پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ئايينی ئێزدی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ئايينی ئێزدی

دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ئايينی ئێزدی
دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی ئايينی ئێزدی
#کەیوان ئازاد ئەنوەر#

ئایینی ئێزدی بە یەکێک لە کۆنترین ئەو ئایینانە دادەنرێت، کە لە لایەک لەسەر خاکی کوردستان دەرکەوتووە، لە لایەکی دیکەوە بڵاو بووەتەوە. یەکەمین ئاماژەش بە دەرکەوتنی زاراوەی ''ئێزدی'' وەک ناوێک بۆ ئایینەکە، لە زاراوەی (ئێ زی دی E-Zi-da)ی سۆمەری وەرگیراوە کە مانای خودای گیانی پاک و بێگەردی بەخشیوە. مێژووەکەشی بۆ هەزارەکانی سێیەم و دووەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە کە لای سۆمەرییەکان پەرستراوە.

بەم بەڵگەیەش بێت، لە هەزارەی سێیەمی پێش زایین خودایەک بۆ پەرستن بە ناوی ''ئێزدی'' لە وڵاتی سۆمەر هەبووە و پەرستراوە و ئەرک و بنەمای تایبەت بە خۆیشی هەبووە، بەڵام ئەوە ڕوون نییە ئەو خودایە لە خاکی کوردستانەوە بۆ وڵاتی سۆمەر هاتووە؟ یان داهێنراوی خودی سۆمەرییەکان بووە؟

لە سەردەمی (دەوڵەتی ماد)یشدا ئاماژە بە خێڵێک کراوە بە ناوی (بارتاسنی)، کە وەک هێزێکی شەڕکەر، لە ساڵی (612 پ.ز) هاوکاری و پشتیوانیی مادەکانیان دژی ئیمپراتۆریی ئاشووری کردووە. زۆریش پێ دەچێت ئەو خێڵە ئەوانە بووبن کە لە قۆناغی دواتردا بە (داسنییەکان) ناسران و لە نزیک شاری (نەینەوا)ی پایتەختی ئیمپراتۆریی ئاشوورییەوە، هاوکار و پشتیوانیی مادەکانيان کرد بۆ لێدانی ئاشوورییەکان.

ئەوەش دوای پشتبەستن بەو ڕاستییەی، کە خودی (داسنی) سەرباری ئەوەی ناوی چیاییەکی بەرزی باکووری خۆرهەڵاتی شاری مووسڵ بووە لە ناوچەی جزیرە و چیاکەش لەو سەردەمەدا هەبووە، لە هەمان کاتدا مەڵبەندی چەندین تیرەی کورد بووە، کە بە داسنییەکان ناسراون، وەک (خاڵی، پەیسان، مەحموودی، دونبڵی، داسنی). هەمووشیان بەپێی چەندین تۆماری مێژوویی، باوەڕداری ئێزدی بوون.

لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان سەردەمدا و لە (ئاڤێستا)ی کتێبی پیرۆزی ئایینی زەردەشتیدا، زاراوەی (ئێزدی) بۆ ناوی خودای گەورە و باڵادەست هاتووە. ئەوەش جیاواز لە ناوی (ئاهوورامازدا)، ناوی خودای چاکەکار و باڵادەست، کە لەو ئایینەدا هەبووە.

لە تۆمارێکی مێژوویی دیکەدا، کە بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، (کسەینەفون)ی سەرکردەی یۆنانی لە بەرهەمەکەیدا (Anabasis) باسی لەوە کردووە کە لە کاتی گەڕانەوە و پاشەکشەکردنیان بۆ وڵاتی خۆیان، دوای ئەو شکستەی بەرامبەر سوپای هەخامەنشییەکان و لە شەڕی (کۆناکسا) لە ساڵی (401پ.ز) دووچاریان بوو، لەنزیک شاری (نەینەوا) تیرەیەکی جەنگاوەر و ئازا و باوەڕداری خوداپەرستی یەزدانيان بینیوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناو و شێوازی باوەڕ و ئایینەکەیان بکات. ئەو باوەڕەی ئاماژەیشی پێ داوە، هیچ یەک لە باوەڕەکانی (میترایی، زەردەشتی) نەبوون، چونکە ئەو هەریەک لە پەيڕەوانی ئەو ئایینانەی لەنێو سوپا و دەوڵەتی هەخامەنشیدا بینیوە و ناسیوە. هەموو ئەوانەش ئەمانگەیەننە ئەوەی، کە ئەو ئایینە لە هەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە، تا سەدەی پێنجەمی پێش زایین هەبووە و لە کوردستاندا بڵاو بووەتەوە.

