پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
سیستەمی سەرمایەداریی لە سەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیستەمی سەرمایەداریی لە سەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟

سیستەمی سەرمایەداریی لە سەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
سیستەمی سەرمایەداریی لە سەدەی 21 دا چۆن کار دەکات؟
#ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

سیستەمی سەرمایەداریی کە ئێستا لە تەواوی جیهاندا بەرقەرارە، مایەی شرۆڤەکردن و لێکۆڵینەوەی هەمەجۆر بووە، من پێشتر کتێبە بەناوبانگەکەی ‹کەپیتاڵ، سەرمایە) ی کارل مارکسم خوێندبۆوە، کە تێیدا شرۆڤەیەکی جوان و گرنگی ئەم سیستەمەی کردووە، پاشتریش تێڕوانینی کۆمەڵێک فەیلەسوف و بیرمەندی تری چەپم خوێندەوە لەپێش هەمووشیانەوە لینین، ترۆتسکی، ، بلیخانۆف، کاوتسکیی، گرامشی و کۆمەڵێک بیرمەندی تری چەپ. لە کۆتاییشدا بۆچوونی ئەوانەشم خوێندەوە کە داکۆکی لە سەرمایەدارییی دەکەن لەپێش هەمووشیانەوە فەیلەسوفی ئەمریکی فرانسیس فۆکۆیاما.
لەماوەی پێشوودا کتێبی (سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک) خوێندەوە کە لە نووسینی بیرمەند و ئابووریناسی فەرەنسی (تۆماس پیکیتی) یە و کاک بیلال ئیسماعیل حەمە لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی. من پێشتر لە ڕۆژنامەی یونگە ڤێڵتی ئەڵمانیدا نووسینێکم لەبارەی ئەم کتێبەوە خوێندبۆوە، تاڕادەیەکی باش کتێبەکەی ناساندبوو، هەربۆیە دەمویست بە ئەڵمانی دەستم بکەوێت، دواتر ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای جەمال عیرفانەوە کرا بە کوردی، زۆرم پێخۆشبوو، بەتایبەتی کاتێک سەیری وەرگێڕەکەم کرد، کە کاک بیلال کردوویەتی بەکوردی، کە یەکێکە لە وەرگێڕە باشەکان.
بەپێی زۆرێک لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەش بێت، ئەم کتێبە بەیەکێک لە کتێبە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت، کە لەبارەی سیستمی سەرمایەداریییەوە نووسراوە. ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی، تۆماس پیکیتی بە مارکسی سەدەی 21 وەسفکرد.
ئەم کتێبە شرۆڤەیەکی تەواوی پێچەوانەی ئەوانەی پێشووە کە من خوێندوومەتەوە، نووسەر نەخۆی خستۆتە سەنگەری بەرگری لە سەرمایەدارییی، نە لەسەنگەری دوژمندایە، بەڵکە وەکو ئەکادیمییەک هەوڵیداوە، باسی لایەنی باش و خراپی ئەم سیستمە بکات، کە ماوەیەکی زۆرە لە جیهاندا بەرقەرارە.
لێرەدا هەوڵدەدەم ناساندنێکی کورت لەبارەی ئەم کتێبەوە بکەم و کەمێک زانیاریی لەبارەی ئەم کتێبەوە بە خوێنەری هێژا بدەم.

$ناوەڕۆکی کتێبەکە$
ئەم کتێبە باسی مێژووی سەرهەڵدان و چۆنێتی دروستبوونی سیستمی سەرمایەداریی دەکات لە جیهاندا، بەتایبەتی لە سەدەی هەژدە و نۆزدە و بیستدا، ئەمەش بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بەتایبەتی ئامارە حکومییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، کە دوو دەوڵەتن کۆنترین ئاماریی حکومیان هەیە، نووسەریش زۆر سوودی لەم ئامارانە وەرگرتووە. پاشان بەشێوەیەکی زانستییانە باسی بنەماکانی ئەم سیستمە دەکات. هەروەها باسی سەرمایەدارییی و جۆرەکانی، تایبەتمەندی سەرمایەداریی فەرەنسی و ئەڵمانیی و ئەمریکی دەکات، پاشان باسی گرنگی باج، سیستمی دارایی، هەڵئاواسان، کرێی کرێکاران. هەروەها نایەکسانی، هۆکارەکانی و چۆنێتی زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا دەردەخات. دواتر باسی تیۆرییە ئابوورییە گەورەکانی جیهان دەکات بەتایبەتی) ماڵتۆس، دیکینز، مارکس، میلتۆن) زۆری تریش. دواجار نووسەر باس لە چۆنێتی و پێکهاتە گرنگەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا دەکات بۆ نموونە گرنگی سەرمایەی خانووبەرە، پشکەکان بۆرسەکان.
لەکۆتاییدا باسی تێڕوانینی خۆی دەکات بۆ کێشەکانی سەرمایەدارییی لەمڕۆدا بەتایبەتی کێشەی کەشوهەوا، کۆچ، نایەکسانی لەناو دەوڵەتاندا، ڕۆڵی خراپی سندوقە سیادییەکانی کە بە (کۆڵۆنیالیزمی نوێ (وەسفیان دەکات. پیکیتی پێشنیازی باجێکی جیهانی دەکات بەسەر سەرمایەداریی، ئەو پێی وایە لە ڕێگەی ئەم باجە جیهانییەوە دەتوانین کۆتایی بەنایەکسانی جیهانی بهێنین.

