Βιβλιοθήκη Βιβλιοθήκη
Αναζήτηση

Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!


Search Options





Σύνθετη Αναζήτηση      Πληκτρολόγιο


Αναζήτηση
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Αποστολή
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Εργαλεία
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Γλώσσες
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Ο λογαριασμός μου
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
Αναζήτηση Αποστολή Εργαλεία Γλώσσες Ο λογαριασμός μου
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Σχετικά με
 Τυχαία item!
 Όροι Χρήσης
 Kurdipedia Archivists
 Η γνώμη σας
 Συλλογές του χρήστη
 Χρονολόγιο των γεγονότων
 Δραστηριότητες - Kurdipedia
 Βοήθεια
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 518,942
Εικόνες 106,352
Βιβλία 19,330
Σχετικά αρχεία 97,301
Video 1,399
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανι...
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ...
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημ...
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
ڕێسای واو و جووت واو لە زمانی کوردی دا
Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
στοιχείο κατάταξη
Άριστη
Πολύ καλό
Μέσος όρος
Κακή
Κακό
Προσθήκη στις συλλογές μου
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!
Είδη ιστορία
Metadata
RSS
Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێسای واو و جووت واو لە زمانی کوردی دا

ڕێسای واو و جووت واو لە زمانی کوردی دا
کاک عەلی فەتحی، نووسەر و وەرگێڕ و، دۆست و هاوڕێی ئازیزم، سەبارەت بە کێشەی تەک واو (و) و جووت واو (وو) لە زمانی کوردی دا پرسیاری لێ کردووم کە بەو جۆرەی خوارەوە وڵامم دایەوە. هیوادارم ئەم وڵامە یارمەتی بە ڕێسامەند کردنی چۆنیەتیی بە کار بردنی ئەم دوو بزوێنە لە نووسین دا بکا:

واو و جووت واو لە زمانی کوردی دا

کاک عەلی ئازیز و خۆشەویستم
سڵاو!
دوای پێشنیارەکەی جەنابت سەبارەت بە نووسینەوەی کێشەی و و وو یان تەک واو و جووت واو لە زمانی کوردی دا، زۆرم بیر لێ کردەوە کە ئاخۆ چی لە سەر بنووسم و چ بکەم کە قسەتم نەشکاندبێ. باسەکە ئەوەندە ئاڵۆزەو زمانەکەمان ئەوەندە خزمەت نەکراو و لە گۆترە نووسراوە کە بۆ کەسی وەک من کڵۆڵ زۆر ئاستەمە بتوانم سەرەدەر لەم هەموو ئاڵۆزیە دەرکەم. بەو حاڵەش بۆ ئەوەی لە حاند ئەو هەموو ماندوو بوونەی جەنابت بۆ خزمەت بەم زمانە شیرینە و دەوڵەمەند کردنی کتێبخانەی ئەم نەتەوە هەژارە، شتێکم کردبێ و بێ قسەییم نەکردبی، ئەو چەند لاپەڕەیە ڕەش دەکەمەوە. هیوامە جەنابت پێی ڕازی بی.
سەبارەت بەم باسی تەک واو و جووت واوە بۆخۆشم لە نووسین دا زۆر جار تووشی ئەو ئاڵۆزی و سەرلێشێوانە هاتووم. کێشەکە لەوەڕا سەرچاوە دەگرێ کە دەڵێین زمانی کوردی بەو جۆرە دەنووسرێ کە دەگوترێ. چۆنیەتیی گوتنی وشەیەکیش زۆر جار لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. تەنانەت ڕەنگە گۆ کردنی وشەیەک بە دوو واو یان بە یەک واو، بۆ یەک کەسیش لە دوو کاتی جیاواز دا وەک یەک نەبێ و بگۆڕێ. ئەمن بۆخۆم ئاوام لێ بەسەر هاتووە. ڕەنگە کابرای نووسەری لاپەڕە جێی گلەییەکەی جەنابیشت هەر وای لێ بە سەر هاتبێ بۆیە لە پێنج جار نووسینی وشەی جووت، دوانی بە یەک واو نووسیوە و سیانی بە دوان. ترۆپکی ئەو کێشەیە لە چۆنیەتی گۆ کردنی ئەو وشانەدا خۆ دەردەخا کە مرۆڤ دڵنیا نییە ئاخۆ بە یەک واو دەگوترێ و دەنووسرێ یان بە دوو واو لە کاتێک دا بە هەردوو شێوە دەتوانێ بیانڵێ و ماناش تێکناچێ. ئەمە هەمان نەبوونی یاسا و ڕێسای نووسین و نەبوونی ڕێنووسێکی یەکگرتوویە.
