پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 515,911
Wêne 105,083
Pertk PDF 19,065
Faylî peywendîdar 95,525
Video 1,259
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
مەسعود بارزانی گفتوگۆی نێوان سەدام و بەرەی کوردستانی دەگێڕێتەوە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی
لە بەرگی پێنجەمی کتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) کە #مەسعود بارزانی# بە ناونیشانی (راپەڕین، دەرفەت و ئاستەنگەکان 1991-2002) نووسیویەتی، باسی دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانوستاندن لەنێوان حکومەتی بەعسی عێراق و بەرەی کوردستانی دەکات.
بارزانی لە یادەوەرییەکەیدا باسی یەکەم دیداری نێوان خۆی و #سەدام# حوسێن دەکات، دوای ئەوەی 182 هەزار کورد ئەنفال کران و دەڵێت، بینینی سەدام بۆ من ساتێکی پڕ لە ئازار و ناخۆش بوو.

دەستپێکردنی دانوستاندنەکان و کشانەوەی دامودەزگاکانی ڕژێم

بارزانی لە لاپەڕە 91ی بەرگی پێنجەمی کتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد)دا نووسیویەتی: ڕۆژی 13ی ئاداری 1991، نامەیەکمان بە ناوی سەددامەوە بۆ هات کە تێیدا داوای گفتوگۆ و دانوستاندنی کردبوو، حاجی عوبێد نامەکەی هێنابوو. پاش ئەوە بانگهێشتی هەموو ئەندامانی سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانیم کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا نامەکەمان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە وەڵامی نامەکە بدەینەوە و ئاماژە بەو خاڵە کرا کە گفتوگۆ و دانوستاندن هەمیشە بژاردەی یەکەممان بووە و ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ.

نامەبەرەکە بەر هێرشی فڕۆکە کەوت

بارزانی باسی گەڕانەوەی حاجی عوبێد دەکات کە وەڵامی نامەکەی سەدامیان پێداوە و دەڵێت، لە کاتی گەڕانەوەیدا سەیارەی حاجی عوبێد کەوتە بەر هێرشی فڕۆکەکان و سەیارەکەی بەتەواوی سووتا و خۆشی بە موعجیزە ڕزگاری بوو، وەڵامەکەی ئێمەش بۆ نامەکە کە لە گیرفانی قەمسەڵەکەیدا بوو، هەر لەناو سەیارەکەدا سووتابوو. دوای حاجی عوبێد، موکەڕەم تاڵەبانی و غاندی محەممەد حەسەن دزەیی لەلایەن حکومەتەوە ڕاسپێردران بۆ هاتووچۆ و قسەکردن سەبارەت بە دانوستاندن. وەڵامەکانمان هەمیشە ئەرێنی بوون. دواتر کە حاجی عوبێد گەڕایەوە و بابەتەکەی بۆ گێڕاینەوە، وێنەیەکی تری نامەکەمان ڕادەستی کردەوە. ئەوەبوو هەتا حاجی عوبێد نامەکەی گەیاندە شوێنی مەبەست، ڕژێم کەرکووکی گرتەوە. دیاربوو ڕژێم لای خۆی وای مەزەندە کردبوو نامەکەمان پشتگوێ خستووە، بەڵام کاتێ ڕژێم کەرکووکی گرتەوە، ئێمە لە ناچاری و لاوازی وەڵامی دەدەینەوە. لە حاڵێکدا وانەبوو ئێمە وەڵاممان دابووەوە، بەڵام نامەکە لەناو سەیارەیەکی حاجی عوبێددا سووتابوو.

