پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,621
پەرتووک PDF 19,280
فایلی پەیوەندیدار 97,250
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
مێژووی ساڵنامە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی ساڵنامە

مێژووی ساڵنامە
ناونیشان: مێژووی ساڵنامە
ئامادەکار: #شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین#

لەگەڵ هەر پێشکەوتنێک باری ژیانمان قورستر و مێشکمان جەنجاڵ و ماندوتر دەبێ، سەرنجی 30 ساڵ لەمەوبەر بدە، ئەوکات ژیان سادەتر بەڵام دەرونمان ئاسودەتر بو، لە باوانت بپرسە 70 ساڵ لەمەوبەر ژیان چۆن بو؟ دڵنیام پێت دەڵێن خاوەنی هیچ نەبوین بەڵام ژیان سادە و خۆش بو، دەرون و مێشکمان ئاسودەبو.
ساڵنامە ئەمڕۆ بۆتە بەشێکی گرنگ لە ژیانمان چونکە هەمو هەڵسان و دانیشتن و چونەدەر و کارێکمان پێویستیی بە پلاندانان هەیە. دیارە کە مرۆڤە سەرەتاییەکان پێویستییان بە ساڵنامە نەبوە چونکە نە کشتوکاڵیان زانیوە تا وەرزەکان بژمێرن، نە پێشەسازی هەبوە تا پلان دابنێن، نە هیچیشیان دەربارەی داهاتو زانیوە تا خۆیانی بۆ ئامادەبکەن.
دیارە بڕێک جار سادەیی و نەزانی بەخششە بەڵام ڕەنگە زۆرجار پێی نەزانین، ڕەنگە بڵێی پێشکەوتن ئاسودەیی بەدواوەیە، ئەوەتا لە جیاتی سواری ولاخ باشترین ماشێنمان هەیە، ڕێگای چەند مانگێک بە چەند کاتژمێرێک دەبڕین و وەک باڵندە دەفڕین و لەوسەری دنیا دەنیشینەوە، بەڵێ پێشکەوتن ئاسودەیی جەستەییمان پێدەدات بەڵام ئاسودەیی ناخمان دەبات.
$جۆرەکانی ساڵنامە $
1- ساڵنامەی مانگی
ساڵنامە کۆنەکان زۆربەیان مانگیان کردۆتە پێوەر، بەوپێیەش کە مانگ 12 جار لە ساڵێکدا بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە بۆیە هەر خولێکی مانگ بە دەوری زەوی بە یەک مانگ ئەژمارکراوە، بەڵام مانگ بە 29 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 44 خولەک، یەک خول دەخواتەوە بە دەوری زەوی، کەواتە ساڵ دەبێتە 354 ڕۆژ، لێرەدا ساڵ 11 ڕۆژ کەمتر دەبێ لە (ساڵنامەی ڕۆژی) - کە ساڵنامەی زاینی پشتی پێ دەبەستێ- ئەمەش وادەکات مانگەکانی ساڵ بخولێنەوە و لەگەڵ وەرزەکان کۆک نەبن وەک لە ساڵنامەی ڕۆژی، بەهار دەچێتە هاوین و زستان دەچێتە بەهار...هتد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، مانگێک لە دو یا سێ ساڵ جارێک زیاد دەکرا و ساڵ دەبو بە 13 مانگ ! ئەم جۆرە ساڵنامەیە بە (مانگی - ڕۆژی)ناسراوە و چەند شارستانیەتێکی وەک چینی و بابلی و عیبری و گریک و ڕۆمانی کۆن بەکاریان هێناوە.
وە بەهۆی هەندێک هۆکاری ئاینی، یەهودییەکان مانگیان بەسەر 4 هەفتەدا دابەشکرد و ڕۆژێکیان بۆ پشو دانا کە بۆ خوداپەرستی تەرخانکرابو، مسوڵمانەکانیش بە هەمان شێوە لەسەری ڕۆیشتن، بەڵام گریکەکان و ڕۆمای کۆن پشویان نەبو، بۆیە ڕۆژی هەشتەم بە سەرەتای هەفتەی نوێ ئەژمار دەکرا.
2- ساڵنامەی ڕۆژی
میسرییە کۆنەکان بە یەکەم نەتەوە دادەنرێن کە ساڵنامەی ڕۆژییان بەکارهێنابێت، ئەوان ساڵ بە 360 ڕۆژ تێگەیشتبون بەڵام بەگوێرەی لێکدانەوەکانیان بۆیان دەرکەوتبو کە ڕۆژ بە 365 ڕۆژ خولێک تەواو دەکات بۆیە لە کۆتایی ساڵ 5 ڕۆژیان زیاد کردوە کە بە (ڕۆژانی دروێنە) دانراون. ئەم جۆرە ساڵنامەیە بە کۆنترین ساڵنامەی مێژوی مرۆڤایەتی دادەنرێ.
3- ساڵنامەی مایا
ساڵنامەیەکە پشت بە خولانەوەی ڕۆژ دەبەستێ، لە شارستانیەتی مایا بەکارهاتوە لە ئەمریکای باشور نزیکەی 6 سەدە پێش زاین. ساڵ لەلای ئەوان 18 مانگ بوە و هەر مانگێک 20 ڕۆژ بوە، واتە ساڵ 360 ڕۆژ بوە.
