پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,430
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نەجمەدین مەلا کێ بوو ؟ کە بە زیندوویی بەردباران و بەمردوویش قەلەندەرخانەکەی وێران کرا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەجمەدین مەلا کێ بوو ؟ کە بە زیندوویی بەردباران و بەمردوویش قەلەندەرخانەک...

نەجمەدین مەلا کێ بوو ؟ کە بە زیندوویی بەردباران و بەمردوویش قەلەندەرخانەک...
نەجمەدین مەلا کێ بوو ؟
کە بە زیندوویی بەردباران و بەمردوویش قەلەندەرخانەکەی وێران کرا.
ئەو بێ ئەوەی بۆ کەڵک و سودێکی خۆی تێ کوشابێ، هەموو ژیانی خۆی تەرخان کرد هەرچی هەڵبەست و شیعری شاعیری کوردستان هەیە کە لە کون و قوژبن و گۆشەی فەرامۆشیدا مابوون، هەمووی لەگەڵ سەرگوزەشتەی ژیانیاندا کۆکردەوە و ژمارەیەکی زۆریشی مرۆڤی کوردی فێری خوێندەواریی کرد وەک دەڵێن نزیکەی 7 هەزارکەسی فێری خوێندەواریی کرد و ژمارەیەک کەسیشی فێری زمانی فارسی کرد.
بەدەستوخەتی خۆی دیوان و بەرهەمەکانی گەلێک شاعیری کوردی پاراست هەر کەسێک منداڵەکەی ناوی کوردی بوایە دەستخۆشی لێدەکرد، هەمیشە سەری زمانی و بنی زمانی خۆشەویستی نیشتیمان و کورد و کوردستان بوو، جلکی کوردی بە پیرۆز دەزانی.هانی قوتابییەکانی دەدا، بخوێنن و زانست فێربن.
ئەم مامۆستا و پەروەردەکارە نەک تەنیا سەرنجی ڕوناکبیرانی کورد بەڵکو سەرنجی ڕۆژهەڵاتناسانیشی بەلای خۆیدا ڕاکێشابو، ئەم زاتە ئەوەی ناوی غەمی ژیان بێ نەیبو، نانی ئەمڕۆ ببوایە، سبەی لەیاد نەبو، ڕوپامایی و دەسپانکردنەوە لە قاموسی ژیانیا نەبو.نووسەر بوو بە مانای ڕوناکبیر و زانای ئەو سەردەمە، خۆی دەرنەدەخست.
نەجمەدین مەلا کێ بو؟
نەجمەدین مەلا 1898 – 1962ئەم پیاوە خادیمێکی موخلیسی عیلم و ئەدەب بوو، جگە لە خەڵکی #سلێمانی# و ئەو نەوانەی لە کەشتی نوح دا فێری خوێندەواری کردون، بگرە ئەدەب و ڕۆژنامەگەریی کوردیش قەرزارباریەتی.
لەکەشتی نوح خەڵکی فێرە خوێندەواری کرد
نەجمەدین مەلا زۆر چاک زانیویەتی ئەوە دەردی نەخوێندەوارییە کە میللەتی کوردی لە جیهانی زانست و زانیاری دواخستووە، لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی خوێندنگەیەکی تایبەتیکردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواریی و ناوی نابوو #کەشتیی نوح# هاوکات ماڵێک و تیایدا دەژیا، هەر لەم کەشتیەدا لەماوەی چل ساڵدا زیاتر لە حەوت هەزارکەسی فێری خوێندەواری کرد، بەسەدانیشی فێری زمانی فارسی کرد.
زۆر بە گەرمی و بە کوڵەوە پێشوازی قوتابیانی کردووە و هەموو ڕۆژی تا پاش نوێژی خەوتنان لە (قوتابخانەی کەشتی نوح) وانەی بە قوتابییەکانی وتووەتەوە، هەتا قوتابییەکانی لای بوونایە، هەرگیز میوانی قبوڵ نەکردووە.
لەبەرامبەردا کرێی فێرکردنی یەک قوتابی مانگی (نیو دینار) بو.