کاتێکیش دەگەینە سەدەکانی ناوەڕاست، (ئەلبلازەری) مێژوونووسی عەرەبی و ئیسلامی ئاماژەی بەوە داوە، کە کاتێک (عوتبەی کوڕی فەرقەدی سەلەمی) لە ساڵی (20ک/ 640ز) بەرەو (نەینەوا) بەڕێ کەوتووە، بەری خۆرهەڵاتی شارەکە ئیسلامیان بە ئاشتیی وەرگرتووە، بەڵام بەری خۆرئاوای نەینەوا لەسەر پێدانی باجی جزیە ڕێک کەوتوون. هەر لە بەری خۆرئاواش کۆمەڵێکی دیکە هەبوون، کە پێوەری (باجی جزیە) نەیگرتوونەتەوە، چونکە وەک ئایینەکانی (جوو، زەردەشتی، مەسیحی) خاوەن کتێب نەبوون. هەر بۆیە زۆر پێدەچێت ئەوانەی ڕووبەڕووی ئەو سوپایە وەستاون و ناچار بە شەڕکردن بوون، باوەڕدارانی ئێزدی بووبن.

(ئیبن حەوقەل/ 367ک- 978ز)یش وەک گەشتیارێکی ئیسلامی، لە باسی شاری (جزیرە)شدا دانیشتزوانەکەی بە (شەیتانپەرەست و خەواریج) پێناسە کردووە. ئەمەو ئاماژەی بەوەش داوە، کە ئەگەر دەسەڵاتی شەیتانپەرەست و خەواریجەکان بهێڵێت، شارەکە ئارامیی تێدایە و مەڵبەندێکی بازرگانییە، بەڵام بەهۆی ئەوانەوە ئارامیی شارەکە تێکچووە و دەسەڵاتدارانی ئیسلامیش وازیان لێ هێناون. بەم دەقەش بێت، پێدەچێت مەبەست لەو شەیتانپەرستانە! (باوەڕداری ئێزدی) بووبن، نەک (زەردەشتی)، چونکە ئەگەر ئەوان لە باوەڕدارانی زەردەشتی بوونایە، ئەوا وەک (باوەڕداری ئاگرپەرست) یان (زەردەشتی و مەجووسی) ناوی دەهێنان.

ئەوانەیشی مێژووی ئایینەکە بۆ کەسایەتیی (عودەی کوڕی مسافر) یان (شێخ ئادی) دەگەڕێننەوە، دەگەینە ئەوەی کە ئەو کەسایەتییەکی دیاری بواری زانست و ئەدەب و فیقهی ئیسلامی بووە، نەوەک ئێزدی و لەنێوان ساڵانی (465-557ک/ 1074-1164ز)یدا ژیاوە. ئەو لە (کونە مشک- بیت فار)ی سەر بە شاری (بەعەلەبەک)ی وڵاتی شام لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنیشدا شارەکانی (مەککە، مەدینە، بەغدا، هەولێر، مووسڵ) بە شوێن فێربوونی زانستی ئایینییدا گەڕاوە.

دواتریش لە (لالش) گیرساوەتەوە و دەستی داوەتە خوداپەرستی و کەوتووەتە نزیکبوونەوە لە ئێزدییەکان و تێڕوانین لە ئایینەکەیان. بەمەش توانیویەتی لەلایەک ئایینەکەیان بخاتە چواچێوەیەکی دیاریکراو، لەلایەکی دیکەوە کەوتووەتە ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و گرفتەکانیان. بەمەش (شێخ ئادی) سیمایەکی ئیسلامیی بە ئایینەکەیان بەخشیوە.

لێرەوەش ئێزدییەکان لەدەوری کۆبوونەتەوە و وەک پێشەوایەکی ئایینیی هەرەبەرزی خۆیان لێیان ڕوانیوە، تا ئەوەی گەیاندوویانەتە ئاستی پایەی پەیامبەری. تەنانەت لە دەقێکی کتێبێکی پیرۆزی ئێزدییەکانیشدا هاتووە، کە: ’’یزدان فەرمانی بە (عودەی کوڕی مسافر) کردووە لە (شام)ەوە بێتە (لالش) و لەوێ بگیرسێتەوە‘‘. بەم دەقەش بێت، هاتنی ئەم کەسایەتییە لە (شام)ەوە بۆ (لالش) بە فەرمانی پەروەردگار بووە، تا بە هانای ئێزدییەکانەوە بچێت. پەیڕەوانیشی بەمەبەستی پاراستنی پێشەواکەیان لەدەوروبەری (لالش) کۆبوونەتەوە.

