هەروا دەڕوا بناو بنه
سۆلی زەردە مەحسی چنه
خۆی لێ مەدەن بێوە ژنه
هەروا دەڕوا خۆی دەشلێنی
پەنجە و پانیان لۆ يەک دێنی
قەستێ دەکا بم پسێنی
هەروا دەڕوا لەنجە ی دەکا
سەری مەمکی ئارەق دەکا
نەخۆش بیخوا فەرقی دەکا
هەروا دەڕوا بەناو دێ دا
سۆلی زەردە نارچەی لێ دا
دايکت کوێر بی تۆی به کێ دا
هەروا دەڕوا شیلان شیلان
چارۆگی ڕەش لە بەر ملان
به هیمەتی چاک و پيران
يان دۆستم به یا دەستگیران[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 237 times