图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 02

ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 02
ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 02
#شەماڵ بارەوانی#

دەبێت ئەو بەربەست و کۆسپانەی بەردەم پرۆسەی مەدەنیەت تێپەڕێنیین و ئەندێشەی شارستانیەتی هاوچەرخ و دیموکراسی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتیە مەدەنیەکان تێکەڵاوی ژیانی کۆمەڵایەتیمان بکەین.42).و لەبەرامبەر ئیسلامی سیاسی. کەکاریگەریەکانی لەسەرکۆمەڵ پێچەوانەی بیری مەدەنیەت و بینای شارستانیەتە، لەبەرامبەر سەرجەم ئیسلامی سیاسیدا، لەدژی ئەندێشەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و تێزەکانی سەلەفیەت.66).و لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و ئازادی و سەربەستی پەرژینێکی کاریگەر لەبەردەم بیروڕا کۆنەپەرستەکان، لەبەردەم بیروڕاکانی سەدەکانی ناوەڕاست، لەبەردەم هەموو ئەو بیروڕایانەی ئازادییان، سەربەستییان، دیموکراسییان، یەکسانییان، لە ژن و کچی ئێمه زەوت کردووە، پەرژینێکی توکمەی فکری و مەعنەوی دروست کەین.342).و تێکۆشان لەپێناو دیموکراسی و عەلمانیەت و مەدەنیەتی ڕاستەقینەی سەردەم، ئەرک و ئۆباڵێکی چارەنووسسازی پێشەکەوتنخوازانەیە..
-ئێمە له ململانێ و دوڕیانێکی چارەنووسسازداین
-دووڕیانی عیلمانی و.. ئیسلامی سیاسی؛
دوڕیانی ئەقڵانی و..ئەندێشەی ئایدیالستی؛
-دوڕیانی دیموکراسی و.. حوکمڕانی یەکتایی(الوحدانیە)؛
-دوڕیانی ئازادی و سەرکوێری کەسێتی؛
-دوڕیانی سەربەستی و..کۆیلەیەتی؛
-دوڕیانی مەدەتیەت و..سەلەفی؛
-دوڕیانی یەکسانی و..باوکسالاری..تاد.47).و نابێ خەم ساردبین و لایەنی کەم، بیروڕای خۆمان شلگیرانە پەیڕەوبکەین. هەرکەسێک و دەزگایەک، هەر ڕووناکبیرێک و گروپێک، سازش لەگەڵ فیکری ئیسلامی سیاسی بکا، بەکردەوە یارمەتی پەرەسەندنیان لەسەر حیسابی پێشکەوتنی کۆمەڵ دەدا.67).با هەزار جار بەلاف لێدان شارستانی و بەقسە مەدەنی و بەدروشم دیموکراسی بیت، بەڵام لەگەوهەردا سەلەفی و لەدوا ئامانجدا، کۆنەپەرست بیت، و ئامادە نەبیت لەبەرامبەر دوژمنانی پێشکەوتندا، یەک هەنگاو بهاوێژیت، و چاو بپۆشیت یاخود بێدەنگ بیت لەبەرامبەر هەڕەشەکانی بیری سەلەفیگەراییی و لەگەڵ کۆنەپەرستیدا هەڵکەیت، لەگەڵ(معاویە)دا نان بخۆیت نوێژیش لەپشت(عەلی) ئەنجام بدەیت، ئەمە پێشەوەی دەبڵ مۆڕاڵی و دوو ڕوویی بێت، ناپاکی و خیانەتە لە پرنسیپەکانی مەدەنیەت و دژی شارستانیەتیشەو هەڵپەرستی سیاسی و میکافیلیەتیشە لەبۆتەی خەباتدا.66).
