پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد

ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد
ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد
#ئازاد بەرزنجی#

هەبوو نەبوو پیاوێک هەبوو بڕیاری دابوو هەموو ژیانی خۆی بۆ تاقە مەعشووقێک تەرخان بکات، بڕیاری دابوو لە پێناوی ئەو مەعشووقەدا، قوربانی بە هەموو شتەکانی تری ژیانی خۆی بدات، چونکە هەستی دەکرد تاقە هاوژینێکە بتوانێ تا سەر لەگەڵیدا هەڵبکات و ئەمەکدار بێت بۆی؛ تاقە دڵبەرێکە شایانی ئەو ئەڤینە قووڵەی بێت، ئەو دڵبەرەش چ نەبوو جگە لە پەیڤ، بۆیە ئەم عاشقەمان تەنیایی لەگەڵ پەیڤدا هەڵبژارد و دەشیزانی ڕێی عاشقی سەختە و ئەو سەوداسەرییەش چەرمەسەریی زۆری بەدواوەیە و عاشقانیش هەمیشە تەنیا دەمێننەوە.

سەرەتای هەشتاکان بوو، تازە لاو بووم، وەختێ داغستانی منی هەمزاتۆڤم بە زمانە ئەفسووناوییەکەی ئەو پیاوە ئەڤیندارە خوێندەوە، نایشارمەوە گەر بڵێم سەرسامیم بەو زمانە سیحرییەی مامۆستای جاویدان #عەزیز گەردی# یەکێک بووە لەو هۆکارانەی وای لێ کردووم شەیدای دونیای وەرگێڕان بم. خودایا، ئەوە شیعرە بە زمانی پەخشان نووسراوە، یان پەخشانە و بەرگی شیعری پۆشیوە؟! هەر ئەو کتێبەی وای لێ کردم بۆ لەوەودوا بەدووی کتێبەکانی تریدا بچم و دوای ئەوە سێ شاکاری لۆرکا بە وەرگێڕانی ئەو بخوێنمەوە، کە بریتی بوون لە سێ شانۆنامە و پاشان بڵاوکراوەیەکی وەرزی بەناوی ئەدەبی بێگانە.
هەڵبەتە من ئەو دەمانە بەبێ ئەوەی لە نزیکەوە ئەو پیاوە بناسم و بیبینم، بەردەوام بەدوای کارەکانیدا دەچووم.

ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆیی، لە سەرەتای هەزارەی دووەمدا بوو، ئەو کاتە دوو سێ ساڵێک دەبوو دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دامەزرابوو و لە خانوویەکدا بووین لای فولکەیەکەوە کە ئەوکات پێیان دەوت فولکەی یەکگرتن و وەک ئێستا سەرپەرشتیاری زنجیرە کتێبەکانی دەزگای سەردەم بووم. ڕۆژێکیان کە هەر خۆم بووم لە ژوورەکەمدا و خەریکی کار بووم، لە دەرگای ژوورەکەم درا و منیش فەرمووم کرد، دەرگاکە کرایەوە و پیاوێکی کەڵەگەت بە جلوبەرگی کوردی و جامانەیەکەوە دەرکەوت و وتی ئەمە ژووری کاک ئازاد بەرزنجییە؟ منیش وتم بەڵێ فەرموون. وتی ڕوخسەت هەیە بێمە ژوورەوە، وەڵامم دایەوە: بێگومان، فەرموون. وتی خۆتان کاک ئازادن؟ وتم بەلێ، فەرموون. وتی من عەزیز گەردیم. کە وای وت، نایشارمەوە حەپەسام. یەکەم لە ڕووی خۆشحاڵیمەوە بە بینینی و بە سەردانەکەی، دووەمیش ئەوەی من بۆی نەدەچووم ئەوە بوو کە ئەو پیاوە عەزیز گەردی بێت، نازانم بۆچی ئەوم بە پیاوێکی چاکەت و پانتۆڵ لەپێ تەسەور دەکرد؟ لێ کە وای وت، زۆر بە گەرموگوڕییەوە بەخێرهاتنیم کرد و وتم سەرچاومان هاتیت مامۆستا عەزیز، فەرموون دانیشن. ئینجا کە دانیشت و داوای چایەکم بۆ کرد، یەکسەر باسی ئەوەم بۆ کرد کە کاتی خۆی وەرگێڕانی داغستانی من، بە زمانە پاراو و پڕ ئەفسوونەکەی ئەو، چ کاریگەرییەکی لەسەرم هەبووە. دواتر وتم ئێمە هەموو لە ڕووی عیشقی وەرگێڕان و زمانە جادووییەکەی ئێوەوە، قەرزاری قەڵەمە بەبڕشتەکەی جەنابتانین. وتی کاک ئازاد ئێمە شتێکی گەورەمان نەکردووە و ئەوەی کردووشمانە ئەرکی سەرشانمان بووە. پاشان وتی یەک دوو کتێبم لەسەر ئەفسانەی گەلان هێناوە و پێم خۆشە لە سەردەم چاپ ببن. منیش وتم سەردەم شانازی بەوەوە دەکات کتێبی جەنابتان چاپ بکات و دواتر هەردوو کتێبەکەمان بۆ چاپ کرد. لە ساڵانی دواتردا و وەختێ چووینە تەلارە تازەکەی دەزگای سەردەمەوە لەسەر شەقامی سالم، لە سەردانێکیدا بۆ لام، باسی ئەوەم بۆ کرد کە کۆمەڵێک کتێبمان هەڵبژاردووە بۆ وەرگێڕان و یەکێک لەو کتێبانە کۆمێدیای یەزدانی ی دانتێ یە و پێشنیازی ئەوەم بۆ کرد کە ئەگەر لوتف بفەرمووێت، ئێمە شاناز دەبین بەوەوەی بەڕێزیان ئەو کتێبەمان بۆ وەربگێڕێت. جەنابی پێشنیازەکەمی پەسەند کرد و دوای ساڵ و نیوێک یان زیاتر بە دەقە کوردییەکەی کۆمێدیای یەزدانییەوە هاتەوە بۆ لام و سی دییەکەی دامێ و وتی فەرموون ئەوە کتێبەکە. منیش بەو هەواڵە شاگەشکە بووم و بەڵێنم پێ دا کە بە زووترین کات بۆی چاپ بکەین، ئیتر ئەوە بوو لە سێ بەرگدا و لە بۆکسێکدا بۆمان بە چاپ گەیاند و زۆر پێی دڵخۆش بوو.