$سەرمایە و سامان$
سەرمایە و سامان دەبنە دوو تەوەری سەرەکی ئەم کتێبە، هەر لەسەرەتای کتێبەکەوە تاکۆتایی، ئەم دوو بابەتە دەبنە تارماییەکی گەورە بۆ ئەم کتێبە. نووسەر پێی وایە دوو جۆر سەرمایە هەیە، یەکەم : مرۆیی، دووەم: ماتریاڵی. لەرووی مرۆییەوە پێی وایە سەرمایەی مرۆیی بریتییە لە هێزی کارکردن، لێهاتوویی، ڕاهێنان و تواناکان. سەرمایەی نامرۆیی یان ماتریاڵی هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خاوەندرێتی پێوەبکرێت و لە بازاڕدا سەودای پێوە بکرێت لەوانە: (کۆمپانیاکان، ئامێر کەرەستەکان، سەرمایەی دارایی.ل66
لەڕووی جیاوازیی نێوان سەرمایە و سامانیشەوە نووسەر پێیوایە کە سەرمایە شێوازی کەڵەکەبوونی سەرمایە دەگەیەنێت لەلایەن مرۆڤەوە، وەکو (باڵەخانەکان، بیناکان، ئامێرەکان، کەلوپەل و ژێرخانی ئابووریی). لەبەرامبەردا زەویی و درامەتەکانیش ئەوانەی کە بە مرۆڤ بەخشراون و هیچ کات مرۆڤ هیچی نەکردووە لە کەڵەکبوونیدا، دەتوانین بە سامانی دابنێین. دەشڵێت: زەوی ڕەگەزێکی پێکهێنەری سامانە، بەڵام سەرمایە نییە. ل67

$ئەرک و کاری سەرمایە$
نووسەر پێی وایە سەرمایە لەهەموو شارستانییەتەکاندا دوو کاری گەورەی ئابووریی دەکات:
یەکەم: سەرمایە شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکات. بەشێوەیەکی وردتر سەرمایە خزمەتگوزاری بە شوێنی نیشتەجێبوون بەرهەم دەهێنێت، بەهاکەشی بە بەهای کریێ یەکە نیشتەجێبووەکان دەپێورێت.
دووەم: کاری بەرهەمهێنانی شمەک و خزمەتگوزاریەکانی دیکەیە. ئەمەش بریتییە لە پرۆسەی بەرهەمهێنان کە پێویستی بە زەوی کشتوکاڵی، ئامڕاز، بینا، نووسینگە، ژێرخانی ئابووریی، مافی داهێنان. لەڕووی مێژووییەوە یەکەمین شێوەکانی کەڵەکەبوونی سەرمایە هەر یەکە لە ئامێرو ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەسازی کشتوکاڵی لە خۆدەگرێت (پەرژینکردن، ئاودێریی) هەروەها لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی (ئەشکەوتەکان، چادرەکان) پێش ئەوەی بگۆڕێن بۆ شێوەی زۆر ئاڵۆزتر لەسەردەمی مۆدێرندا).ل 282

$سەرمایەداریی لە ئەوروپا و ئەمریکا$
نووسەر لەم کتێبەیدا پانتایی باشی بۆ مێژووی گەشەسەندن و پێشکەوتنی سەرمایەدارییی لە ئەوروپا و ئەمریکا داناوە بەتایبەتی لە بەریتانیا و فەرەنسا، هەروەها جیاوازیی نێوانیانی دەرخستووە. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی لە ئەوروپادا زیاتر پشتی بەستووە بەو سامانە زۆرەی کە لە کۆڵۆنیاکانی دەستیکەوتووە، لەکاتێکدا ئەمریکا زیاتر پشتی بە بوونی زەویوزارێکی فراوان بەستووە، جگە لە دەوڵەمەندی وڵاتەکە، هەروەها بوونی سیستمی کۆیلایەتی کە سوودی زۆری بە سەرمایەدارییی ئەمریکی گەیاندووە. لەم کتێبەدا نووسەر زۆر بەوردی باسی سیستمی کۆیلایەتی و کاریگەرییە ئابوورییەکانی بەسەر ئەمریکاوە دەکات، ئەمەش هەمووی بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ بۆ نموونە لە سەدەی هەژدەدا کاری کۆیلەکان لە %60 داهاتی نەتەوەیییان پێکدەهێنا. لە ساڵی 1860 دا نرخی کۆیلەیەکی نێر 2 هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا کرێی کرێکارانی کێڵگەکان 200 دۆلار بووە لە مانگێکدا. 216ل
دواتر نووسەر دەڵێت: لە ڕاستیدا ئەمریکا جێگیرییەکی زیاتریی لە ڕێژەی سەرمایە / داهات بەخۆوەبینیوە تاوەکو ئەوروپا لەسەدەی بیستەمدا، ئەمەش ئەو دەخاتە ڕوو کە بۆچی ئەمریکییەکان تێڕوانینیان سەبارەت بە سەرمایەدارییی باشتر بووە لە ئەوروپییەکان. ل205

$سەرمایەداریی خۆی نوێ دەکاتەوە$
خاڵێکی سەرنجراکێش و گرنگ بەلای منەوە، کە تۆماس پیکیتی زۆر باش کاری لەسەرکردووەو شرۆڤەی کردووە، مەسەلەی شرۆڤەکردنی سەرمایەداریییە، نووسە پێیوایە کە (سەرمایەداریی بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، سەرمایە سەرەتا بەشێوەیەکی سەرەکی زەویوزار بوو، بەڵام ئەمڕۆ شوێنی نیشتەجێبوون و هەبووە پیشەشازیی و داراییەکان و سەرمایەی مرۆیی جێگەی گرتۆتەوە. لەسەدەی 18 دا کشتوکاڵ هەموو چالاکییەکانی ئابووری بەرهەم دەهێنا. هەربۆیە سەرمایە لە سەردەمی ئێستادا بە بەروارد بە سەرمایە لە سەدەی 18 دا لە هەندێک شتی کەمدا لە یەک دەچن ل156، 157

