ددان: ئەو منداڵانەی لە تەمەنی حەوت ساڵی یان پێشتردا ددانیان بکەوێت، دەڵێن: ئەوە ددانی شیریی یان ددانی کەرێتی کەوتووە، لەوەودوا ددانی ئاقڵی دەڕوێت، کاتێکیش منداڵەکە ددانەکەی دەکەوێت، بەپێی نەریت ددانەکە دەکات بە ژێر گڵەوە یان دەخاتە ناو کونی دیوارەوە. هەروەها لە کوردەواردا ئەو کەسەی ددانی ژان بکات، مێخەکی دەخاتەسەر یان دووکەڵی جگەرەی پێدادەکات یان ئەگەر کەسێک لە خەویدا خرێیەکی بکەوێت، پێی وایە کەسێکی نزێکی دەمرێت. پێشینان دەڵێن: ددانت پڕە، بەختت شڕە ددانت شاشە، بەختت باشە. [1]