باسی تەک واو و جووت واو هەتا ئێستا زۆری لە سەر گوتراوە و نووسراوە. زۆر جار ئەو نووسین و گوتنانەم بە تامەزرۆییەوە تاقیب کردوون کە پێم وا بووە لەم بارەوە قسەیان بۆ گوتن پێیە. بەڵام زۆربەی ئەوانەی ئەمن لێم بیستوون و لێم خوێندوونەوە، لە باسێکی دووپاتە سەبارەت بەم بابەتە تێنەپەڕیون و نەیانتوانیوە ڕێسایەک بۆ نووسین و نەنووسینی ئەم پیتە لە زمانی کوردی دا بدۆزنەوە و کۆتایی بە کێشەی واوان بێنن. شەڕی تەک واو و جووت واو زۆر جار مەلا عەوڵای گوندەکەی خۆمانم وەبیر دەخاتەوە. مەلا سەوادێکی وای نەبوو بەڵام هەر ئەوە کە ماوەیەک هاموشۆی فەقێیانی کردبوو، توانیبووی تا ڕادەیەک پیتەکان بناسێ و جار و بار هێندێک وشەی قورئانیشی پێ بخوێنێتەوە. بە بیستن لە زاری مەلا و مامۆستای ئاواییش شتێک فێر ببوو. پێچێکی ئاماڵ سپیی نیزیک لە مەندیلی مەلایانی لە سەر نابوو و خەڵکیش پێیاندەگوت مەلا عەوڵا. مەلا ئەگەرچی لە سەواد دا کڵۆڵ بوو بەڵام ئۆگریەکی سەیری بە خوێندنەوە هەبوو. هاوپاڵەکانی لێیان دەگێڕایەوە کە نەخوازەڵا کوتە قاقەزێک بە دەم باوە هاتبا، مەلا خێرا داس و دروێنەی بۆ بە جێ دەهێشت و بە دوای قاقەزدا هەڵوەدا دەبوو تا دەیگرتەوە. لە نیزیک بەری دروێنە پاڵی وە باقەیەک دەداو سەری دەخستە سەر قاقەزی گۆرین و لە بەرە خۆیەوە دەیخوێندەوە: ئەوە مەحموودەو واویشی نییە! تۆمەز تووشی وشەی محەممەد ببوو!
جووت واوی ئێمە هێشتا لە سەر ئەوە کە ئاخۆ پیتێکی تەواوە یان نا، قسەی لە سەرە کەچی بە دوو بزوێنان دەنووسرێ. لەو لاوەش هەر کەس بە هەوای گوتنی خۆی و بە ئیشتیای خۆی، وشەی واودار، بە واوێک یان بە دوو واو دەنووسێ و لە هیچیشیان دڵنیا نییە. کەسانێکیش لە گەڵ خۆیان ساخ بوونەتەوە کە هەر نەینووسن و پێیان شتێکی زیادەیە. بە گشتی هەتا ئێستا چ یاسا و ڕێسایەکی ئەوتۆمان بۆ نووسین و نەنووسینی جووت واو نییە یان لانیکەم ئەمن نەمدیوە. ئەوەی هەیە زیاتر مەنعی نووسینی جووت واو لە سەرەتای وشەو مەباح بوونی لە نێوەراست و کۆتایی وشە دایە. ڕەنگە ئەمنیش لەم نووسینەدا نەمتوانیبێ ئەم کێشەیە یەکلایی بکەمەوە بەڵام هیوادارم شتێکی زیاترم هاویشتبێتە سەر ئەو زانیاریانەی تا ئیستا سەبارەت بەو بزوێنە نووسراون و گوتراون و بۆچوونەکانم لە دامەزرانی ڕێسایەک بۆ جیاکردنەوەی و و وو یاریدەدەر بن.