بۆیە هەرگیز نابێ کەمتەرخەمی بنوێنین و موجامەلەی کۆنخوازان بکەین و دەبێ بیزانین ئێمە لەبەرامبەرهێزێک داینە کە بیروباوەڕو ستراتیژی لەهی تۆجیاوازە، بۆ ئامانجێک تێدەکۆشێت، پەلاماری ڕوبەری تۆ دەدات، پەلاماری ڕوبەری کومەڵایەتی تۆ دەدات، پەلاماری لۆژیکی فەلسەفی تۆ دەدات، خوێنت هەڵدەمژێ، ووردە وردە ئەو خوێنەلەشانە بەشانەی تۆهەڵدەمژێ و وات لێ ئەکا خوێنت نەمێنێ بۆ پێشکەوتن، بۆ مۆدێرن، بۆ دیموکراسی و بۆ ئازادی، و بەشێنەیی فیکرە پێشکەوتووەکانی ناو کۆمەڵ دەتاسێنێ، تۆش بەدەستی خۆت قورگی زانیاری خۆت دەخەیتە دەستی نەیارکانی خۆت، تا وردە وردە بیتاسێنی، هەتا وات لێدێ ئەتکا بەلاشەیەکی مردوو، دژایەتی فیکرو فەلسەفەی تۆ ئەنوسێنی بە جەستەی خۆتا، بۆیە زۆر گرنگە ئێمە هەموو ڕوانگە جیاوازەکانی دیموکراسی ببینین و، بشزانین ئێمە لە ململانێیەکداین لەپێناوی بونیادێکی تازە، سیستەمێکی تازە، بروایەکی تازەو ژیانێکی تازە، تۆ کەمتەرخەم بی خۆ دژەکانت کەمتەرخەم نابن، دانانیشن بەرامبەرمبەرت، تۆش ئەمەنە موحافزکاربی و بەخەمساردی بیگری. فەرامۆشی بکەی، نەکەویتە بەرگری و وابزانی شانازییە مێژوویەکانت هەتا هەتایە دادت دەدا.277). بۆیە خەبات ئۆباڵ و ئەرکی هەموانە لەپێناو مەدەنیەتدا، لەبەرامبەر ئەو لایەنە سەلەفیانەی لێناگەڕێن کۆمەڵ لەڕووی ئایینی و تاکە کەسیش لەڕووی ڕۆحیەوە، ڕەوتی ئاسایی باوەڕەکانی خۆی درێژە بداتێ. لێناگەڕێن هەم لەزانست، زانیاری، ئامرازەکانی پێشکەوتنی حوکم و ئیدارەی ژیان، تێر بخواو هەم لە مەسەلە ڕۆحیەکانی ئاسوودە بێ، و سەلەفیەکان ژیان لەقاڵبی یەک قاڵب دەدەن، گەڕانەوە بۆ نەریتی دێرینە، هەتا ڕادەی هەڵگەڕانەوە لەسەرجەم گۆڕانکاریەکان، خەسڵەتی نەگۆڕی سەلەفیەکانە.49-51)و ئاشکرا دژی پێشکەوتنن، تەکلیفیان ڕۆشنە..لەناو کۆمەڵدا کنە دەکەن، ڕۆدەچنە ناوخێزان، یەک ڕیزی خێزانەکان بەناوی ئیسلامەوە دەترازێنن، بەناوی ئیسلامەوە برا لەبرا دوور دەخەنەوە، خوشک لەخوشک زویردەکەن، دایک و باوک لەمناڵانیان سارد دەکەنەوە، لەکاتێکدا هەرهەمووشیان ئیسلامن، بەناوی ئیسلامەوە خەڵک دەکەن بەحیزبی و حیزبەکەشیان دۆگماتیزمی ئایدیۆلۆژی دەچەسپێنن.66). شیرازەی کۆمەڵایەتی ئاڵوزدەکەن و ئیرادەی نەتەوەیی لاواز دەکەن و ئەزموونی دیموکراسی دوچاری گیروگرفت دەکەن...دەیانەوێ داب و نەریتی ئازادانەی کوردەواری لەقاڵبی مەزهەب بدەن؛گۆرانی نەمێنێ؛ ڕەشبەڵەک قەدەغە بکرێ؛ سەربەستی هاوسەر هەڵبژاردن نەهێڵن؛ دوو ژن بەشایەتێک و دوو ژن پشکە میراتێکی بەرکەوێ، کچ و کوڕ لەخوێندنگاو لە دائیرەکانیش لێک جوێ بکەن. دەیانەوێ حیجاب ئیلزامی بێ و عەبابگەڕێتەوە. بۆشیان بلوێ پەچەش بەڕوخساری ژناندا شۆڕدەکەنەوە. هەڵبەت، مێژوو ناگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.
