پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
شوێن: کرماشان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1893
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نمایشی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
ناوی وێنەگر: ئەنتۆنی ڕووسی [1]
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد، کە پێدەچێت زەماوەندی ژن هێنان بێت)
ناوی وێنەگر: ئەنوەر یوسفی[1]
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
شوێن: سوید
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران )
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
شوێن: موکریان
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد بە جلوبەرگی ڕەسەنی ئەو شارە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
دانا کامەران
ناو: دانا
ناوی باوک: کامەران
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یای: تۆپی پێ
یانە: یانەی وەرزشی برایەتی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتییە لە خولی کوردستان یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی
دانا کامەران
ئاکرێ ساڵی 1910
شوێن: ئاکرێ
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1910
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نەناسراو)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
ئاکرێ ساڵی 1910
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
یەکێتی مەلەوانی کوردستان ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، چەندین چالاکیان ئەنجام داوە بەشداری خولەکانی کوردستان وئێراقیان کردووە.
دکتۆر محەمەد زەهاوی لە ساڵی 2022 وەک سەرۆکی یەکێتی مەلەوانی کوردستان
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
کەرکووک ساڵی 1950
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دیمەنی قەڵای کەرکووک)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کەرکووک ساڵی 1950
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
شوێن: ئورفە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1900
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو پیاوی کوردی شاری ئورفەی باکووری کوردستان، سەیری جیاوازی جلەکانیان و جگەرەکانی دەستیان کە دانەگیرساوە هەر بۆ جوانی خستوویا
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن لە ساڵی 2019 لە شارۆچکەی پێنجوێن دامەزراوە، چەندین یاری دۆستانەو ناوخۆی بەشداری کردووە.
چەندین جۆری یاری هەیە وەک (تۆپی پێ، تۆپی بالە باسکە ، کاراتی، موای تای ،..).
[1]
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-04-1937
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەوانی ناسراون: یەکەمی لای ڕاست لە ڕێزی پێشەوە عەلی ماستاوە، رێزی پشتەوە یەکم کەس لای چەپ سەید باقی)
ناوی وێنەگر: (
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ناو: کاروان
نازناو: کاروان کاراتی
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
جۆری یاری: کاراتی
پیشە: ڕاهێنەر
یانە: یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن
ژیاننامە
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێنە، 23
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ئەحمەد قەڵاتوکی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد قەڵاتوکی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەڵاتوکی شارەدێی شێروان مەزن
یانە: یانەی وەرزشی ڕانییە
جۆری یاری: تۆپی پێ
ژیاننامە
ئەحمەد قەڵاتوک یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕانی
ئەحمەد قەڵاتوکی
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
شوێن: کفری
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە چەپەوە: شەهید سیروان، هیجران مەجاحل، شەهید تەیمور، نەجمەدین درێژ، سمایلی عەزیز ئاغا، مەجید خەیات)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1926
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا، یەکەم کارگە بوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
شوێن: کرماشان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1960
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو خانمی کوردی خەڵکی کرماشان، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: (نەزانراو)
[1]
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
شوێن: بازاڕی هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1938
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراون
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
عوبێد مەحمود محەمەد
ناو: عوبێد
ناوی باوک: مەحمود محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێوسێنان ی شارۆچکەی قەرەداغ
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی گوندی سێوسێنانی شارۆچکەی قەرەداغ بووە، لە ڕێکەوتی 23-03-198
عوبێد مەحمود محەمەد
تریفە ئەمیری
ناو: تریفە
ناوی باوک: ئەمیری
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ژیاننامە
خانمە گۆرانیبێژێکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندە کۆچکردووەکان دەستیپێکردووە، خاوەنی چەند گۆر
تریفە ئەمیری
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناونیشانی پەڕتووک: گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناوی نووسەر: یۆست هیڵتەرمان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد حەمەسالح تۆفیق
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی دوو
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
کاڵێ سەباح
ناو: کاڵێ
ناوی باوک: سەباح
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
کاڵێ سەڵاح یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی درامای کۆشکی هەنار لە ئێستادا 2023 لە کەناڵی کوردسات پێشکەشدەکرێت، دەرچووی پەیمانگای هونە
کاڵێ سەباح
بێساران جاسم
ناو: بێساران
ناوی باوک: جاسم
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
بێساران جاسم دەرچووی زانکۆی سلێمانی بەشی شانۆ و سینەمایە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان لە چەندین فیلمی سینەمای بەشدارە وەک (
بێساران جاسم
پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
ناونیشانی پەڕتووک: پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
ناوی نووسەر: د. ئەبوبەکر سدیقی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ پەخش: تەفسیر [1]
پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لەبواری هونەر
ناوی ئامادەکار: کاروان عەلی محەمەد
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ناونیشانی پەڕتووک: چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ناوی نووسەر: د. محەمەد عەبدولڕەحمان ئەلعەریفی
ناوی وەرگێڕ: ئەبوبەکر تۆفیق
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
ساڵی چاپ: 2010
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]
چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ئامار
بابەت 438,162
وێنە 90,205
پەڕتووک PDF 16,355
فایلی پەیوەندیدار 73,810
ڤیدیۆ 557
میوانی ئامادە 52
ئەمڕۆ 37,720
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
شوێنەکان
ڕواندز
ژیاننامە
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئە...
ژیاننامە
مەلا ناسیح تۆماری
ژیاننامە
فازیل حاجی1
پەڕتووکخانە
سیڤەرنامە - وەشانی 1
سنە و والییەکەی
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

(گەشتگەلێک لە گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و بابلی کۆندا)

(گەشتگەلێک لە گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و بابلی کۆندا)
نزار سابیر
ساڵی 2013 بەسەر گەشتنامەی دیپلۆماتکارێکی بەریتاني دا بە ناوی ڕۆبەرت کێر پۆرتەر (1777 – 1842) کەوتم، کە لەنێوان ساڵانی 1817 و 1820دا لە چوارچێوەی گەشتێکی فراواني دا بە کوردستانیشدا گەڕاوە و باسێکی سەرنجڕاکێشیشی لەسەر سنە نووسیوە.
