پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
سەعید باغی: دژایەتیکردن لەگەڵ پرسی ژینگە لە خودی ناوەندی ژینگەی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەعید باغی

سەعید باغی
وتووێژ: بێهزاد قادری

بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی هەنووکەیی ژینگەی کوردستان و باسکردن لەسەر ڕۆڵی ڕێژیمی ئێران لە کاولکردنی ژینگەی کوردستان و چالاکیی خۆڕسکانەی خەڵکی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە نیشتمانەکەیان، وتووێژێکمان لەگەڵ بەڕێز سەعید باغی ڕۆژنامەوانی بواری ژینگە پێک هێناوە کە پێشکەشتانی دەکەین:

- لە ئێستادا ژینگە و سروشتی کوردستان چ هەڕەشەگەلێکی سەرە؟

ژینگەی کوردستان لە ئێستادا هەڕەشەگەلێکی زۆری لەسەرە و ئەمەش چەندین لایەنی جۆراوجۆر دەگرێتەوە. لایەنێکی زۆر گرینگی هەڕەشەی سیستماتیک بۆ سەر ژینگەی کوردستان لایەنی حکوومەتی و ناوەندە پێوەندیدارە دەوڵەتییەکانە کە دواتر بەوردی دەپرژێینە سەری. لایەنێکی دیکەی ئەو هەڕەشانە پێوەندیی بە فەرهەنگی خەڵک و هەروەها لایەنە سروشتییەکانەوە هەیە.
لە ئێستادا لە کوردستانیش وەکوو زۆربەی ناوچەکانی ئێران و بگرە جیهانیش، دیاردەی وشکەساڵی بووە بە هەڕەشەیەک لەسەر ژینگە و بگرە تەنانەت جۆرەکانی گیانلەبەران.
ئەگەر ئێمە ئێستا لە دۆخی ژینگەی کوردستان ورد ببینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە ژینگەی کوردستان، واتە ئاو، خاک و سروشت، هەڕەشەی جیددیی لەسەرە. سەرەڕای فەرهەنگسازیی ناوەند و ڕێکخراوە خەڵکییەکانی کوردستان وەکوو ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و باقیی ناوەندە غەیرەحکوومییەکان، دەتوانم بڵێم کە فەرهەنگی خەڵکی کوردستان بەگشتی بەو ئاستە نەگەیشتووە کە گرینگییەکی تایبەت بە پرسی ژینگە بەو جۆرەی کە هەیە بیدات.
گەر لە ئاستی جیهاندا بۆ مەسەلەکە بڕوانین دەبینین کە ماوەی دوو ساڵ کە چالاکییەکی بێ وێنە لە ئاستی هەموو ئورووپادا ڕێک خراوە کە خوێندکار و قوتابییەکان هەموو هەینییەک خۆپیشاندان دەکەن و نیگەرانیی خۆیان بەنیسبەت دۆخی نالەباری کەشوهەوا و ژینگە دەردەبڕن، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان بەهۆی دۆخی نالەباری ئابووری و سیاسی و نەبوونی هیچ چەشنە مافێکی مرۆڤ و ئازادی، خەڵک ناپرژێنە سەر مەسەلەی ژینگە، بە جۆرێک کە تەنانەت لە لادێیەکانی کوردستاندا دەبینین کە لەڕووی نائاگییەوە زبڵەکان هەروا لەنێو ژینگە کۆ دەکرێنەوە و بە شێوەیەکی نازانستی دەسووتێندرێن، زبڵەکان جیا ناکرێنەوە لە یەکدی و تەنانەت لە شوێنگەلێکیش دەدرێنە دەم ئاوەوە.

ڕۆژانە دەبینین کە گەشتیاران زبڵەکانیان هەروا لەنێو ژینگە بەجێ دەهێڵن و کۆیان ناکەنەوە. دەبینین کە کارخانە و ناوەندە پیشەییەکان بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ ستانداردێک خەریکی بەرهەمهێنانن.
بێکاریی خەڵکی کوردستان بووە بەهۆی ئەوەی کە خەڵک زۆرتر پەنا ببەنە بەر ژینگە و لە بەهاراندا سەرقاڵی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان دەبن و ئەمەش لە درێژماوەدا چونکە هیچ چاوەدێرییەکی لەسەر نییە هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ژینگە.
گەر بمانەوێت بەوردی باس لە هەموو هەڕەشەکان بکەین، دەبێ چەندین بابەت و تەنانەت کتێبیش بنووسین. بەڵام ئەمن لێرە تەنیا ئاماژەم بە چەند هەڕەشەیەک کرد.

- ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لایەن و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیم چ ڕۆڵێکیان لە پەرەسەندنی قەیرانە ژینگەییەکانی کوردستاندا هەیە؟

هەروەک لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا ئاماژەم پێدا، مەسەلەی ژینگە لە ئێستادا بووە بە بابەتێکی ڕۆژەڤ لە ناوەندەکانی دەسەڵات و حکوومەتەکان لە جیهاندا، بە جۆرێک کە مێرمنداڵێکی چالاکی ژینگە بانگهێشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت بۆ شیکردنەوەی هەڕەشە ژینگەییەکان، ئەمەش بۆمان بە جوانی دەردەخات کە ئەم مەسەلە ئێستا مەسەلەیەکی سیاسییە و هەموو حیزب و ڕێکخراو و دەوڵەتەکان دەیانەوێت بۆ بانگەشەیش بووبێت گرینگی بەو مەسەلەیە بدەن. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە دەوڵەتەکان و ناوەندە پێوەندیدارەکانیان چەندە ڕۆڵێکی گرینگیان لە پێشگرتن بە قەیرانە ژینگەییەکان دەتوانێت ببێت.
حکوومەتی ئێران کە حکوومەتی مەزهەبییە و خۆی بە بەرپرسی ئامادەکردنی دۆخی عیرفانی و ئایینیی کۆمەڵگای جیهانی ئیسلام بۆ هاتنەوەی مەهدی، ئیمامی دوازدەهەمی شیعەکان دەزانێت، بەدڵنیاییەوە بەو شێوەیە کە وەکوو ئەرک بۆ حکوومەتەکان تەعریف کراوە گرینگی بە ژینگە نادات و هیچ چەشنە سەرمایەگوزارییەک بۆ پیشگرتن بە قەیرانە ژینگەییاکان ناکات. هەوڵدان و پلاندانان بۆ پێشگرتن بە قەیرانە ژینگەییەکان و کەمکردنەوە هەڕەشەکانی سەر ژینگە پێویستی بە پلاندانان و سەرفکردنی بودجە و پارە دەبێت، بەڵام ئاخۆ حکوومەتێک کە هەموو درگاکانی ئابووریی جیهانی لێ بەستراوە و ئایدۆلۆژییەکی چەقبەستوو پێڕەو دەکات و هەموو داهاتەکانی بۆ پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان سەرف دەکات، چەندە دۆخی ژینگەی بۆ گرینگ دەبێت کە تێچوی بۆ بکات؟ بە دڵنیاییەوە هیچ.
بەهەرحال دۆخی ژینگەی کوردستان ڕۆژ بە دوای ڕۆژ بەرەو نالەبارتربوون دەچێت و ناوەندە تایبەتەکانی حکوومەتی ئێران هیچ گرینگییەک بەو هەڕەشەگەلە نادەن و بگرە بۆ خۆشیان خولقێنەری هەڕەشەگەلی جۆراوجۆرن و بە ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان، دروستکردنی بەنداو و گواستنەوەی ئاوی کوردستان بۆ ناوچەکانی ناوەندی ئێران، پشتیوانی نەکردن لە جووتیارانی کوردستان بۆ جێگیرکردنی سیستەمی ئەمڕۆیی ئاویاری و دەیان و سەدان کردەوەی نازانستیی دیکە، ڕۆڵی سەرەکی لە لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان دەگێڕن.

- کەمتەر خەمی و دژایەتیی ڕێژیمی ئێران، تەنیا لەسەر ژینگە و سرووشتی کوردستانە یان شوێنەکانیتری ئێرانیش دەگرێتەوە؟

لە ڕاستیدا دژایەتیکردن لەگەڵ پرسی ژینگە لە خودی ناوەندی ژینگەی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت کە من پێی دەڵێم گەندەڵیی سیستەماتیک و لە بەرزترین ئۆرگانەوە شۆڕ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ئیدارە پێوەندیدارەکان بە ژینگە لە هەموو شارەکان، بەڵام ئەوەی کە بمانهەوێت وەک ڕێژەیی باس لە سەرجەم قەیرانەکانی ژینگەی هەموو ئێران بکەین و بەراوردیان بکەین لەگەڵ کوردستان تۆزێک ئەستەمە، چۆن هیچ کات ئامارێکی دروست لەلایەن ناوەندی ژینگەی ئێرانەوە بڵاو ناکرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش بە سەرنجدان بەو دژایەتییە سیستماتیکە کە لەلایەن ناوەندەوە بە دژی نەتەوە غەیرەفارسەکان دەکرێت دەتوانین بڵێین لە کوردستان و بەلووچستان و هەروەها ئەو ناوچانەی کە نەتەوەی عەرەبی لێ نیشتەجێیە بەرەوڕووی زۆرترین دژایەتی دەبێتەوە، تەنانەت بە تۆمەتگەلێکی جۆراوجۆر زۆربەی جار ئەو کەسە خۆبەخشانە یان ڕێکخراوە خەڵکییەکان کە هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگە دەدەن دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان دەکرێن.

