پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە

نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە
نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە
#شەماڵ بارەوانی#

لێبوردەیی یەکێک لەهەرە خەسڵەتە بەرزو جوانەکانی مرۆڤە، لێبوردەیی ماکی ژیان و پێشەرمەجی مرۆڤبوون و بنەمای بوونە، ژیان لەسەر بنەمای لێبوردەییەوە وەستاوە، لەهەر شوێنێک لێبوردەیی نەبوو ژیان نابێت، ئازادی نابێت، سۆزو بەزەیی نابێت، مرۆڤ بوون و مرۆڤ دۆستی نابێت، ویژدان نابێت، ئەخلاق و مۆڕاڵ نابێت، مرۆڤی نالێبوردە، مرۆڤێکی بێ مۆڕاڵە، توندوتیژو بەربەرە، مرۆڤێکی سادیک و نەخۆشەو پێویستی بەچارەسەرە، دەی تکایە با لەپێناو ژیان و مرۆڤایەتی، لەپێناو خۆشەویستی و یەک ڕیزی، لەپێناو ئەخلاق و بەها باڵاکان، لەپێناو یەکترقبوڵکردن و پێکەوە ژیان، با لێبوردەبین، لێبوردەیی بکەین بە پڕنسیپ و گەوهەرو هەوێنی ژیان، دواجار جگە لەلێبورەیی هیچ شتێکیترنامانگەیەنێت بە ئامانج و ئەلتەرناتیڤی لێبوردەییش تەنهالێبوردەییە، لێبوردەیی نەبێت، توندو تیژی لەدایک دەبێت، تیرۆر سەرهەڵدەدات، فێندەمێنتالیزمی ئایینی زاڵدەبێت، جەنگی مەزهەبی ڕوو دەدات، مرۆڤایەتی پێشێل دەکرێت، ئازادیەکانی تاک بن پێ دەخرێت، لەسەر دیدو بۆچوونی جیاواز مرۆڤ بە هەرتەقەو تەکفیردەکرێت و مرۆڤایەتی بێ سەرو شوێن دەکرێت،
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت مرۆڤی ئایدیۆلۆژیست و بابای مەزهەبگەرا، هەرگیز ناتوانێت لێبورەبێت، مرۆڤێک دەمارگیری ئایینی و نەخۆشی مەزهەبی کوێری کردبێت، چۆن دەتوانێت لێبوردەبێت، چۆن دەتوانێت مرۆڤ بوونی مرۆڤ ببینێت، بەرلەوەی ئایین، مەزهەب، ڕەنگ و ڕەگەز و هەرشتێکیتری ببینێت،
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت فێندەمێنتالیستەکان، جا چ فێندەمێنتالیستی ئیسلامی یا مەسیحی، جو یان بودی و هەرئایینێکیتر بێت، هەرگیز مرۆڤی فۆندەمێنتالیست ناتوانێت لێبوردەو ئاشتی خوازو مرۆڤ گەراو ئینسان دۆست بێت.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت لەسایەی فێندەمێنتالیزمی ئایینی و دەسەڵاتی مەزهەب و دەوڵەتی سیوکراتی و حوکمی ئیدۆلۆژیاو بیری نالێبوردەییدا، هیچ کاتێک ئاشتی بەقەرارنابێت و چەمکی خۆشەویستی پێناگرێت و درەختی لێبوردەیی گەشەناکات و چڵەگیای پێکەوەژیان سەوزنابێت و کۆنسێپتی مرۆڤ بوون جێگیرنابیت و ئازادی ئایینی و ئازادی ویژدان بوونیان نابێت، نەخێر هەرگیزو هیچ کاتێک لەکەشێکی نالێبوردەدا برایەتی و فرەیی بوونی نابێت.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت لەکەشێکدا تەمی نالێبوردەیی باڵی بەسەردا بگرێت، جگە لەڕق، دەمارگیری، جەنگ، یەکترسڕینەوەو یەکدی کوشتن، ماڵوێرانی، دڵ ڕەقی، بێ ویژدانی..تاد. هیچیتری لێ شین نابێت، لەغیابی لێبوردەیی دا تۆتالیتاریەت و فاشیەت لەدایک دەبێت، ستەم و ڕەگەزپەرستی و ڕاسیزم و چەوسانەوە بڵاو دەبێتەوە، مانایەک بۆ ئەویترو ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕێزو تەبایی و پلورالیەت نامێنێتەوەو جیاوازیەکان دەمرن و ژیان دەچێتەوە ئەو پەڕی بێ مانایی خۆی.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت فێندەمێنتالیستگەرایی، نەخۆشەکی بێ ئامان و پەتایەکی مەترسیناک و دیاردەیەکی ناو بەشێکی زۆری ئایینەکانەو تایبەت نییە تەنها بەئایینێکی دیاریکراوەو زۆر یان کەم، بەشێکی زۆری ئایینەکان بەشێک لەفێندەمنتالیزمیەتی تێدا بووەو هەیە.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