$سەرمایەداریی لەمڕۆدا$
پاشان نووسەر قسە لەبارەی شێوازی سەرمایەداریی لەئەمڕۆدا دەکات و جیاوازییەکەی دەردەخات، ئەو پیێوایە کە جیاوازییەکی زۆر گەورەشیان نییە. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەوەی تێبینی دەکەین سەرمایە لەمڕۆدا زۆر جیاواز نییە لە ڕابردوو، تەنها شێوازەکەی گۆڕاوە، لە ڕابردوودا سەرمایە لەسەر شێوازی زەویزار بووە، بەڵام ئێستا بووە بە پیشەشازیی، دارایی، خانووبەرە، هێشتا نیوەی دانیشتوانی زەوی خاوەنی هیچ شتێک نین، بەڵام ئێستا چینی ناوەڕاست خاوەن موڵک هەن، کە خاوەنی 1/3 سامانی جیهانن، چینی%10 ی دەوڵەمەند خاوەنی 2/3 سامانی جیهانن، پێشتر خاوەنی%90 ی سامانی جیهان بوون. ل497
خاڵی وەرچەرخانی گەورە لە سیستمی سەرمایەداریی ئەمڕۆ، بەلای نووسەرەوە، هاتنە ناوەوەی چینی ناوەڕاستە، کە وایکردووە کە بەشێک لە سامانی جیهان بۆخۆی بەرێت، هەروەها سەرمایەداریی لەرووی چالاکی ئابوورییشەوە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوەو، بەتایبەتی پێشخستن کەرتی پیشەشازیی و های تێک.
نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ئەکادییمیانە بۆ سیستمی سەرمایەداریی لەمڕۆدا بکات، ئەو پێیوانییە ئەم سیستەمە هەموو کێشەکانی جیهان چارەسەر بکات و مژدەی بەهەشتێکی گەورە بە مرۆڤایەتی نادات هەروەک هەندێک فەیلەسوفی لیبڕاڵ دەیکەن، لەهەمانکاتیشدا زۆر تاریکبین نییە بەم سیستمە و چاوەڕیی نەمانی و لەناوچوونی ناکات، وەکو مارکسییەکان دەیکەن.

نووسەر دەڵێت:
لەمڕۆدا لە دەیەی دووەمی سەدەی بیست و یەکدا، کە دەبوو نایەکسانییەکانی سامان کۆتایی بهاتایە، بەڵام جارێکی تر نزیک بووەتەوە لە ئاستە بەرزە مێژووییەکانی و بگرە تەنانەت نزیکە ئەو ئاستە مێژوویانەش تێدەپەڕێنێت، ئابووری نوێی جیهان دوو هیوای گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بنەبڕکردنی هەژاریی و یەکسانی لە نایەکسانییە گەورەکاندا، سامانی هەندێک کەس هێندەی سامانی هەموو دەوڵەتان دەبێت)
پاشان پرسیار دەکات: ئایا دەکرێت وێنای ئەوە بکەین لە سەدەی بیست و یەکدا، سەرمایەداریی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بەردەوامانە سەردەکەوێت، یان بە سانایی چاوەڕێی قەیرانەکانی داهاتوو یان جەنگی داهاتوو بین (لە ڕاستیدا ئەمجارەیان جیهانییە؟)ل620

$کەمکردنەوەی ڕۆڵی کرێکار و جوتیار$
خاڵێکی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات، گۆڕینی بنەمای سیستمی ئابوورییە لە جیهاندا و کەمکردنەوەی ڕۆڵی هەردوو چینی کرێکار و جوتیاران. ئەمەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیاواز لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەمریکا، کە هەردووکیان دوو وڵاتی کۆنی سەرمایەدارییین و سەرەتا لێرەوە سەرمایەدارییی و چینی کرێکار و سەرمایەدار دروستبوو. لە فەرەنسا لە ساڵی 1800دا ڕێژەی%64 ی خەڵکی جووتیار بوون، %22 یان کرێکار پیشەشازی بوون، لە%14 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. لە ئەمریکا %68 جووتیار بوون، لە %18 کرێکاری پیشەشازیی بوون%13 یان لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کاریان کردووە. پاش سەد ساڵ لە فەرەنسا جوتیار ڕێژەکەی کەبۆتەوە بۆ %43 گەرچی چینی کرێکاران بۆ %29. لەبەرامبەردا کەرتی خزمەتگوزاری ڕێژەکەی بەرزبۆتەوە بۆ%28.
بەڵام ئەم ڕێژانە بۆ ساڵی 2012 بەتەواوەتی گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، هەردوو چینی کرێکار و جووتیار، ڕێژەی بەشداربوونیان لە پێکهاتەی ئابووریدا زۆر دابەزیوە، بەتایبەتی چینی جووتیار. لەبەرامبەردا کەرتی خزمەتگوزاری ڕێژەکە بەرزبۆتەوە. لەم ساڵەدا چینی جووتیار تەنها %3 پێکدەهێنن، گەرچی کرێکاری پیشەشازی%21 بووە، بەڵام ئەوانەی لە کەرتی خزمەتگوزارییدا کار دەکەن ڕێژەکەیان بۆ%76 بەرزبۆتەوە. هەرئەمەش وایکردووە کە ڕۆڵی سیاسیشیان کەمبێتەوە لەناو کۆمەڵگەدا.

$بەرهەمی جیهانی$
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر هەمیشە جەختی لێدەکاتەوە، مەسەلەی بەرهەمی جیهانە، نووسەر بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک ئامار، ئەو گۆڕانکارییە گەورانەمان پێ پیشان دەدات کەبەسەر وڵاتان و ناوچەکانی بەرهەمهێنانی لە جیهاندا هاتووە. بۆ نموونە لە نێوان ساڵانی نێوان 1900 بۆ 1980 بە ڕێژەی 70% و%80ی بەرهەمی جیهان لە کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکا بەرهەم هاتووە. تەنها ئەمریکا ڕێژەی %40 بەرهەمی جیهانی بەرهەم هێناوە. بەڵام پاشان بەتایبەتی لەم سی چل ساڵەی دواییدا، گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەر پشکی دەوڵەتان و کیشوەرەکانی تردا هاتووە. بۆ نموونە بۆ ساڵی 2010 ئەوروپا و ئەمریکا تەنها ڕێژەی%50 بەرهەمی جیهانیان بەرهەم دەهێنن. ئەگەری هەیە کە ئەم ڕێژەیە ساڵ لە دوای ساڵ کەمتر بێتەوە بۆ 20-30% ی بەرهەمی جیهان. لەبەرامبەردا ڕێژەی هیندوستان و چین زۆرتر دەبێت.