$واو لە زمانی کوردی دا$
لە زمانی کوردی دا سەرجەم چوار جۆرە واومان هەیە. دەشزانین کە بار کردنی چوار دەنگ لە سەر شانی هێمایەک، چەندە قورسە و هەر ئەوەش بەشێک لە هۆکاری ئەو ئاڵۆزیەیە کە سەبارەت بەم بزوێن یان پیتە لە ئارا دایە. ئەمن ئەگەرچی لەم بارەوە کۆنەپارێزم و درێژەدان بە بەکار بردنی ئەم ئەلفوبێی ئارامیە بۆ زمانی کوردی و بۆ نووسینی کوردی بە دڵخواز و لە دەستان خۆشتر دەزانم بەڵام کێشەی واو و ئەو هەموو دەنگە زۆرەی لە سەر شانی ئەم پیتە سەر زل و مل باریکە بار کراوە، پێمان دەڵێ کە ئەلفوبێی ئارامی بۆ نووسین بە زمانی کوردی زۆر کامڵ و پڕ بە پێست نییە.
ئەمن چوار جۆرە واوەکە لە زمانی کوردی دا بەو شێوەیەی خوارەوە لێک جیا دەکەمەوە:
یەکەم: ئۆ یان ۆ کە لە گەڵ Oی لاتین بەرابەر و هاوسەنگە. لە زمانی کوردیش دا درووستەکەی ئەوەیە کە بە ناوی ئۆ بیناسین. وەک چۆن لە سەرەتای وشەدا بە هەمان شێوەی ئۆ دەنووسرێ: ئۆخژن (Oxjin)، ئۆقرە (Oqire)، ئۆگر (Ogir)، ئۆباڵ (Obal)، ئۆخەی (Oxey). ئۆ بە هۆی هێمای سەر شانی، بزوێنێکی جیاواز لە واو و جووت واوی بەر باسی ئێمەیەو بابەتی سەرەکیی ئەم باسە نییە.
دووهەم: وی یان و کە لە سەرەتا، نێوەڕاست و کۆتایی وشە بە هەمان شێوەی و خۆ دەردەخاو لە گەڵ Wی لاتین هاوسانە. ئەم واوە، واوی کۆنسۆنانت یان صامت و بێدەنگە. هەر بۆیە هەمیشە لە گەڵ بزوێن یا پیتێکی دەنگدار لە پێش یا لە دوا یان لە هەر دوو بەر، لە وشەدا خۆ دەنوێنێ: ورچ (Wirch)، ئاوایی (Awayi)، وانێک (Wanek)، هەتاو (Hetaw)، کەو (Kew)
ئەم واوە چونکە هێندێک جار سنووری دەگاتە سەر واو و جووت واوی بەر باسی ئێمە بەڵام جیاوازە، سێ تێبینی هەڵدەگرێ:
تێبینی 1: ئەم پیتە لە زاراوەی کرمانجی دا زۆر جار دەبێ بە ڤ V. دەشزانین ڤ کۆنسۆنانت یان بێدەنگە: ئاوایی – ئاڤاهی، تاو – تاڤ، ئاو – ئاڤ، هەواڵ - هەڤاڵ
تێبینی 2: بە دوای و لە سەرەتای وشەدا، ئەگەر بزوێن نەبێ ئەوە بزرۆکە هەیەو بزرۆکەش کاری بزوێن یا پیتی دەنگدار بۆ ئەم واوە بێدەنگە ئەنجام دەدا. جا بۆیە نابێ واوی سەرەتای وشە بە بزوێن بناسین و کێشەی تاک واو و جووت واوی بۆ ساز بکەین: وشە Wişe، ورچ Wirç، ون Win
تێبینی 3: واوی پێوەندی یان عەتف سەر بەم واوە بێدەنگەیە. چ بە جیا بنووسرێ و چ بکەوێتە نێو دوو وشەی لێکدراوەوە، خدەی کۆنسۆنانتیی خۆی دەپارێزێ و وا درووستە بە یەک واو بنووسرێ: هاموشۆ، هاتن و چوون، خواردن و نووستن
سێهەم: ئو یان و کە لە گەڵ U (ئو)ی لاتین (نەک یوی ئینگلیزی) هاوسانە. ئەم پیتە ئەگەرچی لە سەرەتای وشە کوردیە ڕەسەنەکان دا کەم و دەگمەنە بەڵام ئەگەر بۆ نووسینی وشە بێگانەکانیش بێ، بە شێوەی ئو خۆی دەردەخا و هەر بەم شێوەیەش دەبێ بنووسرێ: ئورمیە (Urmiye)، ئوتوومبیل (Utûmbil)، ئوردوو (Urdû).