کاتێک بۆ سۆراخی پەیوەندي یەکی موحتەمەلی نێوان نالينالي و مەستوورەمەستوورە کەوتمە خوێندنەوەی کتێبە مێژوویي یەکان لەسەر وڵاتی ئەردەڵانئەردەڵان و پاشان لە 2016دا بۆ ئەو مەبەستە چووم سەردانی سنەم کرد و چەند ڕۆژێک لەوێ مامەوە، بەداخەوە، بەسەر هیچ داوێکی پتەودا نەکەوتم پەیوەندي ی ئەو دووانە، ئەگەر هەبووبێ، ڕوون بکاتەوە. بەڵام ئەو کەمە زانیاري یەی لەو گەشتنامەیەدا لەسەر سنە هەیە لە لام بەنرختر دەرکەوت، چونکە لە هیج سەرچاوەیەکی دیکەدا نەمبینیبوو. کە باسی ئەوەم لای چەند ڕۆشنبیرێکی خۆشەویستی سنە کرد، بە تایبەتي کاک جەمالی ئەحمەدی ئایین، تکای کرد، ئەگەر هەر بەشەکەی سنەش بێ، وەریبگێڕم بۆ کوردي. منیش بەڵێنم پێی دا لە دەرفەتێکدا ئەوە بکەم. بە داخەوە ئەو دەرفەتە، بە هۆی بار و گوزەرانی شەخسي یەوە، دوا کەوت تا ئەمڕۆ. هەرچەندە نازانم لەم ماوەیەدا کەسی دیکە ئەو باسەی وەرگێڕابێ یان نا، بەڵام من لێرەدا بە کوردي دایدەنێمەوە؛ ماڵی زیادەی ئەدەبي و مێژوویي سەری سەرلێخوراو ناشکێنێ. هیواداریشم پیاوە شیرین و ئەرشیفپەرست و مێژوومەبەست و ڕۆشنبیرەکەی سنە، کاک جەمال، لە دواکەوتنەکەم ببورێ.
گەشتنامەکە بە ناوی (گەشتگەلێک لە گورجستان و ئێرانئێران و ئەرمەنستانئەرمەنستان و بابلبابلی کۆندا) لە ساڵی 1822دا لە لەندەن بە چاپ گەیێنراوە. لە شارەکانی کوردستان، کەمێک کرماشانی لێ دەرچێ، لەسەر هیچ شارێک بە ورد و درێژي نەوەستاوە و زانیاري یەکانی سەرپێیین. بۆ نموونە، لە دیسەمبەری 1818دا دەگاتە سلێماني؛ بەڵام چونکە مەحموود پاشا لە ڕاو دەبێ، نامێنێتەوە و درێژە بە ڕێ دەدا بەرەو ئێران، هەر بۆیە بە 5 دێڕێک دوایي بە باسی شارەکە دێنێ. کە دەپەڕێتەوە بۆ قەڵەمڕەوی مەملەکەتی قاجاري یەکان بۆی ڕێناکەوێ بچێ سەر لە سنە بدا. بەڵام بۆ ئەوەی کتێبەکەی باسی ئەو شارە گرنگەی تێدا نوخسان نەبێ، گەشتنامە و ئاگاداري ی دۆستێکی خۆی سەبارەت بە سنە دەخاتە کتێبەکەیەوە. ڕەنگە ئەمە بۆ خۆشبەختي ی مێژوونووسي بێ، چونکە دۆستەکەی بۆ ماوەیەک، کە نازانرێ چەندە، وەک دکتۆری والي، ئەمانوڵا خانی گەورە، لە سنە ماوەتەوە و زانیاري ی نەبیستراوی لەسەر شەخسی والي نووسیوەتەوە. نازانم، ڕەنگە ئەگەر ڕۆبەرت پۆرتەر بۆی هەڵکەوتایە بچێ بۆ سنە، لەوانەیە خۆی لە هەندێک ڕووەوە مەوزووعي ترانە لەسەری بنووسییایە، بەڵام دڵنیام هیچی لەسەر دنیای ژیانی شەخسي ی ئەمانوڵای پێ هەڵنەدەکڕرا، مەگەر وەک دۆستەکەی وەک دکتۆرێک ئیجازەی چوونە ناو ئەو دنیایەوەی پێ بدرایە.
سەیر ئەوەیە، سەربردەی ئەو دکتۆرەش زۆری لەسەر نەنووسراوە و ئەو دەقەشی کە دەبێ پۆرتەر لە ڕۆژانەنامەکەی ئەوەوە خواستبێتی، بەر چاوی من نەکەوتووە. تەنیا لەڕێی ژیاننامەی کوڕەکەیەوە (William Cormick)، کە لە ئێران لەدایک بووە و دواتر ئەویش وەک دکتۆر ناو و ناوبانگێکی لەوەی باوکی گەورەتری لە ئێران و دنیادا پێ بڕاوە، لینکێکم1 بۆسەر ژیانی ئەو پیاوە دەستکەوت. لەوێشدا ساڵی لەدایکبوونی نەنووسراوە.
جۆن کۆرمیک (John Cormick) وەک یەکەم دکتۆری برینسازی بەریتاني لە ساڵی 1810دا ئیجازەی کاری لە شانشینی قاجاري دا پێ دەدرێ و پاش ماوەیەیک دەبێتە دکتۆری تایبەتی عەباس میرزای کوڕەجێنشینی فەتح عەلي شا. ڕێی تێ دەچێ، هەر ئەو پەیوەندي یە نزیکەیشی لەگەڵ ماڵی شادا بووبێ، کە بە ئەمانوڵاخانی ئەردەڵانیان گەیاندبێ؛ چونکە جگە لە پەیوەندي ی ئیداري و سیاسي، ئەمانوڵاخان پەیوەندي ی شەخسیشی بە فەتح عەلي شاوە گەیشت بەوەی شا کچەکەی خۆی (حوسن جیهان خانم) لە کوڕی ئەمانوڵاخان، خەسرەوخان مارە بکا؛ ئەوەی کە دواتر بووە مێردی مەستوورە خانمی ئەردەڵانیش. دکتۆر کرۆمیک کچێکی ئەرمەنی لە تەورێز مارە دەکا و وەک سەردکتۆر (حەکیم باشي)ی عەباس میرزا سەروەت و سامانێکی گەورە پێکەوە دەنێ. ناوی لە زۆربەی کتێبە مێژوویي یە-پزیشکي یەکانی ئێراندا هاتووە و لە یەکەمەکان بووە لە هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی کوتان دژ بە ئاوڵە و دڕکەومێکوتدا. 1833 خۆیشی بە پەتای تیفۆس لە سەفەرێکیدا لەنزیک نیشاپوورەوە ناوەخت و بێکەس مردووە.