کەشتی نوح پێکهاتبوو لە دووسێ دوکان لە سەر جادەی سابونکەران کتێبخانە یەکیشی دامەزراندبوو، کتێب و ڕۆژنامە تێدا ئەفرۆشت. زیاتر ئاشنا بوو ڕۆشنبیران و ئەدیبان بونە هاودەمی، هەریەکە لە #پیرەمێرد# و #حوسێن حوزنی موکریانی#، #زێوەر#، #بێخود#، #گۆران#، #شێخ سەلام#، #بێکەس#، #برایم ئەحمەد#، #ئەخۆل# و زۆر ئەدیب و شاعیری تر دەهاتنە لای.
بەرهەمەکانی گەلێک شاعیری پاراست
خزمەتەی مێژوی ئەدەبیاتی کوردی کرد و بەدەستوخەتی خۆی دیوان و بەرهەمەکانی گەلێک شاعیری پاراستلەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی و گەلێک کەشکۆڵ و دەستنووسی دەگمەنیشی لەپاش بەجێماوە، کە لە ئێستادا بوونەتە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا.
هاوکارێکی هەمیشەیی ڕۆژنامەی #ژین# بوو و بەدڵ و بەگیان خزمەتی ڕۆژنامەی ژینی ئەکرد، لە ڕێی ژینەوە ژیاننامەی زۆربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی نووسییەوە، هەروەها هاوکارێکی باشی گیوب موکریانی بو لە دەرکردنی گۆڤاری (#زاری کرمانجی#). بەڵام وەک خۆی لەنوسینێکدا دەردە دڵی خۆی کردوە دەڵێ: لەم ماندوو بونە هیچ سودێکی زاتیم دەست نەکەوتووە وەپێ نەبووم بەهیچ وە تازە بە هیچیش نابم، ئامانجم بڵاوکردنەوەی ئەدەبیات و زمانی کوردی بووە.
لەدەرمانی کوردەواری شارەزابو
هەر لەم کەشتی نوحەوە هاوکارێکی پیرەمێرد و (ڕۆژنامەی ژین) بووو جێ بەنجەشی بە (گۆڤاری #گەلاوێژ#)ەوە بە ڕوونی دیارە. جگە لە ڕۆژنامەی (ژین) لە گۆڤاری (ڕۆژی نوێ 1960-1961) شدا (دیوانی #کۆڕی زانیاری#) بڵاوکردۆتەوە کە باسی کەڵک و سوودی هەندێک ڕووەک دەکات. لە بواری پزیشکیدا کە بە دەرمانی کوردەواریی ناودەبرێت. تەنانەت هەوڵیداوە ئەو دەرمانە کوردەواریانە لە قاڵبی هۆنراوەدا دابڕێژێت تا بچنە سەر زاری خەڵکی و لە فەوتان و لەناوچوون بیانپارێزێت.
سەجادی لەوەسفی کەشتی نوحدا
مامۆستا عەلادین سەجادی لە لاپەڕە (87) ی کتێبی (گەشتێک لە کوردستانا) لەو سەردانەیدا بۆ شاری سلێمانی لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1955دا، سەبارەت بە مامۆستا نەجمەدین مەلا دەنووسێ:
قوتابخانەیەکی داناوە دەرسی بە مناڵ و گەورە وتووە، ئەمە (30) ساڵە خەریکی ئەوەیە، ژیانی بە نووسینەوەی دیوانی شاعیرە کوردەکانەوە خەریک کردووە،
دواتر مامۆستا سەجادی لە لاپەڕەی (115) ی هەمان کتێبدا دەنووسێت: شوێنەکەی نجم الدین مەلا دا، شوێنێکی سەیر بوو، هەم قوتابخانە و شوێنی نووستن بوو، هەم چێشتخانە و کتێبخانەی بوو، چەند کورسییەکی تێدا دانابوو بۆ مناڵەکان، دۆڵابێکی هەبوو پڕ بوو لە کتێبی دەستنووسی خۆی کە دیوانی زۆرتر لە شاعیرە کوردەکان بوو، ، زۆرتر لە ڕۆژنامە کوردییەکانی لابوو ئەلبومێکیوێنەی گەلێ لە شاعیرە کوردەکانی تیا بوو.
