پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,368
وێنە 105,197
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,699
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەرهێنەری کورد ئەیاد جەبار، وەرگری ئۆسکاری کورتەفیلم: دەبێ وانەی سینەما لە مەنهەجی پەروەردەدا هەبێت
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەیاد جەبار

ئەیاد جەبار
”لە کامێرای ڤیدیۆی باوکمەوە دەستم پێ کرد“

ئەیاد جەبار، لەنێو دنیای سینەمادا بە (دەرهێنەر ئەیاد جەبار) ناسراوە، بە ڕەسەن کوردێکی خانەقینییە و لەدایکبووی 1977ی شاری بەغدایە، دەرچووی پەیمانگای کارگێڕی و ئابوورییە لە بەغدا. لە ساڵی 1996 دەستی بە ئیشی فۆتۆگرافەری و دەرهێنەری کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرە کوردەکان، کە چەندین فیلمی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەرهێناوە، کە چیرۆکی جۆراوجۆرن و هەر یەکە و گوزارشت لە بابەتێکی دیاریکراو دەکات.
لەم ڕێگەیەشەوە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی و #ئۆسکار#یشی بەدەست هێناوە، لە ساڵی 2006 ئەیاد لەگەڵ خێزانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ شاری خانەقین و زۆربەی بابەت و شوێنە دێرین و ئاسەوارەکانی شارەکەی دیکۆمێنت کردووە. ئێستا بەڕێوەبەری چەند فێستیڤاڵێکی سینەماییە لە #هەولێر#، هەروەها ئەندامی لێژنەی دادوەرییە لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان و عێراق.
ئەیاد جەبار، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ (باسنیوز) چەند خاڵێکی گرنگ لەسەر دۆخی ئێستای سینەمای کوردی ڕوون دەکاتەوە و ئێستا پیێ وایە، دۆخی هونەری سینەما ڕووی لە کزبوون کردووە و هۆڵی سینەماکان بۆ فیلمی کوردی تا ڕادەیەک چۆڵن و پێویستە ڕەوتی دەرهێنان و پێشوازیکردن لە فیلمی کوردی بەگەڕ بخرێتەوە. لە هەمان کاتدا ئاواتەخوازە بتوانێت ناوی کورد لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانی، باشتر بە جیهان بناسێنێت.

(باسنیوز) چۆن هاتیتە نێو دنیای سینەماوە و سەرەتاکەت چۆن بوو؟

ئەیاد جەبار: ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی منداڵییم لە ساڵانی 1983- 1982، ئەوکات باوکم کامێرای ڤیدیۆی کڕیبوو، هەرچەندە خۆی وێنەگر نەبوو، بەڵام حەزی دەکرد سەرجەم ساتە خۆشەکانی ژیانمان بۆ ئایندە دیکۆمێنت بکات، لەم ڕێگەیەدا باوکم هەستی جوانی وێنەگریی لە ناخ و دڵی مندا چەسپاند، بۆیە منیش خولیای لاساییکردنەوەی ئەم ئیشە جوانەی باوکم لا دروست بوو.

دواتر باوکم کە لە حەزی من ئاگادار بووەوە، کامێرایەکی تایبەتی بۆ هێنام، منیش خۆم فێری وێنەگری و دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ خێزانم کرد، هەتاکوو ساڵی 1996، دوای تەواوبوونی قۆناغی خوێندنم، لە کەناڵێکی عەرەبی لە بەشی وێنەگری دەستبەکار بووم. دوای پەرەپێدانی زیاتر بە پیشەکەم، لەگەڵ چەندین کەناڵی جیاواز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئیشم لە بەشەکانی وێنەگریی ڕاگەیاندن و درامی و سینەمایی کرد و لە کۆتاییدا بوومە دەرهێنەر.

(باسنیوز) کێ نووسەری سیناریۆی فیلمەکانتە؟ تا ئێستا بەسەرهاتی ژیانی خۆت، یان کەسانی دەوروبەرت لە سیناریۆی فیلمەکاندا بەکار هێناوه؟

ئەیاد جەبار: سەرجەم سیناریۆی فیلمەکانم خۆم دەیاننووسم، هەندێک جاریش بەسەرهاتی ژیانی خۆم و دەوروبەرم وەکوو بەشێک لە نووسینی سیناریۆی فیلمەکانم بەکار دێنم، چونکە سینەما کورتکراوەی ژیان و بەسەرهاتی ڕۆژانەی خەڵکە، مەبەست لەمەش گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی خەڵک و کۆمەڵگەیە بۆ هەموو جیهان، لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانم. تا ئێستا بە 18 فیلم بەشدارییم لە فێستیڤاڵ و سینەماکانی دەرەوەی وڵات کردووە و 32 کورتەفیلم و فیلمی دیکۆمێنتاریم هەیە، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە ناوەکانی (باخچەی ئاواز)، (چیرۆکی شوێنێک)، (تیشکی سینەما)، (هاوارێکی بێدەنگ)، (ڕەگەکان نامرن)، (گەشتی خۆر)، (نامەی ڕۆح)، (هاواری ئەڵوەن)، (هەڵپەڕکێ بێدەنگ) و (مەڵحەمی ڕەنگەکان) و...تد، جگە لە دەرهێنانی چەندین فیلمی جۆراوجۆر بۆ کەناڵەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

