دیتم لە دەرکی خۆشناوان
وەک سووسکه گرتم بەداوان
ماچم کرد له هەردوو چاوان
تەحا لە کەواکەی کۆنی
وەک ڕەیحانە دەڕوا بۆنی
ژوانمان گردی #کەکۆن#ی
تەحا لە کەواکەی چیتی
دوونێ و پێرێ لۆ خۆم دیتی
ژوانمان لە کانیێ جلیتی
دەرکی خۆشناوان: شوێنی دەرگای باکووری شورەی #کۆيە# بووە.
کە کۆن: گۆڕستانێکی زۆر کۆنی ڕۆژئاوای کۆیە.
کانیێ جلیتی: کانێیکە کەوتووته دامێنی گەرەکی (جەمعیە) ی ئەمڕۆ[1]