چوارەم: وو. ئەگەر وو وەک پیتێکی سەربەخۆ بناسین، ئەوە پیت یان بزوێنێکی تایبەت بە فۆنەتیکی زمانی کوردیەو هاوشێوەی لە ناو زمانە دەستەخوشکەکانی ئەم زمانە دا دەگمەنە. ئەم بزوێنە چونکە لە سەر واتای وشە شوێنی ئەوتۆ دانانێ، بە تەواوی سەربەخۆ نییە لەو واوەی کە لە خاڵی سێهەم دا قسەی لێ کرا. لە ڕاستی دا دەکرێ وەک شێوەیەک لە بزوێنی ئو حیسابی لە سەر بکەین. لە ڕێنووسی لاتینیی زمانی کوردی دا نیشانەی Ûی بۆ داندراوە. بە بڕوای من ئەگەر لە ئەلفوبێی ڕێنووسە ئارامیەکەش دا شتێکی ئاوا لە سەر و داندرابا، بۆ وێنە بە شێوەی واوی کڵاودار نووسرابا یان درێژە بەو پێشنیارەی کۆڕی زانیاریی کورد درابا کە هێڵێکی بە سەر دا دەکێشا، لەوە باشتر بوو کە بە دوو واو بنووسرێ. چۆنکە وو وەک دوو هێما خۆی نیشان دەدا. دانانی دوو هێماش بۆ یەک دەنگ کە ئەویش قسەی لە سەرە، زۆر شیاو نییە و ئەمن بە درووستی نازانم. وەک چۆن لە گوتنیش دا ئەوەی دەگوترێ، واوێکی درێژە نەک دوو واوی بە دوای یەک دا. بە واتایەکی دیکە شێوەی گۆتنی وو لە وشەی کوردی دا، جیاوازە لە گەڵ ئەوەی بۆ وێنە لە وشەی ئینگلیسیی (Door) لە جۆری گۆ کردنی O دەگوترێ و بەر گوێ دەکەوێ. ئۆیەکانی ئەم وشە ئینگلیزیە دوو جار بە دوای یەک و هەر لە گەروودا، دەگۆترێن بەڵام ووی کوردی تەنیا یەک واوی درێژ و باریکە.