ناردنی یەکەم شاند بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەعس

بارزانی دەڵێت، ڕۆژی 8ی نیسانی 1991، مام جەلال برووسکەی بۆ کردم کە ڕژێم لە ڕێگەی دارا تەوفیق ئاغاوە پەیامێکیان ناردووە و داوای گفتوگۆیان کردووە و داوای ڕای منی کردبوو، منیش لە وەڵامدا پێم ڕاگەیاند کە من ڕازیم. پاشان لەسەر ئەوە ڕێککەوتین کە سەرەتا لەسەر داوای ڕژێم شاندێک بنێرین بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخ و هەڵسەنگاندنی ڕەوشەکە، شاندەکە لەم هەڤاڵانە پێکهاتبوو: فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، عومەر فەتاح، فەرەیدوون عەبدولقادر و موقەدەم دارا تەوفیق ئاغا.
دوای گەڕانەوەی شاندەکە لە 15ی نیسانی 1991، سەرۆک بارزانی دەیانبینێت و لەوبارەوە دەڵێت، دواتر شاندەکە سەردانی مام جەلالیان کرد لە شارباژێڕ، شاندەکە وایان نیشاندا گوایە ڕژێم ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن و دەرسی لە ڕابردوو وەرگرتووە. دوای ئەوە جارێکی تر حاجی عوبێد گەڕایەوە و نامەیەکی تری بەغدای هێنابوو. ئەمجارە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ ڕابردوودا هەبوو و لەخۆباییبوونیان پێوە دیاربوو، بۆچوونەکانمان ڕاست و دروست دەرچوون کە بەغدا وا تێگەیشتبوون ئێمە لە ناچارییەوە وەڵاممان داوەتەوە. پەیامەکانی ڕژێم لە ڕێگەی موقەدەم داراوە بەردەوام بوون و، ئەوەیان لێ دەخوێندرایەوە کە ڕژێم چاوەڕێی سەردانی شاندی بەرەی کوردستانی دەکات بۆ بەغدا.

چوونی مام جەلال بۆ بەغدا و پێداگریکردنی لەسەر چوونی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵیاندا

بارزانی لە کتێبەکەیدا دەڵێت، ڕۆژی 18ی نیسانی 1991، سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی لە کەلەکین کۆبووەوە. دوای تاوتوێکردنی بابەت و بارودۆخەکە بڕیاردرا شاندی بەرەی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی مام جەلال سەردانی بەغدا بکات و ئەگەر دەرفەتی ڕێککەوتن هەبێت، ئەوە فرسەتێکی باشە و لەدەست نەدرێت، شاندی بەرەی کوردستانی پێکهاتبوو لە: مام جەلال، نێچیرڤان بارزانی، ئازاد بەرواری، سامی عەبدولڕەحمان، ڕەسووڵ مامەند و عومەر فەتاح.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، مام جەلال زۆر پێداگری کرد بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانیی لەگەڵ بنێرم، هەروەها نامەیەک بە دەستخەتی خۆم بنووسم و دەسەڵات بە مام جەلال بدەین بۆ ڕێککەوتن. ڕۆژی دواتر لە 19ی نیساندا، شاندی بەرە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت. بە لاسلکی ڕۆژانە سێ جار پەیوەندیمان بە مام جەلالەوە دەکرد. لە پەیوەندییەکاندا وێنەیەکی زۆر ئەرێنییان نیشان دەدا، کە بارودۆخەکە زۆر باش و ئیجابییە و زەمینەیەکی باش و گونجاو هەیە بۆ لێکگەیشتن و نزیکبوونەوە. ئەوکات شاندی بەرە لە بەغدا بوو، مادام میتران هات بۆ ئەوەی سەردانی کوردستان بکات. بۆیە ڕۆژی 22ی نیسانی 1991، بۆ پێشوازیی لە ناوبراو، سەردانی حاجی ئۆمەرانم کرد و بە برووسکەیەک هەواڵم بۆ نەوشیروان مستەفا نارد و پێداگرییەکی زۆرم کرد بۆ ئەوەی بێت و پێکەوە پێشوازییان لێ بکەین و دواجار نەوشیروان مستەفاش ها
بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە کاتی گەیشتنی مادام میتران، پرسیاری مام جەلالی کردووە. منیش لە وەڵامدا گوتم: 'بە مەبەستی گفتوگۆ لە بەغدایە'. مادام میترانیش ڕایگەیاند: 'ئەگەر ڕێگە چارەسەرییەکی ئاشتییانە بدۆزرێتەوە زۆر باشە، بەڵام متمانە بە ڕژێم نەکەن'. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بێتە سەر هێڵ.
رۆژی 25ی نیسانی 1991، شاندی بەرەی کوردستانی لە بەغدا گەڕایەوە و سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی دەچنە حوجران بۆ پێشوازیکردن لێیان.

