ئاو یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ژیان، لە کوردەواردا چەند نەریتێک لەسەر ئاو هەیە، ڕۆژانە خەڵک پەیڕەوی لێدەکەن: ئەگەر کەسێک لەسەر سفرە یان هەر جێگەیەک ئاوی لە دەست بڕژێت، دەڵێن: خێر و خۆشی و ڕووناکی ڕوو لەو شوێنە دەکات، هەروەها ئەگەر کەسێک بۆ جێگەیەک بچێت و زۆری پێبچێت، کاتێک کە لە ماڵ ڕۆیشتە دەرەوە، لە دوایەوە سەتڵێک ئاو دەڕژن، بەنیازی ئەوەی بەخۆشی بچێت و بێتەوە. ڕژانی ئاوی گەرم لە شەودا خراپە، بەتایبەتیی ئەگەر ماڵێک منداڵێ ساوایان هەبێت و حەوتەی نەچووبێت، دەڵێن: گوایە دێوەکانی ئەهریمەن دێن و منداڵەکە دەبەنەوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 427 ganger