$ڕۆڵی دوو واو:$
ڕادەی ئەو وشانەی بە یەک یان بە دوو واو مانایان دەگۆڕدرێ، یەکجار کەمن و ڕەنگە لە ڕادەی ئەنگوستەکانی دەست تێنەپەڕن. تەنانەت ئەوانەش کە هەن قسەیان لە سەرە. بۆ وێنە ئەو وشانەی خوارەوە نموونەی جیاوازیی مانایی تەک واو و جووت واون:
کوڕ -------- کووڕ
قوت -------- قووت
قولە -------- قووله
بە دووری نازانم وشەی کوڕ لە بنەڕەت دا بە شێوەی کور گوترابێ. واتە بە ڕێێ ئاسایی نەک قەڵەو یان بە ڕێیەک کە قەڵەو و ئاسایی بوونەکەی زۆر ڕوون نییە. هەر ئێستاش لە هێندێک زاراوە دا بە شێوەی کور و کورە دەگوترێ یان شێوەی گوتنی لە نێوان ڕێی ئاسایی و ڕێی قەڵەو دایە. بەڵام سەرەڕای ئەو تێبینیانە کوڕ و کووڕ دوو وشەن کە زیاترین کاریگەریی جیاوازیی تەک واو و جووت واویان بە سەرەوەیە. وشەکانی دواتر مێژووی جیاوازیان هەیە. قووت بە واتای بژیو وشەیەکی عەرەبییە. قولیش بە واتای مرۆڤی ڕەش یان هەمان کۆیلە، وشەیەکی تورکییە. بەو پێیە دەبینین لە نێوان زۆربەی ئەو وشانە دا کە بە یەک واو و دوو واو مانایان دەگۆڕدرێ، یەکیان ڕەسەن نییە. واتە تاک واو و جووت واو ڕۆڵی ئەوتۆیان لە سەر گۆڕانی واتای وشە نییە.
لەو ڕوانگەیەوە (وو) و (و) دەکرێ بە دوو پیتی جیاواز دانەندرێن. هەر ئەمەش وای کردووە کە بەشێک لە نووسەران و توێژەرانی زمانی کوردی لەوانە مەسعوود محەممەد و ئاوڕەحمانی حاجی مارف پێیان وا بێ نووسینی دوو واو پێویست نییەو کەسانی وەک نەوشیروان مستەفاش لە تەرکەندە جووت واو بە کار نەهێنن.
بەڵام بۆچوونی هەراوتر ئەوەیە کە دوو واو لە زمانی کوردی دا هەیە و دەگوترێ و دەبێ بنووسرێ. ئەزیش پێم وایە سەرەڕای ئەوە کە جێگۆرکێی ئەم دوانە لە گەڵ یەکتر شوێنی ئەوتۆ لە سەر واتای وشە دانانێ، بەڵام لە گوتن دا جیاوازن و بە دەنگی جیاواز بەر گوێ دەکەون. بۆیەش وشە بەو جۆرەی دەگوترێ دەبێ بنووسرێ. هەر لە بنەڕەتیش دا نووسین بۆ ئەوە نییە واتای وشەیەک لە وشەیەکی دیکە جیا بکرێتەوە بەڵکوو بۆ درووست نووسینی چۆنیەتیی گوتنی پیت و وشەیە. بەو پێیەش ناکرێ بە سەریدا تێپەڕ بین و فەرق لە نێوان و و وو دانەنێین. بە کورتی جووت واو لە زمانی کوردی دا هەیەو جیاکردنەوەی تاک واو و جووت واو لە گوتن و نووسین بەم زمانە، پێویستە. بەڵام لەوە پێویستتر ئەوەیە کە نووسینی ئەم دوانە لە وشەدا بە پێی یاساو ڕێسایەکی ڕێنووسی بێ و وەک ئێستا سەر لە خەڵک نەشێوێنێ و لە گۆترەو هەر کەس بە ئیشتیای خۆی لە گەڵیان نەکا.