سەردانی بارزانی بۆ بەغدا وەکو سەرۆکی شاندی بەرەی کوردستانی

بارزانی دەڵێت، ڕۆژی 30ی نیسانی1991، سەرکردایەتیی بەرەی کوردستانی جارێکی دیکە کۆبووەوە، دوای گفتوگۆیەکی ورد بڕیار درا کە شاندی بەرەی کوردستانی سەردانی بەغدا بکاتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەموویان داکۆکی و پێداگرییان کرد بۆ ئەوەی ئەم جارە من سەرۆکایەتیی شاندی بەرە بکەم بۆ بەغدا. مام جەلالیش لەوێ ڕایگەیاند، کە لە بەغدا تێگەیشتنێکی وا هەیە ئەگەر جەنابت نەچیت، جددییەت لە بابەتەکەدا نییە و قەناعەتیان نایەت و دڵنیا نابن.
بارزانی باسی ڕووداوەکانی پێش سەردانەکەی دەکات و دەڵێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی سۆرانەوە، نامەیەک کەوتە دەستمان کە بڕیاری لەسێدارەدانی ژمارەیەک بارزانییەکانی تێدا بوو. لەوانە دوازدە کەسیان برا و ئامۆزای من بوون. من ئەو نامەیەم پیشانی مام جەلال و دواتر پیشانی بەشداربووانی تریشم دا و پێم ڕاگەیاندن کە من هەموو شەهیدانی کوردستان لە ئەنفال و کیمیاباران بە خزم و کەسوکاری خۆم دەزانم و بۆ من هیچ جیاوازییەکیان نییە و دەشزانم هەموویان شەهیدی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی کوردستانن، بەڵام بۆ من ئیحراجییەکی گەورەیە، چونکە بۆ هەمووتان ئەنفالەکان لە دەوروبەرەکەتان، یان خزم و کەسی دوورتانن، بەڵام بۆ من کەسانی نێو خێزانەکەمن. من سەردانی بەغدا بکەم، منداڵ و کەسوکاریان دێن و پرسیاری چارەنووسیان دەکەن، ئێوە خۆتان لە شوێنی من دابنێن! دوای ئەوە پێداگری و داکۆکییەکی زۆریان کرد، سەرەنجام ڕازی بووم و پێم گوتن: باشە دەچم، بەڵام من ناچم گاڵتە بە بابەتەکە بکەم، ئەگەر بینیم و هەستم کرد دەرفەتی لێکتێگەیشتن هەیە و مادام لە بەغداین ڕێککەوتنەکە دەکەین، ئەگەر نا، ئەمەیان بابەتێکی ترە.
لە درێژەی ئەو بابەتەدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، من نامەیەکم بە خەتی مام جەلال و ئیمزای هەموویان وەرگرت، کە دەستم کراوە بوو و دەسەڵاتی تەواوم پێ درا لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا. لە ڕاستیدا ناخۆشترین و تاڵترین بڕیار کە لە ژیانمدا داومە ئەوە بوو کە بچم بۆ بەغدا و ئەو کەسانە ببینم وا دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلەکەم سوورە و، ئەو هەموو تاوانانەیان بەرانبەر گەلەکم کردووە.

سەردانی بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێم

بارزانی لە کتێبەکەیدا دەڵێت، ڕۆژی 6ی ئایاری 1991 بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتین، پاسەوانەکانی ڕژێم هاتبوونە گوندی کۆڕێ، سنووری نێوان سوپای ڕژێم و هێزی پێشمەرگە. عەقید ڕوکن وەلید نایف، ئەفسەری ئیستخباراتی سەربازی و بەرپرسی هۆبەی کوردستان هاتبوو و پاسەوانی لەگەڵ بوو. ئێمەش ناوی خوامان هێنا و بەڕێ کەوتین، شاندەکەمان پێکهاتبوو لە: ئەندامانی پارتی: جەوهەر نامیق سالم، فازڵ میرانی، دکتۆر ڕۆژ، ئازاد بەرواری و دکتۆر جەرجیس. ئەندامانی یەکێتی: نەوشیروان مستەفا (لەسەر داوا و پێداگریی من هات)، کۆسرەت ڕەسووڵ و موقەدەم دارا. ئەندامانی سۆشیالیست: ڕەسووڵ مامەند و دکتۆر مەحموود عوسمان. لە پارتی گەلیش سامی عەبدولڕەحمان. کە گەیشتینە بەغدا، سەرەتا لە هۆتێل ڕەشید شوێنی مانەوەیان بۆ دیاری کردین. دوای چەند ڕۆژێک گواستراینەوە بۆ خانووی میوانان لە جادرییە، بەڕاستی لە ڕووی پرۆتۆکۆڵییەوە ڕێزێکی زۆریان لێ گرتین.
شاندی ئەوکاتی حکومەتی عێراق پێکهاتبوو لە: عیزەت دووری، عەلی حەسەن مەجید، تارق عەزیز، سابیر عەبدولعەزیز دووری و وەفیق سامەڕائی، بارزانی دەڵێت، جارێکیش حوسێن کامل ئامادەی کۆبوونەوەکان بوو و، زۆر بە حەماقەت جووڵایەوە.
بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێ جاریش خەڵکی شارەزایان دەهێنا ناو دانیشتنەکە، وەک مونزر شاوی (مامۆستا و شارەزای یاسای دەستووری و لە 1991 تا 1998 وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بوو و لە 2000 تا ڕووخانی ڕژێم وەزیری داد بوو)، یەکەم کۆبوونەوە تەنیا وەک یەکترناسین بوو. قسەکان ئاسایی و موجامەلە بوون. دواتر ڕۆژانە کۆبوونەوەمان هەبوو و، چەندین لیژنە دامەزران بۆ ئامادەکردنی ڕێککەوتننامەکە.

