لە فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ دامەزراندنی 1000 هەزار کەس، غەدر لە کاکەییەکان، وەک پێکهاتەیەکی ئایینی کراوە و هیچ تایبەتمەندییەکیان بۆ دانەنراوە.
لە فۆڕمە ئۆنڵاینەکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن، ئاماژە بە پێکهاتە کەمینەکان کراوە، بەم پێیەش بێت، ڕێژەیەک لە دامەزراندنەکە بۆ کەمینەکان دیاریکراوە کە هەنگاوێکی باشە پشکی کەمینەکان دیاری بکرێت.
ئەوەی جێی تێڕامانە...کاکەییەکان کە خاوەنی مێژوو و ڕەچەڵکێکی دێرینن لە شاری #کەرکووک#، لە لیستی کەمینەکان دەرهێنراون و تەنیا ئاماژە بە پێکهاتە ئایینییەکانی (مەسیحی سابئە ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) کراوە.. کە من لەگەڵ ئەوەم بەبێی هیچ جیاوازییەک، ڕێز لەم پێکهاتە ئایینیانە بگێرێت.
لە کاتێکدا جگە لە مەسیحیەکان، مێژوویی کاکەییەکان لە (سابئە ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) دێرینترە لە کەرکووک.. تەماشا تا ساڵی هەشتاکان (سابئە) لە کەرکووک نەبووە.
پاشان ئەگەر پاساو ئەوەیە، کاکەییەکان کوردن و بەس ئایینیان جیاوازە، ئەوە (ئێزیدی و شەبەک)یش کوردن و ئایینیان جیاوازە.
تا ساڵی 2014، تاک و تاک ئەگەر (ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) هەبووبێت و ئەگەر ئێستاش ئەوەی هەیە تەنیا بە هۆی ئاوارەبوونەوە لە کەرکووکە. [1]