$رێسای تەک واو و جووت واو$
بۆ ئەوەی بتوانین ڕێسایەک بۆ ئەوە دامەزرێنین کە لە کوێ وشە بە وو یان بە و بنووسین، پێویستە ئەو فاکتەرانە دەستنیشان بکەین کە دەبنە هۆی ئەوە لە وشەدا بە یەک یان دوو واو بنووسین. لەم بارەوە بە تایبەت گرینگە کە بزانین لە کوێ جووت واو نییە یان دەگمەنە. ئەویش بەو جۆرەی خوارەوە؛
1- پێشتریش گوترا ئەگەر بزوێن یا پیتی دەنگدار بکەوێتە پێش یان دوای واو، ئەوە واوی بێدەنگ یان صامت ساز دەبێ و پێویستە بە یەک واو بنووسرێ:
خوار، کەو، داوا، واز
2- و لە سەرەتای وشە دا، واوی بێدەنگە و دەبێ بە یەک و بنووسرێ. چونکە لە دوای ئەم واوە، ئەگەر بزوێنیش نەبێ، بزرۆکە هەیەو بەوەش دەکەوێتە خانەی ڕێسای خاڵی یەک و بە یەک واو دەنووسرێ:
وشە (wishe)، ورکە (wirke)، ورچ (Wirch) وان (Wan)
3- چونکە جووت واو پیتێک نییە کە لە سەر واتای وشە شوێندانەر بێ و زیاتر پێوەندی بە جۆری گۆتنی وشەو چۆنیەتی وەدەرکەوتنی دەنگی و لە زمان و زاری مرۆڤەوە هەیە، بوون و نەبوونیشی لە ژێر کاریگەریی پیتەکانی دەوروبەری خۆی دایە. واتە ئەوە پیتی پێشتر و ڕەنگە دواترە کە دیاری دەکا ئو لە وشە دا بە یەک واو گۆ بکرێ یان بە دوو واو. ڕێسایەک کە لەم پێوەندیەدا ڕەنگە تا ڕادەیەک یارمەتی بە یەکلاکردنەوەی شوێنی تەک واو و جووت واو بدا ئەوەیە کە ئەگەر پیتە بێدەنگەکان بە سەر دوو بەشی پیتەکانی قورگ (ئەوانەی لە گەروو و قورگەوە دێن: ح، خ، ع، غ، ک، گ، ق، ه) و پیتەکانی سەر زمان و لێو (ئەوانەی بە زمان یان بە لێو گۆ دەکرێن؛ ب، پ، ت، ج، چ، د، ڕ، ڕ، ز، ژ، س، ش، ف، ڤ، ل. ڵ، م، ن)، دابەش بکەین، زۆربەی واوی دوای پیتە زمانیەکان بە دوو واو و واوی دوای پیتە قورگیەکان کە هەشت دانەن، بە یەک واو دەنووسرێن:
ح : حوشتر، حوللەمەرەسێ، حوجرە
خ : خودا، کڵاوخود، خولخولە، خوری، خورێن، خوران، خوڕگە، خوشک..
ع : عورووس، عومبەر، عومر، عورف
غ : غونچە، غوڵام، غوڕابی، غوللوور
ق : قوربان، قوت، قوڕ، قولاپ، قوڵە،
ک : کوتک، کوچک(بەرد)، کوڕ، کورت، کورتەک، کورد، کورک، کورمانج، کوشتن، کوشین، کول، کوڵ، کوللە، کون، کونج، کوند
گ : ئەنگوتک، ئەنگوست، گول، هەڵگورد، گوڵ، گوللە، گومان، گوند، گومبەز، گورگ، گوناح،
ه : هونەر، هوڕە، ملهوڕ، هورمز، هورووژم، هەراوهوریا،
هەڵبەت ئەو ڕێسایەش هەمیشە نییە و وشەی شاز بۆ هەردوو بەر وەبەرچاو دەکەوێ. بۆ وێنە: ک: کوور، کووڕ. بەڵام چونکە لە سەر زۆربەی هەرە زۆری وشەکان ڕاست و گونجاوە، دەکرێ وەک ڕێسا دایمەزرێنین و لە نووسین دا پێڕەوی لێ بکەین.
تێبینیەکی دیکە ئەوەیە کە ئەم ڕێسایە بۆ ناوبەندی وشەکانە و لە گەڵ واوی کۆتایی وشە تەبا نییە. سەرجەم واوەکانی دوای ئەم پیتانەش ئەگەر بکەونە کۆتایی وشە، پێڕەوی لە خاڵی چوار دەکەن کە لە خوارەوە هاتووە.
