图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 01

ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 01
ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنی 01
#شەماڵ بارەوانی#

ئازادی عەقڵ و کۆمەڵی مەدەنیکتێبێکی تری قەبارە مەزنی 346 لاپەڕەیی بەڕێز (مەلا بەختیار) بیرمەندو ڕۆشنگەرو سیاسەتمەداری کوردە، ئەم کتێبە. وەک بەڕێزیان ئاماژەی بۆ دەکەنئەم بەرهەمانەی لەم کتێبەدا کۆکراونەتەوە. بەشێکی زۆری ئەو هەوڵانەن کە بە نوسین، یان کۆڕ، یان بۆ سەرگوتار، یاخود بە وتە، لەدەرکردنی گۆڤاری(مەدەنیەت)ەوە، بۆ چەمکەکانی مەدەنی، لە(کانونی یەکەمی1998)ەوە، بۆ (کانونی دووەمی2001)بەرهەم هێناوون.10)و بەڕێزیان لەمیانیدا.قسە لەکۆمەڵێک تەوەروباس دەکات و لەڕووی مێژووییەوە قسە لەسەر ئەوەدەکات کە مەدەنیەت وەک چەمک و چوارچێوەی فەلسەفی و سۆسیۆلوژی و سیاسی کەی سەری هەڵداوەو چۆن چەسپیوەو ئینجا باس لەهەموو ئەوان ئەندێشەمەندو فەیلەسوفانی، کۆن و نوێ لەنمونەی:(هیگڵ، ئیسپنسەر، هۆبز، ڕۆسۆ، جۆن لاک، پارسۆنز، لۆهمان، هابرماس...تاد..). دەکات، کە ڕۆڵیان لەدروست بونی چەمکی مەدەنیەتدا هەبووەو باسیان لەچەمکی مەدەنیەت و گرنگی کۆمەڵی مەدەنی و ڕێکخراوی مەدەنی و دەوڵەت و یاسای مەدەنی کردووە، دواتر مەلا بەختیار پێناسەی مەدەنیەت دەکات و پێمان دەڵێتمەدەنیەت تەنیا مەسائیلی ویژدانی و جل و بەرگ و هونەر نیە، مەدەنیەت چوار ڕوکنی گرنگ و چوار جومگی ئەساسی هەیه:1-جومگی ئابووری-2جومگی سیاسی3-جومگی فەلسەفی -4ٚجومگی سۆسیۆلۆژی.177)و ئینجا پێمان دەڵێتمەدەنیەت و کۆمەڵی مەدەنی، وەکو پێویستی مێژوویی پێشکەوتنی کۆمەڵانی جیهانی دەرکەوتوون و، خزمەتێکی مەزنی کردۆتە کۆمەڵ و مرۆڤ و...سەلماوە کەوا مەدەنیەت و کومەڵی مەدەنی، بۆ نەتەوەو گەڵانی جیهان، تایبەت بۆ سیستەمە دیموکراسیەکان و ڕۆڵی تاک لەسایەی دیموکراسیدا، چەند گرنگ و چارەنوسسازە، ئینجا پێمان دەڵێتکۆمەڵی مەدەنی.. کۆمەڵی مرۆڤی ئازادە. ئازادی ئەندێشە، ئازادی ئابوری و ئازادی هەڵسوڕان.45)و شارستانیەت و مەدەنیەتەکانی دونیا، لەخۆڕا دانەمەزراون.بەخەبات و قوربانیدان هاتوونەتەدی... و قوربانی دان و باجی خوێنیشی دەوێ(66)و
ٚمەدەنیەت، پرۆسەیەکی مێژوویی دورو درێژە.177).و ئارامی و حەوسەڵەو خۆڕاگری گەرەکەو مەدەنیەتیش وەکو هەموو پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی، لایەنی پراکتیکی، بە ئەندازەی لایەنی تیۆری، وا بە ئاسانی پێشن ناکەوێ. پراکتیک، پرۆسەیەکی دورودرێژ و دژواری کۆمەڵ و ژیانی کۆمەڵایەتیە. لەتاکەوە بۆ کۆمەڵ، کارکردنێکی زۆر و زەبەندی فکری، سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ڕوناکبیری و سایکۆلوژی، دەوێ، چەندین دەهە خەباتی دەوێ، بەتایبەتی لەناو گەلانی داخراودا..کارکرن بۆ چەمک و ئاڕاستەکانی مۆدێرنێتە، کارێکی سەختە، ئەرکێکی سەنگینە. بەڵام ئەرکێکی چارەنوسسازیشە، چەند سەخت و سەنگین بێ، هەر دەبێ ڕێگا دورودرێژەکەی بگیرێتەبەر و بشبرێتەسەر.12).