پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وێنەی شیعریی لە (بەلەمی نادیار)دا
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەی شیعریی لە (بەلەمی نادیار)دا

وێنەی شیعریی لە (بەلەمی نادیار)دا
وێنەی شیعریی لە (بەلەمی نادیار)دا
#نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد#

(1)
سامی هادی، ناوێکی شیعریی دیاری وەچەی نەوەتەکانە، بەبێدەنگی دەنووسێت، بەبێ خۆدەرخستن شیعرەکانی بڵاودەکاتەوە، لەتەک ئەم بێدەنگی و خۆدەرنەخستنەدا، هێشتا دەخوێنرێتەوە و ڕووبەرێک لە جوگرافیای شیعری کوردی دەگرێت، دەشێت ئەمە بگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندیی ئه و شێوازە شیعرییەی تا ڕادەیەک ئەوی پێدەناسرێتەوە، شێوازی تایبەتیی نووسینی شیعریش دەتوانێت ڕێچکەیەک بۆ داهێنان لە شیعردا بکاتەوە.
سامی هادی، لەتەک تەمەن و ئەزموونی نووسینیدا، کەچی تا ئێستا سێ کۆمەڵە شیعری چاپکردووە، یەکەمیان بە ناونیشانی (ئایینی گیاکان- 2003)، دوەمیان بە ناونیشانی (زەنگێ لە کەناری بێهودەییەوە – 2012)، سێیەمیشیان بە ناونیشانی (بەلەمی نادیار – 2021)، ئێمە لێرەدا لە وێنەی شیعریی کۆمەڵە شیعری سێیەم (بەلەمی نادیار) ورد دەبینەوە.

(2)
وێنە، بریتییە لە بەرجەستەکردنی ماتریاڵی، وەک ئه و وێنەیەی پەیکەرتاشێک لە هەڵکەندنی پەیکەرێکدا دەریدەخات، یان ئه و وێنەیەی نیگارکێشێک لە تابلۆیەکدا بەرجەستەی دەکات، یان بریتییە لە خەیاڵ کە شاعیر لە خەیاڵی خۆیدا دروستی دەکات و بە وشە دەریدەبڕێت، لەیەکەمیاندا وێنە بەچاو دەبینرێت، ماتریاڵ و هەستپێکراوە و خەیاڵ دەوروژێنێت، بەڵام لە دوەمیاندا خەیاڵێکی ڕووت دەبێتە دروستکەری وێنەکە، لەهەردوو حاڵەتەکەدا خەیاڵ هەیە و هەست و سۆز دەوروژێنێت.
لێرەدا هەمیشە دیمەنێک یاخود دۆخێک هەیە شاعیر دووچاری سەرسامی یاخود لەسەر وەستان دەکات، ئه و دیمەنە لە یادەوەریدا بە شاراوەیی و خەفەکراوی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ساتەوەختی نووسینی شیعردا چالاک دەبێت، ئەمە وێنەیەکی شیعریی لەقەسیدەکەدا دەخوڵقێنێت بێئەوەی شاعیر پێبزانێت. لەراستیدا خەیاڵی شاعیرەکەیە ئه و دیمەنە یان ئه و دۆخە زیندوو دەکاتەوە و دەیکات بە وێنە، وەک سی دی لویس دەڵێت: هەندێ جار ئه و وێنەیە لە ڕەوتی فیکرەکە دابڕاوە، بەڵام خەیاڵ دەیهێنێتە ناو سیاقەوە، لە ڕاستیدا ئەوە خەیاڵە وێنە شیعرییەکە دەخوڵقێنێت. (الصورة الشعریة ، ل 73).