بەردیان تێگرت
بەڵام سەرباری ئەم هەموو خزمەتانەی نەجمەدین مەلا کە چل خزمەتی ئەدەبی کوردی کرد، لەجیاتی ڕێز و ستایش کردنی، کەوتۆتە بەر ڕەخنەی ڕووخێنەر و داگرتنەوەی ڕووپەرەی نوسراوە بەنرخەکانی، بەڵام ئەوەی زۆری بێزاری کردبو ئەوەبو کە، سەرەڕای ئەوەی کەبەڕۆژو بەشەو وانەی بەو خەڵکە نەخوێندەوارە ئەوت و فێری خوێندەواری ئەکرد، کەسانێکی نەفام و بێ ویژدان کاتێ ئەیویست دوای ئەو هیلاکی و شەکەتیە پشوویەک بدات (تەق) بەردێکیان ئەکێشا بە دەرگەکەیداو ڕایان ئەچڵەکان ئەمە نە جارێک و دوان و دەبارە ئەبوەوە ناچار ئەهاتە دەرەوەو، داخی دڵی خۆی ئەڕشت بەو مناڵانەی بەردە فڕکێیان بو، کە خەڵکی بێئاگا زۆرجار گاڵتەیان پێ ئەکرد، ئەویش ئەیوت: کورد زیندوگێی مردو پەرستن.
لە سلێمانی سەرنجی دیبلۆماتێکی ئەمریکی ڕادەکێشێت
یەکێک لەو یادداشتە بەنرخانەی تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ مێژووی کورد هەیە، یادداشتەکانی (ئارچی ڕۆزڤێڵت)ە کە دیبلۆماتێکی ناسراوی ئەمریکایە و لە بنەماڵەی ناسراوی (ڕۆزڤڵت)ە.نووسەر لە بەشی چوارەمی یادداشتەکانیدا کە تایبەتە بە کورد، چەندین یادداشت و بیرەوەریی خۆی نووسیوە.
ناوبراو لە یادداشتەکانیدا نووسیویەتی: لە سەردانی شار و بازاڕەکانی سلێمانیدا، کەوتمە ژێر کاریگەری ئاشکرای جوانیی کوردەکانەوە. زۆربەیان ڕیشیان هەبوو، بەڵام ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک منی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە، خوێندنگەیەکی بچووک بوو لە ناو بازاڕدا -مەبەستی قوتابخانەی کەشتی نوح ی مامۆستا نەجمەدین مەلایە- کە تیایدا ڕیشسپیەکی دنیادیدە خوێندنەوەی (بوستان) ی بەرهەمی شاعیری فارسی زمان (سەعدی)، فێری مناڵانی تەمەن (9) ساڵە دەکرد.
نەجمەدین مەلا لە یاداشتەکانی گەڕیدەیەکی چیکوسلۆفاکی دا
میرۆسیلاڤ زیگمۆند، گەڕیدەی چیکوسلۆفاکی کە خۆی سەردانی کتێبخانەکەی کردوە و لەنزیکەوە چاوی بەم عاشقەی کتێب وخوێندەواری کەوتوە دەڵێ:
نەجمەدین مەلا مامۆستایەکی فۆلکلۆر و داستانزانی کورد بوو، ئامانجی ئەوە بوو بەهۆی ئەم قوتابخانەیەوە هەستی نەتەوایەتی بخاتە مێشکی قوتابیانەوە، پیاوێک بوو ژیانی کردبووە (6500) بەشەوە، واتە بەپێی ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە فێری خوێندن و نووسینی کوردی کردبوون. لێم پرسی بۆچی ئەم ناوەت بۆ قوتابخانەکەت دۆزیوەتەوە؟
پاش بیرکردنەوەیەکی قووڵ وەڵامی دایەوە و وتی (ئێمەی موسوڵمان کەشتی نوح بە نیشانەی خۆپاراستن و ڕزگاربوون ئەزانین، ژیانێکی نوێ و دنیایەکی نوێیە، ئەو ژیانە چەند ساڵ بەڵکو چەند سەدەیەک خەباتمان بۆ کرد لە سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکان ڕێژەی نەخوێندەواری لە ناو کوردەواریدا 100% بوو، ئەمە بەڵگەیەکە بۆ تاوانباری ئەو سەردەمە، هێشتا بە تەواوەتی کەس نەیزانیوە لە کوێوە کەشتێکەی نوح کەوتۆتەڕێ، بەڵام مێژوو دەریبڕیوە کە لەسەر کێوی (ئارارات) لەنگەری بەستووە و وەستاوە).
