ئاودەلۆکەی یەک چاو.
ئاودەلۆکە بەشوێنێکی زۆر تاریک دەوتیرێ کە لە کەلێنێکی بچووکەوە، یەک تاڵی زۆر باریک ڕووناکی لێوەی بێتە ژوور و بە ئاستەم ڕووناکی بکاتەوە یان بە شوێنێکی شێدار ئەوترێ، وەک سەقفی ئەشکەوت کە لە کەلێنێکەوە، یەک تاڵی باریک ئاوی پێدا بێتەخوار و شوێنەکە تەڕ و شێدار بکات. لە مەتەڵەکەدا بە کونی دەرزی دروومان چووێنراوە کە زۆر باریکە و جێگەی یەک تاڵ داوی تێدادەبێتەوە، یەک چاو: مەبەستی لە دەرزییە کە یەک کونی تێدایە و بە چاو چووێنراوە. وەڵام دەرزی دروومان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 287 ganger