4- ئەگەر واو بکەوێتە کۆتایی وشەو پێش ئەم واوەش پیتی دەنگدار نەبێ، ئەوە لە گوتن دا درێژ دەکرێتەوەو بەو پێیەش وا درووستە کە بە دوو واو بنووسرێ. واتە واوەکانی کۆتایی وشە ئەگەر پیتی دەنگداریان لە پێش نەبێ، جووت واون: دوو، مێژوو، تاکوو، چوو، بوو. ئەم ڕێسایە ئەو واوانەش نابوێرێ کە لە دوای پیتە قورگیەکان دێن. وەک: یەرغوو، برغوو، تاکوو، قوو..
5- لەو وشانەدا کە بە جووت واو کۆتایی دێن، ئەگەر تووشی یای نیسبەت بن، گوتنی چوار پیتی دەنگدار بە دوای یەک دا ئاستەمە. لەو حاڵەتەدا لە دوو واو، یەکیان هەڵدەبوێرێ و قورسایی گۆ کردنی بزوێن دەکەوێتە سەر ی:
مێژوو – مێژووی – مێژویی
مردوو، مردووی – مردویی
5- لە زمانی عەرەبیەوە کۆمەڵێکی زۆر وشە کەوتوونەتە ناو زمانی کوردی کە پێویستە لە گەڵ یاساکانی نووسینی واو لە زمانی کوردی دا ڕایانبێنین. زۆر جار ئەم وشانە یاسای پیتە قورگیەکان نایانگرێتەوە. بۆ وێنە:
· ئەگەر وشەیەکی عەرەبی واوی تێدابێ و پیتی پێش واو بە زەممە/بۆر گۆ بکرێ، لە زمانی کوردی دا دەبێ بە دوو واو: منصور – مەنسوور، موصل – مووسڵ، محمود – مەحموود، ڕوح – ڕووح، ممنوع – مەمنووع، ممنون – مەمنوون.
· وشەیەکی عەرەبی کە واوی تێدا بێ، لە زمانی کوردی دا دەبێ بە دوو واو: سور ة – سووڕەت، نور – نوور، کوت – کووت(شاری کووتی نیزیک عەممارە)،
· ئەگەر وشەیەک بە زەممە/بۆر بگوترێ و واوی بە دوادا نەیە، لە زمانی کوردی دا بە شێوەی ۆ و و یان بە هەردوو شێوە دەنووسرێ و بە دەگمەن بە جووت واو دەنووسرێ: ثریا - سوڕەییا یان سۆرەییا، شکر - شوکر، شغل - شوغل، صغری - سوغرا، کبری - کوبرا
· دەرچوون لە ڕێسا زۆر جار وشەی سەر بە زمانەکانی دیکەش دەگرێتەوە لەوانە زمانی تورکی یان فارسی و ئینگلیزی. بەو واتایە ڕێسای دەنگە قورگیەکان زیاتر پێوەندی بە وشە کوردییە ڕەسەنەکانەوە هەیە.
6- لە زمانی کوردی دا بە هۆی ستاندارد نەبوونی زمانەکە، زۆر جار وشەیەک لە دۆخی ئاسایی خۆی دەردەچێ و سنوور و ڕێساکان دەبەزێنێ. بۆ وێنە وشەی چونکە لە حاڵێک دا کە چ پیتی گەروو یان قورگ نییە، دەکرێ بە یەک یان دوو واو بگوترێ و بنووسرێ. هۆکارەکەش ئەوەیە کە وشەکە لە تێکهەڵکێشی چۆن و کە کەوتوەتەوە و وای بە سەر هاتووە. لە حاڵێک دا وشەی چۆن بە ئۆ دەنووسرێ نە بە تەک واو یان جووت واو. لە بنەڕەتیش دا شێوەی درووستی چونکە و چوونکە، چۆنکەیە. یان کرداری گۆتی (گۆتن) کە لە سەر زاران سواوە و بە شێوەکانی گوتی، گووتی، کوتی و کووتی دەگوترێ و دەنووسرێ. ئەم حاڵەتانە کە لادان لە ڕێساکانی زمانیان لێ دەکەوێتەوە، وا درووستە لە نووسین و لە ستاندارد کردنی زمان دا بگەڕێندرێنەوە سەر شێوەی درووست و ڕەسەنی خۆیان.