و دەبێت(دیموکراسی، ئازادی، مەدەنیەت، ئەقڵانیەت و عەلمانیەت)بکەین بە ڕاستیەکی کۆمەلایەتی، سیاسی و کولتوری بنج داکوتراوی ناوکۆمەڵ.3).و هەوڵبدەین چەمکەکانی مەدەنیەت بەشێوەیەکی زانستی وەربگرین و بەشێوەیەکی ڕیالیستی لەوڵاتی خۆماندا بە ئەنجامی بگەیەنین. هەرمووشمان دەبێ خەبات لەو پێناوەدا بکەین.174-175).و هەوڵ و کۆشش و خەباتکردن لەپێناو مەدەنیەت و ڕێگاکانی پێشکەوتن، ڕێگاکانی شارستانیەت، ڕێگاکانی دیموکراسی، ڕێگاکانی ئازادی، ڕێگاکانی ڕووناکبیری، ڕێگاکانی ڕزگارکردنی ئەقڵ.163)و بەمەدەنیکردنی تەواوی ژیان ئەرکەو هەموو کەسێک کەبەشێوەیەک لەشێوەکان پەیوەندی بەپێشکەوتن، دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی، دژایەتی بیری کۆنەپەرستیەوە هەیه، هیوادارم هەموان بەشێوەیەک لەسەنگەری خزمەت و پێشکەوتن و بینای مەدەنیەتا کۆببینەوە.166)و تاکو بتوانین پێکەوەئەرکەکانی سەرشانی ڕووناکبیریمان، ئەرکەکانی سەرشانی شارستانیمان، ئەرکەکانی سەرشانی چۆنیەتی بەگەڕخستنی هەموو وزەکانی ئەقڵی مرۆڤەکانمان، ئەرکە مەدەنیەکان، ئەرکەعەلمانیەکان، ئەرکەئەقڵانیەکان، مرۆڤایەتیەکان، بۆچۆنیەتی کۆمەڵێکی مەدەنی دوور لەترس و بیری خورافیات و تۆقاندن.. کەیەکێکە لەهەرە لەمەسەلە پیرۆزکانی سەرشانمان.164-165-166-)ڕاپەڕێنین، وەلێ دەبێ ئاگاداری ئەوەبین و بزانین کە ئێمە لەکۆمەڵێکین، ناکرێ لەهەناوی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵاتدا کەزەمینەکانی دیموکراسی و ئازادی لەبنەچەدا لاوازە، لاسایی مەدەنیەتی ڕۆژئاوابکرێتەوە...کۆمەڵی مەدەنی لەرۆژئاوادا قۆناغێکی سروشتی دورو درێژی بڕیوە، لەرۆژهەڵاتدا جارێ نیوەی ئەو قۆناغەی ڕۆژئاواشی نەبریووە...ناکرێ.. لەبەرگرنگی و کاریگەری کۆمەڵی مەدەنی لەرۆژئاوادا، کە لە هەڵایسانی شۆڕشی دیموکراسیەوە بایەخی پەیدا کردووە لەرێڕەوێکی مێژوویی دوورو درێژدا، مەدەنیەت خەمڵیوە.19)ڕێک کۆپی پیستی مەدەنیەتی ڕۆژئاوابکەین و قۆناغەکانی ڕێگە بڕین و تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵ لەبەرچاو نەگرین و کوێرانە لاسایی مەدەنیەتی خۆرئاوابکرێتەوەو حیساب و ئیعتیبارات بۆ تایبەتمەندی زەمینەکان نەکەین وکوێرانە خۆمان گیرۆدەی ئەو عەقڵە خۆبەزۆرزانیەی ئەوان بکەین کە پێ یان وابێ هەموو شتێک لەوانەوە داهاتووەو ئێمەش دەبێ کڕنووشیان بۆ بەرین و کۆیلەی زانست و مەعریفەتی ئەوان بین.171). بۆیە ناکرێت کوت و مت بچینە ژێر کاریگەری تێزێکەوە.هەموو تێزێک لەو تێزانەی لەدنیادا هەیە، هێشتا زۆری ماوە لەکوردستان گەڵاڵە بن. ئەکرێ بەپێی پێویستیەکان هەنگاوەکانمان بنێین بۆ گۆڕین و بۆ گەشەکردنی ژیان... ئەمەش بە ئاوڕدانەوەیەکی ورد بەتاقیکردنەوەی بەکارهێنانی هەموو تێزه فکری و مەزهەبی سیاسیەکان دەکرێ.333).بۆیه پێگەیشتنی زەمینەی هاتنەدی مەدەنیەت زۆر گرنکە لەبەرچاوبگیرێت، کە پێگەیشتنێکی بابەتیەو بەڕێزیان پێمان دەڵێتتەنانەت لاسایی کردنەوەی ئەندێشەکانی ئەوروپای ڕۆژئاواش لەناو میللەتانی لەمەڕخۆمان، لاسایی کردنەوەیەکی سەقەتەو بەسەقەتکراویش دەگوێزرێتەوە ناو بەشێک لەخوێنەران..