شارەکانی عێراق کرا لەژێر سەرپەرشتی چەند مامۆستایەکی ئەمریکی کە توانیم یەکەم کەس بم کە ئەو بروانامەیە بەدەستبهێنم لە کوردستان، وە ساڵی 2000 توانم ببمە خاوەنی مەدالیای ئاڵتون لە یادی 50 ساڵەی یانەی سلێمانیدا.[1]