ساڵی 2014 بوو، وەکو دەزگای سەردەم بڕیارمان دابوو ساڵانە دوو خەڵات بە ناوی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس ەوە بدەین بە دوو داهێنەری دونیای ئەدەبی و فیکریمان. من پێشنیازی بەختیار عەلی و عەزیز گەردیم کرد و هەر بەو مەبەستە ڕامانگەیاند کە سەردەم بۆنەیەکی ڕێزلێنانی وەهای بەدەستەوەیە. بەڵام دوای ئەوەی مامۆستا گەردی هەواڵەکەی خوێندبووەوە، یەکسەر تەلەفۆنی بۆ کردم و پاش چاکوچۆنی وتی کاک ئازاد ئەگەر منت خۆشدەوێ و دەتەوێ بێتاقەت نەبم ناوی من بۆ ئەو خەڵاتە بسڕەوە. وتم مامۆستا ئەو خەڵاتە لەچاو گەورەیی قەڵەمی تۆ و بەخششەکانتدا هیچ نییە، وتی من حەز بە هیچ خەڵاتێک ناکەم و بۆ ئەوەش نانووسم خەڵات بکرێم. هەرچەند ویستم قەناعەتی پێ بکەم کە ئەوە گوزارشتێکە لە خۆشەویستیی ئێمەومانان و خوێنەران و نێوەندی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردی لە ئاست باڵای بەرزی قەڵەمەکەی ئەودا، بەڵام دووبارەی کردەوە و وتی کاک ئازاد دەڵێم گەر منت خۆشدەوێ ناوم بۆ ئەو خەڵاتە بسڕەوە. ئیتر منیش ناچار بەقسەیم کرد.
مامۆستا عەزیز پەیوەندییەکانی زۆر سنووردار بوون، بەڵام بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو بە تەلەفۆن هەواڵیم دەپرسی، یان جەنابیان تەلەفۆنیان دەکرد و بەمجۆرە ئاگامان لە یەک بوو.

دواجار کە مامۆستام بینی، ساڵی 2019 بوو، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی. من سەرگەرمی سەیرکردنی کتێب بووم، کە یەکێک لە دواوە بانگی کردم و وتی کاک ئازاد کوویت؟ کە ئاوڕم دایەوە، سەیرم کردمامۆستا عەزیز گەردییە. تەوقەمان کرد و ئەملاولای یەکمان ماچ کرد و کەوتینە دەمەتەقێ سەبارەت بە کتێب و وەرگێڕان و کارە تازەکانی و هەروەها دەستخۆشیم لێ کرد بۆ وەرگێڕانی ڕۆمانێک کە ناوی ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد بوو لە نووسینی کۆنستانتین ڤێرجیل گیۆرگیۆ، کە کاتی خۆی بە فارسی خوێندبوومەوە و باس لە پیاوێک دەکات کە بە نیازێکی ئینسانیی پاک و بێگەردەوە دەیەوێ بژی و کار بکات، بەڵام هەمیشە لەلایەن کۆمەڵگاکەیەوە، ڕووبەڕووی نائومێدی و ئازاردان دەبێتەوە و غەدری لێ دەکرێ، بۆیە دواجار هەر تەنیا دەمێنێتەوە.
وا هەست دەکەم چارەنووسی مامۆستا گەردییش لە هەندێ ڕووەوە بشوبهێتە سەر چارەنووسی پاڵەوانەکەی ئەو ڕۆمانە، گەر سەختتریش نەبووبێت. جەخار، پێدەچێ قەدەری مرۆڤە داهێنەر و گەورەکانی ئەم میللەتە هەر وابێت، تا لە ژیاندان فەرامۆش دەکرێن و ئازار دەدرێن و بگرە هەندێ جار سووکایەتیشیان پێ دەکرێ، کاتێکیش لەپڕێکدا لەبەرچاومان نامێنن و بۆ هەمیشە ماڵئاواییمان لێ دەکەن، ئینجا ویژدانمان ئازارمان دەدات، یان ڕەنگە ئەوەش جۆرە نواندنێکی ناچاری بێت لە ئاست گەورەیی ئەواندا.

بەڵێ، عەزیز گەردییش پیاوێک بوو تەنها بۆ پەیڤ و کتێب ژیا و تەنیا ژیا و تەنیاش دوا سەفەری خۆی کرد.
ئەی پیاوە گەورەکە، تۆ بە جەستە لەبەرچاومان ون بوویت، وەلێ تا زمان و ئەدەبیاتی کوردی و کتێبی کوردی بمێنێت، ڕۆحی تۆش چەشنی پەروانە بەدەوری پەیڤەکانماندا باڵەفڕە دەکات. ڕۆحی تۆ ڕۆحێکی جاویدانە و بۆ هەتاهەتایە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە.[1]
ئەم بابەتە 846 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 18-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 18-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 846 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.171 KB 18-08-2022 زریان عەلیز.ع.
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!