4- ساڵنامەی یولیان
لە ڕۆمانی کۆن پشت بە ساڵنامەی مانگی-ڕۆژی دەبەسترا کە ساڵنامەیەکی ئاڵۆز بو، ساڵ 355 ڕۆژ بو بەسەر 12 مانگ دابەش کرابو، لە مانگی مارس-ئازار دەستی پێدەکرد، جارجارەی مانگێکی بۆ زیاد دەکرا و ساڵ دەبو بە 13 مانگ بۆ ئەوەی مانگەکان و وەرزی چاندن و دروێنە بگونجێن.
ساڵنامەی میسری زۆر دەمێک بو هەبو بەڵام لە جیهانی دەرەوەی شارستانییەتی خۆیان کەس پێی نەدەزانی، کاتێک ڕۆمانەکانیش میسریان داگیرکرد، یۆلیۆس قەیسەر هەستی کرد ساڵنامەی میسری ورد و ڕێکە هەڵسا بە دەسکاریکردنی ساڵنامەی ڕۆمانی کۆن بە یارمەتیی فەلەکناسێکی خەڵکی ئەسکەندەرییە بەناوی (سۆسیجێنێس)، ساڵی ئاساییان کرد بە 365 ڕۆژ و 6 کاتژمێر، ساڵی کەبیسەش بە 366 ڕۆژ (ساڵی کەبیسە 4 ساڵ جارێکە، هەر ساڵێک 6 کاتژمێر دەکاتە 1 ڕۆژ)، مانگە تاکەکانی کردە 31 ڕۆژ و جوتەکانیش 30 ڕۆژ تەنها مانگی شوبات بو بە 29 ڕۆژ لە ساڵی ئاسایی و 30 5- ڕۆژ لەساڵی کەبیسە.
ئەم ساڵنامەیە لە ساڵی 45 ی پێش زاینەوە خرایەکار و مانگی 7 (یولیو- July)بەناوی یولیوس قەیسەر و مانگی 8 بەناوی قەیسەر ئۆگەستیس ناونران.
6- ساڵنامەی زاینی
ڕاهیبی ڕۆمانی (دیۆنیسیوس Dionysius Exiguus) لە ناوەڕاستی سەدەی شەشەم بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەبێ لەدایکبونی حەزرەتی عیسا بکرێتە سەرەتای ساڵنامە لەجیاتی ساڵنامەی ڕۆمانی کە 753 ساڵ بەر لە زاین دانرابو لەگەڵ دروستکردنی شاری ڕۆما و لە سەرتاسەری ڕۆمانی کۆن بەکاردەهات. هەر خۆیشی دەستەواژەی (AD Anno Domini) داهێنا بە مانای (لە ساڵی خودا)، سەرەنجام هەوڵەکانی سەری گرت و جیهانی مەسیحی لە ساڵی 532 ی زاینەوە ساڵنامەکەیان خستەکار، بەڵام دیۆنیسیوس هەڵەیەکی کردبو لە لێکدانەوەکانی و بەمەش ساڵنامەکەی 4 ساڵ دەکەوێتە دوای لەدایکبونی مەسیح (واتە مەسیح 4 ساڵ پێش ئەم بەروارە لەدایکبوە).
$دەسکاریکردنی گریگۆری$
ساڵنامەی یولیانی ماوەی 17 سەدە بەکارهێنرا بەبێ کێشە بەڵام دوایی دەرکەوت کێشەیەکی تێدایە، دەرکەوت کە ساڵی خولگەیی 11 خولەک درێژترە لە ساڵی یولیانی لە هەر 365 ڕۆژ و 6 کاتژمێرێکدا، ە کە دەکاتە یەک ڕۆژ لە 128 ساڵدا، بەڵام هیچکام لە میسری و ڕۆمانەکان ئەوەیان نەزانیبو، سەرەنجام پاپا گریگۆریۆسی 13 هەڵسا بە زیادکردنی 11 ڕۆژ لە مانگی 8 ی ساڵی 1582ی زاینی تاوەکو بۆنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێن، بەو شێوەیە خەڵکی لە 4ی ئاب نوستن و لە 15ی ئابی 1582 خەبەریان بویەوە!!
بێگومان ئەم کارە قبوڵکراو نەدەبو ئەگەر پلە و پایەی پاپا یارمەتیدەر نەبوایە، تەنانەت کەنیسە ئینگلیزییەکانیش ئەم گۆڕانکارییەیان قبوڵ نەکرد تا ساڵی 1752، بەڵام کەنیسەکانی ئەرثۆدۆکسی ڕۆژهەڵاتی و ئەرثۆدۆکسی ڕۆمانی هەرگیز قبوڵیان نەکرد، بۆیە ئیستاش 13 ڕۆژ جیاوازییان هەیە و یادی لەدایکبونی مەسیح لای ئەوان 7 ی مانگی 1 دەکرێتەوە لە کاتێکدا بەگوێرەی ساڵنامەی گریگۆری 25 ی مانگی 12 دروستە.