دکتۆر کرۆمیک پێ دەچێ لە بەهاری 1818دا لە سنە بووبێ، چونکە ڕۆبەرت پۆرتەر لە 31ی ئۆگستی 1819دا دەنووسێ کە کرۆمیک چوار مانگ بەر لەدەرچوونی ئەو لەو ناوچەیە بووە. ئەگەر مەبەستی پۆرتەر دەرچوونەکەی دوایەمینی بێ لە تەورێزەوە، کە هەر لە مانگی ئۆگستی ئەو ساڵەدا بووە، ئەوا ئەو تەقدیرە ڕاستە. ئەوەش زۆرتر ڕێی تێ دەچێ، جونکە دکتۆر کرۆمیک دانیشتووی تەورێز بووە و هەڵبەت لەوێش بینیوێتی، بۆیە لە هەندێک جێدا دەڵێ دکتۆر کرۆمیک بۆی گێڕامەوە و هتد.
نووسین و سەرنجەکانی کرۆمیک لەسەر سنە، دەبێ وەک سەرنجی زۆربەی زۆری گەڕیدە بیاني یەکان بە سڵەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ، چونکە بە تەبیعەت گەلێک ئینتیباعی شەخسي لەخۆدەگرن و زۆر جار بە ڕاپۆرتی گەڕیدەگەلی پێشینان و حوکمە پێشوەختە باوەکان لەسەر ناوچەکان موتەئەسسیر بوون. بێ لەمە، سەدەی نۆزدەیەم ئیدي ڕۆژگاری شۆڕشی پیشەسازي و بازە گەورەکانی ئەوروپایە لە بوارەکانی زانست و کلتوور و خۆداڕشتنەوەی سیاسي دا و هاوکات دەستلێبوونەوەی یەکجارەکي یەتی لە میراتی زانستي و کلتووري ی دنیای ئیسلام، کە تەئسیرەکەی لە سەدەکانی ناوڕاستدا بەسەر نوخبەی خێندەوارانی ئەوروپاوە لە لوتکەیدا بوو و هەتا دوایي یەکانی سەدەی هەژدەیەمیش، هیچ نەبێ بە سیحری ئەدەبیات و مۆسیقایەوە لە شیعری گۆتە و مۆسیقای بیتهۆڤن دا، نووزەی هێشتا مابوو. گەڕیدە ئەوروپي یەکانی ئەو سەدەیە، کە هاوکات گەرمەی کۆلۆنیالیزەکردنی دنیایە، بە گشتي دیپلۆماتکاری خۆبەزلترزان و بە چاوی سووک تەماشاکەری ئەو ناوچانەن، کە ڕاپۆرتەکانیان لەبارەیانەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ ڕێخۆشکردنی کۆلۆنیالیزەکردنێکی موحتەمەلە بۆ ئەم وڵاتانە.
جگە لەوە، لایەنی خوێندەواري و ئەدەب بە دەگمەن نەبێ سەرنجی گەڕیدە بیاني یەکانیان ڕانەکێشاوە، بە حوکمی ئەوەی ئەمان خۆیان مەسیحي بوون و خوێندەواري و ئەدەبیش لە هەناوی مزگەوت و دامودەزگا ئیسلامي یەکاندا بوون و توخنیان نەکەوتوون. لە دەورانی ئەمانوڵا خاندا، کە دکتۆر کرۆمیک سنە بە مەڵبەندی بەرهەڵدایي دادەنێ لە ناوچەکەدا، مزگەوتی دارولئیحسان و شاری سنە بە گشتي مەکۆی کۆبوونەوەی گەورەترین زانا ئیسلامي یە گەورەکانی وەک شێخ مەحەمەد قەسیمی سنەیي و عبدولقادری موهاجیر و ئەوانە بووە، کە خەڵکانی وەک مەولانا خالید و نالي و مەولەوي دەرسیان لا خوێندوون و ئیجازەیان لێ وەرگرتوون. ئەو فەزا کراوە نیسبي یەی کچان و ژنانی سنەی تێدا ژیاون و کرۆمیک ئاماژەی پێ دەدا، مەستوورە خانمی تێدا هەڵکەوتووە، کە ئەو کاتەی ئەو وەک شاعیر ناوی ڕۆیشتبوو و ڕەنگە وەک تاکە ژنێکی سەدەی نۆزەدەیەم کتێبی مێژوویي و شەرعي دەنووسي، لە بەریتانیا جەین ئۆستن نەیدەوێرا وەک ژن ڕۆمانەکانی بەناوی خۆیەوە بڵاوبکاتەوە و هیچ دەزگایەکی ئەکادیمیش بۆ مێژوونووسي مێیینەی وەرنەدەگرت، بۆیە هیچ مێژوونووسێکی ژن لەو سەدەیەدا نییە. سەردەمی ئەمانوڵاخانیش هەر سەردەمی پیاوێکی خوێنڕێژی زۆردار نییە بەس. سەردەمی ئەو، وەک سەردەمی هەموو فەرماڕەوا بەهێز و زۆردارەکان، بایی ئەوەندە ئارامي ی سیاسي و ئەمني ی بۆ سنە ڕەخساندبوو، بە جۆرێک زۆربەی میراتە شارستاني و میعماري یە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو شارە دەگەڕێنەوە بۆ دەورانی ئەو.
بە کورتي، مانەوەی کورتی ئەو گەڕیدانە و مەبەستی گەشتەکانیان بەشی ئەوەی نەکردووە بتوانن وێنەیەکی مەوزووعي لەسەر ئەو جێگایانە دروست بکەن، کە باسیان کردوون. لەگەڵ ئەوەشدا گەشتنامەکانیان سەرچاوەی مێژوویي یەکجار گرنگ و دەستلێهەڵنەگیراون، بە تایبەتي کە هاودەمانی ئەوان لە خەڵکی ئەو ناوچانە میراتێکی مێژوویي ئەوتۆیان بۆ بەجێنەهێشتووین، ئەگەر کردبێتیشیان، ئەوا بە حوکمی دواکەوتوویي ی زانستی مێژوونووسي بە هەمان شێوە تەواو مەوزووعي نین و ڕووناکي ی ناخەنە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان لەو سەردەمانەدا. بۆیە ئەم دەقە نووسراوەی دکتۆر کرۆمیک لەڕێی ڕۆبەرت پۆرتەرەوە بەنرخە.
