کات و سۆشیاڵ میدیا
#سۆزیار بەختیار#
کاتیگۆری کات یەکێکە لە شتە بنەڕەتیەکان، ئێمە بێ کات ناتوانین ڕێ بکەین بە ژیان، کات لە سەرەتای بوونەوە درکی پێ کراوە تا ئێستای بوون، لێرەدا ئەوەی گرنگە بوترێ خودی کات چییە؟ ئێمە چۆن بتوانین ڕێکی بخەین بۆ کارکردنی خۆمان چێژ بەخشین بەوەی ئێمە دەمانەوێ لە خۆماندا؟ ئەبێت هەمووکات لەبیرمان بێت ئەو کاتەی هەمانە بە چی ئەبەخشین لە چیدا سەرفی دەکەین بەدەر لەمە دەبێ درکمان بەوە کردبێ کە کات چییە لە بنەڕتتدا!؟
وەک دەبینرێ سۆشیاڵ میدیا پانتایەکی فراوانی داگیرکردوە لە مۆدێرنەت، پشکی شێری بەرکەوتوە لە دنیای سەرمایەداریدا، جیهانگیری وای کردوە کاتمان بۆ شتگەلێک کەم بێتەوە زۆر کاتمان ببەخشین بە شتە کەمالیاتەکان کە باون نەوەک ڕاستی و هەبوەکان.
لێرەدا تاکێک کە لەم سەرمایەداریەدا دەژی دوور ئەکەوێتەوە لە خۆبوون وات لێدەکات تەنانەت غەریزەی برسێتیش پێ پڕ نەبێتەوە تەنیا بۆ وێنەیەکی سۆشیاڵ میدیا دەتەوێ ئەو تێر بکەیت نەوەک خۆت.
هەرچەندە زەحمەتی زۆری ئەوێ کە تاکەکان لەم شێوازە تەقلید و باوەی کۆمەڵگا دەربێنیت کە کاتیان بۆ ئێرە زۆرە و بۆ خۆی کەم.!!
سۆشیاڵ میدیا و بڵاو بونەوەی بە شێوەیەکی لەناکاو بەناو کۆمەڵگادا هەم سوودی هەبوە هەم زیان، ئەتوانین بڵێین بۆ زۆر لە شتەکان کاتی بۆ گێڕاوینەتەوە و سوودی هەبووە تۆ تەنیا بە سێرچێک پێت ئەکری کتێبێک یاخود بیڕوڕایەک ئاڵوگۆڕ بکرێت لە نێوان تاکەکان بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زیانێکی زۆری هەبوە لە بەهەدەردانی کات دوور بین لە شتە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگا.[1]