تا لێی نەدەی، دەنگی نایەت.
مەبەستی مەتەڵەکە دەهۆڵە (دەهۆڵ: ئامێرێکی موزیکیی پێستداری لەکەپووری کوردییە، لە دار و پێستی ماڵات درووست دەکرێ، پێکدێ لە دەهۆڵ و داری دەهۆڵ، لە بۆنە کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکاندا بەکاردێ) واتە: هەتا بەداری دەهۆڵ لە دەهۆل نەدرێ، دەنگی نایەت، وەکوو پەندیش بەکاردێ واتە: تا قسەیەک نەوترێ، بڵاونەبێتەوە. وەڵام (دەهۆڵ) .[1]