لەبەر ئەوەی من یەکەم جار کتێبەکەی پۆرتەرم بە ئەڵماني هاتە بەردەست، ئەو بەشە کەمەی لە بارەی سنەوەیە لە ئەڵەماني یەکەوە، کە لە 1833دا لە ڤایمار بڵاوبۆتەوە، کردمە کوردي. پاشان کە لە ئینتەرنێتدا چاپە بەدیجیتاڵکراوە ئینگلیزي یەکەشم دۆزي یەوە، لەگەڵ ئەڵماني و کوردي یەکەدا بەراوردم کردەوە و دیسان دامڕشتەوە، بە تایبەتی کە هەندێک دێڕ لە ئەڵماني یەکەدا نەبوون.
دەقە ورگێڕراوەکە لە چاپە ئینگلیزي یەکەدا دەکاتە لاپەڕەکانی نێوان 564 تا 570ی بەرگی دووەم و لە ئەڵماني یەکەشدا دەکەوێتە نێوان (506 و 513)ی بەرگی دووەمەوە. بەڵام پەرەگرافی یەکەم لە لاپەڕەی 563 ئینگلیزي یەکە و 504ی ئەڵماني یەکەدایە. ئەو جەند پەرەگرافە کەمەم وەرنەگێڕاوە، کە دەکەوێتە نێوان ئەو پەرەگرافە و باقي ی تێکستە وەرگێڕراوەکەوە، چونکە تەنیا وەسفێکی کەنگێتي و چۆنێتي ی ئەو کەمە ڕێیەیە، کە دکتۆڕ بڕیوێتی پێش ئەوەی بگاتە سنە.
هەموو ئەو دێڕ و پەرەگرافانەی بە جووتچوکڵەی () دەستپێدەکەن، هی کرۆمیکن و ئەوانەشی بێ ئەو دەستپێدەکەن هی پۆرتەر خۆین. ئەو ناوانەی بە شێوە لاتیني یەکەی چاپە ئینگلیزي یەکە نووسیمنەتەوە، بۆ ئەوەیە خەڵکی ئاگادار، ئەگەر چاویان بە تێکستەکە بکەوێ، بۆسەر ناوە کوردي یە بیستراوەکان، ئەگەر مابن، ساغیان بکەنەوە.
ڕۆژانەنامەکەی دکتۆر کرۆمیک
دوکتۆر کرۆمیکی دۆستم، کە نووسینەکەی لەسەر ئەشکەوتی کەرەفتۆ (Kerefto) بڕیاری پێ دام ئەم گەشتەم بکەم، نزیکەی چوار مانگ پێش ئەوەی من دەربچم بە هەموو ئەو ڕێیەی مندا سەفەری کردبوو، و بەردەوام بووبوو بۆ سنە، بۆ سەردان لە والي، کە ئەو کات زۆر نەخۆش بووە. لەبەر ئەوەی بۆم ڕێناکەوێ لە ئێستادا گەشتەکەم درێژبکەمەوە تا ئەو پایتەختە، تۆپۆگرافیای ئەم بەشانەی مەملەکەتەکە بە ڕۆژانەنامەکانی ئەو دۆستەمەوە گرێ دەدەم
...........
لەم دێیەوە (دیوان-دەرە) ئەمڕۆ دریژەمان بە ڕێگەکەمان دا، هەر بەرەو باشوور. ناوچەکە گەلێک شاخاوي تر بوو؛ و دوای بڕینی زیاتر لە فەرسەخ (farsang)ێک لە کزڵ-ئۆزان (Kizzil – ouzan) پەڕینەوە. ئەم ئاستە نزیکەی سێ کاروان (21 فەرسەخ) بەلای ڕۆژئاوای پردەکەی لای کۆفڵانکو (Koflan-kou)ەیە، نزیک لە میانا (Mianna). دوای نزیکەی شەش میلێک بە دێی زەغە (یان زەگە Zagha)دا تێپەڕین و هەشت میلیش لە پشتی ئەوەوە بە کەلهوور-ئاباد (Kelhoor-abad) و کەمێکیش دوای ئەوە بە مەگا (Magah)دا تێپەڕین. لێرە بۆ یەکەم جار باخێکم دي لەگەڵ هەندێک داردا بەدەوری کوختەکاندا. هۆی ئەوەی کە لە دێیەکانی ئەم دەوروبەردا شتی وەها بە دەگمەن دەبیني ئەوەیە، ئەمانەی ئەخیر تەنیا لە مانگەکانی زستاندا ئاوەدانن، هەر ئەوەندەی هاوین هات ئیدي هەموو خەڵکەکە کوختەکانیان چوڵ دەکەن و دەچنە ژێر ئەو ڕەشماڵانەوە کە لەبەر سێبەری کەژوکێوەکاندا هەڵیانداون. ئەوەی بۆ غەریبان زۆر جێی سەرنجە نەریت و عاداتی ژنەکانن. چەند مێیینەکانی ئەورپا ئازادانە و بێ ڕووپۆش دەگەڕێن، ئافرەتانی ئەم بەشەی کوردستانیش هەر وا. لە ڕاستي دا، لەنێو بەشەکانی لەشدا ئەوەی ئەمانە گوێ بە شاردنەوەی نەدەن دەموچاویانە، کەچي لە وڵاتی فارس ئەوەی زۆر خەمیانە دایپۆشن، ئەوەیە. جلەبەرگی ژنە فارسەکان بە شێوەیەکی سروشتي لەشیان لە گەردنەوە تا سمت دەردەپەڕێنێ. بە پێچەوانەی ئەوەوە دەسماڵێکی گەورە و فش یان هەر کەوایەک بەشە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم کیژۆڵە چیایي یانە لە گەردنیانەوە تا پاژنەی پێیان دادەپۆشێ. لەژێر ئەم کەوا بەرینانەوە هەندێکیان ئاوەڵکراسێکی بەرینیش لەبەردەکەن. بە گشتي، قوماشی جلوبەرگی خەڵکی سینفە خوارووترەکان لێرە، لەچاو هاوسینفە فارسەکانیاندا، زبر و درشتترە، بە تایبەتی هی پیاوانیان. هەڵسوکەوت و عاداتی ئەم چیانشینانە زۆر ئازادانەتر و زبرتر و ناشارستانەترن، ئەوەش بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازادي یە بێسنوورەی ئەمانەی تێدا دەژین لە باوەشی ئەو چیایانەدا. لە ڕاستي دا لەو باوەڕەدام هیچ کام لە خەڵکە کێوي یەکانی دنیا هێندەی ئەمان مەیلی ڕاووڕووت و تاڵاني لە ڕەگیاندا نییە. ئەوەشی ئەم تەبیعەتەیان ئەوەندەی دیکە هان دەدا ئەو نەداري یەیە کە بەهۆی دڕندەیي و دادۆشینکاري و دڵڕەقي ی والي یەکەیانەوە تێی کەوتوون.