- چالاکیی ژینگەپارێزان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەروەک هەموومان ئاگادارین، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی پیشووی هەتاوییەوە ئێرانی داگرت و ئەم ڤایرۆسە لە کوردستان لە مانگی ڕەشەمەدا بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بڵاو بوویەوە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان پێوەندییەکی بەرچاوی بە دۆخی نالەباری ئابووریی خەڵکی کوردستانەوە بوو. هەژاری و نەداری بوو بەهۆی ئەوەی کە خەڵک بەو جۆرەی کە پێویست بوو نەتوانن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و خۆیان لە ڤایرۆسەکە بپارێزن.
ئەوەی کە لەم دۆخە نالەبارەدا سەرنجڕاکێش بوو، چالاکبوونی ناوەندە ناحکوومی و ژینگەپارێزییەکانی کوردستان بوو لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
ناوەندە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان ئەمساڵ بە سەرنجدان بەو دۆخەی کە باسمان کرد، چالاکییەکانی خۆیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەگڕخست و بە شێوەیەکی زانستییانە و ئەمڕۆیی بەرەنگاری کۆرۆنا بوونەوە. چالاکییەکانی ئەو ناوەندانە بریتی بوون لە پاککردنەوەی کۆڵان و گەڕەکان و وشیارکردنەوەی خەڵک و کۆکردنەوەی یارمەتی و پێداویستییەکان بۆ بنەماڵە کەمداهاتەکان و بڵاوکردنەوەی ماسک و ماددە دژە ڤایرۆسەکان.
سەرەڕای ئەو دۆخە نالەبارەش، دیسان شایەتی چالاکیی ژینگەپارێزانەی ئەو ڕێکخراوانە بووین، بەتایبەتی لە مەسەلەی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان و پاک و خاوێنکردنەوە شوێنە گەشتیارییەکان و ژینگەی کوردستان.

- چالاکیی میدیایی و ڕۆژنامەوانیی ژینگەپارێزان و خەمخۆرانی ژینگە پەرەی سەندووە یان وەک ساڵانی پێشوو وایە؟

لە جیهانی ئەمڕۆدا شایەتی ئەوەین کە کۆمەڵگاکان ڕۆژبە دوای ڕۆژ بەرەو دیجیتاڵیزەبوون دەڕۆن، ئەمەش گرینگیی میدیا بەگشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی بۆمان دەردەخات.
ئێستا ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە خەڵکی کوردستانیش وەکوو باقیی گەلانی جیهان، بەتایبەتی جیلی نوێ لەژێر کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندان، ئەمەش دەبێ وەکوو دەرفەتێک بۆ کەڵکوەرگرتن لەو بوارە چاو لێ بکرێت.
بەدڵنیاییەوە چالاکیی میدیایی و پێدانی زانیاریی گشتی بە خەڵکی کوردستان لەلایەن ناوەندە ژینگەپارێزییەکانەوە لە چەند ساڵی ڕابردوو پەرەی سەندووە و ئەمش جێگای دەستخۆشی و پێزانینە.

- چ پێشنیارێکتان بۆ چالاکیی میدیایی و ڕۆژنامەوانیی ژینگەپارێزان هەیە تاکوو لە پەروەردەکردنی خەڵک و زانیاری گەیاندن بە کۆمەڵگا، کاریگەرتر بن؟

ئەمن وەکوو تاکێکی ئەو کۆمەڵگا کە چەندین ساڵە لە بواری میدیاییەوە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەواڵەکانی تایبەت بە ژینگە چالاکیم کردووە، گرینگیی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم لەم پرسەدا بۆ دەرکەوتووە و پێشنیاریشم بۆ نەتەنیا ناوەند و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان بەڵکوو بۆ حیزبەکانی کوردستان و تاک بە تاکی خەڵکی کورد ئەوەیە کە لە هەلی تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بۆ پەرەپێدانی زانیاری و پرسی ژینگەیی کەڵک وەربگرن و هەوڵ بدەن کە هەرکەس بەپێی توانای خۆی، لە جێخستنی کولتووری ژینگەپارێزیدا ڕۆڵ ببینێت، چونکە ژینگە وەکوو ئەمانەتی جیلەکانی داهاتووە، ئێمە دەبێ هەموو هەوڵی خۆمان بۆ پاراستنی ئەم ژینگەیە وەکوو سەرچاوەی ژیان بخەینە گەڕ.[1]
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژینگە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 21-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خوازبێنی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
خوازبێنی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.813 چرکە!