(باسنیوز) لەگەڵ موزیکدا چۆنی؟

ئەیاد جەبار: موزیک بەشێکی دانەبڕاوە لە هونەر، هونەریش بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی من، هەروەها خاوەن بڕوانامەی موزیکم لە پەیمانگای موزیک لە بەغدا، هەر بۆیە لە فیلمەکانمدا زۆر گرنگی بە موزیک دەدەم، جگە لەمەش، خاوەن کۆمپانیای پرۆدەکشنم، کە جگە لە دەرهێنانی فیلم و ئیشی ڕێکلام، پرۆدەکشنی گۆرانییم بۆ چەند گۆرانیبێژێک کردووە.

(باسنیوز) لەنێو ئەو خەڵاتانەی وەرتگرتووە، چۆن ئۆسکارت بەدەست هێنا؟

ئەیاد جەبار: من هەموو فیلمەکانم بە ڕۆح و دڵەوە دروست کردوون و هەمیشە هەوڵم داوە لە پیشەکەمدا باشترین بم، هەر بۆیە براوەی زۆرترین خەڵاتی نێودەوڵەتیم، لە ڕێگەی نماییشکردنی فیلمەکانم لە زۆربەی وڵاتانی دەرەوە، هەروەها لە فێستیڤاڵی وڵاتی میسڕ، له ڕێگەی نماییشکردنی کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری، کە بە یەکەم دەرچوو، خەڵاتی ئۆسکارم بەدەست هێنا، ماوەی فیلمەکە (3 خولەک) و لەژێر ناونیشانی (هاواری ئەڵوەن)دا بوو.

(باسنیوز) هونەری سینەما و دۆخی بەرهەمهێنانی فیلم ئێستا لە کوردستان چۆن دەبینیت؟ ئایا پێشوازیکردنی خەڵک لە فیلمە کوردییەکان بە چ شێوەیەکە و هۆڵی سینەما بۆ نمایشکردنی فیلمی کوردی چۆنە؟

ئەیاد جەبار: پێش دەستبەکاربوونبوونی ئێمە وەکوو دەرهێنەرێک لە شەست و هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کورد خاوەن چەندین دەرهێنەری باش بوو، هەرچەندە ڕێژەی دەرهێنانی فیلم کەم بوو، بەڵام هەوڵی ناساندنی کوردیان بە وڵاتان دا، دوای ئەوە ڕەوتی هونەری سینەما بە جارێک گڕی گرت، سەرەڕای ئەوەی کە کەرەستەکان زۆر بە ئاستەم دابین دەکران و مۆنتاژ بە سەختی دەکرا، هەرچەندە دەرهێنانی فیلم لە هەر سەردەمێکدا سەختیەکی تایبەت بە خۆی هەیە و بودجە بابەتی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی فیلم، بەڵام ئێستا کە سەردەمی تەکنەلۆجیایە، دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەک دەرهێنانی فیلم لەچاو جاران ئاسانتر بووە، ئەویش لە ڕووی دابینکردنی کەرەستەکان و تەکنولۆجیا و کوالێتێی کامێرا و ئەو ئەپلیکەیشنانەی کە بۆ ڕەنگ و دەنگ و مۆنتاژ و... بەکار دەهێنرێن، بەڵام بەداخەوە ڕەوتی دەرهێنان و پێشوازیکردنی خەڵک لە فیلمەکان زۆر کزە، سەرەتا بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆ دەرهێنانی فیلم و لەپاڵییەوە پێشوازینەکردنی خەڵک لە فیلمی کوردی.

بۆ نموونە خەڵک ڕوو دەکاتە سینەما، بەڵام لەجیاتی ئەوەی بلیت بۆ فیلمێکی کوردی ببڕێت، بۆ فیلمێکی بیانی دەیبڕێت، ئەمەش وا دەکات هۆڵەکانی سینەما لە کاتی نماییشکردنی فیلمی کوردی زۆر قەرەباڵەخ نەبن و لە هەمان کاتدا دەرهێنەر لە پیشەکەیدا سارد بێتەوە، چونکە دەرهێنەر سەرەڕای نەبوونی بودجەی پێویست، کاتێک فیلمێک بە زەحمەت بەرهەم دێنێت، پارەیەکی زۆری بۆ خەرج دەکات، ڕەنگە بڕینی ئەم بلیتە نەتوانێت لە ڕووی ئابوورییەوە قەرەبووی پارە خەرجکراوەکانی بکات، بەڵام لانی کەم هەر باشە و دەبێتە هێزێکی پاڵنەر بۆ ئەوەی دەرهێنەر ئیش بکات و بەرهەمێکی نوێ و جوانتر پێشکەش بە خەڵک و سینەمای کوردی بکات.

