ساجی زنجیر، کەوتە مەنجەڵ، کۆڵەکە نەوی، بەغدا ڕەوی.
ساج بە زنجیر بە سێپایەکدا هەڵدەواسرێ و خواردنی تێدا سازدەکرێت، ساج: مەبەست لە ئاسمانە کە لە قەوسیدا لە ساج دەچێت، کەوتە مەنجەڵ: مەبەست لە زەوییە کە بە مەنجەڵ چووێنراوە، کۆڵەکە نەوی، کۆڵەکەی هەر ژوورێک بکەوێ، سەقفەکەی دێتەخوار، کاتێک کە باران دەبارێت، وەکوو ئەوە وایە کە ئاسمان کەوتبێت و هەمووی بێتەخوار، بەغدا ڕەوی، مەبەست لە هەورەبرووسکەی کاتی باران بارینە. وەڵام (هەورەبروسکە و باران) . [1]