پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی سواری)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی سواری)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]

تێبینی: دەوری ئەم کڵاوە لە کاتی سواری دادەکێشرێ و سەر و مل دادەپۆ
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی سواری)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی لاسکدار)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی لاسکدار)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی لاسکدار)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (ڕەق)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/ڕەق)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (ڕەق)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (پلاستیک)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/پلاستیک)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (پلاستیک)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (چوار کووز)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/چوار کووز)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (چوار کووز)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەردەشتی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەردەشتی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەردەشتی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سیمی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سیمی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سیمی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (تۆڕی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/تۆڕی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (تۆڕی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (شکاکی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/شکاکی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (شکاکی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سپی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سپی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سپی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (میللی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/میللی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (میللی)
جلوبەرگی ژنانی موکریان (کەوای قوتنی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (جلوبەرگی ژنانی موکریان، کەوای قوتنی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
جلوبەرگی ژنانی موکریان (کەوای قوتنی)
جلوبەرگی ژنانی موکریان (گێلگێلە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (جلوبەرگی ژنانی موکریان، گێلگێلە)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
جلوبەرگی ژنانی موکریان (گێلگێلە)
خشڵی ژنانی موکریان (زنجیر)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، زنجیر، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (زنجیر)
خشڵی ژنانی موکریان (پێشەسەرە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، پێشەسەرە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (پێشەسەرە)
خشڵی ژنانی موکریان (دەرزیلە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، دەرزیلە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (دەرزیلە)
خشڵی ژنانی موکریان (ئاڵقە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، ئاڵقە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (ئاڵقە)
کاڵەی شەمامە‌بەندی
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراو
وێنەکە: (کاڵەی شەمامە‌بەندی، کەوشی پیاوانەی دابی موکریان، چەرم و ئاوریشم)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کاڵەی شەمامە‌بەندی
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966
شوێن: چۆمان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1966
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی داگیرکەری ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966، لە دەربەندی دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە شارۆچکەی چۆ
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966
چوار کەسایەتی هەمەدان ساڵی 1912
شوێن: هەمەدان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1912
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (وەستاوەکان لە ڕاستەوە: میرزا حەسەن نانەوازادە، شەریف‌ زادە کوڕی حاجی شەریف، میرزا وەهابی پەروێزی(کەریمی)، دانیشتوو: پیاوێکی
چوار کەسایەتی هەمەدان ساڵی 1912
پیاوانی ئێلی دێبوکری لە مەهاباد ساڵی 1929
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1929
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (عەلی ئاغا عەلیار (سەمیر ئەسعەد) لەگەڵ پیاوانی ئێلی دێبوکری )
ناوی وێنەگر: سەرتیپ سەیفی ئەفشاری قاسملووی[1]
پیاوانی ئێلی دێبوکری لە مەهاباد ساڵی 1929
خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت لە مەهاباد ساڵی 1933
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1933
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت لە مەهاباد ساڵی 1933
محەمەد شازێ زراری
ناو: محەمەد
ناوی باوک: شازێ زراری
محەمەد شازێ زراری، یەکێکە لە جاشەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە دەستی هەیە لە ڕشتنی خوێنی دەیان گەنج و لاوی بێتاوانی کورد. ئەم کوورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دان پێدانانی خۆیە
محەمەد شازێ زراری
ئامار
بابەت 436,657
وێنە 89,937
پەڕتووک PDF 16,313
فایلی پەیوەندیدار 73,350
ڤیدیۆ 508
میوانی ئامادە 6
ئەمڕۆ 4,368
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
ژیاننامە
جەوهەر نامیق سالم
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شوکریە چیاوگ
ژیاننامە
نائیف حەسۆ
ژیاننامە
عەبدال شەوکەت
دەرهێنەری کورد ئەیاد جەبار، وەرگری ئۆسکاری کورتەفیلم: دەبێ وانەی سینەما لە مەنهەجی پەروەردەدا هەبێت
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