تەنانەت کاریشیان لە پەیڕەوانی ئێزدیی شارۆچکەکانی (شێخان، شنگال، باعەزرێ، جزیرە) کردووە، چونکە خودی (شێخ ئادی) سەردانی کردوون. بەوەش دەستی بەسەر بنەما ئایینییەکانی ئێزدیدا گرتووە، بۆیە لای ئێزدییەکان پیرۆز کراوە. هەر بۆیە لە باوەڕی ئەواندا پایەی ئایینی (لالش) بەرز بووەتەوە و وەک قیبلەی ئێزدییەکان ناسراوە، چونکە بووەتە جێی مەزاری پێشەوای ئایینەکەیان. بەمەش ئەم ئایینە چوارچێوەیەکی نوێی بەخۆوە گرتووە.

لێرەوە دەگەینە ئەوەی کە ڕیشەی ئێزدییەکان بۆ ئەم کەسایەتییە ناگەڕێتەوە، بەڵکوو بۆ پێشتر دەگەڕێتەوە. ئەم کەسایەتییەش تەنیا پێشەوای ڕێبازێکی نوێی ئایینەکە بووە. هەر بۆیە لای هەندێک مێژوونووس و توێژەر، بە دەرکەوتنی (شێخ ئادی)، ئێزدیایەتی بە (ڕێبازی عەدویە) ناسراوە.

(شەرەفخانی بەدلیسی)ش لە (شەرفنامە)دا ئاماژەی بەوە داوە، کە (مند)ی دامەزرێنەری (میرنشینی کلس) بە خۆی و بنەماڵە و هۆز و ئەندامەکانی میرنشینەکەیەوە، ئێزدی بوون و ڕوویان لە شام و میسر کردووە، تا پشتیوانی لە (دەوڵەتی ئەیووبی) بکەن. لەبەرامبەردا سوڵتانی ئەیووبی، بە سۆز و دڵسۆزییەوە بۆ ئەو هەڵوێستەی ئەوانی ڕوانیوە و (مند)ی وەک گەورە و سەرۆکی کوردەکانی ویلایەتی (شام و حەلەب) دیار کردووە.

هەروەها (میرنشینی دونبوڵی)ش وەک حکوومەتێکی کوردیی سەدەکانی ناوەڕاست، کە مەڵبەندەکەی شاری (خۆی) بووە، بە پەیڕەوانی ئێزدی ناسراون. (میر عیسا کوڕی میر یەحیای دونبوڵی)ش (هەزار) خێزانی ئێزدی بۆ (ئازەربایجان و کوردستان) گواستووەتەوە و لەوێ نیشتەجێی کردوون. دواتر شاری (تەورێز)ی کردووەتە پایتەختی دەسەڵاتەکەی.

وەک ئاماژەیەکیش بە مێژووی ئایینەکە، لە سەدەی هەژدەیەمی زایینی (موحەممەد کوڕی ئەحمەد ئەلحوسەینی) ناسراو بە (مونشئی بەغدادی)، کە لە سەردەمی (داود پاشا)ی والیی بەغدادی عوسمانی و لە کاتی گەشتەکەیدا لە ساڵی (1820ز)دا سەردانی گوندی (حوسێن کفتی) نزیک شاری (هەولێر)ی کردووە، بە مەڵبەندێکی ئێزدییەکان ناوی بردووە، بی ئەوەی ئاماژە بە مێژووی دەرکەوتنیان بکات.

بە هەموو ئەو تۆمارانەش بێت، ئایینەکە هەر لە هەزارەی سێیەمی پێش زایینەوە بە خاکی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و دواتر گەیشتووەتە وڵاتی شام و میسر و تەنانەت ئێرانیش. ئەمەو جگە لە بڵاوبوونەوەی بە چەندین ناوچەی جیهاندا. تەنانەت بە کۆنترین ئایینی کۆمەڵگای کۆنی کوردستان و خاکی کوردستان ئەژمار کراوە، پەیڕەوانیشی بە (ئێزدی) ناسراون و قیبلەی پەیڕەوانیشی (لالش)ی نێو خاکی کوردستان بووە.[1]
ئەم بابەتە 794 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 23
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 25-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 25-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 794 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1187 KB 25-08-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!