$بە کورتی:$
- لە زمانی کوردی دا پیتی واو بە سەر چوار بەش دا پۆلێن دەکرێ: ئۆ/ۆ، وی/و، ئو/و، وو.
- واو لە سەرەتای وشەدا واوی کۆنسۆنانت یان بێدەنگەو بەو هۆیە هەمیشە بە یەک واو دەنووسرێ.
- ئەگەرچی شوێنی جووت واو لە سەر گۆڕینی واتای وشە، زۆر لاوازە بەڵام مادام لە گۆتن دا هەیە، دەبێ بنووسرێ و تەک واو و جووت واو لێک جیا بکرێنەوە.
- دوای ئەو پیتانەی بە پیتی گەروو یان قورگ ناسراون، تەک واو دەنووسرێ و جووت واو لە دوای ئەمانە دەگمەنە. ئەوانیش هەشت دانەن: ح، خ، ع، غ، ق، ک، گ، ه
- جووت واو زیاتر دوای ئەو کۆنسۆنانت یان پیتە بێدەنگانە دەنووسرێ کە لە سەر زمان و لێو گۆ دەکرێن. ئەوانیش هەژدە دانەن: ب، پ، ت، ج، چ، د، ڕ، ڕ، ز، ژ، س، ش، ف، ڤ، ل. ڵ، م، ن.
- ڕێسای پیتە قورگیەکان و پیتە زمانیەکان بۆ جیاکردنەوەی تەک واو لە جووت واو، ڕێسایەکی سەداسەد نییە بەڵام دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر ئەرخەیانمان بکا کە لە کوێ تەک واو بنووسین و لە کوێ جووت واو.
- واو لە کۆتایی وشەدا ئەگەر واوی کۆنسۆنانت نەبێ، ئەوە بە جووت واو دەگۆترێ و دەنووسرێ. واوی کۆنسۆنانت یا بێدەنگ لە کۆتایی وشەدا ئەوەیە کە بزوێنی لە پێش بێ.
بەو هیوایە توانیبێتم دارێک لە سەر پەردووی ئەم زمانە دەوڵەمەند بەڵام پڕش و بڵاوە دابنێم و یارمەتیم بە درێژەدان بە نووسین و وەرگێڕانە هەراوەکانی جەنابت کردبێ.
بە حورمەت و ڕێزەوە
نووسەر: تاهیر قاسمی
ڕۆژی بڵاوبوونەوە؛ 5/29/1396
20-08-2017 [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 259
HashTag
πηγές
[1] | کوردیی ناوەڕاست | agiri11.blogspot.com
Συνδέεται στοιχεία: 2
Ομάδα: Άρθρα
Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-08-2017 (7 Έτος)
Publication Type: No specified T4 1434
Βιβλίο: No specified T4 266
Γλώσσα - Διάλεκτος: Κουρδικό - Sorani
Τύπος Εγγράφου: Alkukielellä
Technical Metadata
Στοιχείο ποιότητας: 90%
90%
Προστέθηκε από ( زریان سەرچناری ) στο 24-08-2022
Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από ( هاوڕێ باخەوان ) στο 24-08-2022
Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από ( هاوڕێ باخەوان ) για: 24-08-2022
URL
Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 259
Attached files - Version
Τύπος Version Όνομα Συντάκτη
Αρχείο Φωτογραφιών 1.0.1130 KB 24-08-2022 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν

Actual
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
13-08-2018
زریان سەرچناری
Αζάντ με λένε
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 518,942
Εικόνες 106,352
Βιβλία 19,330
Σχετικά αρχεία 97,301
Video 1,399
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Επικοινωνία | CSS3 | HTML5

| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0.391 δευτερόλεπτο (s)!