دواجار لەسەدەی 20 هەموان ڕێکەوتن لەسەر بەکارهێنانی ساڵنامەی گریگۆری و بو بە ساڵنامەیەکی جیهانی، مانگەکانی ساڵ 7 مانگ 31 ڕۆژ و 4 مانگ 30 ڕۆژ و یەک مانگیش(مانگی شوبات) 28 ڕۆژ لە ساڵی ئاسایی و 29 ڕۆژ لە ساڵی کەبیسە، بەمەش ژمارەی ڕۆژەکانی ساڵ بو بە 365 ڕۆژ و 6 کاتژمێر.
7- ساڵنامەی کۆچی
ساڵنامەی کۆچی یا ئیسلامی بە تەواوی پشت دەبەستێ بە بینینی مانگ واتە ساڵنامەی مانگییە و خەلیفەی مسوڵمانان (عومەری کوری خەتاب) لە ساڵی 14 ی کۆچی دایهێنا، بەرواری کۆچی پەیامبەر محمد (د.خ) کرد بە یەکەم ڕۆژی ساڵنامەکە، بەرامبەر 24 ی مانگی 9 لەساڵی 622ی زاین. لەم ساڵنامەیە ساڵ 12 مانگە و دەکاتە 354 ڕۆژ، مانگیش یا 29 یا 30 ڕۆژە چونکە خولانەوەی مانگ 29 ڕۆژ و نیوی پێدەچێ، کەواتە 11 ڕۆژ جیاوازی دەکەوێتە نێوان ساڵنامەی کۆچی و زاینی.
وەک ئاماژەمان پێدا ساڵنامەکانی تر وەک گریگۆری، گۆڕانکارییان تێداکرا تاوەکو وردتر بن و لەگەڵ ساڵی ڕۆژی ڕێک بکەون، تەنانەت ساڵنامە مانگییەکانی تری وەک هی چینی و عیبرییەکانیش چارەسەردەکران بە زیادکردنی مانگێک دوای هەر 30 مانگێک، بەڵام دیارە کە عەرەب نەیویستوە یا نەیتوانیوە گۆڕانکاری لە ساڵنامەدا بکات هەرچەندە هەستیشیان کردوە کە هەڵەی تێدایە!
8- ساڵنامەی هیجری
ساڵنامەیەکی ڕۆژییە و تەنها لە ئێران و ئەفغانستان بەکاردێت، شاعیری بەناوبانگ و زانای فەلەکناس عومەری خەیام ئەم ساڵنامەی داهێنا لەسەر داوای سوڵتانی سەلجوتی جەلالی مەلەکشا لە ساڵی 1074 ی زاینی بەهۆی کەموکوڕیی ساڵنامەی هیجری.
ئەم ساڵنامەیە وردترین ساڵنامەیە لە مێژوی مرۆڤایەتی و ڕێژەی هەڵە تێیدا یەک ڕۆژە لە 3.8 ملیۆن ساڵ، لە کاتێکدا ساڵنامەی زاینی یەک ڕۆژە لە 3300 ساڵدا.
6 مانگی یەکەم لە ساڵ 31 ڕۆژ و 5 مانگی دواتر 30 ڕۆژن، مانگی کۆتا 29 ڕۆژە لە ساڵی ئاسایی و 30 ڕۆژە لە ساڵی کەبیسە، ساڵ لە 21ی مانگی 3 دەست پێدەکات و جەژنی نەورۆزیش هەمان ڕۆژە کە جەژنێکی هاوبەشە لەنێوان کۆمەڵێک نەتەوەی وەک فارس و کورد و ئازەری و ئەفغانی و....هتد.
9- ساڵنامەی قەزافی
معمر قەزافی، سەرۆکی پێشوی لیبیا چەند ساڵێک بەرلەوەی بکوژرێت، ساڵنامەیەکی دانا، کۆچی پەیامبەری بە یەکەم ڕۆژی ساڵنامەکە دانا و ناوی مانگەکانیشی گۆڕی، ئەو پێی وابو چۆن ئیمامی عومەر ساڵنامەی داناوە ئەمیش دەتوانێ ساڵنامەیەک دابنێ!
لە دانانی ساڵنامەکە پشتی بە ساڵنامەی گریگۆری بەست و ناوی مانگەکانیشی گۆڕی، یەکێک لە مانگەکانی بەناوی خۆی کرد (الفاتح) یەکێکی تر بەناوی کوڕەکەی (هانیبال) مانگێکیش بە ناوی (جمال عبدالناصر) سەرۆکی کۆچکردوی میسر لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردو.
ناوی مانگەکانی ساڵنامەی قەزافی : النار، النوار، الربیع، الطیر، الماء، الصیف، ناصر، هانیبال، الفاتح، التمور، الحرث، الکانون.[1]
ئەم بابەتە 530 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: عەرەبی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 530 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
سترانی ئەردۆغان بابێ کەرە
19-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,035
وێنە 106,621
پەرتووک PDF 19,280
فایلی پەیوەندیدار 97,250
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!