پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,482
وێنە 106,126
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی حەمەدۆکم نووسی؟
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆمانی "حەمەدۆك

ڕۆمانی "حەمەدۆك
چۆن بەرگی یەکەمی ڕۆمانی حەمەدۆکم نووسی؟
#یەشار کەمال#
و. لە تورکییەوە: بەکر شوانی
ساڵانی 1946-1947 دەستم کردبوو بە چەند تاقیکردنەوەیەکی نووسینی ڕۆمان. حەمەدۆک - Ince Memed یەکێک بوو لەوانە. هەروەها دەستم دابووە نووسینی ڕۆمانی کاریتە و بە نیوەناچڵی جێم هێشتبوو. کاتێک ساڵی 1951 گەیشتمە ئیستانبوڵ، تەنانەت یەک لاپەڕەی ڕۆمانی حەمەدۆکم پێ نەبوو. بەڵام بابەتەکە وەک خۆی لە سەرمدا بوو و دەمویست حەمەدۆک“ بنووسمەوە. پێویستم بە پارە بوو. ئەو ڕۆژانە دەرهێنەرێکی سینەماییم ناسیبوو و ڕۆژێک داوای سیناریۆیەکی لێم کرد. کەمێک ئاشنای سیناریۆ ببووم. لەگەڵ عابیدین دینۆدا لە یەک دوو سیناریۆدا کارمان کردبوو. ناوەڕۆکی حەمەدۆک“م بۆ یارۆی سینەماکار باس کرد. گوتی: ئەوەم بۆ بنووسە سێ هەزار لیرەت دەدەمێ. منیش سیناریۆکەم لە ماوەی مانگێکدا نووسی و دام بە کابرا. دواتر لێم ون بوو. هەر کاتێک دەچووم، لە شوێنی خۆی نەبوو. هەر جارێک تەلەفۆنم دەکرد، کابرا هێشتا نەهاتبوو بۆ شوێنی کار. دوای چەند ڕۆژێک دەستم هەڵگرت لە گەڕان بەدوایدا. تا ئەو کاتە تووشی کەسی لەو جۆرە نەببووم. ئەگەر بە دڵی نەبووە، با ڕاشکاوانە بیگوتبایە. بەڵام کابرا بەجارێک ون بوو. دوای چەند ساڵێک و پاش ئەوەی حەمەدۆک دەنگی دایەوە، کابرا لە کۆبوونەوەیەکدا منی دی و بەدوای کۆنێکدا دەگەڕا خۆی تێدا بشارێتەوە.
دوای ئەوەی لە یارۆی سینەماکار بێ ئومێد بووم، مەسەلەکەم بۆ جەواد بەگ (یەکێک لە لێپرسراوانی ڕۆژنامەی جمهورییەت) گێڕایەوە. زۆر دڵتەنگ بوو. فرە بێ پارە بووین. تیلداش (هاوسەری پێشووی نووسەر) بەهۆی منەوە لە کار دەرکرابوو. سەد و هەشتا لیرەی ڕۆژنامەی جمهورییەتمان بۆ مابووەوە. ڕۆژێک بە جەواد بەگم گوت: من خۆم ئەو بابەتەم لە شێوەی ڕۆماندا ئامادە کردووە و چەند بەشێکم لێ نووسیوە. دەمەوێت ئەمساڵ تەواوی بکەم. بەڵام پێویستم بە پارە هەیە. ئەگەر پێشەکی هەزار لیرەم بدەنێ... جەواد بەگ کاغەزێکی خستە بەردەمی خۆی، شتێکی لەسەر نووسی و گوتی: بڕۆ هەزار لیرە لە زیا بەگ وەربگرە. چووم، هەزار لیرەم وەرگرت و خۆم بە خاوەنی دنیا دەزانی. لە سەرەنجەبەی بێشکتاش خانوویەکی نوێ بنیاتنراو و هێشتا تەواو نەکراومان گرت. دەستم بە نووسین کرد. چەند ساڵ بوو لە بیری خۆمدا هێنابووم و بردبووم و ڕۆمانەکەم لەبەر دەزانی. بۆچی ساڵی 1953 ئەو زستانە سەخت و پێشتر نەبیندراوە دەست پێ نەکات؟! جگە لە سۆپایەکی بچکۆڵانە، هیچی ترمان نەبوو. خەڵووزمان لە سۆپاکەدا دەسووتاند. لوولەی سۆپای ماڵەکەی ژێرمان بەناو دیواری خانووەکەی ئێمەدا تێدەپەڕی. تیلدا لە ناو پێخەوەکەی خۆیدا دادەنیشت، پشتی دەنا بەو شوێنەی دیوارەکەوە کە لوولەی سۆپاکەی پێدا تێدەپەڕی و کتێبی دەخوێندەوە. منیش جووتێک دەستکێشی ئەستوور کە لە ئەرزەڕووم کڕیبووم، کردبووە دەستم و هەوڵم دەدا حەمەدۆک بنووسم. ئەگەر جاروبار کەمێک خەڵووزمان دەست بکەوتبایە، لە ماڵەوە دەبوو بە جەژن و ئاهەنگ.