کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,029
 شؤمارە عەسگەل  106,626
 کتاووەل 19,283
فایل های مرتبط 97,262
Video 1,392
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ئەو هەستانەی نابنە شیعر بەس دەگەیین
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو هەستانەی نابنە شیعر بەس دەگەیین

ئەو هەستانەی نابنە شیعر بەس دەگەیین
ئەو هەستانەی نابنە شیعر بەس دەگەیین
#گۆران سەباح#
کورتە چیرۆک

پووشۆ لە سێتاقان، ماڵیان لە پشت گەرماوی کوردستانە. دیار نەبێ، خەڵک سوێند بە سەری دەخۆن. دیاریش بێ، ڕایدەگرن و پێی ڕادەبێرن.
لە نێو ماست، مەرەگەی بامیە، لە هەر شوێنێکدا، موو ببینێت، سەری پەنجەی شەهادەی بە زمانی کەمێک تەڕ دەکات، مووەکەی پێ دێنێتە دەرێ و تاوێک لێی ورد دەبێتەوە. ئەم قسەیەی بەناوبانگە، ژیان لەم تاڵە مووە باریکترە، بپسێ، دەپسێ.
مێروو، مێش، مێشوولە بکەوێتە نێو چای، بە سەری پەنجەی شەهادەی بە ئاستەم پاڵێکی پێوە دەنێت و نوقمی دەکات، پاشان دەریدەهێنێت و بەشێنەیی دەیخاتە نێو کلێنکسێک. ئەمەشی هەیە، مێشوولەیەکی مردار لە یەک ملیۆن مرۆڤی بێ هەست بەنرخترە.
لە گوانی مەڕ، پێی کێشکە، گوێی ئەسپ، قونی مەیمون، چاوی کوندەبەبۆ ورد دەبێتەوە. بەردەوام پرسیار دەکات. کە دەڵێ بۆچی بانگدان هەیە لە ئیسلام، خەڵک پێیان وایە کفری دەکات. کە دەڵێ بە دەستیبایە سێ ساڵ قوتابخانەکانی دادەخست و مامۆستاکانی دەکردە شوان، وەزیرەکانیشی دەکردە گاوان، خەڵک پێیان وایە شێت بووە.
قاپت شووشتییە ئەوڕۆ؟ مام عەوڵای دوکاندار پیاوەکانی چواردەوری خۆی دەخاتە پێکەنین. ئەدی گێسک؟

پووشۆی خاوەن ژن و منداڵ سڵ ناکاتەوە لە پلاری پیاوانی گەڕەک. لای پیاوەکانی بەردەم دوکانی مام عەوڵا ڕادەوەستێت و سڵاو ناکات. یەک یەک سەیریان دەکات و لە دڵی خۆیدا دەڵێت، ئەو مام عەوڵایە، چار مانگیش دەبێ گانی نەکردییە، پێوەی دیارە؛ ئەو کەریمە کەرە هەموو ڕۆژێ لە ژنەکەی دەدات؛ ئەو ساڵحە چاوچنۆکە ڕۆژێ یەک هەزار دەداتە ژنەکەی بۆ مەسرەفی مارێ؛ ئەو حاجی تەهایە دوو ژنی هەیە و دوو حەجیشی کردییە، لەسەر پشیلەش پاز نادات.
ئەو قاقەزانە چییە؟ مام عەوڵا دەیپچڕێنێت. ناکا شیعر و میعران بنووسی لۆ مارێ؟
پێکەنین. هەر یەکە لە ڕاستە خۆی پلارێک داوێت:
هەستی ناسکە.
ژنی خۆی خۆش دەوێ بابە.
لە ئیشی ناو مارێ گەڕێ. چما شیعریشی پێ دەنووسن؟
عەجایب، پیاوی وا پەیدا بوونە ئەو عەیامەی.