ئەیاد جەبار

ئەیاد جەبار
”لە کامێرای ڤیدیۆی باوکمەوە دەستم پێ کرد“

ئەیاد جەبار، لەنێو دنیای سینەمادا بە (دەرهێنەر ئەیاد جەبار) ناسراوە، بە ڕەسەن کوردێکی خانەقینییە و لەدایکبووی 1977ی شاری بەغدایە، دەرچووی پەیمانگای کارگێڕی و ئابوورییە لە بەغدا. لە ساڵی 1996 دەستی بە ئیشی فۆتۆگرافەری و دەرهێنەری کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرە کوردەکان، کە چەندین فیلمی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەرهێناوە، کە چیرۆکی جۆراوجۆرن و هەر یەکە و گوزارشت لە بابەتێکی دیاریکراو دەکات.
لەم ڕێگەیەشەوە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و ئۆسکارئۆسکاریشی بەدەست هێناوە، لە ساڵی 2006 ئەیاد لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ شاری خانەقین و زۆربەی بابەت و شوێنە دێرین و ئاسەوارەکانی شارەکەی دیکۆمێنت کردووە. ئێستا بەڕێوەبەری چەند فێستیڤاڵێکی سینەماییە لە هەولێرهەولێر، هەروەها ئەندامی لێژنەی دادوەرییە لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان و عێراق.
ئەیاد جەبار، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ (باسنیوز) چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر دۆخی ئێستای سینەمای کوردی ڕوون دەکاتەوە و ئێستا پیێ وایە، دۆخی هونەری سینەما ڕووی لە کزبوون کردووە و هۆڵی سینەماکان بۆ فیلمی کوردی تا ڕادەیەک چۆڵن و پێویستە ڕەوتی دەرهێنان و پێشوازیکردن لە فیلمی کوردی بەگەڕ بخرێتەوە. لە هەمان کاتدا ئاواتەخوازە بتوانێت ناوی کورد لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانی، باشتر بە جیهان بناسێنێت.

(باسنیوز) چۆن هاتیتە نێو دنیای سینەماوە و سەرەتاکەت چۆن بوو؟

ئەیاد جەبار: ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی منداڵییم لە ساڵانی 1983- 1982، ئەوکات باوکم کامێرای ڤیدیۆی کڕیبوو، هەرچەندە خۆی وێنەگر نەبوو، بەڵام حەزی دەکرد سەرجەم ساتە خۆشەکانی ژیانمان بۆ ئایندە دیکۆمێنت بکات، لەم ڕێگەیەدا باوکم هەستی جوانی وێنەگریی لە ناخ و دڵی مندا چەسپاند، بۆیە منیش خولیای لاساییکردنەوەی ئەم ئیشە جوانەی باوکم لا دروست بوو.

دواتر باوکم کە لە حەزی من ئاگادار بووەوە، کامێرایەکی تایبەتی بۆ هێنام، منیش خۆم فێری وێنەگری و دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ خێزانم کرد، هەتاکوو ساڵی 1996، دوای تەواوبوونی قۆناغی خوێندنم، لە کەناڵێکی عەرەبی لە بەشی وێنەگری دەستبەکار بووم. دوای پەرەپێدانی زیاتر بە پیشەکەم، لەگەڵ چەندین کەناڵی جیاواز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئیشم لە بەشەکانی وێنەگریی ڕاگەیاندن و درامی و سینەمایی کرد و لە کۆتاییدا بوومە دەرهێنەر.

(باسنیوز) کێ نووسەری سیناریۆی فیلمەکانتە؟ تا ئێستا بەسەرهاتی ژیانی خۆت، یان کەسانی دەوروبەرت لە سیناریۆی فیلمەکاندا بەکار هێناوه؟

ئەیاد جەبار: سەرجەم سیناریۆی فیلمەکانم خۆم دەیاننووسم، هەندێک جاریش بەسەرهاتی ژیانی خۆم و دەوروبەرم وەکوو بەشێک لە نووسینی سیناریۆی فیلمەکانم بەکار دێنم، چونکە سینەما کورتکراوەی ژیان و بەسەرهاتی ڕۆژانەی خەڵکە، مەبەست لەمەش گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی خەڵک و کۆمەڵگەیە بۆ هەموو جیهان، لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانم. تا ئێستا بە 18 فیلم بەشدارییم لە فێستیڤاڵ و سینەماکانی دەرەوەی وڵات کردووە و 32 کورتەفیلم و فیلمی دیکۆمێنتاریم هەیە، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە ناوەکانی (باخچەی ئاواز)، (چیرۆکی شوێنێک)، (تیشکی سینەما)، (هاوارێکی بێدەنگ)، (ڕەگەکان نامرن)، (گەشتی خۆر)، (نامەی ڕۆح)، (هاواری ئەڵوەن)، (هەڵپەڕکێ بێدەنگ) و (مەڵحەمی ڕەنگەکان) و...تد، جگە لە دەرهێنانی چەندین فیلمی جۆراوجۆر بۆ کەناڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