میرۆسیلاڤ زیگمۆند، گەڕیدەی چیکوسلۆفاکی بە جۆرێکی ئەوتۆ نەجمەدین مەلای چووەتە دڵەوە کە بڵێت : (مامۆستا نەجمەدین خوویداوەتە پیشەی فێرکردن و پەسەندی کردە سەر هەموو خۆشەویستییەکی ترداتاوەکو بتوانێت ڕەگوڕیشەی نەخوێندەواری هەڵکەنێت، لە بریتی فێرکردن پارە و پوولی لە قوتابیانی وەرنەئەگرت، بەڵکو لە دەمی خۆی ئەگرتەوە و ئەیخستە سەر مەسرەفی قوتابخانەکەی، لە ڕۆژنامەی (ژین)دا ئەینووسی و بەو پارەیە بەکولەمەرگی ئەژیا تەختە قەرەوێڵەیەکی داڕزاوی هەبوو کە شوێنی خواردن و حەسانەوە و نووستنی بوو، لە ژوورەکەیدا کۆمەڵە دەفتەر و کتێبێک هەبوو، سەرەڕای خوێندن و نووسین قوتابییەکانی لە فۆلکلۆر و مێژووی کورد ئاگادار ئەکرد).
دکتۆر کامەران بەدرخان داوای چی لێکرد؟
ناوبانگی نەجمەدین مەلا نە تەنیا سلێمانی بەڵکو گەیشتبوە کوردانی پارچەکانی دیکە، لەوانە کەسایەتی دیاری کورد دکتۆر کامەران بەرخان جارێکیان لەسوریاوە کاغەزێکی بۆ نوسی بو وتبوی: مامۆستا هەرچیت لەلایە بە کەشکۆڵێکی گەورە بۆم بنوسەرەوەو بۆم بنێرە. بەدرخان پارەیەکی زۆریشی وەک پاداشتی ئەو کارەی بۆناردبوو. نەجمەدین مەلاش قۆڵی لێ هەڵماڵی و دەستی کرد بە نوسینەوەی کەشکۆڵ و، هەرچی شیعری کوردی شاعیران هەبو هات بەدەستیەوە لەماوەیەکی زۆردا بۆی نوسیەوە، کە تەواویکرد بەرێی پۆستە بۆ دکتۆر کامەرانی ڕەوانەکرد. پاشا ماوەیەک د.کامەران نامەیەکی سوپاس و ڕێزی بۆناردبوو نوسیبوی: ئەوە بەدەستم گەیشت زۆر مەمنون، ئەگەر کەشکۆڵی تریشت لەلایە ئاگادارم بکەرەوە.
مەلا مستەفا کەشکۆڵەکەی نەدایەوە پێی!
حەمەبۆر لە یادشتەکانیدا ڕووداوێک دەگیرێتەوە کە ئەو کاتەی مەلا مستەفا لەشاری سلێمانی بو چونکە نەفی کرابو، بەڵام زۆر دڵخۆش بو لەو کۆڕی حزبایەتی و ئەدەبیاتە، ڕۆژێ سەردانی نەجمەدین مەلای کردو کەشکۆڵی (ئەحمەد کۆر)ی دایە دەست تا بیخوێنێتەوە کە هەمووی شیعرو مناجات و بابەتی دینی بوو. حەمەبۆ لەدرێژەی گێڕانەوەیەکەیدا دەڵێ: پاش ماوەیەک چوم لێی وەربگرمەوە بەڵام مەلا مستەفا وتی: قەت ناشێ بۆ کەشکۆڵەکە هاتبیتەوە، منیش شەرم گرتمی و وتم: نەخێر قوربان ئەوە هەدیەی جەنابتە.
زۆر زیرەک بو کەزانی شەرم دەکەم وتی: چەند ئەڵێی ئەتدەمێ، دانەیەکی تر بۆ خۆتان بنوسنەوە، چونکە ئەبێ هەردەم (قورئان) و (کتێبی ئەحمەدی کۆر)م پێبێ.