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی شوباتدا هەوا ساردتر بوو. شەختەی لە تووناوە هاتوو گەیشتە تەنگەی بۆسفۆر و زەوی و ئاسمان بەستی. دانیشتووانی ئیستانبوڵ دەچوونە سەر شەختەکانی ناو بۆسفۆر و وێنەیان دەگرت. لەو زستانە تۆفەدا و لە ماڵی شەختەبەستوودا من بە سێ مانگ حەمەدۆکم تەواو کرد و بردم بۆ جەواد فەهمی باشکوت. ئەگەر جەواد بەگ ڕۆمانەکەی بەدڵ بوایە، بڕیار بوو هەزار و هەشتسەد لیرەی تر وەربگرم. ئەگەر بەدڵیشی نەبوایە، قەرداری ڕۆژنامە دەبووم. ئەو سەردەمە ئۆرهان کەمال پەیوەندی لەگەڵ یەشیلچام دانابوو و بێوچان سیناریۆی دەنووسی. بڕیار بوو منیش دەست پێ بکەم و هێدی هێدی بکەومە سەرپێ. دوای پازدە ڕۆژ لە جەواد فەهمی بەگم پرسی: ڕۆمانەکەتان خوێندەوە؟ گوتی: تا نیوەیم خوێندەوە. نەچووە ئەقڵمەوە و لە وەڵامدا گوتم: ڕاست نییە جەواد بەگ، نەتانخوێندووەتەوە. بە گاڵتەوە پرسی: لەبەرچی ڕاست نییە؟ من گوتم: بەڕێزم، ئەگەر دەستتان بکردایە بە خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە، تا کۆتایی دەستتان لێ هەڵنەدەگرت. جەواد بەگ بۆمی ڕوانی و گوتی: هەی لاسار، خۆت بەچی دەزانیت! جارێ ئەمە یەکەم ڕۆمانتە.
...پاش دەستکردن بە بڵاوکردنەوەی حەمەدۆک لە جمهورییەتدا، داواکاری گشتیی ترسناکی ئەو سەردەمە حیجابی دینچ هاتبوو و گوتبووی: جەواد بەگ، لە ئەنقەرەوە فەرمان هاتووە، پێویستە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕۆمانە ڕابگرن. لەو کاتەدا بەدری ڕەحمی و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس لەوێ دەبن. جەواد بەگ بە تووڕەبوونەوە هەڵدەسێتە سەرپێ و هاوار دەکات: حیجابی، حیجابی، ئەوانەی لە ئەنقەرەوە تەلەفۆنیان بۆت کردووە، با بۆ منی بکەن. تۆ لە ڕۆمان تێدەگەیت، یان من؟ ئەوان تێدەگەن، یان من؟ دە ئەگەر لە دەستتان دێت ئەو ڕۆمانە لە ڕۆژنامە ببڕن. لەبەرئەوە جەواد بەگ و من و ئۆرهان ئاپئایدنی پارێزەری ئەو سەردەمی جمهورییەت کون و کەلەبەری حەمەدۆک گەڕاین و تەنیا پارچەیەکی بچووکمان دیتەوە کە بۆی هەبوو بخرێتە خانەی تاوانەوە. کاتێک کتێبەکە دەرچوو، ئەو پارچەیەم خستەوە سەری. ڕۆمانی حەمەدۆک ساڵانی 1953-1954 بە زنجیرە لە جمهورییەتدا بڵاو کرایەوە و ساڵی 1956 خەڵاتی گۆڤاری ڤارلکی وەرگرت. گۆڤارەکە ئەو ساڵە ئەو خەڵاتەی دانابوو و بە بەخشینی بە حەمەدۆک، قیامەت ڕابوو. لە هەر چوار لاوە گوشارێکی هێندە زۆر و بەتین هات تا یاشار نەبیی خاوەنی گۆڤارەکە ناچار بوو یەکسەر خەڵاتەکە پووچەڵ بکاتەوە و لەو ڕۆژە بەدواوە خەڵاتی گۆڤاری ڤارلک بۆ ڕۆمان هەرگیز