جۆری وشە: ناو
واتا:
1-تڵپە
2-مناڵی ساوا
خڵت:
1- تڵف: تڵپە: تڵتە
2-نەخۆشیی نەناسراو (هەنبانە بۆرینە)
خڵتە: مڵتەیەکە لە دوای پاڵاوتنی شتی شل دەمێنێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) [1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
بای شەماڵ تای زوڵف...
دەستم دامانت تایێ جە تای زوڵف
قەترانی شەوڕەنگ، وەردەی سەر کوڵف
ستەم زەدەی دەست ناخون کەندەی توڵف
وەختێ مەگێرۆ توڵف وە سینەوە
سا توڵف مەکێشۆ، زوڵف بە قینەوە
#بێسارانی#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!