ناو: بێستوون
ناوی باوک: بەکر
ساڵی لەدایکبوون: 1956
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
بێستوون حاجی بەکر بارام لە ساڵی 1956 لە دایکبووە لە خێزانێکی جوانی شار و گەڕەکە ئازیزەکەی سەرکارێز نیشتەجێ بوون و بە خاوەن بنەماڵەیەکی ناودار بنەماڵەی (مام بارام) ناسراون، دواتر ماڵیان چۆتە تووی مەلیک یەکێک بووە لەو کەسانەی کە بەشداری شۆڕشی کردووە و چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان چالاکانە و ماندوو نەناسانە خەباتی کردووە و هەر بە بنەماڵە خاوەن سۆزێکی نیشتمانی و کورد پەروەر و خەبات گێڕبوون دواتر بەهۆی پێداویستی ژیان دەچێتە دەرەوەی وڵات و لەهۆڵندا ئەژی.. خاوەن خێزانێکی بەختەوەر و جێگایی بڕوا و خۆشەوستی هەموولایەک و هاوڕێکانیەتی قسەخۆش و وەفاداری بۆ هاوڕێیەتی زۆر مەبەست بووە بۆیە لای هەمووان لە شار و لە دەرەوەی وڵات جێگای خۆشەویستی هەموو لایەکە. [1]