و کەدەشویسترێ لەناو میللەتانی وەکو ئێمەدا.. سوود لەو ئەندێشەو فەلسەفانە وەربگیرێ و بگوازرێنەوە، کە لەسەر زەمینەیەکی تر خوڵقاون.پێویستە پێش هەموو شتێک بیر لەوە بکرێتەوە هەتا چەند زەمینەکانی چاندنی ئەو ئەندێشەو فەلسەفانە لەناو ئەقڵ و ئەقڵانییەتی تاک و کۆی کۆمەڵەدا، ڕەخساوە.21-22).چونکە ئەگەر هەموو ئەندێشەو فەلسەفەکان ئەزبەرمان، بەڵام بەوردی لەتایبەتمەندێتی کۆمەڵەکان تێ نەگەین، وەکو ئەوە وایە باسی تێزەکانی (ئاینیشتاین) بۆ نەخوێندەوارێک بکەیت و چاوەڕێش بیت سەراپا بگۆڕێت.24). بۆیە فۆتۆکۆپی کردنی کوت و متی ئەزمونەکانی مەدەنی و ئەقڵانی و عیلمانی، لەم سەردەمەدا هەڵەیەکی کوشندەیه.33).وپێویستە ورد بین و دورکەوینە لە لاسایی کردنەوە، باشترین شت ئەوەیە بۆ هەزارەی سێ یەم، بە عەقڵمان، دیراسەی ئەو شتانەی وتراون، یان بیستراون، یان هەموو ئەو شتانەی کە لەئایندەیا ئەوترێت، ئێمە لێکیان بدەینەوەو مشت و مڕی وردیان لەسەر بکەین هەتا پرۆژەکانمان بەوردی گەڵاڵە بکەین..و ئاگامان لێ بێت بە ئاسانی بیرۆڕا هەڵەکان و ئەندێشە کۆپیکراوەکان بەسەرمان تێنەپەڕن. وشیاربین..بێ لێکدانەوەو لێکۆلینەوەو توێژینەوە شوێن پێیان هەڵنەگرین.334-336).و ناکرێت هەموو شتەکانی جیهانگیری کوت و مت وەکو خۆی وەربگرین.
رەنگە هەندێ مەسائیلی سلبی هەبێ ئێمە پێویست ناکا وەری بگرین، پێویست ناکات کلتوری خۆمان بتوێنینەوە، پێویست ناکات هەندێ مەسائیلی گرنگی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی خۆمان هەیه هەمووی لەدەست بدەین، هەموو ئە شتانەی کەلە جیهان گیریا شتی ئیجابیین، ئێمە هەم بۆلای خۆمان و هەم بۆ کۆمەڵی خۆمان، هەم بۆ کێشە سیاسیەکەشمان، بەکاری بهێنین بۆ پێشکەوتن و بۆ گۆڕان و بۆ گۆڕانکاری.339).و
بەڕێزیان پێمان دەڵێتئێمەی ڕۆژهەڵاتی فێرین بەئاسانی مەسەلە ماددیەکانی شارستانی سەرمایەداری وەرگرین، بەڵام زۆر گران مەسەلە مەعنەویەکان قبوڵ بکەین.نەک هێزه عەلمانی و دیموکراسیەکان، بەڵکو ئەو هێزانەی کەباوەڕیان بە دیموکراسیەتی ڕاستە قینەو بە ئازادی ڕاستەقینەو، عەقڵانیەتی ڕاستەقینە نی یە، ئەوانیش سەرجەم کەرەسە مادیەکانی سەرمایەداری و بەرهەمەکانی عەلمانیەکان بەکاردێنن، سەرەڕای ئەوەی دورن لەمەعریفەی گشتی دیموکراسی و شارستانی و عەلمانی، چون دەبێت پێویستیە مادیەکان بهێنین، هەرواش پێویستە پێویستە مەعنەوی و مەعریفیەکانیش وەربگرین و تێکەڵاو بە پێویستیەکانی بکەین، بەپێی تایبەتمەندی خۆمان. نەک سالایی کردنەوە.331-332).مەلابەختیار پێمان دەڵێت شەپۆڵی گۆڕانکاریەکان و شەمەندەفەری پێشکەوتن لەدنیادا ئەوەندە بە خێرایی ئەڕوات ئەگەر نەتوانین لەئێستاوە بناغەیەک بۆخۆمان دابڕێژین، ئێستا چۆن دەورو بەری سێ سەدە لە ئوروپا دواکەوتوین، دیسانەوە سەدەیەکی تریش دوا ئەکەوین. لەبری ئەوەی مەودای دواکەوتنەکە کەم بکەینەوە، سەدە دواکەوتوەکان زیاتر دەکەین. پێشکەوتن هەرگیزاو هەرگیز تەنها بە گواستنەوەی پێویستە مادیەکان نایەتەدی. پێویستیە ڕووناکبیرییەکان و مەعریفیەکانیش زۆر زۆر گرنگن.(333).
