لە چاڵێکی چل گەزی
فاتمەخانی تێبەزی
سەری پڕە لە دەرزی
گەز: بڕێکی پێوانەییە کاڵا و شتومەکی پێدەپێورێ (فەرهەنگی خاڵ) کنگر لە کوێستانەکانی کوردستاندا دەڕوێ، ئەو کەسەی کنگر دەکات لە زەوی هەڵیدەکەنێ، جێگەی کنگرەکە چاڵ دەبێت، لە مەتەڵەکەدا بە چاڵی چل گەزی ناوی بردووە، فاتمەخانی تێبەزی، فاتمەخان مەبەستی لە کنگرە، تێبەزی واتە: کنگر دابەزیوەتە ناو چالەکەوە و تێیدا ڕوواوە، سەری پڕە لە دەرزی، بەسرووشت کنگر دڕکاوییە، دڕکەکانی بە دەرزی چووێنراوە. وەڵام (کنگر) .[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 311 keer bekeken