لەشیعری کلاسیکدا بایەخێکی زۆر بە هونەرەکانی ڕەوانبێژی دراوە، بۆیە دەبینین وێنەی شیعرییش هەر لەسەر پایەکانی ئه و هونەرە وەستاوە و بەهۆی ئه و هونەرەوە دروستکراوە، لە زۆر ڕووەوە تەنها بۆ جوانی و بۆ ڕازاندنەوەی دەقە شیعرییەکە بەکارهاتووە، بەڵام لە شیعری نوێدا ئەم چوارچێوەیە دەشکێت و وێنە شیعرییەکان گرنگییەکی زیاتر پەیدا دەکەن. دەتوانین بڵێن هونەری(مەجاز-میتافۆر)یەکێکە له و هونەرە گرنگانەی کە لە شیعری کۆن و نوێ و هەروەها لەرەخنەی کۆن و نوێشدا، شوێنی بایەخ پێدانێکی گەورەیە، چونکە شیعر، تا ئەندازەیەکی زۆر، لەسەر مەجاز ڕادەوەستێت. ڕەخنەگری ئینگلیزی هێربەرت ڕید، کە لەبارەی شیعر و هونەری شێوەکاریش دەنووسێت، دەڵێ : بۆ ئەوەی بتوانین بەتەواوی شاعیرێک هەڵبسەنگێنین، دەبێ هەمیشە سەیری هێزی مەجاز بکەین لە شیعرەکانیدا و لەوێوە ڕەسەنایەتیی شاعیرەکە بدۆزینەوە.
وێنە لەشیعردا دەبێت بە خوازە و میتافۆر و لێکچواندن، لێرەدا وێنەی شیعری پشت بە خەیاڵ و هەست دەبەستێت، هەروەها پشت بە ئەقڵ و ڕۆشنبیریش دەبەستێت. وێنە لە شیعردا وێنەیەکە خەیاڵی شاعیر بە وشە دروستی دەکات، شاعیریش وەک نیگارکێش وایە و وێنە دەکێشێ ، بەڵام کەرەستەی وێنەکێشانی شاعیر جیاوازە، شاعیر بە هۆی زمان و هونەرەکانی ڕەوانبێژی و شێوازگەرییەوە، لەتەک پشت بەستن بە خەیاڵ، وێنە دەکێشێت، بۆیە دەگوترێ: شیعر وێنەیەکی قسەکەرە و تابلۆش شیعرێکی بێدەنگە.
وێنەی شیعری image poetry هەندێ جار پێی دەڵێن وێنەی هونەری، بەڵام وێنەی هونەری فرە لایەن و فراوانترە، هەموو هونەرەکان دەگرێتەوە، ئێمە لێرەدا، لەم کۆمەڵە شیعرەدا، تەنها ئاماژەیەک بۆ وێنەی شیعری دەکەین.

(3)
زۆرجار وێنەی شیعریی، پەیوەستە بە دۆخی دەروونیی شاعیرەوە، ئەگەر ئه و شاعیرە لە حاڵەتێکی سایکۆلۆژیی گونجاو و لە دۆخی خۆشیدا بێت، ئەوا وێنە شیعرییەکان جوان و کاریگەر و گەشبین دەبن، بەڵام ئەگەر لە حاڵەتێکی سایکۆلۆژیی خراپ و خەمۆکیدا بێت، ئەوسا دەشێت وێنەکانیش ڕەنگدانەوەی ئه و خەمۆکییەبن، مەرجیش نییە دۆخی دەروونیی باش یان خراپ، ڕاستەوخۆ لە شاعیرەکەدا دەربکەوێت، بەڵکو لەچرکەساتی نووسیندا، ئه و دوودۆخە کاریگەری بەسەر فۆرمی وێنەکاندا بەجێدەهێڵن. بۆ نموونە بڕوانە ئەم وێنە شیعرییانە کە هەست بە بڕێک لەخەمۆکی یاخود نیگەرانی دەکەین:
ئای باران
چەند بە بێدەنگی
لەودیوی چەترەوە
بەسەرماندا دادەگیرسێیت
هەردووکمان
هەرچیی لەسەر گەڵاکانی پاییز نووسیمان
دواجار تەنیا ئاگر خوێندییەوە (ل74)
جگە لە شتە ونبووەکانی نێوانمان
چیتر ماوە کۆی بکەینەوە
شار بە ڕەشەبا داپۆشراوە
دیوارەکان پڕن لە وێنەی ئه و منداڵانەی
باڵیان هەیە و ناتوانن بفڕن (ل13)
ماڵەکەم بێئاوێنەیە