(باسنیوز) لەگەڵ موزیکدا چۆنی؟

ئەیاد جەبار: موزیک بەشێکی دانەبڕاوە لە هونەر، هونەریش بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی من، هەروەها خاوەن بڕوانامەی موزیکم لە پەیمانگای موزیک لە بەغدا، هەر بۆیە لە فیلمەکانمدا زۆر گرنگی بە موزیک دەدەم، جگە لەمەش، خاوەن کۆمپانیای پرۆدەکشنم، کە جگە لە دەرهێنانی فیلم و ئیشی ڕێکلام، پرۆدەکشنی گۆرانییم بۆ چەند گۆرانیبێژێک کردووە.

(باسنیوز) لەنێو ئەو خەڵاتانەی وەرتگرتووە، چۆن ئۆسکارت بەدەست هێنا؟

ئەیاد جەبار: من هەموو فیلمەکانم بە ڕۆح و دڵەوە دروست کردوون و هەمیشە هەوڵم داوە لە پیشەکەمدا باشترین بم، هەر بۆیە براوەی زۆرترین خەڵاتی نێودەوڵەتیم، لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانم لە زۆربەی وڵاتانی دەرەوە، هەروەها لە فێستیڤاڵی وڵاتی میسڕ، له ڕێگەی نماییشکردنی کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری، کە بە یەکەم دەرچوو، خەڵاتی ئۆسکارم بەدەست هێنا، ماوەی فیلمەکە (3 خولەک) و لەژێر ناونیشانی (هاواری ئەڵوەن)دا بوو.

(باسنیوز) هونەری سینەما و دۆخی بەرهەمهێنانی فیلم ئێستا لە کوردستان چۆن دەبینیت؟ ئایا پێشوازیکردنی خەڵک لە فیلمە کوردییەکان بە چ شێوەیەکە و هۆڵی سینەما بۆ نمایشکردنی فیلمی کوردی چۆنە؟

ئەیاد جەبار: پێش دەستبەکاربوونبوونی ئێمە وەکوو دەرهێنەرێک لە شەست و هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کورد خاوەن چەندین دەرهێنەری باش بوو، هەرچەندە ڕێژەی دەرهێنانی فیلم کەم بوو، بەڵام هەوڵی ناساندنی کوردیان بە وڵاتان دا، دوای ئەوە ڕەوتی هونەری سینەما بە جارێک گڕی گرت، سەرەڕای ئەوەی کە کەرەستەکان زۆر بە ئاستەم دابین دەکران و مۆنتاژ بە سەختی دەکرا، هەرچەندە دەرهێنانی فیلم لە هەر سەردەمێکدا سەختیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و بودجە بابەتی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی فیلم، بەڵام ئێستا کە سەردەمی تەکنەلۆجیایە، دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەک دەرهێنانی فیلم لەچاو جاران ئاسانتر بووە، ئەویش لە ڕووی دابینکردنی کەرەستەکان و تەکنولۆجیا و کوالێتێی کامێرا و ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە بۆ ڕەنگ و دەنگ و مۆنتاژ و... بەکار دەهێنرێن، بەڵام بەداخەوە ڕەوتی دەرهێنان و پێشوازیکردنی خەڵک لە فیلمەکان زۆر کزە، سەرەتا بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ دەرهێنانی فیلم و لەپاڵییەوە پێشوازینەکردنی خەڵک لە فیلمی کوردی.