ئینجا بەڕێز مەلابەختیار پێمان دەڵێت لێره کۆمەڵێک دیاردەی جۆراوجۆرن هەن، ئەو دیاردانەی کەتایبەت نین تەنها بەکۆمەڵی کوردەواری و لەبەشێکی زۆری کۆمەڵەکانی جیهان ئەو دیاردانە هەن، کە هەموویان کۆسپ و تەگەرەو ڕێگری گەورەن لەبەردەم هۆشیاری تاک و پێشکەوتنی کۆمەڵ و کرانەوەی عەقڵ و هەنگاوەکانی پرۆسێسی مەدەنیەت و بەمەدەنی کردنی ژیاندا، ئەو دیاردەو دەرکەوتوانە، ئەو بنەماو ڕەچەڵەک و بنەچانە، لە نەبوونی دەسەڵاتی مەرکەزیدا، خۆیان دەبنە جۆرەها دەسەڵات و کاریگەری و هەژمونیان(هیمنە)لەسەر ئەقڵ و کومەڵ هەیە. گیرو گرفتی کاریگەر لەبەردەم هەموو بەرنامەیەکی نوێگەری، ئەقڵانی، عیلمانی، ڕۆشنگەری، هەروا مەدەنیەت، ئالێرەدا گەورە دەبێ.23). و بەشێکی زۆری هاووڵاتی کوردەواری، یان بەستراونەتەوە بە دەسەڵاتی خێڵ، بنەماڵە، ڕەچەڵەک و بنەچەی تایبەتین، یان لەژێر هەژمونی ئەو دەسەڵاتانەدان و هێشتا لێرە.گەلێک بۆچون، نەریت، کەلەپور، کلتور، مەزهەب، بیری پڕو پوچ، خەرافیات و ئەفسانە، هەروا بنەمای بنەماڵەیی، ڕەچەڵکی خزمایەتی، بنەچەی هاوپشتی، دەمارگیری خێڵەکی، ناوچەگەرێتی، تایفەگەرێتی، عەشرەتگەرێتی، مەزهەبگەرێتی، کۆن و دێرینە، لەناو کوردەواریدا، ماون، . ئێستاش بەهێزن.23).
بوونی خێڵەکان، پاشماوەی عەشرەت؛ هۆزو دەسەڵاتی بنەماڵەکان، کۆسپی گەورەن بۆ ئینتیمای نەتەوایەتی و گیانی هاووڵاتی. هەتا ئەو کۆسپانەش هەبێ، هۆشی دیموکراسی، ووشیاری پابەندبوونی کۆمەڵی مەدەنی، تواندنەوەی تاک لەبۆتەی نەتەوەو نیشتماندا، کردنی تاک بەهاونیشتمانییەک داببڕێ لە:خێڵ، هۆز، عەشرەت، بنەماڵە، تەکیه، خانەقا، کەنیسەو پەرستگا..تاد لاواز دەبێ. 20)و مەلا بەختیار بوونی دەوڵەت و لەناو دەوڵەتەکەشدا، بوونی دەسەڵاتی دیموکراسی، بەمەسەلەیەکی ئێجگار گرنگ و زەروری دەزانێت بۆ ڕەخساندنی زەمینەی مەدەنی و پێمان دەڵێت کاتێک دەوڵەت و دەسەڵاتی دیموکراسی و دەستوری تەواویش نەبوو، هەنگینێ گیانی کوێرەوەری جۆراوجۆر، لە هەموو ڕویەکەوە، لەشارو لادێدا، وەکو بەرپەرچی کۆنەپەرستی، کۆنخوازی و سەلەفیەتی سەدەکانی ناوەڕاست، لەبەردەم کۆمەڵی مەدەنیدا دەمێنن. بەرپەرچەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود نا ڕاستەوخۆ، جاری واهەیە پێکەوەو جاری واش هەیه، بەجیا دەکەونە وێزەی دیموکراسی و جێ بەجێکردنی ئەرکەکانی مەدەنی.20-21). مەلاختیار پێمان دەڵێخەباتی ڕیفۆرمیستی مەدەنیەت لەماوەیەکی چاوەڕواننەکراودا ئەنجام نادرێ...بەڵکە خەباتێکی هێمنانەی دیموکراسیانەی شارستانیانەی پشوو درێژی دەوێ.45).[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览435
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):17-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览435
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,545
图片 106,159
书籍 19,170
相关文件 96,557
Video 1,317
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!