ئەو مامۆستایەی نەوشیروان مستەفا لێوەی فێرە فارسی بوو
جارێک لە کاتی سەردانی کردنی ماشەڵڵا شەمس ئەلواعزینتەمەن 65 ساڵ کە نوسەر و کۆمەڵناس و ڕۆژنامەنوسێی ئێرانی بۆ لای کاک نەوشیروان زۆر سەرسام دەبێ بە فارسیەکەی. لێی دەپرسێ لای کێ فێری ئەم فارسیە بووی؟ ئەویش دەڵێ: لای مامۆستا نەجمەدین مەلا لە کەشتی نۆحدا دەرسی فارسیم لای ئەو دەخوێندو ئەو ڕێنوسەشی کە پێی دەنوسم هەر ئەو فێری کردم.
مەبەستی چی بوو لە فەرهەنگی گاڵتەوگەپ؟
دەستی نوسینیشی هەبو، پیاوێکی بەهرەدار لەشتی وای ئەکۆڵییەوە و لەسەری ئەنوسی کە کەم کەس بۆی دەچوو. لەهەر ژمارەیەکی ڕۆژنامەی(ژین)دا چیرۆکێکی پێشکەش بە منداڵان ئەکرد، جار جار پوختەیەکی لەسەر شاعیرە کوردە ناسراوو نەسراوەکانیش دەرئەبڕی و بڵاوئەکردەوە. بۆ زاخاوی مێشک مەتەڵ و هەڵهێنی بە شیعر ئەنوسی، بۆ یەکەم جار واتای هەندێ وشەی بەشێوازێکی سەیر لێک ئەدایەوەو لەشێوەی فەرهەنگێکدا لە هەر ژمارەیەکدا بڵاوی ئەکردەوە، مەبەستی لەم فەرهەنگە ڕابواردن نەبو، بەڵام بەرگێکی پەندو ڕەخنە بو.
فەرهەنگێکی هەبو وەک ڕەخنە ئامێزی یا ئامۆژگاری وتەکانی بەکار دەهێنا، بەهۆی ئەم فەرهەنگەوە ڕەخنەی هاتەسەر و چەند جارێک لە ڕۆژنامەی ژیندا لەسەری نوسرا. نەجمەدین مەلاش ئاوها وەڵامی ڕەخنەگران دایەوە: جارێ ئەم فەرهەنگە گاڵتەو گەپە، ئەو گاڵتەو گەپەی کە ئێمە وای تێگەیشتوین هەر بۆ قەشمەری و پێکەنینە وە هیچ مەعنای تێدانیە، وانیە ئەگەر گاڵتەو گەپ بەجۆرێکی ڕێکوپێک سودی لێ ئەگیرێ یەکەم پێکەنین و حەسانەوەی مێشک، دووەم پەندو ئامۆژگاری، سێیەم سەرزەنشت بۆ گەڕانەوە لە کاری پڕو پووچ.
نمونەی چەند وشەیەک لە فەرهەنگەکەی:
پیاوی بێ ئیش: پێوەر (مەساحی) جادە
زانای بێکردەوە: داری بێ بەر
خزمی خراپ: گونی قۆڕ
پارە پیسکە: دیلی سندوق
قەڵەمی بەدنووس: چەکی گوللە پرژێن
مەکتەبی محامی: دوکانی قسەفرۆش
دەربارەی ژیانی و کەسایەنی:
ئەو پیاوەی هەرگیز قژی شانەنەکرد
نەجمەدین مەلا ژیانێکی تەنیایی و نوسەری ژوورەوە و دور لە سەیران و گەڕان و دەرودەشت بو. لەژیانیدا زۆر سادە و سەڵت و تەنها دەژیا، قانع و ڕوخۆش بو، دڵسۆزی دەوروبەر و شاعیران بو بەڵام هێندە دڵسۆزی خۆی نەبو، چڵکن و پڵکن زۆر بە کەمی دەستی بەخۆیا ئەهێناهەرگیز قژی شانە نەئەکرد، دەیوت: فەیلەسوف دەبێ وابێ.