دڵنیام کەسێک لە پەنجەرەوە
داوای ڕۆشناییم لێدەکات
فەرموو کلیلەکان دابگیرسێنە
چونکە دەرگاکان هێشتا خەوتوون
ئەی تریفەی ئەم تەنیاییە
تۆ کێیت؟ (ل30)
یان ئەم وێنانە کە پێدەچێ، بەپێچەوانەی وێنەکانی پێشوو، لەساتەوەختێکی خۆشنوودیی تێپەڕدا نووسرابێت، سامی هادی بەردەوام گوێ لە میوزیکی کلاسیکی دەگرێت و چێژ لە سیمفۆنیاکان وەردەگرێت:
لەکۆتایی ئێوارەدا
لەدوور، زۆر دوور، دەنگی موزیک دێت
هەرچەند سەرەتای هاوینە
بەڵام لە پاییزەکەی ڤیڤاڵدی دەچێت (ل79)
ژنێکم بینی
بە پەنجەی، ئاوی کۆدەکردەوە
تا بە ئاوێنەکان بڵێ
هێشتا ڕووتم. (ل17)
لە تەنیشت دەریاوە
گۆڕهەڵکەنەکان بیرە دەخۆنەوە
ئەوەی سەیری ناکەن
ئه و ژنە ڕووتانەن
کە بۆ ڕاوکردنی هەتاو هاتوون (ل18)
هەندێ جار وێنەی شیعری وێنەیەکی واقیعییە و دیمەنی ناوچەیەک کتومت وەک خۆی دەکێشێت به و شێوەیەی لە واقیعدا هەیە، کەچی هەندێ جاری دیش، بەپێچەوانەوە، زیادەڕۆیی لەخەیاڵدا دەکرێت و بەڕادەیەکی زۆر لەوێنەی واقیعی، بگرە خەیاڵێکی جوانیش، دوور دەکەوێتەوە، بۆ نموونە بڕوانە ئەم کۆپلە شیعرییە ڕوون و فۆتۆییە:
پەنجەرەیکی زۆر زۆر کۆن
لە چەند لاوە
رەنگی تووڕەیی ڕەشەبای پێوەیە
بەڵێ!
دەکرێت بەبێ هیچ فڵچە و فیگەر و ڕەنگێک
ببێت بە تابلۆ (ل38)
جوانترین وێنەی شیعری ئه و وێنەیەیە کە خەیاڵ تیایدا ڕۆڵی فراوان کردنی ئه و خەیاڵە و ورووژاندنی هەست و سۆز دەبینێت، به و پێیە وێنەی خەیاڵی لەشیعردا جوانی و سەرنجڕاکێشانێکی کاریگەر دەخوڵقێنێت کە زۆر جار لە وێنە ڕاستەقینەکە کاریگەرتر و هەستپێکراوتر دەبێت، لێرەدا ئه و وێنەیە هەم بیرۆکەی قەسیدەکە دەوڵەمەند دەکات، هەم خوێنەر و وەرگریش دەجوڵێنێت و دەیباتە نێو کەشێکی خەیاڵیی جوان، جوانتر له و واقیعەی تیایدا دەژی. بڕوانە ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە پڕن لە خەیاڵێکی جوان:
لە دەریادا
شەپۆل..دەنگ و ڕەنگی
پێمان وایە شینە یان خرۆڵەمێشی؟
گرنگ نییە،
ئەوەی گرنگە
کاتێک بانگمان دەکات
نیوەی جەستەمان نوستووە
نیوەکەی تریش، هێندە خەیاڵە
مانگ وەک باڵندە دەبینێت (ل33)
هەنگاو هەنگاو
بەفر دەبێت بە مانگ
منداڵانیش شێرەبەفرینە
دەکەن بە کۆلارەی خەونەکانیان
هەموویان حەزیان لە فڕینی بەفرە
هەموویان ئەم وەرزە ڕەسم دەکەن
کە ڕەنگەکانی لە دۆخی متبووندایە
نەمتوانی بەفر لە ماچ حەشار بدەم
بۆیە ئاوێنەکەم ڕەش کرد و
مۆمەکانیشم هەر بە خەوتوویی
بەخشییە قاوەیەکی خەواڵوو (ل94)
شیعر لەهەموو سەردەمێکدا پشتی بەوێنە بەستووە، له و کاتەوەی شیعر هەبووە هەتا ئەمڕۆ، لەسەر وێنە بنیات نراوە، بەڵام بەکارهێنانی لە نێوان شاعیرێک و یەکێکی دیکەدا دەگۆڕێت، دەشێت جۆر و هێزی بەکارهێنانی وێنەی شیعری، ئاستی داهێنانی شیعرەکە جیابکاتەوە.