بینینی سەدام

لە لاپەڕە 97ی بەرگی پێنجەمی کتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) کە مەسعود بارزانی باسی یەکەم بینینی سەدام لەدوای ڕووداوەکانی ئەنفال و کیمیاباران دەکات و دەڵێت، ڕۆژی 8ی ئایاری 1991، وەک شاندی بەرەی کوردستانی سەردانی کۆشکی کۆماریمان کرد و لەگەڵ سەدام کۆبووینەوە. دیتنی سەدام بۆ من ساتێکی پڕ ئازار و ناخۆش بوو، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت ددانم بە خۆمدا گرت. سەرەتا سەدام بەخێرهاتنی کردین و خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ڕایگەیاند کە ڕێنمایی و ئامۆژگاری بە تیمی حکومەت داوە، بۆ ئەوەی زۆر بە کراوەیی و ئیجابی دانوستاندن لەگەڵ شاندی بەرەی کوردستانی بکەن. دواتر هەستاین و گەڕاینەوە هۆتێل ڕەشید.

کۆبوونەوەی دووقۆڵی بارزانی و سەدام حوسێن

بارزانی دەڵێت، ڕۆژی دواتر هاتنە لام و پێیان ڕاگەیاندم کە سەدام داوا دەکات کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دوو قۆڵی لەگەڵم کۆبێتەوە. منیش ئەندامانی شاندەکەم لە داواکەی حکومەت ئاگادار کردەوە. هەموویان ڕازی و پێیان باش بوو. بۆیە ڕۆژی 10ی ئایار من و سەدام دووقۆڵی کۆبووینەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەدام حوسێن، سەرۆک بارزانی دەڵێت، ڕێزێکی زۆری گرتم و خۆشحاڵیی خۆی بە دیدارەکە و سەردانەکەم نیشاندا و گوتی: 'سەردانەکەت جێی ڕێز و تەقدیرێکی زۆر لە ڕادەبەدەرە بۆ من. من زۆر باش هەست بە بارودۆخەکە دەکەم و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین'. دواتر گوتی 'هەردووکمان ئەزموونی زۆرمان بەسەردا هاتووە، بۆیە پێداگرییەکی زۆرم کرد کە جەنابت بێیت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی بنەڕەتی و کۆنکرێتی ئیمزا بکەین. حەزدەکەم ئەگەر هەستت کرد لە گفتوگۆکاندا لە بابەت یان خاڵێکدا پێویستی بە من هەیە، ئاگادارم بکەوە'.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، منیش سوپاسم کرد بۆ پێشوازییەکەی و پێم ڕاگەیاند: 'ئێمەش پێمان خۆشە و حەز دەکەین ئەم دەرفەتە لە دەست نەدرێت. ئێستا دەرفەتێکی لەبارە، چونکە هەموو لایەنەکانی بەرەی کوردستانی یەکدەنگ و یەکهەڵوێستن و کەم جار ئەمە ڕووی داوە، بەڵام ڕێککەوتنێکمان دەوێت هەموومان هەست بە سەربەرزی بکەین و ڕێککەوتنەکە خۆی بەرگری لە خۆی بکات و پێویستی بە بەرگریی کەس نەبێت'.