نەجمەدین مەلا ڕەندێکی نوکتەبازی دەنگ گڕی قسە لەڕوو بوە، فێرکردن و بەخێو کردنی منداڵی کوردی پەسەند کردوەتە سەر ژیانی تایبەتی خۆی،
لەساڵی 1931ەوە سەریکردە سەر مەیخواردنەوە، بەشێوەی سەرمەست دەژیا بۆ ئەوەی ماندوێتی بحەسێتەوە و وەک بێکەسی شاعیر ئەڵێت کەمێ لەدنیای دوون بێ خەبەر بێت، جار جار خۆی بە مەی مەست کردووە.کە کاری لە ڕەوشتی نەئەکرد تا ببێتە بەدمەست و قسەی خراپ بکات.
شەوانە لە چوار سەعات زیاتر نە ئەنوست، نوستنەکەشی لەسەر کورسی و مێزەکەی بوو بەتانیەکی دەدا بەخۆیداو دەستی دەکردە نوسینەوە تا خەو دەیبردەوە و خەوی لێئەکەوت، پاش بە ئاگابوونەوەی دەستی دەکردەوە بەنوسین، هەر لەبەر ئەمەش بوە هەندێ لاپەڕەی کەشکۆڵەکان خەت تیایدا درێژ بۆتەوە، کاتێ خەبەری بۆتەوە چاکی کردۆتەوە.
بەسکێ تێر بەسکێ برسی
نەجمەدین مەلا سەرباری ئەو سودو قازانجەی بەخەڵکی شاری سلێمانی و ئەدەبیاتی کوردی کردویەتی، لەژیانی کەسی خۆیدا دەرون ئاسودە نەبوە، بەسکێ برسی و بەسکێ تێر، جاری وا هەبو بە سێ شەو بەبرسێتی نوستوە. نەجمەدین ژەم بەژەم خواردنی دەکڕی و دەیخوارد یا کەسێک هەندێ خواردنی بۆ دەبرد گەر نەبوایە ئەوە بە برسێتی سەری دەنایەوە. زۆرجار هاوڕێکانی جلو بەرگەکانیان دەبردە ماڵی خۆیان بۆیان دەشوشت. شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید زۆرجار سەردانی ئەکرد و دەست گیرۆدەیی ئەکرد.
پشلیەکانی گوێچکەیان خوارد!
ئاژەڵ دۆست بوو، هەمیشە پشیلە لە نێو کەشتی نوحدا هاتوچۆ و تەراتێنیان دەکرد، ۆر حەزی لە بەخێوکردنی پشیلە بو.زۆر بەزەیی بە پشیلەدا هاتووە، دوو پشیلەی کەللە زلیشی هەبوو، ئەوە نۆبەتچی قاپی بوون!.دوو پشیلەکەی ی بەناو (قەتوول) و (بەتوول)ەوە هەبوو. زۆری خۆش ئەویستن و خزمەتی باشی ئەکردن بەڵام کەمرد هەرئەو پشیلەیە سەرو چاویان کڕاندبۆوە لەبرسانا چونکە چەند ڕۆژێک بو هیچیان نەخواردبو.
نەجمەدین مەلا حەزی لە ژیانی مووچەخۆری نەکردووە بۆیە ماوەیەک بە بێ ئیش و ماوەیەکیش بە ڕەنجی شان تەمەنی هەرزەکاری بەسەردەبرد.ئەگەرچی ماوەیەکیش لە (ڕانیە) بوە موچەخۆری دەوڵەت.
ئەگەرچی ناوی بەنەجمەدین مەلا ڕۆیشتبو و قورعانیشی خەتم کردبوو، بەڵام خۆی حەزی بە مەلایەتی ناکرد، بگرە لەڕووی باوەڕەوە نوێژو ڕۆژووی نەبو بەڵام بەڕێزەوە لەئیسلام و کەسایەتیە ئاینیەکانی سلێمانی دەڕوانی و دڵیانی ڕادەگرت.
بەڕەبەنی دەژیا
سەبارەت بە ژنهێنانی مامۆستا، هەندێک دەڵێن ژنی نەهێناوە، گوایە لە دەستنووسەکانی مامۆستادا ناوی هاوسەر و منداڵ نەهاتووە، بەڵام لە ڕاستیدا ژنی هێناوە و تەنانەت کچێکیشی لێی بووە، بەڵام بە جوانەمەرگی سەریناوەتەوە و پاش مردنی کچەکەی، نەجمەدین مەلا لەگەڵ فاتمە خانی هاوسەری لە یەکترجیابوونەتەوە. لە ژیانی هاوسەرگیریدا سەرکەتو نەبوە، خۆی قسەیەکی هەبو دەیوت: ژن ئەهێنی بەڵایە نایهێنێ هەر بەڵا.