بەرەو باشوور بە ناوچەیەکی شاخاوي دا تێپەڕین، تاکوتەرا ئاوەداني ی تێدا بوو. هیچ نەبێ تەواوی ئەو ڕێیەی پێیدا ڕۆیشتین تا نەزیر (Nazir) وا هاتە بەر چاوم، کە 7 فەرسەخ لە جێحەوانەوەی دوێشەومانەوە دوور بوو. ئەو شوێنە زۆر لە سنە (Senna)وە دوور نییە و منیش دەبوو لەوێ بمێنمەوە، چونکە قاسیدێکیان بەرەو پیرم ناردبوو، کە بۆم نییە تا 4 ڕۆژی دیکە بچمە ئەو پایتەختەوە، چونکە گوایە دەرکەوتووە ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە پێوقەدەمم خێر دەبێ تێیدا.
ڕەنگە هیچ نەتەوەیەکی ئاسیا شان لە شانی فارسەکان نەدا لە خورافاتی فەلەکناسانەدا. دێن قورئان، یا شیعرەکانی حافیز، یا هەر کتێبێکی دیکە، کە بە ڕێکەوت لەبەر دەستدا بێ، خۆوبەختانە دەکەنەوە و لە یەکەم دێڕدا کە دێتە بەرچاویان بۆ بڕیارە دڵخوازەکەی خۆیان دەگەڕێن و دەیدۆزنەوە (فاڵ Fall). لە دەرباری شاکان و کوڕەکانیشیاندا هەمیشە کەسانێکی زۆر هەن ئیدیعای شارەزایي یەکی گەورە دەکەن لە فەلەکناسي دا و کاریان ئەوەیە سەعات و دەققەی بەخت بۆ ڕووداوێک، نەک هەر لە کاروبارە سیاسي یە گرنگەکاندا، بەڵکو هەروەها بۆ شتی تووڕەهاتی ناو خێزانیش بگرنەوە. ئەم تەئسیرەی گوایە ئەستێرەکانی ئاسمان لەسەر کاروباری بەشەر دایدەنێن، لە ڕاستي دا تەئسیرەکەی ئەوەیە، فارسەکان بە دیار پڕوپووچترین حوکمە پێشوەختەکانەوە بمێننەوە و زۆرجار خۆدژوازترین (contradiction) کرداریان لێ بێتەوە.
سنە و والي ی ئەم شارە
سنە (Senna) پایتەختی بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بە ویلایەتی ئەردەڵان ناوی ڕۆیشتووە. لە باکوورەوە سنووری ها بە ئازەربیجانەوە. شارەکە کەوتۆتە دۆڵێکی هەتا بڵێی تێر و پڕ لە باخ و دەغڵ، کە بڕێکی زۆر لە میوەی جۆراوجۆر و هەروا بێتەوە تووتن و بڕێکی موعتەبەر دانەوێڵەش دەدا بە دەستەوە. کەوتۆتە ژێر خەتی 35° 12‘ی پاني یەوە. والي یان سەرۆک پشتاوپشت فەرمانڕەوایي دەکا و، وەک دەگوترێ، چەندان وەچەیە دەسەڵات لە دەستی ئەم بنەماڵەیەدایە. ئەم میرە لە قەسرێکی جوانی ناوڕاستی شاردا دادەنیشێ و شاریش بەجێناهێڵێ مەگەر بۆ ڕاو یان سەردان لە شا نەبێ. باجێکی ساڵانە بە شا دەدا، کە بڕەکەی ئەوەندە زۆر نییە و هیچ هەوڵێکیش نەدراوە زیاد بکرێ. تەندروستي ی والي حاڵی حازر زۆر تێکچووە بەهۆی ئەوەی شتێک بەسەر کۆئەندامی دەماریدا هاتووە. نەخۆشي یەکەشی بە دیاریکراوي ئەوەیە خەیاڵێک کەوتۆتە سەرییەوە کە گوایە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەکوژرێ. ئەم نهێني یەیشی، جگە لە هەموو دەردەکانی دیکەی، لەو زنجیرە کردارە توندوتیژانەوە سەری هەڵداوە، کە ساڵانێکی زۆرە خەریکی پیادەکردنیان بووە: کوشتن و ژەهرخواردکردنی بە هەموو لایەکدا بڵاو کردۆتەوە و ئێستا لەوە دەترسێ کەسانێکی زۆر لە قەڵەمڕەوەکەی خۆیدا یاخۆ بگرە هەندێک کەس لە دەوروبەری شەخسی خۆی هەبن، حەز بکەن بە هەمان شت چاکەی بدەنەوە. لە ڕاستي دا ئەوەندە بە گومانە، تەنانەت متمانەی بە ژنەکانیشی نییە خواردنی بۆ ئامادە بکەن یان دەرمانەکانی بۆ بگرنەوە بە بێ ئەوەی زۆر وریایان بێ. چێشتەکانی دەهێنرێنە ژێر مۆری یەکێک لەو ژنانەیەوە، کە پێی وایە دەتوانێ زۆرترین متمانەی پێی بێ. ئەمجا ژنەکە و هەروەها براکەی و سەروەزیر ناچار دەکا بەشێک لە چێشتەکە بخۆن؛ بێ لەوە دەبێ 5 یان 6 لە کەسوکاری نزیکی خۆی هەمان شت بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر هات و ژەهر لە خواردنەکەدا هەبوو، هەموو بە هەمان دەردی ئەو بچن. خۆ ئەگەر نەخۆشي یەکەی بگاتە ئەوەی شرینقە (لاڤاژ)ی پێ هەڵبگیرێ، ئەوا دەبێ دوو یان سێ لە ژنەکانی، کە شرینقەکە ئامادە دەکەن و لێدەدەن، لە حوزووری خۆیدا هەندێکی لە خۆیاندا بەکار بهێنن، و ئەگەر کاریگەري ی خراپیان لێ دەرنەکەوت، ئەمجا ئیدي لێ دەگەڕێ بۆ خۆیشی بەکاری بهێنن. کاتێک دکتۆرە فارسەکانی دەرمانی پێ دەدەن، ناچاریان دەکا لە پێشدا خۆیان بەشێک لە هەر جورعەیەکی لێ قووت بدەن. ئەمجا سەری دەنێتەوە و جوان لە مەحرەمەکەی خۆیدا هەڵی دەگرێ و دەوەستێ تا بزانێ چ کارێک لە ڕەچەتەکارەکانی دەکا؛ کە زانی هەموو شتێک باش دەردەکەوێ، ئەمجا خۆی باقي یەکەی قووت دەدا. نانی بەیانیانی عادەتەن مەنجەڵێکی پڕ شۆربایە. دوای ئەوەی خۆی تێری لێ خوارد، باقي یەکەی دەدا بە نزیکترین کەسی ئەو ژنەی نۆرەی بووە شۆرباکە لێ بنێ و ئەویش دەبێ هەمووی چۆڕبڕ بکا. لە کاتی نانی نیوەڕواندا دەبێ هەمیشە وەزیرەکەی شەربەتی بۆ بگرێتەوە و لەگەڵ جامێکی بەتاڵدا بیداتە دەستی. ئەمیش دەستبەجێ جامەکە پڕ دەکا و بە یەکێک لە وەزیرەکانی دەخواتەوە پێش ئەوەی خۆی لێو بە جامەکەوە بنێ.
