ناو: شانیا
ناوی باوک: ئاسۆ
ڕۆژی لەدایکبوون: #27-02-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
شانیا ئاسۆ لە 1997-02-27 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێنکاری کۆلێژی هونەر بووە لە زانکۆی سلێمانی بەشی موزیک ئێستا خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەو بوارەدا و بۆ ماوەی پێنج ساڵە مامۆستای قوتابخانەی ئامادەییە لە شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی نزیک هەشت ساڵە کاری دۆبلاژی دەکات جگە لەوەی وەک ژەنیار بەژداری لە زۆرێک لە کۆنسێرت و چالاکییە هونەرییەکانی کردووە.
شانیا پێش لە دەستپێکردنی ئەزموونی هونەری لە منداڵییەوە ئارەزووی لە هونەر و موزیک هەبووە سەرەتای دەستپێکردنی بە ئامێری ڤایۆلین بووە و چووەتە خولی فێرکردنەوە پاشان لە خوێندنەکەشی خۆی لەو بوارەدا بینیوەتەوە.
لە کۆتا ساڵی خوێندنی توانی توێژینەوەیەکی سەرکەوتوو بکات لەبارەی هونەرمەندی کورد (خالید سەرکار) وتوانی پاش سێ ساڵ لە ڕێکەوتی 2021-09-21 دوای ماندوو بوونێکی زۆر بیکاتە پەڕتووکێک و بڵاوی بکاتەوە و پێشکەشی پەڕتووکخانەی کوردی بکات. وەک خۆی باسی لەوە کردووە کە ئەم هونەرمەندەی بە باشترین سەرچاوەی پەڕتووکەکەی زانیوە و گشت زانیاریەکانی لە هونەرمەند (خالید سەرکار) خۆی وەرگرتووە، کە ژیاننامە و بەرهەمەکانی و زۆر بابەتی تری ئەو هونەرمەندە لە خۆ دەگرێت.
ئامانجی لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە پەرتووکییە دەوڵەمەند کردن و خزمەتکردنی پەرتووکخانەی کوردییە بەهۆی هەژاری پەرتووکخانەی کوردی لە بواری هونەری موزیک.[1]