تەبیعەتێکی توڕەی هەبو، زوو هەڵئەچو لەخەڵکی، لەمناڵان زۆر بێتاقەت دەبو، بە شێوازو ئسلوبی خۆی ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد، بە توڕەیی ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد، یا بە شیعری شاعیرەکان یا پەند وەڵامی گونجاوی دەدانەوە. هەموو شێوازەکانی حیکمەت بو.
چۆن دەرمانخوارد کرا؟
رۆژی 23/ 4/ 1962لەماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کردو بەهۆکاری ئەوەی بە تەنها دەژیا لە کەشتی نوح دا، کاتێک کۆچی دوایی کرد پاش زیاتر لە دە ڕۆژێک دەرودراوسێ هەستیان پێکرد. کاتێ بەمردنەکەیزانرا.
نوسەر و لێکۆڵەری ئەدەبی حەمەبۆر لە ساڵی 1931 بەدواوە تا کۆتا ساڵەکانی تەمەنی نەجمەدین مەلا ژیانیان بەکەوە بەسەر بردووە، هاتوچۆو ڕەفتیان هەبووە
نەمجەدین مەلا لە ساڵانی (60-62) وەک شێتی لێهاتبو خەنجەرێکی پێبو هەر پیاوێکی عەرەب و ئەمن و بەعسی دەدی پەلاماری خەنجەری لێدەردەکرد و هاواری لێدەکرد، دەیوت: ها شتگولون.. ها شتگون. لە جەریدەی (ژین)یشدا شتی بڵاوئەکردەوە. بەعسیەکان بە دوژمنی خۆیان ئەزانی بۆیە دوو جاشی سلێمانی ئاڕاستەکراو ئاشنایەتیان لەگەڵ بەست و شەوانە دەچونە لای و مەشروبیان بۆ ئەبرد و تا درەنگ دادەنیشتن، دوای چەند دانیشتنێ، شەوێک زەهریان بۆ کردبووە مەشروبەکەوەو بەجێیان هێشتبوو پاش ڕۆیشتنی ئەوان ئەمیش دەرگای دوکانەکەی دادەخات و دەنوێت. پاش چەند ڕۆژێ بۆن لە دوکانەکەیەوە پەیدا بو، لیژنەیەک پێکهاتبون لە پۆلیس و پیاوی حکومی و ئەهلی دەرگاکەیان شکاند، کە سەیر ئەکەن لەسەر حەسیرە شڕەکەی مردووە و بۆنی کردووە، پشیلەکەشی لەبرسانا هەندێ لە لوت و دەمو بەشێک لە قۆڵی خواردبوو، چونکە نەجمەدین مەلا هیچ خواردن لە ژوورەکەیدا نەبو تا ئەم پشیلەیە بیخوات..
دوای دە ڕۆژ بەمردنی زانرا!
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 23-4-1962 مامۆستا هەروەکو نەریتی ڕۆژانەی، خۆی کرد بە چاپخانەی (ژین) دا و تاوێک دانیشت و چووە دەرەوە، ئیتر یەک دوو ڕۆژێک دوای ئەوە مامۆستا سەری ژین-ی نەدایەوە. کە ئەمە جێی سەرسوڕمانی کارمەندانی چاپخانە بوو، هەر بۆیە کەوتنە سۆراخکردنی، کرێکارانی ژین زۆر بە پەرۆشەوە وێڵی هەواڵی مامۆستا بوون.