پێمان دەڵێت جیهان تووشی پەتای فێندەمێنتالیزمی ئایینی و مرۆڤایەتی گیرۆدەی فیکری نالێبوردەیی بووە و ژیان بووە بەسوتماکی ئەو بیرە ناتولێرانس و شۆڤینی و نامرۆڤانە و هۆڤەیە، لەپێناو یەکڕیزی مرۆڤایەتی و خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان، لەپێناو پلورالیەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی، لەپێناو ئاشتی و پێکەوەژیان، لەپێناو یەکترقبوڵ کردن و لێبوردەیی نێوان مرۆڤەکان، لەپێناو مانەوەی بەهابەرزو نۆرمە باڵاکان، لەپێناو سەلامەتی ئینسانیەت و ژیان، دەببێت هەموان دەست لەناو دەست و بەهەموو شێوەیەک، بیری نالێبورەیی و فێندەمێنتالیزمگەرایی ئایینی ڕەتکەینەوەو خۆشەویستی و یەکترقبوڵکردن و لێبوردەیی ئایینی پێڕەوی لێکەین،
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
کتێبێکی فەیلەسوف و فیزیکزان و کۆمەڵناسی ناوداری ئینگلیزی(جۆن لۆک)ە، لۆک ئەو کتێبەی لەکاتێکدا سەبارەت بە لێبوردەیی بەزمانی لاتینی نووسی لە چارەکی کۆتایی سەدەی حەڤدەو لەساڵی 1689، لەو کاتەی ئۆروپا لە ململانێی مەزهەبی و جەنگی مەزهەبی ڕۆچوو بوو و ژیان لەناو تۆنێڵە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و لەژێر هەژمون و دەسەڵاتی کلێساو چینی ئەکلیروس و پیاوانی ئایینی و قەشەو پاپاو کاهینەکاندا پەنگی خواردوبوویەوەو شتێک نەبوو بەناوی لێبوردەیی و تولەرانسەوە، فێندەمێنتالیزمی مەسیحی و فێندەمنێتالیستە مەسیحیەکان بەرببوونە گیانی یەکتری و هەر گرووپەی ئەوەکەیتری کافردەکرد و پسولەی دۆزەخی بۆ دەبڕیەوە، هەر مەزهەبەو ئەوەکەیتری بەهەرتەقەدەکردو لەئایینی دەبردە دەرەوەو تۆمەتی بێ بڕوایی و فەرمەسۆنی دەدایە پاڵ، وەک ئەوەی لای خۆمان، چۆن فێندەمێنتالیستی ئیسلامی و فێندەمێنتالیستەئیسلامیەکان هەزارو یەک گروپ و مەزهەب و ناو فۆرمی جیاوازن و هەریەکەو ئەوەیتر تەکفیردەکات و ڕەتدەکاتەوە، لەناو مەسیحیەتیش هەمان شێوەبوو، تا کارگەیشتە ئەوەی جەنگی خوێناوی بەرپابێت لەنێوان گرووپە مەسیحیەکان و پروتستانت و کاتۆلیکەکان تراژیدیا بخوڵقێنن و یەکتری جینۆسایدو کۆکوژبکەن و ژیان خەڵتانی توندو تیژی ئایینی و شەڵاڵی خوێن بکەن، بەو چەشنە لۆک (نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).ی لەکاتێکدا نووسی، کە کەنیسەکان چەندە خاڵی بوون لەمیهرەبانی و لێبوردەیی، پیاوانی ئایینی و قەشەو کاهینەکان چەندە پێویستیان بە وانەی خۆشەویستی و مرۆڤ بوون هەبوو.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
پێمان دەڵێت لێبوردەیی کرۆکی باوەڕی مەسیحیەتەو پەیامی مەسیح تولەرانس و لێبوردەیی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان بوو لەنێوان مرۆڤەکان، مەسیح هیچ کاتێک پەنای بۆ بیری نالیبوردەیی و فیکری تەکفیرو جەنگ و توندوتیژی و سەپاندن و شمشێرو سەرپەڕاندن و خوێن ڕشتن و دەزگای پشکنینی ئیمان و ئنتیماو عەقیدەو ویژدانی حەڵک نەبردووە بۆخۆسەلماندن و هەرگیز هیچ یەکێک لەحەواریەکانی خۆیشی هان نەداوە، خەڵک بکەن بەکۆیلەو کەنیزەو لەسەر جیاوازی ئایین و دیدەنیگا، پێڕەوی لەدەمارگیری ئایینی و ڕقی مەزهەبی بکەن و ڕقیان لەمرۆڤ ببێتەوەو مرۆڤ بکوژن و مرۆڤایەتی تیرۆربکەن، ئەویتر بەهەرتەقەو کافر لەقەڵەم بددەن و پسوولەی چونە دۆزەخ و بەهەشت بۆ خەڵک ببڕنەوەو سۆزو بەزەیی و غەزەبی خوداوەند بەسەر مرۆڤەکاندا دابەش بکەن، شاڵاوی داگیرکاری ببەن و خاکی گەلان و نەتەوەو خەڵکیتری نامەسیحی داگیربکەن، پەلاماری جیاوازیەکان بدەن و جەنگی ئایینی و مەزهەبی بەرپابکەن، نەخێر مەسیح هەرگیز ئەوەی نەگوتوەو نەکردووەو ئەوە ئامانجی ئەو قەت نەبووە.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
