درەختە بەتەمەنەکانی کوردستان دیاری دەکرێن
بۆ پاراستنی درەختە بەتەمەنەکانی کوردستان، ڕێکخراوێکی ژینگەدۆستی
سویدیسویدی بە هاوکاریی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دیاریکردنی (100 درەختی بەتەمەن) جێبەجێ دەکەن.
هەژار عەبدوڵا، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەدۆستی سویدی، لەبارەی پڕۆژەکەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ڕێکخراوی ژینگەدۆستی سویدی بە هاوکاریی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دیاریکردنی (100 درختی بەتەمەنی کوردستان) جێبەجێ دەکەن و ئامانج لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش بەکولتوورکردنی پاراستنی ئەو درەختە بەتەمەنانەیە کە چەندین ساڵە خزمەتمان دەکەن''.
گوتیشی: ئێستا پڕۆژەکەمان لە سنووری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەوە دەست پێ کردووە و دواتر تەواوی کوردستان دەگرێتەوە و بەهیواین ببێتە هاندانێک بۆ تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی کوردستان بکەن''.
[1]