بۆ نموونە خەڵک ڕوو دەکاتە سینەما، بەڵام لەجیاتی ئەوەی بلیت بۆ فیلمێکی کوردی ببڕێت، بۆ فیلمێکی بیانی دەیبڕێت، ئەمەش وا دەکات هۆڵەکانی سینەما لە کاتی نماییشکردنی فیلمی کوردی زۆر قەرەباڵەخ نەبن و لە هەمان کاتدا دەرهێنەر لە پیشەکەیدا سارد بێتەوە، چونکە دەرهێنەر سەرەڕای نەبوونی بودجەی پێویست، کاتێک فیلمێک بە زەحمەت بەرهەم دێنێت، پارەیەکی زۆری بۆ خەرج دەکات، ڕەنگە بڕینی ئەم بلیتە نەتوانێت لە ڕووی ئابوورییەوە قەرەبووی پارە خەرجکراوەکانی بکات، بەڵام لانی کەم هەر باشە و دەبێتە هێزێکی پاڵنەر بۆ ئەوەی دەرهێنەر ئیش بکات و بەرهەمێکی نوێ و جوانتر پێشکەش بە خەڵک و سینەمای کوردی بکات.

(باسنیوز) پیت وایە دەرهێنەر دەبێ چۆن بێت؟

ئەیاد جەبار: دەرهێنەر دەبێ کەسێکی سادە و پشوودرێژ بێت و بە بەردەوام تێکەڵی خەڵک بێت، چونکە سادەبوون مرۆڤ گەورە دەکات، هەروەها تێکەڵبوون دەبێتە هۆی بیستنی چیرۆکی جۆراوجۆر و بینینی چەندین بابەت و ڕووداوی جیاواز، لە خۆشی و ناخۆشی، دەوڵەمەندی و هەژاری، کە بە شێوازی ڕاستەوخۆ سوودیان لێ دەبینین و دەتوانین فیلمیان لەسەر دروست کەین.

(باسنیوز) فیلمی باش چ فیلمێکە و چۆن بەرهەم دەهێنرێت؟

ئەیاد جەبار: فیلمی باش ئەو فیلمەیە، کە پەیامەکەی بتوانێت بچێتە نێو مێشک و دڵی خەڵکەوە و کاریگەریی خۆی لەسەریان بەجێ بهێڵێت و خەڵک دوای تەواوبوونی، دووبارە و چەندبارە هەوڵی بینینی بدات و بە کەسانی دیکەی بناسێنێت، هەروەها سینەما ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵ بۆ نماییشکردنی بدەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر دەرهێنەر، بۆیە لەپشت هەر فیلمێکی باش. دەرهێنەرێکی باش هەیە، بۆ نموونە، دەرهێنەر لە کاتی دروستکردنی فیلمێک دەبێ گرنگی بە چەند خاڵێک بدات، سەرەتا دەرهێنەر دەبێ بوێر بێت، بابەتێکی جوان و پڕمانا هەڵبژێرێت، گرنگی بە هەڵبژاردنی کەرەستەکانی فیلم بدات، گرنگی بە هەڵبژاردنی ستافێکی خاوەن ئەزموون بدات، وەک (ئەکتەرەکان، بەشی وێنەگرتن، بەشی دەنگ، بەشی ڕووناکی، بەشی مۆنتاژ، ڕاوێژکاری هونەری، .....تد)، هەروەها دەرهێنەر دەبێ هەنگاو بە هەنگاو سەرپەرشتیی هەموو ئیشەکان بکات، جگە لەوەش، بودجە سەرەکیترین بنەمای دەرهێنانە و دەبێ دابینی بکات.

(باسنیوز) ئێستا نوێترین بەرهەمتان چییە؟

ئەیاد جەبار: ئێستا بەرهەمی دەرهێنانی فیلمم نییە، بەڵام بەڕێوەبەری سێ گەورەترین فێستیڤاڵی سینەماییم لە هەولێر، هەروەها وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەر لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان و عێراق بەشدارم.

(باسنیوز) وەکوو دەرهێنەرێک پەیامت چییە؟

دەرهێنەر ئەیاد جەبار: داواکارم بودجەیەکی باش بۆ بواری سینەما تەرخان بکرێت، هەروەها لە قوتابخانەکاندا، هەر لە قۆناغی بنەڕەتییەوە گرنگی بە بابەتی هونەر و موزیک بدرێت و ناوبەناو پیشانگای هونەری بۆ نەوەکانی داهاتوومان ساز بکرێت و لە هوڵەکانی قوتابخانە فیلمە کوردییەکان نماییش بکرێن، کە ئەمە دەبێتە هەڵگرتنی یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان هونەردۆست بن و لەئایندەدا زیاتر دەرهێنەری کوردمان هەبێت.