لەو ساتانەدا کە والي وا هەست دەکا چاک دەبێتەوە، هەروەک دکتۆر کۆرمیک (Dr. Cormick) بۆی گێڕامەوە، دەبێتە هاودەمێکی زۆر مەجلیسخۆش؛ مەعریفەت و وئاگاداري ی گشتي یشی زۆر لە ژوور ئەو ئاستەوەیە کە عادەتەن لای پیاوانی گەورەی ئەم گۆشەیەی دنیا دەیبینیت. لە کاتی وەهادا گیانی سوحبەتچێتي و گاڵتەدۆستي ی ئەو بە تەواوي سەرت دەسوڕمێنن. ڕۆژێکیان موناقەشەی بابەتی خریستیانێتي و موسوڵمانێتي ی دەکرد و جوویەکی ئەسفەهانیش، کە ناوبەناو وەک حەکیم (یان دکتۆر) دێتە لای، لەوێ حازر بوو. باشە!، خاوەن شکۆ بە دکتۆر کۆرمیکی گوتبوو، بە دڵنیایي زۆر داخراوي یە لە ئێوەی خریستیاناندا کە دان بەوەدا نانێن پێغەمبەری ئێمە وەحي ی لە خوداوە بۆ هاتبێ، چونکە ئێمە ئەو ڕێزە لە داهێنەری دینەکەی ئێوە دەنێین! بەڵام لاسارێک لێرەیە، بە دەنگی بەرزەوە ڕووی کردبووە کابرای جوو، گاڵتەی بە هەردووکیان دێ، چونکە دان بە هیچیاندا نانێ!2
بەڵام ئەو ساتانەی ئاوا تێیاندا بەکەیفە دەگمەنن. دەتوانیت بڵێیت، تاوانەکانی' ئارامي ی ناو گیانیان کوشتووە و خەندەیان لە دەروونی تاراندووە! نەخۆشي و دڵگوشراوي و سەرلێتێکچوون، هەروەک دۆستەکەم وەسفیان دەکا، وەختە بڵێی هەمیشە هەوریان لە گوتار و ڕوخساری نیشاندووە. ڕابواردنی لەدەرەوەی ماڵ، بۆ زاڵبوون بەسەر شەیتانەکانی ناو خۆیدا، ئەسپسواري یە؛ لە ماڵیشەوە بیر و غایەلەی ناو مێشکی بە هەرا و بەزموڕەزمی لەدوایینەهاتووی ناو حەرەمەکەی دەڕەوێنێتەوە. یەکێک لە ڕابوێري یە دڵخوازەکانی لەوێ گۆراني و سەمای دەستەیەک خەڵکە، پێیان دەگوترێ لەزمووني یان (Luzmoonies)، کە لە پیاو و ژنان پێکدێن و ئەمانەی دوایي بە گشتي هەتا بڵێی جوان و کێشکەرن. بەڵام شوێنی خۆنواندنی ئەمانە هەر قەسر نییە. چەندان دەستەی جۆراوجۆر لەمانە لە هەموو جێیەکی ئەم شارەدا دەبینرێن و چونکەش خوار و ژووری خەڵکەکە، هەر وەک ئاغاکەیان، زۆر حەزیان بەم نماییشانەیە، بڵاوبوونەوەی ئەم دابونەریتە ئەم پایتەختە بچووکەی وەرگێڕاوە بۆ یەکێک لە بەرهەڵداترین مەڵبەندەکانی ڕۆژهەڵات. هەرچي ژنان و کچانی سنەشن، ئەوەندە کراوانە کەڵک لە ئازادي ی ڕوو و خوویان وەردەگرن، هەروەک زانیاریبەخشەکەم پێی گوتم، لەوە دەچێ نە لە خودا بترسن و نە لە مێردەکانیان. 3
حەرەمی پیاوانی دەوڵەمەندی ئەم شارە، جگە لەو چوار ژنەی قورئان ڕێی پێ داوە، یەک تەن ژنی دیکەش لەخۆدەگرێ. بەڵام ئەوانەی لە هەمووان ڕەواجیان زیاترە عادەتەن لەزمووني یەکانن. هەر بۆیەش پێت سەیر نەبێ، کە ئەو ڕەوشت و عادەتەی ئەمانە وەک ئاو ڕشتوویانە، وردە وردە هەموو باقي ی خەڵکەکە پێیان تێ خستووە. لە جەرگەی ئەم نوقمبوونەدا لەناو چێژ و لەزەتی ماڵی دنیادا هەموو مەخلووقێک وەها هەڵلەرزیوانە بە قووڵي لە خودای هەموو ئەمە دەپاڕێتەوە4، بە جۆرێک هەموو بەردەوام لەو ترسەدا دەژین، کە بەهۆی تەماع و گومڕایي و دڵڕەقي یەوە بەڵایەکیان بەسەردا ببارێ و هەموو ئەم خۆشي یەیان لێ بستێنێتەوە. لە تاو ئەم ترسە زۆرێک خۆیان هەژار پێشان دەدەن؛ هەندێکیش ئەم ڕۆحچوونە تاویان دەدا بۆ شوێنێک، کە سامانەکانیان تەنیا بە خاک ڕەوا ببینن. لە ڕاستي دا ئەمە زۆر دەمێکە لە وڵاتی فارس و دەرودەرهاوسێکانیدا بووە بە نەریت. هیچ نموونەیەکیشم گونجاوتر لەوەی ئەحمەد خان، زۆردارە ترسناکەکەی مەرەگە (Maraga)، پێ ناهێنرێتەوە، کە سەروەت و سامانەکەی بە لەبن نەهاتوو دادەنرا. دوای مردنی، زۆرێکی لە هەزار شوێنی چەپەکدا بە نێژراوي دۆزرانەوە، بەڵام بەشە هەرە زۆرەکەی، وەک خەڵک بۆی دەچن، دەبێ خۆ و بەختي هەڵبدرێنەوە؛ چونکە ئەو چرووکە جیڕە باش مشووری ئەوەی خواردبوو، هەموو ئەوانەی جێمتمانەی بوون و لە ناشتنی شتە بەهادارەکانیدا هاریکارییان کردبوو خۆشیان هەر زوو لە تەنیشتیانەوە بنێژرێن. بە کورتي، چۆن ئەم تینوێتي یە گشتي یەی خەڵک بۆ زێڕ لە هەموو لایەکی مەملەکەتە گەورەکەدا هێشتا نەشکاوە، ئاوەهاش ئەو ترس و لەرزە لە دەماری ئەوانەدا هێشتا دەزرنگێتەوە، کە تەماع و زەبروزەنگی ئاغا مەحەمەد خان و نێرراوەکانیان لە بیرە لە کۆکردنەوەیدا، بە جۆرێک ناتوانم وەسفی بیرکردنەوەی فارس و هەستکردنی بە ئەمین نەبوونی ماڵوموڵکەکەی لەوە باشتر