$نایەکسانی$
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم کتیبە تەرخانکردنی پانتاییی زۆرە بۆ بابەتی (نایەکسانییە لە جیهاندا) نووسەر لەم کتێبەیدا بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیانە هەوڵیداوە لە بارەی ئەم بابەتەوە بدوێت ئەوەش بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی گرنگ، هەروەها هەوڵیداوە لە ڕووی جوگرافیا و مێژووەوە جیاواز بێت، نووسەر هاتووە ئاماری 26 دەوڵەتی جیهانی وەرگرتووە، هەروەها ئاماری دوو سەدە زیاتری بەکارهێناوە بەتایبەتی هی فەرەنسا و بەریتانیا.
نووسەر پێیوایە دوو جۆرە نایەکسانی هەیە: نایەکسانی لە داهاتی کار، نایەکسانی لە خاوەندارێتی سەرمایە و ئەو داهاتەی لێوەی وەدەستدێت و کارلێکی نێوان ئەو دوو چەمکە. ل 313
لە ناوچەکانی بیابانی ئەفریقا، هیندستان، داهاتی مانگانە 150 بۆ 250 یۆرۆیە، بەڵام ناوچەکانی ئەوروپای خۆرئاوا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکا، لە نێوان 2500 بۆ 3000 یۆرۆیە لە مانگێکدا، بەمێشێوەیە داهاتی تاک لەم ناوچانە 10 بۆ 20 جار زیاترە لە وڵاتە هەژارەکان. بەڵام لە چین داهاتی تاک 600 بۆ 800 یۆرۆیە ل 90

$نایەکسانیی و شۆڕش$
خاڵێکی تر کە نووسەر باس لێوە دەکات کە ئەویش پەیوەندی نایەکسانییە بە شۆڕشەوە، نووسەر باس لەوە دەکات چەندە نایەکسانی زۆرتر بێت ئەگەری شۆڕشیش زۆرترە.
نووسەر دەڵێت: ئەگەر چینی لەسەدا 10 سەرەوە دەستبگرن بەسەر 90% ی بەرهەمی هەموو ساڵێکدا، لەو ڕێژەیە چینی یەک لەسەدی سەرەوە 50 لە سەدیان هەبێت هەروەک لە حاڵەتی ساماندا، ئەگەری سەرهەڵدانی شۆڕش زۆرە. ل345
لەمەشدا شۆڕشی فەرەنسی بە نموونە دەهێنێتەوە، لەوکاتەدا بەشێکی زۆری داهاتی فەرەنسا لای نوخبەیەکی ئەرستۆکراتی کەم بووە لەکاتێکدا زۆربەی خەڵکی لە هەژارییدا دەژیان.

$ئایا سەرمایەدارییی و وەبەرهێنانی بیانی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەژاریی؟$
نووسەر دژی ئەوەیە کە سیستمی سەرمایەداریی بتوانێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە نەهێشتنی هەژاریی لە دەوڵەتە هەژارەکاندا بکات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەگەر تەماشای تۆمارە مێژووییەکان بکەین، بزواتەکانی سەرمایە وا دەرناکەویت کە میکانیزمی سەرەکی بێت لە لێکنزیکردنەوەی نەتەوە هەژار و دەوڵەمەندەکان. هیچ یەکێک لەو دەوڵەتە ئاسیاییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بە ئاڕاستەی نزیک بوونە لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی خۆرئاوا هەنگاویان ناوە، سوودیان نەبینیوە لە وەبەرهێنە مەزنە بیانییەکان، جا کۆریای باشوور یان تایوان یان چین، لەراستیدا هەموو ئەو دەوڵەتانە خۆیان بە شێوەی سەرمایەی فیزیکی و تەنانەت سەرمایەی مرۆییش، تەمویلی وەربەرهێنانە پێویستییەکانیان کردبوو، کە تازەترین توێژینەوەکان بە کلیلی گەشەی درێژخانەی دادەنێن. ل 98
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نووسەر دژی داخرانە بەرامبەر بە بازاڕی جیهان و لەگەڵ کرانەوەیە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
بەشدارییکردن لە ئابووریی جیهاندا لەخودی خۆیدا نێگەتیف نییە، سەروەری بەهیچ شێوەیەک نابێتە هۆی کرانەوە و گەشەکردن. دەوڵەتانی ئاسیا ئەوانەی کە لەم دواییانەدا هەوڵیاندا بە دەوڵەتانی دیکە بگەنەوە، بەشێوەیەکی ئاشکرا سوودیان لە کرانەوە وەرگرتووە بەرووی جیهانی دەرەوەدا. لە ڕاستیدا ئەو دەوڵەتانە زیاتر سودیان بینیوە لە بازاڕی کراوەی شمەک و خزمەتگوزارییەکان و مەرجەکانی پەسەندکردنی ئەو بازرگانییەی کە زیاتر لێشاوی ئازادیی سەرمایەی تێدایە، بۆ نموونە چین.ل99
لەبارەی چارەسەریی نایەکسانیی لە جیهاندا پیکیتی دوو ڕێگەی داناوە: یەکەمیان : بوونی باج. دووەم : بوونی سیستمێکی خوێندنی باش. نووسەر دەڵێت:
باشترین ڕێگە بۆ زیادکردنی کرێکان و کەمکردنەوەی نایەکسانییەکان لە کرێدا، لەماوەیەکی درێژدا بریتییە لە وەبەرهێنان لە پەروەردە و شارەزاییەکان. ل 411

$نایەکسانی لە ئەمریکا$
نووسەر لەبارەی ڕێژەی نایەکسانی لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەتی وڵاتانی خۆرئاوا و لەپێش هەمووشیانەوە باسی ئەمریکا دەکات. لەمبارەیەوە ئاماری زۆر گرنگی پێشکەش کردووە و ئەو گۆڕانکارییە گەورانە دەخاتەڕوو کە لە ماوەی 100ساڵی پێشوودا بەسەر کۆمەڵگەی ئەمریکاییدا هاتووە. لەو بارەیەشەوە دەڵێت: (لە ساڵی 1910 چینی لە ٪10 خاوەنی نزیکەی ٪80 ی داهات و سامانی نەتەوەیی بوون. هەروەها چینی ٪1 هەرە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا خاوەنی ٪45ی سامانی ئەمریکا بوون).
بەڵام لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە گۆڕانکاریی بەسەر ئەم ڕێژەیەدا دێت.
نووسەر دەڵێت: ٪10ی چینی سەرەوەی ئەمریکا لە سەرەوەی هەرەمی داهاتدا بوون لە نێوان ساڵانی 1950 و 1980 دا، تەنها 30 بۆ 35 ٪ داهاتی نەتەوەیییان بەردەکەوت، بەڵام لە پاش ساڵی 1980 نایەکسانی لە داهات لە ئەمریکادا تەقییەوە، ٪10ی ئەو چینە بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی بۆ 45 بۆ ٪50 بەرزبۆتەوە.
ساڵی 2010 و 2012 بەشیان لە داهاتی نەتەوەیی گەیشتۆتە ٪72، پێدەچێت بۆ ساڵی 2030 ئەم ڕێژەیە بگاتە ٪60 داهاتی نەتەوەیی) ل 386.
ئەمەش بەلای نووسەرەوە مەترسییەکی گەوەرەیە بۆ ئەو وڵاتە.

$ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان$
نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری جیهانی، باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان دەکات. لەهەمانکاتیشدا باس لە ڕێژەی سامانیان دەکات و دەڵێت: (لەساڵی 1987 تەنها 140 ملیاردێر لە جیهاندا هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2013 دا 1400 ملیاردێر واتە 10 ئەوەندە زیادییکردووە.
سالی 1987 بۆ 100 ملیۆن کەس تەنها 5 ملیاردێر هەبووە، بەڵام ساڵی 2013 گەیشتۆتە 30 ملیاردێر. ساڵی 1987 ملیاردێرەکانی جیهان خاوەنی ٪0.4 سامانی تایبەتی جیهان بوون، بەڵام ساڵی 2013 خاوەنی ٪1.5 ی سامانی تایبەتی جیهانن). ل 572

$داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانی جیهان$
بابەتێکی گرنگی تر مەسەلەی دەستکەوتی دەوڵەتان و جیاوازیی نێوان داهاتی دەوڵەتە هەژار و دەوڵەمەندەکانە. لە هەمانکاتیشدا نووسەر هەوڵیداوە هۆکاری ئەم جیاوازییە دەربخات کە زیاتر پەیوەندیی بە سیستمی ئیداریی و باجەوە هەیە. نووسەر دەڵێت: (ئەگەر تەماشای داهاتی دەوڵەتە هەژارەکان بکەین لە نێوان ساڵانی 1970 بۆ 1980 حکومەتەکان بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی ٪10بۆ ٪15 داهاتی نەتەوەیی وەردەگرن، بەڵام دەوڵەتە مامناوەندەکان بەتایبەتی ئەمریکای لاتین و باکووری ئەفریقا و چین حکومەت ڕێژەی ٪15 بۆ ٪20 داهاتی نەتەوەیی دەستدەکەوێت، بەڵام لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان لە دەیەی حەفتاکاندا 30 بۆ 35 ٪ داهاتی وەرگرتووە، بۆ دەیەی هەشتاکان 35 بۆ 40 ٪ وەرگرتووە). ل 648

$گرنگیی یاسای کەمترین کرێ$
یەکێک لە یاسا گرنگەکانی سیستمی ئابووریی خۆرئاوا (کەمترین کرێی کرێکارە)، ئەم یاسایە لە چەند لایەکەوە سوودی بۆ ئابووریی و چینی کرێکار و هەژار هەیە. لەهەمان کاتیشدا وەکو نووسەریش دەڵێت: (رۆڵی زۆرباشی دەبێت لە کەمکردنەوەی نایەکسانی، کەمترین کرێی فیدراڵی لە ساڵی 1923 دەرچوێنرا، نزیکەی بیست ساڵ پێش ئەوەی لە فەرەنسا هەمان یاسا دەربچێت. گومانی تێدا نییە کەمترین کرێ ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهێنان و پێشکەوتنی نایەکسانییەکان لە کرێدا، وەکو چۆن ئەزموونی فەرەنسا و ئەمریکا پیشانی دەدەن). ل407

$دانیشتوان$
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسیکردووە مەسەلەی دانیشتوان و پەیوەندیی بە گەشەسەندنی ئابووریی و سامان و نایەکسانییەوە هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گەورە، هەوڵیداوە ئەو پەیوەندییە باسبکات کە لە نێوان گەشەی ساڵانەی ئابووریی و گەشەی دیمۆگرافیدا هەیە. نووسەر هەندێک ئاماری گرنگی خستۆتە ڕوو، بۆ نموونە (ساڵی 1700 ژمارەی دانیشتوانی جیهان 600 ملیۆن کەس بووە، ساڵی 2012 دەگاتە 7 ملیار کەس). نووسەر لەوبارەیەوە دەڵێت: (بە درێژایی سێ سەدە ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی جیهان 10 جار زیادییکردووە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2300 دا، دەگاتە 70 ملیار کەس). ل 104
نووسەر هەوڵیداوە شرۆڤەیەکی ورد لەبارەی گەشەی دیمۆگرافی بکات و لایەنە باش و خراپەکانی بخاتەڕوو، لەهەمان کاتیشدا چ کاریگەرییەکی هەیە بەسەر ژیانی خەڵک و ئابووریی وڵاتانەوە، ئەمەش یەکەمجار بوو کتێبێک بخوێنمەوە وا بە ڕوونی ئەو پەیوەندییەم بۆ شیبکاتەوە. نووسەر لەهەمان کاتیشدا هەوڵیداوە هەڵسەنگاندێکی زانستییانە بۆ تیۆرییەکی زانای بەریتانی ماڵتۆس بکات کە بە سیستمی ماڵتۆسی ناسراوە.