پووشۆ تەماشای کاغەزەکانی دەستی دەکات. خەیاڵی بۆ ئەوە دەڕوات دوایین شیعری خۆی بۆ ئەوان بخوێنێتەوە:
وەرە با دڵمان یەقین کەین
بەوەی هەمانە
وەرە با دوور بین لە چڵێسی
وەک دێوانە
ژیانی سادە زۆر خۆشترە
وەک عاریفانە

هەرچەندی دەکات، ناتوانێت خەیاڵەکەی بکاتە ڕاستی. پێیاندا دەخەنێتەوە و دەڕوات. مام عەوڵاش زوو یاوەرەکانی دەمکوت دەکات، نا، لێی گەڕێن، بێتامی مەکەن.
یەک لە پیاوەکان ددانی پێدادەنێت، هیچیان وەک پووشۆیان پێ ناکرێت.
قسەیەکیش بۆ هەق بکەین، مام عەوڵا کیلۆیەک تەماتە بۆ منداڵێکی پارچەرە دەکێشێت و بەڕێی دەکات. بە سەری ئەو پووشۆیە، ئەوەی ئەو دەیکات لەگەر ژنەکەی، سیفەتی پێغەمبەرمانە.
صلی اللە علیە وسلم. هەموو پێکرا وا دەڵێن.
هێندەی نەماوە بگاتەوە ماڵ. خەیاڵ دەیبات، دێتە پێش چاوی، کۆپلەی دووەمی شیعرە تازەکەی بۆ خێزانەکەی دەخوێنێتەوە:
وەرە با هیچمان نەوێ
سروشت نەبێ
وەرە با بۆنی خاک کەین
هەر لە باخ بین
موڵک و ماڵ هیچ نییە
بەس سەرئێشەیە

پێڵاوەکەی دەخاتە نێو دۆڵاب. سڵاو لە خیزانەکەی دەکات لە مەتبەخ، پشتملی بۆن و ماچ دەکات. دوای خۆگۆڕینی، گۆریە و دەرپێکوتەکەی دەشوات و هەڵیاندەخات. دێ سفرە ڕادەخات و قاپ و مڵاک و پەرداخ و سەوزە و ماستاو دادەنێت. لە کاتی نانخواردندا، منداڵەکەیان دەگریت، پووشۆ ناهێڵێت خیزانەکەی هەستێت، خۆی دەچێت ژیری دەکاتەوە. دوای نانخواردنیش، قاپەکان دەشوات.
کارەبا فیز دەکات، پووشۆ دەچێ لێی بداتەوە. دێتەوە و دەڵێ فیزی نەکردووە. گەرما تین بۆ منداڵەکەیان دەبات. خێزانەکەی دەتەقێتەوە بەسەر خاوەن مۆلیدە و حکوومەتدا. ئەمە برینی دەکولێنێتەوە و دەست دەکات بە گلەیی لە پووشۆ، نەدەبا ئیشەکەت بەجێ بێڵی، دەبێ خۆت لە گێلی بدەی، هەمووی هەر گەندەڵن.
پووشۆ منداڵەکە ژیر دەکاتەوە و لە بەرانبەر خێزانەکەی خەیاڵ دەکات شیعرێکی بۆ بخوێنێتەوە:
پێمدا بڕژێ، دڵت خاڵی کە
هەرچی دەبێ، خەتای منە
هەرچیت نییە، لێی بەرپرسم

بە پرتەپرتی ژنەکەی دێتەوە هۆش خۆی. هەرچەندی دەکات ناتوانێت شیعرەکەی بۆ بخوێنێتەوە. گوێیەکانی لای پرتەپرتە، مێشکی لای هەستەکانی. دێتە بەرچاوی هەستەکانی دەگەیین و دەبنە درەختێک لە ناوەڕاستی ژووری دانیشتن. لک و پۆپی درێژ دەبنەوە بۆ نێو مەتبەخ، ژووری نووستن، هۆڵ و تەنانەت سەربانیش. هێندەی نابات، درەختەکە خانووەکەیان دادەپۆشێت. وردە وردە تەواوی گەڕەکەکەش.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 254 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن
آیتم های مرتبط: 2
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 18-08-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 254 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,029
 شؤمارە عەسگەل  106,626
 کتاووەل 19,283
فایل های مرتبط 97,262
Video 1,392
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.328 ثانیه(اێس)