بکەم، کە قسەی یەکێک لە خانەدانەکان دووبارە بکەمەوە، کاتێک گوێی لە هەندێک سەرنج بوو لەسەر دڵنیابوونی ئینسان لە ماڵوموڵکی تایبەتی خۆی لە ئەوروپا. لە هەموو وڵاتێکی دنیا بەو جۆرە نییە، گوتی. هەندێک وڵات هەن، دار ئەوەندە بە ئەمینی لە دەستی خاوەنەکەیدا دەمێنێتەوە، کە وابزانرێ ئەو دەستە بەهێزترینە. بەڵام با دەستی لەو بەهێزتر بێن، ئەمجا بزانە چۆن دارەکەی لە دەست دەپچڕێنن و ڕەنگە خوێنیشی لێ بهێنن. لە ڕاستي دا، لەسەری ڕۆیشت، ئەوەتا لێرە، بە داخەوە کە وا دەڵێم، دەبیني لەناو ئێمەدا هیچ نەکراوە بۆ سبەی! ئێمە، بۆ ئەمڕۆ نەبێ، هیچ بینا ناکەین و ناچێنین. ئاخر کێ کۆشک هەڵدەچنێ، کاتێک بزانێ لەوانەیە لێی ببرێ؟ کێ سەروەت و سامان پێکەوە دەنێ، کاتێک نەوێرێ خاوەنی بێ؟ یا پاشەکەوت بۆ منداڵەکانی بخاتە لاوە، کاتێک ژیانیان ڕێک بە هۆی ئەوەوە بکەوێتە مەترسي یەوە؟

1. http://www.iranicaonline.org/articles/cormick-john
2. ئەم چیرۆکی خریستیان و موسوڵمان و جووە لە تەرجومە ئەڵماني یەکەدا نوخسانە.
3. ئەم ڕستەیەی دوایي لە هەرچي ژنان و..هتدەوە لە وەرگێڕانە ئەڵماني یەکەدا بە کورتکراوي و گشتي داڕێژراوەتەوە.
4. مانای ئەم ڕستەیەم نە لە ئینگلیزي یەکە نە لە ئەڵماني یەکەدا بۆ ساخ نەبۆوە.[1]
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-04-2020
پەڕتووک - کوورتەباس: مێژوو
پەڕتووک - کوورتەباس: ڕانانی پەڕتووک
پەڕتووک - کوورتەباس: گەشتنامە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 220 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 09-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.

ڕۆژەڤ
ڕواندز
ڕواندز یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان-ئێراق، لە ناوچەیێکی شاخاوی هەڵکەوتووە، لەبەری ڕۆژهەڵاتی بەسەر خەرەند دادەڕوانێت و لەبەری ڕۆژاواش خارەڕەش. بە چیاکانی زۆزک و هەندرێن و ئارموشە و کۆڕەک دەورە دراوە، بە دووری (104) کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم شارە لە سەردەمی (ئۆراتوو) یەکاندا بنیاتنراوە، لە سەدەی (8پ.ز) پایتەختی دەوڵەتی (مەساسیر) بووە.
ڕۆژانی فەرمانڕەوایی میر محەمەد (پاشای گەورە) (1813-1836ز) بە ماوەی زێڕینی ئەم شارە دادەنرێت، کە لەم ماوەیەدا پ
ڕواندز
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی (ئەبو سەرباز)
لە 28-5-1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە و لە 29-3-2013 ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ڕیز و تەقدیری خەڵکی بوو. لەو خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و ڕێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە مۆسکۆ و بولگاریا فەلسەفەی مارکسی لینینی خوێند و گەیشتە ئەندامی لێژنەی مەرکەزی بەناوبان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی ون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی ونی ڕێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو (ناسیح مەجید فەقێ ئۆمەر) ە، ناسراو بە (مەلا ناسیح تۆماری) ساڵی (1942) لە گوندی (تۆمار) ی شارەدێی (شوان) ی پارێزگای کەرکووک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتووەتە ژیانەوە.
لە منداڵییەوە لە گوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، لە تەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلوول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول در
مەلا ناسیح تۆماری
فازیل حاجی1
ناو: فازیل
نازناو: فازیل حاجی
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ڕۆژی کۆچی دوایی: 27-03-2021
ژیاننامە
هاوڵاتییەکی دێرینی شاری سلێمانییە کە یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی بووە.
27-03-2021 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
[1]
فازیل حاجی1
سیڤەرنامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: سیڤەرنامە
تایبەتە بەو بابەتانەی کە ڕێکخراوی کوردیپێدیا پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی سیڤەر، ئەرشیڤی کردوون.