$خوێندن$
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی دەکات، مەسەلەی خوێندنە. من هەتا ئەم کتێبەم نەخوێندەوە نەمدەزانی چەندە خوێندن ڕۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانیی و کەمکردنەوەی هەژاریدا هەیە. نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ، ئەم بابەتەی شیکردۆتەوە. لەهەمان کاتیشدا بەهێزبوونی ڕۆڵی خوێندن لە سەدەی نوێدا دەردەخات. وەکو خۆشی دەڵێت:
(هچ گومانی تێدا نییە پەروەردە و تەکنەلۆژیا لە ماوەیەکی درێژدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن). ل 403
لەبارەی ڕۆڵی لە نەهێشتنی نایەکسانییەوە نووسەر دەڵێت: (لە سەدەکانی پێشوودا کەسێکی هەژار دەیتوانی تەنها لەرێگەی سامانێکی میراتییەوە بگاتە لووتکە و دەوڵەمەند ببێت، بەڵام ماوەی چەند دەیەیەی پاش جەنگی جیهانی دووەم، سەرمایە بە میرات بە جێماو زۆرێک لە گرنگییەکانی خۆی لە دەستدا و بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کار و خوێدن بوونە دڵنیاترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە لوتکە)، ل318
دواتریش دەڵێت: (ئەگەر ئەو منداڵانەی کە سەدەیەک پێش ئێستا تەنها قۆناغی سەرەتاییان تەواوکردووە(کە دەکاتە هەر نەوەیەک لەو سەردەمەدا) لەهەمان قۆناغدا بمانایەتەوە، ئەوکاتە هیچ گومانی تێدا نەبوو کە نایەکسانی لە کارەوە و بەتایبەتیش نایەکسانی لەکرێدا زۆر زیادی دەکرد). ل401
هەمیشە لەهەموو جیهاندا بە باشی باس لە سیستمی ئابووریی و کۆمەڵایەتی وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەکەین، یەکێک لە هۆکارەکانیش باشبوونی سیستمی پەروەردە و فێرکردنە. هەروەکو نووسەر دەڵێت: (هەموو ئاماژەکان بۆئەوە دەچن کە دەوڵەتە ئەسکەندەناڤییەکان، کە نایەکسانی کرێ لەو دەوڵەتانەدا زیاتر مام ناوەندە لە هەرشوێنێکی دیکە، ئەمەش بە ئەندازەیەکی فراوان دەرئەنجامی ئەو ڕاستیەیە کە سیستمی پەروەردەی دەوڵەتانی ئەسکەندەناڤی تارادەیەک یەکسان و گشتگیرە). ل403
لەلایەکی تروە نووسەر باشیی و خراپی سیستمی پەروەردەی وەکو پێوەرێک بۆ پێشکەوتن و دواکەوتنی دەوڵاتەن داناوەو دەڵێت: (لە هەموو کۆمەڵگە مرۆییەکاندا، تەندروستیی و پەروەردە بەهایەکی خودییان هەیە: توانای جێژوەرگرتن لە چەند ساڵێک تەندروستی باش، وەکو توانای بەدەستهێنانی مەعریفە و ڕۆشنبیرییە، ئەوەش یەکێکە لە مەبەستە بنەڕەتییەکانی شارستانییەت). ل404
دواجاریش لەبارەی سیستمی پەروەردەوە پێشنیازی نوێ دەخاتە بەردەم جیهان و دەڵێت: (دەبێت سیستەمی پەروەردە و فێرکردن خستنەڕووی جۆری نوێی ڕاهێنان زیادبکات، هەروەها بەرهەمی شارەزاییە نوێیەکان بە شێوەیەکی خێراو بە تەواوی زیاد بکات، سەرەڕای ئەوەش، ئەگەر دەبێت نایەکسانی کەم بکرێتەوە، پێویستە زۆر بە خێرایی خستنەڕووی شارەزایی نوێ زیاد بکرێت، بەتایبەتی بۆ ئەوانەشی خوێندەواریان کەمە). ل401

$تەکنۆلۆجیا$
بابەتێکی گرنگ تر کە نووسەر پانتایی باشی بۆ داناوە مەسەلەی تەکنۆلۆجیایە، نووسەر پێی وایە: (پێشکەوتن بەرەو عەقڵانییەتی ئابووریی و تەکنۆلۆجی پێویستی بە پێشکەوتن نییە بەرەو دیموکراسی، هۆکاری سەرەکی ئەوەش ئاسانە: تەکنۆلۆجیا وەک بازاڕ وایە نە سنووری هەیە و نە ئەخلاق)..ل310
دواتر لەبارەی مەسەلەی مۆڕاڵی مرۆیی و تەکنۆلۆجیاوە قسەی زیاتر دەکات و دەڵێت: (ئەگەر بە ڕاستی کەسێک هیوای ئەوە بێت سیستمێک بدۆزێتەوە کە عەدالەتی کۆمەڵایەتی و عەقڵانییەتی زیاتری تێدا بنیاتنرابێت لەسەر بەرژەوەندیی گشتی، بە هیچ جۆرێک پشت بەستن بە گۆڕانکاریی و ئارەزووە سەرپێیەکانی تەکنۆلۆجیا بەس نییە). ل310

$کۆچکردن$
خاڵێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوە دەکات مەسەلەی کۆچکردنە، کە ئێستا بۆتە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خۆرئاوا. نووسەر تێڕوانینێکی تەواو جیاوازی هەیە لە نووسەر و بیرمەندانی تری جیهان و پێیوایە: (کۆچکردن شێوازێکی ئاشتیخوازانەی دابەشکردنەوە و ڕێکخستنەوەی نایەکەسانی جیهانیی سامانە. لەبری جووڵاندنی سەرمایە، کە هەموو جۆرە ئاستەنگێکی تێدا بەدی دەکرێت، هەندێکجار ئاسانترە، ڕێگە بدرێت بە کرێکار بڕوات بۆ ئەو جێگەیەی کە مووچەیەکی زیاتری هەیە. باشترین نموونەش ئەمریکایە، سەرەتا لە سێ ملیۆن کەس پەیدابوو، ئەمڕۆ ژمارەی زیاتر لە 300 ملیۆن کەس دەبێت).ل716

$گۆڕینی کەشوهەوا$
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر باسی لێوەدەکات و بە یەکێکێش لە کێشە گەورەکانی سیستمی سەرمایەداریی و مرۆڤایەتیش دادەنرێت کێشەی گۆڕینی کەشوهەوایە، نووسەر دەڵێت: (گۆڕانی کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتگیرتر، کە دەگونجێت لەم سەدەیەدا ببێتە هۆی لەناوبردنی سەرمایە سروشتییەکانی مرۆڤایەتی، ئەمەش مەترسییەکی دوورمەدوای جیهانییە).ل 757
نووسەر پێیوایە: دەبێت ئەم کیشەیە لە ئاستی جیهاندا چارەسەر بکرێت، ئەویش هاوڕای نووسەری بەریتانیا نیکۆلاس ستیرنە کە داوا دەکات (٪5 ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان خەرجبکرێت وەکو هەوڵدانێک بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە داهاتوودا) ل 758