ئەنجامی سۆراخکردنی هەموویان لەوەدا یەکیگرتەوە کە مامۆستا دەرگای قوتابخانەکەی کە لە دیوی دەرەوە بە قفڵێکی گەورە لەو قفڵانەی کە بە کلیلی خۆی نەبێت داناخرێت؛ داخراوە، کە ئەمەش لای هەمووان ئەوەی دەگەیاند کە مامۆستا لە ناوەوە نیە و ڕۆیشتووە، یەکێک دەیوت چووە بۆ مەسەلەی خانەنشینی براکەی، یەکێکی تر شتێکی تری دەوت.. پاشان یەکێک لە کرێکارەکانی چاپخانەی ژین لە پەنجەرەی ماڵە دراوسێیەکیانەوە سەریکێشا تا بزانێ چییە؟ ئەمە جگە لەوەی کە زۆر لە دڵسۆزانی تریش خەریکی سۆراخکردنی بوون.
دواجار کە کرێکارەکە دێتەوە، دەڵێ: (بەخوا هیچ دیار نییە، بەڵام بۆنێک دێت سەردار بێسەر ئەکات!) ئیتر (ژین) دەمودەست لەگەڵ (حاکم تەحقیق) دا قسەی کرد، ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی #05-05-1962# بوو، لە سەعات سێ و نیوی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا، حاکم تەحقیق فەرمانی دەرکرد بۆ کردنەوەی (قوتابخانەی کەشتی نوح) ی مامۆستا، دوو موفەوەز و نوێنەری (ژین) چوونە بەر (قوتابخانەی کەشتی نوح) موفەوەزەکە پەیژەیەکی نا بە پەنجەرەکەوە و سەیرێکی کرد و وتی: بەخوا هیچ دیار نییە، پاشان بە لایتی دەستیی لێی ڕوانی وتی: ئەوەتا لەبەر قاپی دەرەوەدا لاشەیەک کەوتووە! دواتر قاپییەکە دەشکێنن و دەبینن تەرمی مامۆستا ئاوساوە و بۆنی کردووە، لاشەکەی نزیکەی دە دوانزە ڕۆژ لە ژووررەکە دا ببوو، دواتر تەرمی مامۆستا دەبرێتە نەخۆشخانە. لەبەرئەوەی لاشەکەی بە تەواوی تێکچوو بوو، پزیشکەکان نەیانتوانی توێکاریی بۆ بکەن، ئەو شەوە تەرمی مامۆستا لە مەیتخانە دەمێنێتەوە، هەر هەمان شەو هەموو پێویستیەک ئامادە دەکرێت و بۆ بەیانی لاوان و مامۆستایان و دڵسۆزان دەکەونە خۆیان بەوپەڕی ڕێزەوە تەرمی مامۆستا بەڕێدەکەن بەرەو گۆڕستانی سەیوان.
وەسێتی کردبو بە دەهۆڵ و زوڕناوە بنێژرێت
ئەوەندە عاشقی ئازادی و سروشتی جوانی کوردستانەکەی بوو وەسیەتی کردبوو لە چیای ئەزمڕ بە خاکی بسپێرن، ئەی وت نەک بمرم لەناکاو لەپڕ لە لاکۆڵانێ، بە زووڕنا و دەهۆڵ بمبەنە ئەزمەڕ با شار بزانێ لەوێ بمنێژن، بەڵام ئەو ڕۆژگارە تازە شۆڕشی ئەیلول هەڵگیرسا بو و ئەو دەرفەتە نەڕەخسا وەسیەتنامەکەی جێبەجێ بکرێ، هەر بۆیە لە گردی سەیوان بەخاک سپێررا، خەڵکی سلێمانی وەک وەفایەک ئەم ڕاسپاردەیەی بەهەشتییان کردە قەرز و لەئەستۆیان گرت.
هەر بۆیە دوای مۆرکردنی بەیاننامەی ئازاری (1970) بڕیاریان دا گەردن ئازادی خۆیان بەرامبەر ئەو کەڵەپیاوە بگەیننە جێ، پلانیان دانا ئێسکوپروسکەکەی لە سەیوانەوە بگەیەننە چیای ئەزمڕ، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستادا لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە بەڕێوڕەسمێکی شکۆدار و سەیران و گەشت ئاسا دور لە پەستی و گریان وشیوەن و خەم، بە مەستی بیگەیەننە ئەو هەوارە نوێیە کە خۆی دیاری کردبوو.لەسەروەسیەتی خۆی لەمەراسیمێکدا تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێرا.[1]
ئەم بابەتە 361 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | MalmoKurd4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 19-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 361 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
یادە زیندووەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,430
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
یادە زیندووەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!