جۆری وشە: ناو
واتا: ناوی دومانگی ڕۆمی (هەنبانە بۆرینە)
ناوە بۆ دوو مانگ لە ناوەندی ئەیلوول و کانوونی یەکمدا لە ساڵی ڕۆژی؛ تشرینی یەکەم مانگی دەیەمە و سی و یەک ڕۆژە؛ تشرینی دووەم مانگی یازدەهەمە و سی ڕۆژە (خاڵ) [1]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەی هەورەکە دایڕێژە سەری تشرینە
وادەی پەڵە و ناشتنی تەرمی هاوینە
نۆرەی تۆیە بگری بە سەرهەموومانا
بەسەر ئێسک و پروسکی ڕابردوومانا
#محەمەد ساڵح دیلان#