$شەفافییەت$
بابەتێکی گرنگی تر کە نووسەر گرنگی پێداوە، مەسەلەی (شەفافییەت)ە. نووسەر پێیوایە شەفافییەت زۆر گرنگە بۆئەوەی ئاگاداری کەڵەکەبوونی سەرمایە بکەین، لەم ڕێگەیشەوە دەتوانرێت باجی گونجاو دابنرێت بەم شێوەیە نایەکسانی کەمتر دەکرێتەوە، لەهەمانکاتیشدا ئەم پرسە گرنگە بۆ سیستمی دیموکراسی.
نووسەر دەڵێت: (بڕوام وایە گرنگە سووربین لەسەرئەوەی کە یەکێک لە پرسە زۆر گەرم و باوەکان لە چەند ساڵی داهاتوودا بریتییە لە پەرەسەندنی شێوازە نوێکانی موڵک و ماڵ و کۆنتڕۆڵکردنی دیموکراسییانەی سەرمایە). ل 760
دواتر دەڵێت: (بەدڵنییایەوە شەفافییەتی ئابووریی و دارایی بۆ مەبەستەکانی باج گرنگن، بەڵام لەبەر چەند هۆکارگەلێکی گشتی زیاتر، ئەمانە بنەڕەتین بۆ حوکمڕانییەکی دیموکراسییانە و بەشدارییکردن تێیدا). ل 761

$دەوڵەتی نەتەوە$
نووسەر لەهەندێک شوێندا دژی دەوڵەتی نەتەوە دەوەستێتەوە لە هەندێک شوێنی تریشدا پشتگیریی دەکات بەتایبەتی لەرووی دانانی سیستمێکی ئیداریی باش و باج وەرگرتنەوە و دەڵێت: (هێشتا دەوڵەت- نەتەوە ئاستە ڕاستەکەیە بۆ نوێکردنەوە و گەشەپێدانی شێوازە نوێیەکانی حوکمڕانیی و خاوەندارێتیی هاوبەشی مامناوەند لە نێوان خاوەندارێتیی گشتیی و تایبەتیدا. ئەمە دەبێتە یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی سەدەی داهاتوو. بەڵام تەنها سیاسەتی تەواوکاری هەرێمیی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێکخستنێکی کاریگەرانەی سەرمایەداریی جیهانی بۆ میرات بەجێماو لە سەدەی بیست و یەکدا). ل761

$رۆڵی باج$
هەتاوەکو ئەم کتێبەم نەخوێندەوە لە کاریگەریی گەورەی باج بەسەر نایەکسانییەوە بۆم دەرنەکەوتبوو، نووسەر زۆر بە باشی باسی گرنگی باج دەکات، لەهەمانکاتیشدا پەیوەندیی نێوان باج و کەمکردنەوەی نایەکسانی دەخاتەڕوو. جگە لەوەش بوونی باج بۆ گەشەسەندنی ئابووری دەستکەوتی حکومەت باس دەکات. نووسەر دەڵێت: (پرۆسەی باج وەرگرتن بابەتێکی تەکنیکی نییە، بەشێوەیەکی تایبەتی بابەتێکی سیاسیی و فەلسەفییە، بێگومان گرنگترین بابەتی سیاسییە، بەبێ باجەکان کۆمەڵگە چارەنووسی هاوبەشی نابێت و کارێکی پێکەوەییش ئەسەتەمە، لە کرۆکی هەموو گۆڕانکارییە گرنگە سیاسییەکاندا شۆڕشێکی دارایی لەئارادایە). ل651
دواتر مەسەلەی باج دەبەستێتەوە بە سەرکەوتوویی و شکستی دەوڵەتەوە، لەمبارەیەوە دەڵێت: بەڵگە مێژووییەکان ئەوە دەخەنەروو کە تەنها بە ٪10 تا ٪15 ی داهاتی نەتەوەیی لەبڕە وەرگیراوەکانی باجدا، ئەستەمە بۆ دەوڵەتێک زیاتر لە کارە تەقلیدییە سیادییەکانی خۆی بەجێبهێنێت، ئەوەش لەپاش خەرجییەکانی بۆ هێزێکی پۆلیسی گونجا و سیستمێکی دادگەرانە، بڕێکی زۆر نامێنێتەوە بۆئەوەی بدرێت بە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیش). ل 649
پاشان نووسەر دەڵێت: (باجی سەرمایە توندوتیژیی کەمترە و وەڵامێکی کارامەی دەبێت بۆ گرفتێکی بێ کۆتایی سەرمایەی تایبەتیی و دەستکەوتەکەی، هەروەها باجی سەرمایە گونجاوترین وەڵامە بۆ نەهیشتنی نایەکسانی). ل 707
دواتریش دەڵێت: (ئاسانترین ڕێگە بۆ حکومەتێک بۆئەوەی دووبارە سەربەخۆیی ئابووریی و دارایی بەدەستبهێنێتەوە، بریتییە لە پەنابردن بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە. ل 711