نەبەخشرا. ئەمە بەمەرجێک یاشار نەبی هیچ تاوانێکی نەبوو لەو کارەدا. دەستەی ناوبژیکار لە بژاردەترین ئەدیبانی تورکیا پێکهاتبوو و کەسانی وەک یاقوب قەدری قەرەعوسمانئۆغڵو، نوروڵا ئاتاچ، ڕەشاد نوری گونتەکەن، ئەحمەد حەمدی تانپنار و سعوود یەتکینی تێدابوو. لە کۆی نۆ ناوبژیکار، حەوتیان دەنگیان بە „حەمەدۆک“ دابوو. هەر ئەو ساڵە فۆرمێکی ڕاپرسی لە ڤارلکدا بڵاو کرایەوە بۆ ئەوەی خوێنەران باشترین ڕۆمانی تورکیا هەڵبژێرن. بۆچی بەشی زۆری خوێنەرانیش نووسەری حەمەدۆک هەڵنەبژێرن! پێم وابێت یاشار نەبی ئەو ساڵە بەدژواری گیانی خۆی لە دەستی هەندێک نووسەر ڕزگار کرد. تا مردیش هەرگیز جارێکی تر فۆرمێکی لەو جۆرەی بڵاو نەکردەوە.
حەمەدۆک ساڵی 1957 لە یەکیەتیی سۆڤیەت و بولگارستان بڵاو کرایەوە. نازم حیکمەت بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکەی لەو وڵاتانە مسۆگەر کردبوو. هەروەها نازم نامەیەکی سەبارەت بە حەمەدۆک بۆ برادەرێکی خۆی نووسیبوو و ئەویش نامەکەی بۆ من خوێندەوە. کاتێک زانیم پیاوێکی وەک نازم شتی وای سەبارەت بە کتیبەکەم گوتووە، ڕۆمانەکەم لەکن شیرینتر بوو. ئیدی پێویست بوو بەشەکانی تریشی بنووسم. حەمەدۆک ساڵی 1961 لە بەریتانیا چاپ و بڵاو کرایەوە و ماوەیەکی درێژ لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبدا مایەوە. یەکەمجاریش هەر ئەو کاتە وەک پێویست پارەم دەستکەوت. بەفرگرە و سۆپای گاز و کورسی و مێز و بڕێک قاپ و قاچاخم بۆ ناوماڵ کڕی. دوای ئەوە ڕێگە بەباشی کرایەوە و حەمەدۆک لە ئەسکەندناڤیایش زۆر ناوبانگی دەرکرد. دواتریش لە فەرەنسا و ئەمریکا بڵاو کرایەوە. بەتەواوی نازانم تا ئێستا بە چەند زمان بڵاو کراوەتەوە. پێم وابێت لە سەرووی 30 زمانەوەیە.
سەرچاوە: یاشار کەمال سەبارەت بەخۆی دەدوێت: هەڤپەیڤین لەگەڵ ئالان بۆسکێ. و. لە تورکییەوە: بەکر شوانی. لە چاپکراوەکانی بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2011.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 852 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: تورکی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رۆمان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 06-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 07-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 06-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 852 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.168 KB 06-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
چیا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,482
وێنە 106,126
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,507
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
چیا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.235 چرکە!