پێمان دەڵێت هیچ کەسێک بەهیچ پاساوێک و لەژێر هیچ ناوێکدا، ئەو مافەی نییە هێز بەکاربێنێت و لەڕێگەی فشارو زەبرو زەنگ و تووندو تیژیەوە عەقیدەو قەناعەت و ئایینێکی دیاریکراوە بەسەر خەڵک دا بسەپێنێت، پێویستە مرۆڤ ئازاد بێت و ئازادانەو بێ ترس و دوور لەزمانی زەبرو زەنگ و چاوسورکردنەوەو زۆری لێکردن بڕیاربدات و هەر دۆکترین و ئایدیاو ئایین و قەناعەتێک هەڵبژێرێت، یاخود ڕەتبکاتەوە.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
پێمان دەڵێت ڕێگای توندو تیژی و سەپاندو زۆرلێکردنی خەڵک، ڕێگای ڕزگاربوون و مرۆڤایەتی و چونە بەهەشت نییە، هەر ئایین و قەناعەت و ئیدەلۆژیایەک بەزۆر بسەپێندرێت، ئەوە پێچەوانەی بنەماکانی لێبوردەیی و ئازادیە، دژی هەڵبژاردنی تاک و سەربەستی مرۆڤەو سەپاندنی بەزۆر مرۆڤی دوو ڕوو دەبڵ مۆڕاڵ دروست دەکات، مرۆڤێک ناچارکراوە شتێک هەڵبژێرێت و بکات و بڵێت، کە قەناعەت و بڕوای پێی نییە، وەکو ئەوەی لەسیستەمە سیوکراتیەکانی لەنموونەی ئەفگانستانی تاڵیبان و ئێرانی ئاخوندەکان و سعودیای سەلەفیگراکان دەیکەن و دەیسەپێنن.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت مرۆڤ دەبێت ئازاد بێت، نابێ فشاری لێبکرێت و بەزۆر هیچ ئاین و ئایدیایەکی دەرخوارد بدرێت و ژیان و ئازادی و کەڕامەتی بن پێ بخرێت و مرۆڤ بوون و ئازادیەکانی پێشێل بکرێت.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە)
پێمان دەڵێت کلێساکان لەسەردەمی جۆن لۆکدا پێچەوانەی ڕێنمایی و فەرمایشت و تەعالیم و پەیامەکەی مەسیح، کەپڕیەتی لەخۆشەویستی و ئاشتی و لێبوردەیی و میهرەبانی ڕەحم و بەزەیی، ڕێیان دەکردو هەنگاویان دەهاوێشت.
(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
بانگەوازی لە کلێساکان دەکات، کە ئیترئایین تێکەڵ بەسیاسەت مەکەن و بەناوی ئاسمانەوە ژیانی زەمین وێران نەکەن و بێنەوە هۆش و دەست بەرداری بیری نالێبوردەیی ببن و بگەڕێنەوە سەر ڕێبازی ڕاستەقینەی مەسیح.
لەکۆتاییدا(نامەیەک لەبارەی لێبوردەییەوە).
پێمان دەڵێت دەبێت مرۆڤ بەر لەهەرشتێک ئنتیمای بۆ مرۆڤ بوون هەبێت، هەموو ئنتیماکانی تر دوای ئەو ئنتیمایە دێن و مرۆڤ بوون بەپلەی یەکەم و لەسەرووی هەموو لیست و ناوەکانی ترەوە دێت و هەر ئایین ومەزهەب و دیدەنیگاو ئاڕاستەیەک، مرۆڤ بوونی تێدا ڕەچاو نەکراو مرۆڤی تێدا نەکرا ڕوکنی ئیمان و بەسەنتەرو پێوەر، ئەوەپولێکی سوتاو ناهێنێت و بەتاڵ و بەلاشەو دەبێت هەموو ڕێچکەو ڕێبازو ڕێگاکان تەریقەت و ئێنەرژی و هێز لەقوتابخانەی مرۆڤایەتی وەربگرن و بەئاوی کانیاوی زوڵاڵی مرۆڤایەتی خۆیان بسمیل کەن و بەو ڕێگای مرۆڤایەتی دا بڕۆن و مرۆڤ بوون بکەن بەدرۆشم و پڕنسیپ.[1]
ئەم بابەتە 317 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | چاودێر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 10-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 317 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1162 KB 10-08-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!