بەڕێز #ئاکۆ محەمەد#
بەڕێوەبەری گشتيی تۆڕی ميديايی ڕووداو
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان و هاوڕێيانی خوالێخۆشبوو، کەسايەتيی دياری کۆمەڵايەتی حاجی محەمەد عەلی محەمەدی باوکتان دەکەم. هاوسۆز و هاوخەمتانم.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارم گيانی خوالێخۆشبوو بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە هەمووان ببەخشێت. هيوای تەمەندرێژيتان بۆ دەخوازم.
#نێچيرڤان بارزانی# [1]
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#07-08-2022#