کاسە کە چەور بوو، ئاو ناگرێتە خۆی
کاسە لە کۆندا دەفرێکی دارین بووە، ئاو و ماستاویشی تێکراوە و بۆ خواردنەوە بەکاهێنراوە، بەڵام ئەگەر کاسەیەکی دارین، هەندیک ڕۆنی تێ بکرێت یان خواردنێکی چەوری تێ بکرێت، ئەوا خاسیەتی پێشتری لە دەست دەدات بە هۆی گرتنی ڕۆنەکە و چەور بوونی، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و هاوشێوەی: کراسێ بدڕێنی بە پیسی، سەدی بدڕێنی بەخاوینی کەس بڕوای پێناکات، لێرەش مرۆڤ ئەگەر کارێکی نەخوازراو و پیس و چەپەڵ بکات، متمانەی خۆی لە دەست دەدات کورد پێی دەڵێت: کاسە کە چەور بوو، ئاو ناگرێتە خۆی.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,037