(باسنیوز) پیت وایە دەرهێنەر دەبێ چۆن بێت؟

ئەیاد جەبار: دەرهێنەر دەبێ کەسێکی سادە و پشوودرێژ بێت و بە بەردەوام تێکەڵی خەڵک بێت، چونکە سادەبوون مرۆڤ گەورە دەکات، هەروەها تێکەڵبوون دەبێتە هۆی بیستنی چیرۆکی جۆراوجۆر و بینینی چەندین بابەت و ڕووداوی جیاواز، لە خۆشی و ناخۆشی، دەوڵەمەندی و هەژاری، کە بە شێوازی ڕاستەوخۆ سوودیان لێ دەبینین و دەتوانین فیلمیان لەسەر دروست کەین.

(باسنیوز) فیلمی باش چ فیلمێکە و چۆن بەرهەم دەهێنرێت؟

ئەیاد جەبار: فیلمی باش ئەو فیلمەیە، کە پەیامەکەی بتوانێت بچێتە نێو مێشک و دڵی خەڵکەوە و کاریگەریی خۆی لەسەریان بەجێ بهێڵێت و خەڵک دوای تەواوبوونی، دووبارە و چەندبارە هەوڵی بینینی بدات و بە کەسانی دیکەی بناسێنێت، هەروەها سینەما ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هەوڵ بۆ نماییشکردنی بدەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر دەرهێنەر، بۆیە لەپشت هەر فیلمێکی باش. دەرهێنەرێکی باش هەیە، بۆ نموونە، دەرهێنەر لە کاتی دروستکردنی فیلمێک دەبێ گرنگی بە چەند خاڵێک بدات، سەرەتا دەرهێنەر دەبێ بوێر بێت، بابەتێکی جوان و پڕمانا هەڵبژێرێت، گرنگی بە هەڵبژاردنی کەرەستەکانی فیلم بدات، گرنگی بە هەڵبژاردنی ستافێکی خاوەن ئەزموون بدات، وەک (ئەکتەرەکان، بەشی وێنەگرتن، بەشی دەنگ، بەشی ڕووناکی، بەشی مۆنتاژ، ڕاوێژکاری هونەری، .....تد)، هەروەها دەرهێنەر دەبێ هەنگاو بە هەنگاو سەرپەرشتیی هەموو ئیشەکان بکات، جگە لەوەش، بودجە سەرەکیترین بنەمای دەرهێنانە و دەبێ دابینی بکات.

(باسنیوز) ئێستا نوێترین بەرهەمتان چییە؟

ئەیاد جەبار: ئێستا بەرهەمی دەرهێنانی فیلمم نییە، بەڵام بەڕێوەبەری سێ گەورەترین فێستیڤاڵی سینەماییم لە هەولێر، هەروەها وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەر لە فێستیڤاڵەکانی کوردستان و عێراق بەشدارم.

(باسنیوز) وەکوو دەرهێنەرێک پەیامت چییە؟

دەرهێنەر ئەیاد جەبار: داواکارم بودجەیەکی باش بۆ بواری سینەما تەرخان بکرێت، هەروەها لە قوتابخانەکاندا، هەر لە قۆناغی بنەڕەتییەوە گرنگی بە بابەتی هونەر و موزیک بدرێت و ناوبەناو پیشانگای هونەری بۆ نەوەکانی داهاتوومان ساز بکرێت و لە هوڵەکانی قوتابخانە فیلمە کوردییەکان نماییش بکرێن، کە ئەمە دەبێتە هەڵگرتنی یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان هونەردۆست بن و لەئایندەدا زیاتر دەرهێنەری کوردمان هەبێت.

ئێستاش ئیش لەسەر بەگەڕخستنی ڕەوتی هونەری سینەما و دووبارە دروستکردنی هاوڕێیەتیی نێوان خەڵک و هونەر بەگشتی و سینەما بەتایبەتی بکرێت، تاکوو خەڵک زیاتر پشتیوانی و پێشوازی لە فیلمی کوردی بکات. داواکاریشم سەرجەم ئەو کەسانەی کە بەشی ئەکتەری و شانۆ و دەرهێنانی فیلم هەڵدەبژێرن، دەبێ ماندوونەناسانە هەوڵ بۆ پێشبردنی سینەمای کوردی بدەن و دەنگ و ڕەنگی کورد بگەیەنن بە جیهان و زیاتر کورد بە دنیا بناسێنن.[1]
ئەم بابەتە 834 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پڕۆگرامی خوێندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: سیناریۆ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 04-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 04-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 04-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 834 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 04-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,368
وێنە 105,197
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,699
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!