ئێستاش ئیش لەسەر بەگەڕخستنی ڕەوتی هونەری سینەما و دووبارە دروستکردنی هاوڕێیەتیی نێوان خەڵک و هونەر بەگشتی و سینەما بەتایبەتی بکرێت، تاکوو خەڵک زیاتر پشتیوانی و پێشوازی لە فیلمی کوردی بکات. داواکاریشم سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەشی ئەکتەری و شانۆ و دەرهێنانی فیلم هەڵدەبژێرن، دەبێ ماندوونەناسانە هەوڵ بۆ پێشبردنی سینەمای کوردی بدەن و دەنگ و ڕەنگی کورد بگەیەنن بە جیهان و زیاتر کورد بە دنیا بناسێنن.[1]
ئەم بابەتە 253 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2022
پەڕتووک - کوورتەباس: پڕۆگرامی خوێندن
پەڕتووک - کوورتەباس: پەروەردە
پەڕتووک - کوورتەباس: سیناریۆ
پەڕتووک - کوورتەباس: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری )ەوە لە: 04-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژان نوری )ەوە لە: 04-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 253 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 04-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.

ڕۆژەڤ
جەوهەر نامیق سالم
جەوهەر نامیق سالم لە ساڵی 1946 لە گوندی بەرلوت سەربە شارۆچکەی کەلار (ناوەندی ئیدارەی گەرمیان) لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان تێکەڵی خەباتی سیاسی و کوردپەروەری بووە و باوکی (نامیق سالم) یەکێک بووە لە ئەندامەکانی حزبی هیوا لە سنووری گەرمیان، جەوهەر نامیق لە هەڕەتی لاوێتیدا دەچێتە ڕیزی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و لەوێوە دەست بە کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی دەکات و لەو دەمانەی لە ڕیزی ئەو ڕێکخراوەدا بە کەسێکی چوست و چالاک دەناسریت لای هەموان.
جەوهەر نامیق لە سەرەتای حەفتاکانی
جەوهەر نامیق سالم
زارا محەمەدی
ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی - زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: 10-02-2023
ژیاننامە
زارا محەمەدی ناسراو بە (دایکی زمانی کوردی) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کر
زارا محەمەدی
شوکریە چیاوگ
(1918 – 2004) یەکەم کچ بووە ناوی لە خوێندگای کچان لە هەولێر بۆ خوێندن تۆمارکردووە، هاوکات یەکەم کچ بووە چۆتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا، بە هەمانشێوە یەکەم کچ بووە ببێتە مامۆستا لە شاری هەولێر.
لە ڕێکەوتی 22-03-2004 کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانی ئیمام محەمەد بە خاک سپێردراوە.[1]
شوکریە چیاوگ
نائیف حەسۆ
ساڵی 1923ی زایینی لە گوندی نەجمێی سەر بە حەسەکە چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، پاش کۆچی دوایی باوکی، لە ساڵی 1937ی زایینی دەچنە ئامەد و بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەچێتە قوتابخانە و بەهۆی باری خراپی ئابووری بنەماڵەکەیەوە واز لە خوێندن دێنێ. هەر لەوێ تێکەڵ بە شاعیرانەی گەورەی کورد مامۆستا جگەرخوێن، قەدری جان، حسێن هۆشیار و نورەدین زازا دەبێ و هەڵبەست و شیعرەکانیان کاری تێدەکەن. لە ڕێگای ئەوانەوە وەک وڵاتپارێز و تێکۆشەرێک تێکەڵ بە ڕێکخراوی خۆییبوون دەبێ و بە نووسینی چیڕۆک و هەڵبەستی شۆڕشگێڕی خزمەتی گەل و نیشتمان
نائیف حەسۆ
عەبدال شەوکەت
ناو: عەبدال
نازناو: عەبدال ئاکرەیی
ناوی باوک: شەوکەت
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ڕۆژی کۆچی دوایی: 22-03-2022
شوێنی لەدایکبوون: ئاکرێ
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
هونەرمەندی بواری دراما، عەبدال شەوکەت ئاکرەیی لە ساڵی 1953 لە شارۆچکەی ئاکرێ لە دایکبووە و دواتر چوونەتە هەولێر و بەشداری لە دەیان فیلم و درامای کوردیدا کردووە و ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لەو بوارەدا.[1]
عەبدال شەوکەت
بابەتی نوێ
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی سواری)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی سواری)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]