وێنەی شیعری پێکهاتەیەکی گرنگی بنیاتی شیعرییە و شاعیر لە شێوەی تابلۆیەکی هونەریدا دەریدەبڕێت، لێرەدا کەرەستەکانی شاعیر بریتین لە وشەی جوان و ئەندێشە و خەیاڵ و دەروونی شاعیر کە بە هۆیەوە ئەزموونی خۆی و تێڕوانینی بۆ ژیان و سروشت، لەدەقێکی شیعریدا، دەردەخات:
تابلۆیەک بوو
باران پەیکەرەکانی کۆدەکردەوە
پەنجەرەیەکیش زۆر دوور
بێچرا، ڕەنگەکانی وردوخاش کرد
باڵندەیەکیش ڕووە و بەفر
تاریکیی دادەگیرساند و
بۆ کۆکردنەوەی شەپۆلی ئه و ڕووبارەی
کە نەیزانی شەختەش پەنجەکانی ئەوە
تابلۆیەک لە کۆتاییدا
ژنومێردە مردووەکانی کرد بە خەڵووز (ل21)
وێنە لەشیعری نوێدا ڕەگەزێکی گرنگە، کە تەنها بۆ ڕازاندنەوه و جوانیی شیعرەکە داناهێنرێت، بەڵکو شاعیر بە هۆی ئەندێشەی بەهێز و خەیاڵی داهێنەرانەیەوە، وێنەیەکی بەرجەستەکراوی هەست و نەست و باری دەروونی دەخوڵقێنێت، کە ئەمە لە زۆر ڕووەوە دەبێتە مایەی تێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە فەزای گشتیی شیعرەکە، هەروەها دەبێتە کلیلێک بۆ کردنەوەی کۆد و هێماکان. کەچی هەندێجار وێنەکان تەمومژاوین، یان بە ئاسانی لەخەیاڵی خوێنەردا شێوە ناگرن، لێرەدا ئاسۆی چاوەڕوانیی خوێنەر دەشێوێت. بۆ نموونە ئەم دوو کۆپلەیە کە، لانیکەم لەلای من، وێنەیەک ناخوڵقێنن شیعرەکە هاوسەنگ بکەنەوە:
لەگەڵ ترس دادەنیشم
بێشەرمانە بەفر دەکات بە فوارەی
دەرگەی خەونێکی داخراو
بە داوای لێبوردنەوە
خۆی بۆ هەتاو ڕووت کردەوە
پەیژەی هەموو وەرزەکانی سووتاند
بە تاریکی دەڵێت
تووڕەیی شەپۆلم بۆ بێنە، بیخۆمەوە (ل35)
ئه و سێوەی بەخشیمە ئەستێرەکانی تەمتومان
پرسی ئه و ڕاوچییانەم نەکرد
بە نهێنیی ماسییەکان، زەمەنیان ڕاو دەکرد
چ ئاڵۆزییەکە ئەم وەرزی ئاوێنەی بیابانە
ماچ لە گۆڕستان چاوشارکێ دەکات و
ئێمەش، بە جۆلانەیەکی ژەنگاوی
ئه و شەرابە دەخۆینەوە، کە ئێوارە تووڕەیە لێی (ل41)

(4)
بۆ شارەزایی زیاتر، بڕوانە ئەم سەرچاوانەی خوارەوە کە من سوودم لێوەرگرتوون:
–الصورة الشعریة ، سی دی لویس، ترجمة : د. احمد نصیف الجنابی، منشورات وزارة الثقافة و الاعلام، بغداد 1982.
–الصورة في الشعر العربی، د. علی البطل.
–الصورة في شعر بشار بن برد، د.عبدالفتاح صالح.
–المعجم المفصل في الادب، د. محمد التونجی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 381 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | چاودێر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 17-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 17-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 381 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.344 چرکە!