ئەو بیرو ڕایانە بیروباوەڕی زیاتریش، عەقیدەی سەلەفیەکانە.لەهەرکوێیەکی دونیادا دەسەڵاتیان بتوانن بسەپێنن، درێغی لەجێ بەجێ کردنی بیروڕاکانیان ناکەن.سەرەتا بەناوی خزمەتگوزاری و پاشان بەناوی شارستانی و، ئینجا بەمافی خۆهەڵبژاردن و سەرەنجامیش دەسەڵاتی سەلەفی سەپاندن. 62-63). بۆیە خەبات ئەرکە لەبەرامبەر ئەو مرۆڤە سەلەفیەی کەنەک هەر بۆ ئازادی ڕاستەقینە تێناکۆشێ، بەڵکو خودی خۆیشی باوەڕی بە ئازادی نییەو ئازادی هەست و نەستیشی کۆنترۆڵ کراوە.46). خەباتێکی مەدەنی تاوەکو بتوانین، مرۆڤێکی بەمانای وشە شارستانی و ئازادو مەدەنی بێت دروست بکەین، و تاکی کۆمەڵ ببێتە هاووڵاتی خاوەن پەیامی شارستانی و مەدەنی.35).و مرۆڤێک ئیتر مەدەنیەت بکات بە ئامانج و پێش هەموو شتێکیتری بخات، یەکێک لەبنچینە گرنگەکانی کۆمەڵی مەدەنی هاوڵاتی بوونە، هاووڵاتیەک لەکۆمەڵی مەدەنی دەبێت خۆی داببڕێت لەخێزان، دابڕاوبێت لەبنەماڵە، لەعەشیرەت، لەدۆگمی مەزهەبگەری، لەخوێنبایی(رابطةالدم)، ئەو دابڕانە لەهەموو ئەو گرووپە بچووکانە، مرۆڤ والێدەکات پابەندی نیشتمانەکەی بێت، پابەندی نەتەوەکەی و گەلەگەی بێت، ناکرێ سەر بەخێڵێک بێت ئینجا کوردبێ. سەر بە عەشیرەتێک بێ، ئینجا هاوڵاتی کوردستانەکەی بی. سەر بە بنەماڵەیەک بێ، ئینجا پەیوەندی نەتەوایەتی هەبێ. نەء، کورد، مرۆڤی کورد لەکۆمەڵی مەدەنیا و لەهەموو کۆمەڵێکی دنیا ئەبێ هاووڵاتی نیشتمانەکەی بێت، پێش ئەوەی سەربەهیچ گروپێک بێت.327-328). و مرۆڤی مەدەنی، کاتێک پێویستە بڕیارێک بداو لەناو کێشەی دژواردا، هەڵوێستی هەبێ پێش هەموو شتێک بیر لەکۆمەڵی مەدەنی وەک ئامانجێک دەکاتەوە، نەک خێزانەکەی یان گوندەکەی یان حیزبەکەی یاخود تاقم و هاوڕەگەز و چینە کۆمەڵاتییەکەی یان پیشەکەی.20).