$رەخنە لە مارکس$
نووسەر لەگەڵ ئەوەی لە زۆر شوێندا ستایشی مارکس دەکات و پشت بە تێڕوانیینەکانی دەبەستێت، بەتایبەتی لەرووی نایەکسانییەوە، بەڵام لە زۆر شوێنێشدا ڕەخنەی توندی لێدەگرێت. نووسەر دەڵێت: (زۆربەی کات مارکس پشتی بە ڕێگەیەکی تاڕادەیەک باوەڕ پێنەکراو و ناسیستماتیک بەستووە بەرامبەر بە ئامارە بەردەستەکان، مارکس هەوڵی نەداوە ئەوە بدۆزێتەوە ئایا ئەو چڕی سەرمایەی کە تێبینی کردبوو لە حساباتی هەندێک لە کۆمپانیاکاندا، هەموو ئابووری بەریتانیا دەگرێتەوە، یاخود تەنها چەند کەرتێکی تایبەتی ئابووری دەگرێتەوە، ئەو دەیتوانی ئەو کارەش بکات، ئەوەش لە ڕێگەی کۆکردنەوەی چەند دەرزەنێک لە چەند حساباتێکی هاوشێوە. هەروەها مارکس لە کتێبی سەرمایەدا بەشێکی زۆری لە کتێبەکەی تەرخانکردووە بۆ مەسەلەی کەڵەکەبوونی سەرمایە، بەڵام هیچ ئاماژەی نەداوە بە ژمارەیەکی زۆر هەوڵ کە دراوە بۆ خەمڵاندنی ڕەسیدی سەرمایەی بەریتانیا کە لە سەدەی 18و 19 کراون). ل 305
لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت: (چارەسەری کێشەی سەرمایە لەلایەن کارل مارکس و سۆشیالیستەکان، لە سەدەی نۆزدەدا پێشنیازکراو بە شێوەیەکی پراکتیکی لە یەکێتی سۆڤێت زۆر ڕادیکاڵانە جێبەجێکرا، ئەوەش بە هەڵوەشانەوەی خاوەندارێتیی تایبەتیی ئامڕازەکانی بەرهەمهێنان کە بریتین لە زەویوزار و باڵەخانە، سەرمایەی پیشەشازیی و دارایی و بازرگانی، بەڵام پاشتر کارەساتە مرۆییەکان کە بەهۆی پلانی بە مەرکەزییکردنی ستالینی یەکێتی سۆڤێتەوە، تووشی مرۆڤایەتی بوون، چەوتی ئەم تیۆرییە دەردەخات). ل؛707

$کێشەکانی جیهان$
نووسەر بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی کێشەکانی نایەکسانیی و کەشوهەوا و کۆچ، داوای باجێکی جیهانی دەکات کە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان و سەرمایەدارە گەورەکانی جیهان بیدەن، لەرێگەی ئەو باجەشەوە کێشە گەورەکانی مرۆڤایەتیی چارەسەر بکرێت. هەرچەندە ئەم پێشنیازەی ئێستای تۆماس پیکیت وەکو خەونێک وایە، بەڵام دەکرێت لەداهاتوودا وەکو ڕێگە چارەیەکیش سەیر بکرێت.

$دەرئەنجام$
راستە نووسەر هەوڵێکی جددیی داوە تاوەکو شرۆڤەیەکی باش بۆ ئەو سیستمە ئابوورییە بکات کە لە ئێستادا لە جیهاندا بەرقەرارە، بەڵام نەشیتوانیوە وەڵامی هەموو پرسیار و کێشەکانی جیهان بداتەوە. ڕاستە نووسەر ڕەخنەی زۆری لەم سیستمە گرتووە بەڵام هیچ ئەلتەرناتیفێکی بۆ ئەم سیستمە دەرنەخستووە. لەکاتێکدا مارکس هەوڵیداوە ئەلتەرناتیفێک بۆ سیستمی سەرمایەداری بدۆزێتەوە کە ئەویش سیستمی سۆشیالیزمە.
لەلایەکی ترەوە نووسەر زیاتر تیشکی خستۆتە سەر خۆرئاوا و کەمتر قسەی لەبارەی سیستمی ئابووریی لە وڵاتانی تری جیهان کردووە. ڕاستە لێرەولەوێ باسی گەشەکردنی چین و ژاپۆن و هیندوستان دەکات، لێ ئەمە هەموو جیهان نییە. ئەم کتێبە دەوڵەمەندتر دەبوو گەر نووسەر هەوڵیبدایە باسێکی سیستمی ئابووریی وڵاتانی جیهانی سێهەمیشی بە چڕتر بکردایە. بەداخەوە تەنها بەشێوەیەکی لاوەکی باسی دەکات و بەگشتی جەختی لەسەر خۆرئاوا کردووە.
لەکاتی باسکردنی سندوقە سیادییەکاندا، کەمێک باسی دەوڵەتانی کەنداو دەکات، هەرچەندە ئەو سندوقی سیادی ئەم دەوڵەتانە، بە مەترسی بۆسەر خۆرئاوا وەسفکردووە.
هەست دەکەم نووسەر کەمتر زانیاری لەبارەی وڵاتانی جیهانی سێهەمەوە هەبووە، هەربۆیە لە شرۆڤەکانیشیدا زۆرجار سەرکەوتوو نەبووە، بۆ نموونە ئەو لەلایەک دەڵێت وەبەرهێنانی بیانی هیچ ڕۆڵێکی لە گەشەکردنی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا نییە، لەهەمانکاتیشدا دژی داخران و داخستنی بازاڕی نیشتمانییە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە سیستمی سەرمایەداریی و ئەو سیستمە ئابووریەی کە ئەمڕۆ جیهانی بەڕێوەدەبات.
دیارە ئەم کتێبە کۆمەڵێک بابەتی زۆری لە خۆگرتووە کە هەموویان مایەی گرنگیی و بایەخپێدانن، لێرەدا من تەنها ویستم ناساندنێکی کورت بۆ ئەم کتێبە بکەم، کە بە یەکێک لە کتێبە باشەکانی هەزارەی دووەم دادەنرێت کە لە بارەی ئابوورییەوە نووسرابێت.
لەکۆتاییشدا دەستخۆشی لە کاک بیلال دەکەم بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە گرنگە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازم. [1]

$سەرچاوە:$
تۆماس پیکیتی، سەرمایە لە سەدەی بیست و یەک، لە ئینگلیزیییەوە: بیلال ئیسماعیل حەمە. چاپی یەکەم. دەزگای چاپ و پەخشی جەمال عیرفان. 2018
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 375 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1993
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کۆیە ساڵی 1998
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هۆتێل شیڕاتۆنی هەولێر ساڵی 1995
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری کەرکووک ساڵی 2004
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وێنەگرانی ژێر قەڵاتی هەولێر ساڵی 1987
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان ساڵی 1974
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دیمەنی شەقامی 60 مەتری و مەخموور و ئیسکانی شاری هەولێر ساڵی 1996
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هاوکار ئاسۆ بەم شێوەیە ناڕەزایی دەردەبڕێت بۆ نیشاندانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر
30-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,698
وێنە 106,205
پەرتووک PDF 19,173
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
خوازبێنی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
بڕیار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
کورتەباس
دوو مستەفا شەوقی-بەشی یەکەم
کورتەباس
مردن و ژیانەوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!