زانیم ئەنفالکراوەکان کەسیان نەماون

بارزانی باسی درێژەی گفتوگۆکەی لەگەڵ سەدام حوسێن دەکات و زیاتر دەڵێت، بە سەدامی گوتووە: جەناب، زۆر باش لەبیرمە تۆ چ ڕۆڵێکی گەورەت بینی لە ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970-دا، ئێستاش چاوەڕێی هەمان ڕۆڵ و هەڵوێستت لێ دەکەم، کە بە گیانی ڕێککەوتنی ئازار ڕێککەوتنی نوێ بکرێت. تۆش باش دەزانیت زۆر ئاستەم بوو، بۆ من کە بێم بۆ ئێرە، بەڵام هاتم چونکە لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان و عێراقدایە لە بری بیر لە زامەکانی ڕابردوو بکەینەوە، بیر لە لاپەڕەیەکی نوێ بکەینەوە بۆ داهاتوو و، هەموو ئەو خوێنەی ڕژاوە بە فیڕۆ نەچێت.. خاڵێکی تریش کە زۆر گرنگە بۆمان، چارەنووسی هەموو ئەو خەڵکە بێسەروشوێنەی کوردە، حەزدەکەین بزانین چونکە کەسوکاریان چاوەڕێمان دەکەن هەواڵێکیان بۆ ببەینەوە.
سەرۆک بارزانی ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک ئەو بابەتەی لەگەڵ سەدامدا باسکردووە چەند چرکەیەک بێدەنگ بووە، دواتر پێی گوتووە، هەندێ ڕووداو ڕوویاندا خۆزگە ڕوویان نەدابووایە، پێویستە هاوکاری یەکتر بین لەپێناو نەهێشتنی ئاسەوار و شوێنەوارەکانیان و هەر کەس زیندوو بێت ئازاد دەکرێت، سەرۆک بارزانی دەڵێت، ئەوکات زانیم کەسیان نەماون. تەنیا نزیکەی 20 کەس لە بەندیخانەی ئەبوغرێب مابوون و ئەوانیش ئازاد کران. ناوی کەسێکیان لە بیرم ماوە بە ناوی فەرەیدوون دارتاش کە خەڵکی سلێمانی بوو.

سەدام چاییەکەی خۆی بۆ من دانا و ئەوەی منیشی بۆ خۆی دانا

بارزانی زیاتر باسی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی خۆی و سەدام دەکات و نایشارێتەوە کە بە هەڵسوکەوتێکی سەدام سەری سوڕماوە و دەڵێت، لە کاتی هێنانی چا، هەڵسوکەوتێکی زۆر سەیرم لە سەدام دیت. کاتێ چاکەیان دانا، سەدام دەستی دایە چایەکەی خۆی و بۆ منی دانا و چایەکەی منیشی بۆ خۆی دانا. لێتان ناشارمەوە لەو کاتەدا ئەوەم بە مێشکدا هات، کە لەوانەیە چایەکەم ژەهری تێدا بێت، بەڵام هەڵسوکەوتێکی موحرج بوو و چایەکەم خواردەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکیش هەر چاوەڕێی دەرکەوتنی هێما و نیشانەکانی ژەهرەکەم دەکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا هیچ ڕووی نەدا.

پێشنیازی کوشتنی بارزانی و مام جەلال دەدرێتە سەدام

بارزانی دەڵێت، جارێکیان من و مام جەلال پێکەوە سەردانی بەغدامان کرد. ژمارەیەک ئەندامانی سەرکردایەتیی بەعس چووبوونە لای سەدام و پێیان ڕاگەیاندبوو کە هەموو سەرکردایەتیی کورد لێرەیە، با تەسفیەیان بکەین.
سەدامیش پێی گوتبوون، زۆر شوورەییە و کارێکی دوورە لە ڕەوشت، میوانی ئێمەن و نابێت بیر لە بابەتێکی لەم شێوەیە بکرێتەوە. جگە لەمەش، بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن هاتوون، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرا و گەڕانەوە، ئەگەر ئازان ئەوکات لەناویان ببەن.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 903 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 903 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
بەکر پشدەری
03-12-2010
هاوڕێ باخەوان
بەکر پشدەری
ژیاننامە
شێخ بورهان پاکی
17-04-2011
هاوڕێ باخەوان
شێخ بورهان پاکی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 515,911
Wêne 105,083
Pertk PDF 19,065
Faylî peywendîdar 95,525
Video 1,259
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.063 çirke!