لەکۆتاییدا بەڕێز مەلا بەختیار لهئازادی عەقڵ و..کۆمەڵی مەدەنیدا پێمان دەڵێت ڕاستە ئێمە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستداین، کەڕوژهەڵاتی سەرنەخستنی پرۆژەکانی ڕینسانس و ڕۆشنگەرییە، بەچەمکە ئازادو فراوانەکەی.6) و پێمان دەڵێت سەرەڕای ئەوەی کورودو کوردەواری، بەداخێکی زۆرەوە، هەمیشە:کۆمەڵەکەی وەکو کۆمەڵێکی سەربەخۆ؛ خەڵکەکەی وەکو کەسایەتی سەربەخۆ؛ هەمیشە ئەقڵ و تاکی مرۆڤی کورد، لەکلتوری مەدەنیەت، چ وەکو چەمکی تیۆری و چ وەکو کارو ئاکار، بێبەشن، . دیاره ئەمە بەو واتایە نییە کەتازە گوێبیستی چەمکی مەدەنییەت بوبین، نەخێر، چەمکی مەدەنیەتمان بیستوە، بەشێوەیەکی خۆرسکی جێ بەجێشمان کردووە، تەنانەت، جێژیشمان لەهەندێ دەسکەوتی بینیوە، بەڵام مەدەنییەت وەکو بنەمایەکی سەربەخۆی ناو وڵاتێکی سەربەخۆ، هێشتا نەکورد دیویەتی و نەکوردەواری ئاشنایەتی،
وەلێ ئێمەی کورد لەگەڵ ئەوەشدایەکێکین لەو میلەتانەی زوو بە پیر گۆڕانکاری و نوێگەریەوە، دەچین. ئەمە لەکاتێکدا، داگیرکەرانی دینی و دونیایی، جۆرەها بەربەستی ڕۆحی و شارستانیان لەبەردەمدا، داناوین. زۆر کەم دەرفەتی بوژانەوەیان بۆ هێشتوینەتەوە. ئێستاش لێمان ناگەڕێن، ئێستاش، لەتاریکی مێژوەوە، مۆتەکە ئاسا بۆمان دێنە دەر و دەوروبەری پێشکەوتنمان لێدەگرن..تاوەکو لەدیلی و کۆیلەیەتی، دیلی سیاسی و کۆیلەیەتی ڕۆحی ڕزگارمان نەبێ.7).. بەڕێز مەلا بەختیار پێمان دەڵێت
کورد دەبێ ئاگایان لەخۆیان بێ کە: هەڵکەوتە جیهانییەکە لەکیس نەدەن. سەلەفیەکان دووچاری گیروگازیان نەکەن. کۆنەپەرستەکان بەهەڵەیاندا نەبەن. مەیدانێک لە لەمەیدانە هەرە کاریگەرەکانی باشترین سوود وەرگرتن لەهەڵکەوتە جیهانییەکە، مەیدانی مەدەنیەتە... لەگەوهەردا مەدەنییەت لەسەرەتای سەرهڵدانیەوە سیفەتی جیهانگیری هەبووە، بۆیە، دەبینرێ، بەهاتنی کۆڵۆنیالیزم، کولتوری مەدەنیەت زوو بڵاوبووەوە.34-35)و سەلەفیگەراکان چەندە هەوڵدەن دژی ئاڕاستەی شەپۆڵی شارستانیەت و دەریای مەدەنیەت مەلەکە بکەن و ڕێگری و کوسپی کۆنەخوازانە لەبەردەم پرۆسەی کرانەوەو کۆمەڵی مەدەنی دروست بکەن و شەڕ لەپێناو دۆگماو بنەمانەگۆڕەکانیان بکەن.هەرگیز ناتوانن دیناماکیەتی ژیان بگۆڕن، یا بوەستێنن، یان خەفە بکەن و بەهەموو ئەو توانا فیکری و ڕێکخراوەی و شێوازی کارکردنانەی گرتویانەتەبەر، نەک ناتوانن بەرگەی مەنق و عەقڵانیەت بگرن
بگرە ڕۆژ بەرۆژ و قۆناغ دوای قۆناغ پاشەکشەدەکەن.341)و بادڵنیابن لەسەردەمی جیهانگیری(عولمە-گلۆبالیزاسیۆن)، ئەم سەردەمە بەرە بەرە سەرجەم باری ئابوری، سیاسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی و پەیوەندی ئادەمیزاد دەگۆڕێ، ئەوەی لەسەردەمەکانی پێشوو ڕێسای نەگۆڕ بوون و ملیۆنان مرۆڤیان لەپێناودا بەخت دەکرا، لەم سەردەمەدا بەبێ تاقە قوربانیەکیش لەژێر تەوژمی گۆڕانکاریەکان، هیچ ڕێسایەکی نەگۆڕ خۆی ناگرێ و گۆڕانکاری کون و کەلەبەرێکی جیهانیش دەگرێتەوە.32)و بەرەبەرە هۆیەکانی سەرهڵدانی سەلەفیەت لەم هەل و مەرجە جیهانیەدا، کاریگەریان لەژێر تەوژمی گۆڕانکاریەکاندا، کەم دەبێتەوە... و سەرجەم جیهانبینی یە سەراپاگیرەکان..