تێبینی: دەوری ئەم کڵاوە لە کاتی سواری دادەکێشرێ و سەر و مل دادەپۆ
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی سواری)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی گوڵینگەدار)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی لاسکدار)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی لاسکدار)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی لاسکدار)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەرکڵاوەی کۆچکەیی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (ڕەق)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/ڕەق)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (ڕەق)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (پلاستیک)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/پلاستیک)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (پلاستیک)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (چوار کووز)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/چوار کووز)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (چوار کووز)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەردەشتی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سەردەشتی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سەردەشتی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سیمی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سیمی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سیمی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (تۆڕی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/تۆڕی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (تۆڕی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (شکاکی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/شکاکی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (شکاکی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سپی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/سپی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (سپی)
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (میللی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2011
وێنەکە: (کڵاوی پیاوانەی مەهاباد/میللی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کڵاوی پیاوانەی مەهاباد (میللی)
جلوبەرگی ژنانی موکریان (کەوای قوتنی)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (جلوبەرگی ژنانی موکریان، کەوای قوتنی)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
جلوبەرگی ژنانی موکریان (کەوای قوتنی)
جلوبەرگی ژنانی موکریان (گێلگێلە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (جلوبەرگی ژنانی موکریان، گێلگێلە)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
جلوبەرگی ژنانی موکریان (گێلگێلە)
خشڵی ژنانی موکریان (زنجیر)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، زنجیر، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (زنجیر)
خشڵی ژنانی موکریان (پێشەسەرە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، پێشەسەرە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (پێشەسەرە)
خشڵی ژنانی موکریان (دەرزیلە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، دەرزیلە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (دەرزیلە)
خشڵی ژنانی موکریان (ئاڵقە)
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1986
وێنەکە: (خشڵی ژنانی موکریان، ئاڵقە، عەشیرەتی مەنگوڕ)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
خشڵی ژنانی موکریان (ئاڵقە)
کاڵەی شەمامە‌بەندی
شوێن: مەهاباد
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراو
وێنەکە: (کاڵەی شەمامە‌بەندی، کەوشی پیاوانەی دابی موکریان، چەرم و ئاوریشم)
ناوی وێنەگر: عەبدوڵڵا سەمەدی[1]
کاڵەی شەمامە‌بەندی
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966
شوێن: چۆمان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1966
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی داگیرکەری ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966، لە دەربەندی دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە شارۆچکەی چۆ
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێراق لە شەڕی داستانی هەندرێن ساڵی 1966
چوار کەسایەتی هەمەدان ساڵی 1912
شوێن: هەمەدان
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1912
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (وەستاوەکان لە ڕاستەوە: میرزا حەسەن نانەوازادە، شەریف‌ زادە کوڕی حاجی شەریف، میرزا وەهابی پەروێزی(کەریمی)، دانیشتوو: پیاوێکی
چوار کەسایەتی هەمەدان ساڵی 1912
پیاوانی ئێلی دێبوکری لە مەهاباد ساڵی 1929
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1929
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (عەلی ئاغا عەلیار (سەمیر ئەسعەد) لەگەڵ پیاوانی ئێلی دێبوکری )
ناوی وێنەگر: سەرتیپ سەیفی ئەفشاری قاسملووی[1]
پیاوانی ئێلی دێبوکری لە مەهاباد ساڵی 1929
خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت لە مەهاباد ساڵی 1933
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1933
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
خوێندنگای سەرەتایی سەعادەت لە مەهاباد ساڵی 1933
محەمەد شازێ زراری
ناو: محەمەد
ناوی باوک: شازێ زراری
محەمەد شازێ زراری، یەکێکە لە جاشەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعس کە دەستی هەیە لە ڕشتنی خوێنی دەیان گەنج و لاوی بێتاوانی کورد. ئەم کوورتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دان پێدانانی خۆیە
محەمەد شازێ زراری
ئامار
بابەت 436,657
وێنە 89,937
پەڕتووک PDF 16,313
فایلی پەیوەندیدار 73,350
ڤیدیۆ 508
میوانی ئامادە 6
ئەمڕۆ 4,368
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.03
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.359 چرکە!