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی
سیڤەرنامە - وەشانی 1
بابەتی نوێ
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
شوێن: کرماشان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1893
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نمایشی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
ناوی وێنەگر: ئەنتۆنی ڕووسی [1]
سوپای ئەڵمانیا لە کرماشان ساڵی 1893
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1974
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد، کە پێدەچێت زەماوەندی ژن هێنان بێت)
ناوی وێنەگر: ئەنوەر یوسفی[1]
زەماوەندێکی کوردەواری لە گوندێکی نزیک شاری مەهاباد ساڵی 1974
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
شوێن: سوید
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران )
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خۆپیشاندانی کوردانی سوید دژی ڕژێمی ئێران ساڵی 1979
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
شوێن: موکریان
ساڵی گیرانی وێنەکە: ناوەڕاستی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد بە جلوبەرگی ڕەسەنی ئەو شارە)
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
چەند خانمێکی خەڵکی مەهاباد لە موکریان
دانا کامەران
ناو: دانا
ناوی باوک: کامەران
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یای: تۆپی پێ
یانە: یانەی وەرزشی برایەتی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی برایەتییە لە خولی کوردستان یەکێکە لە گۆڵکارە دیارەکانی
دانا کامەران
ئاکرێ ساڵی 1910
شوێن: ئاکرێ
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1910
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (نەناسراو)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
ئاکرێ ساڵی 1910
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
یەکێتی مەلەوانی کوردستان ماوەی چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، چەندین چالاکیان ئەنجام داوە بەشداری خولەکانی کوردستان وئێراقیان کردووە.
دکتۆر محەمەد زەهاوی لە ساڵی 2022 وەک سەرۆکی یەکێتی مەلەوانی کوردستان
یەکێتی مەلەوانی ئێراق لقی سلێمانی
کەرکووک ساڵی 1950
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1950
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دیمەنی قەڵای کەرکووک)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کەرکووک ساڵی 1950
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
شوێن: ئورفە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1900
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو پیاوی کوردی شاری ئورفەی باکووری کوردستان، سەیری جیاوازی جلەکانیان و جگەرەکانی دەستیان کە دانەگیرساوە هەر بۆ جوانی خستوویا
دوو پیاوی کوردی شاری ئورفە ساڵی 1900
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن لە ساڵی 2019 لە شارۆچکەی پێنجوێن دامەزراوە، چەندین یاری دۆستانەو ناوخۆی بەشداری کردووە.
چەندین جۆری یاری هەیە وەک (تۆپی پێ، تۆپی بالە باسکە ، کاراتی، موای تای ،..).
[1]
یانەی وەرزشی خەڵات پێنجوێن
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
شوێن: سلێمانی
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 08-04-1937
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەوانی ناسراون: یەکەمی لای ڕاست لە ڕێزی پێشەوە عەلی ماستاوە، رێزی پشتەوە یەکم کەس لای چەپ سەید باقی)
ناوی وێنەگر: (
گرووپی شانۆیی قوتابیانی جەمعیەتی زانستی کوردان لە سلێمانی ساڵی 1937
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ناو: کاروان
نازناو: کاروان کاراتی
ناوی باوک: خالید
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
جۆری یاری: کاراتی
پیشە: ڕاهێنەر
یانە: یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن
ژیاننامە
ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێنە، 23
کاروان خالید - کاروان کاراتی
ئەحمەد قەڵاتوکی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد قەڵاتوکی
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەڵاتوکی شارەدێی شێروان مەزن
یانە: یانەی وەرزشی ڕانییە
جۆری یاری: تۆپی پێ
ژیاننامە
ئەحمەد قەڵاتوک یاریزانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ڕانی
ئەحمەد قەڵاتوکی
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
شوێن: کفری
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (لە چەپەوە: شەهید سیروان، هیجران مەجاحل، شەهید تەیمور، نەجمەدین درێژ، سمایلی عەزیز ئاغا، مەجید خەیات)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[
چایخانەی ئەوبەری لە کفری ساڵی 1972
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
شوێن: کەرکووک
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1926
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا، یەکەم کارگە بوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
کرێکارانی کارگەی فەتاح پاشا لە کەرکووک ساڵی 1926
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
شوێن: کرماشان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1960
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو خانمی کوردی خەڵکی کرماشان، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە)
ناوی وێنەگر: (نەزانراو)
[1]
دوو خانمی خەڵکی کرماشان، ساڵی 1960
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
شوێن: بازاڕی هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1938
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراون
ناوی وێنەگر: نەزانراو
[1]
بازاڕی هەولێر لە ساڵی 1938
عوبێد مەحمود محەمەد
ناو: عوبێد
ناوی باوک: مەحمود محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێوسێنان ی شارۆچکەی قەرەداغ
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی گوندی سێوسێنانی شارۆچکەی قەرەداغ بووە، لە ڕێکەوتی 23-03-198
عوبێد مەحمود محەمەد
تریفە ئەمیری
ناو: تریفە
ناوی باوک: ئەمیری
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ژیاننامە
خانمە گۆرانیبێژێکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندە کۆچکردووەکان دەستیپێکردووە، خاوەنی چەند گۆر
تریفە ئەمیری
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناونیشانی پەڕتووک: گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
ناوی نووسەر: یۆست هیڵتەرمان
ناوی وەرگێڕ: محەمەد حەمەسالح تۆفیق
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: چاپی دوو
گازێکی ژەهراوی؛ ئەمریکا و عێراق و گازبارانى هەڵەبجە
کاڵێ سەباح
ناو: کاڵێ
ناوی باوک: سەباح
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
کاڵێ سەڵاح یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە دیارەکانی درامای کۆشکی هەنار لە ئێستادا 2023 لە کەناڵی کوردسات پێشکەشدەکرێت، دەرچووی پەیمانگای هونە
کاڵێ سەباح
بێساران جاسم
ناو: بێساران
ناوی باوک: جاسم
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
بێساران جاسم دەرچووی زانکۆی سلێمانی بەشی شانۆ و سینەمایە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی کوردستان لە چەندین فیلمی سینەمای بەشدارە وەک (
بێساران جاسم
پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
ناونیشانی پەڕتووک: پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
ناوی نووسەر: د. ئەبوبەکر سدیقی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ پەخش: تەفسیر [1]
پوختەی یاساکان و فیقهی ئافرەتان
بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
نامەی ماستەر و دکتۆراکانی کورد لەبواری هونەر
ناوی ئامادەکار: کاروان عەلی محەمەد
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
بیبلۆگرافیای هونەر؛ بەرگی 01
چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ناونیشانی پەڕتووک: چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ناوی نووسەر: د. محەمەد عەبدولڕەحمان ئەلعەریفی
ناوی وەرگێڕ: ئەبوبەکر تۆفیق
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
ساڵی چاپ: 2010
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]
چێژوتام لەژیانی خۆت وەرگرە
ئامار
بابەت 438,162
وێنە 90,205
پەڕتووک PDF 16,355
فایلی پەیوەندیدار 73,810
ڤیدیۆ 557
میوانی ئامادە 52
ئەمڕۆ 37,720
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.953 چرکە!