لەرووی ستراتیژیەوە، دەبێ مەیدان بۆ مەدەنیەت، دیموکراسیەت و ئازادی.. چۆڵ بکەن.42). وئیتر ئەقڵ پابەندی لێکدانەوە گشتیەکانی گەردون و جیهانبینی یە تۆتالیتێرو شمولیەکان نابێت و ئەقڵی سیاسیش لەناو سیستەمی سەپێنراوی سروشت و کولتوری نەگۆڕاو، سەرفیراز دەبێ.44). و بیری چەق بەستوو، بیری کۆنەپەرستی، بیری کۆنەخوازی، بیری کوێرەوەری، بیری پاراستنی نەریتی دواکەوتوو، هەربیرێک کۆسپ بێت لەبەردەم پێشکەوتن، لەبەردەم پێشکەوتنخوازی، لەبەردەم ئازادی، لەبەردەم ئازادی ئەقڵ، ئەقڵانیەتی ئەقڵ، داوەریەکانی ئەقڵ، پێداویستیەکانی ئەقڵ، هەموو ئەو فشارانە، ئەو کۆسپانە، هەموو ئەو ڕێگایانە، هەموو ئەو دەسەڵاتانە لەهەزارەی سێ یەما هەتاد دێت بەرەو خوسان، بەرەم کەم بوون، بەرەو نەمان، بەرەو تەختبوونی چۆنیەتی خزمەتکردنی نەتەوەکەمان و چۆنیەتی گەیشتن بە چارەنووسمان، چۆنیەتی داڕشتنی بونیادەکانی کومەڵی ئێمەو نەتەوەو ئەزمونی ئێمەو وڵاتی ئێمە ئەڕوا.163).
مەلا بەختیار پێمان دەڵێهەلومەرجەکە دەیسپێنێتەسەرشانمان و بەشێوەیەکی بابەتی خستوینیەتە سەر ڕێگاکانی پێشکەوتن و عیلمانیەت و مەدەنییەت.ئەو ڕێگایانەی خراوینەتەسەری، ئێمە ناتوانین تەنهاو تەنها بەبەرنامەکانی سیاسەتی ڕابردوو، بەقەناعەتەکانی ئایدیۆلوژی لەمەوبەر، بەدەسەڵاتەکانی حیزبایەتی پێشوو ڕێگاکان ببڕین، بەرنامەی نوێ و سیاسەتی نوێ و ئەقڵی نوێ و هەڵس و کەوتی نوێ پێویستن...و کۆمەڵی مەدەنی..کۆمەڵێکی خوازراوی ئێستاو ئاییندەیە، ئەم کۆمەڵە مەدەنیە، چارەنووسی بێ ئەملاو ئەولای کۆمەڵی کوردستانیشه. دەبێ بۆ ئەم چارەنووسە، تێکۆشانی مەدەنیانە بکرێ.سەرەتا چەمکەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشێوەیەکی زانستی ڕونبکەینەوە. ڕونیبکەینەوە کەمەدەنیەت چی یه، چۆن سەری هەڵداوە، چۆن نشومای کردووە، بەرەو کوێ دەروا، ئەزمونەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پرشنگدارەکانی، سەرجەم لێک بدەینەوە...و بەبەرنامە، بە پرۆژە، بەنەخشەی جێ بەجێکراو کورد بەرەو ژیانی مەدەنیانە ئاڕاستە بکەین.35-36)و چارەیەک.. جگە لەچارەسەری دیموکراسی، جگە لەپەیوەندی ئۆرگانیکی دیموکراسی و عیلمانی، جگە لەبەستنەوەی عیلمانیەت و مەدەنیەت.. لەبەردەممان نییە.37).وتاکە سایەی ڕاستەقینەی سەربەستی و ئازادی ژن و یەکسانی ژن و پیاو، سایەی دیموکراسی، ئەمیش لەکۆمەڵی مەدەنی و مەدەنیەتدا، دێتە دی.68). بۆیەفەرامۆشکردنی هەرلایەکی مەدەنیەت و کومەڵی مەدەنی کوردستانی..بەدەستی خۆمان جەزرەبە لەگەلەکەمان... لەکۆمەڵی کوردستان.. لەپێشکەوتنی نەتەوایەتی و.. دیموکراسی و ئازادی..و مەدەنیەتی بناغەی نوێ بۆ دارێژراو، دەدەین.37).[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览462
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览462
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,169
书籍 19,170
相关文件 96,581
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!