یەکگرتوی ئیسلامی سەرکۆنەی خەڵاتکردنی بکوژی دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل دەکات
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، سەرکۆنەی خەڵاتکردنی بکوژی دکتۆر
هۆشیار ئیسماعیلهۆشیار ئیسماعیل دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیاندا بۆ بکوژانی دکتۆر هۆشیار بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد.
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامی لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئێمە لە یەکگرتوی ئیسلامی بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید (دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل)بە خەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگا و سەروەری یاسا دەزانین، هەروەها ئاسانکاریە بۆ تەشەنەکردنی تاوان و لە یاسا دەرچون و ڕێگە خۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی، بەداخەوە لە جیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژان، خەڵات دەکرێن، بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە، سەرکۆنەی ئه و کارە نایاسایی و سەرپێچیە دەکەین.
ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا، لەجیاتی بکوژ لەسێدارە بدەن، خەڵاتی دەکەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەکەن
راشیگەیاندوە، ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا، لەجیاتی بکوژ لەسێدارە بدەن، خەڵاتی دەکەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەکەن، ئەوە مایەی ئیستفزاز و سوکایەتیکردنە بە بنەماڵە و زانا و قوتابی و هاوکارانی شەهید دکتۆر هۆشیار، بەداخەوە چەندانجار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیاندا بۆ بکوژانی دکتۆر هۆشیار بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد.
داوا دەکەین داواکاری گشتی ئه و بێڕێزیە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکات
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا دەکەین داواکاری گشتی ئه و بێڕێزیە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکات و دەسەڵاتداران چیتر سوکایەتی بە مافی ستەملێکراو و بڕیارەکانی دادگا نەکەن، بە توندی ئه و کارە نایاساییە ڕەتدەکەینەوە و بێڕێزیە بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا بەرکارەکان.
شەوی
22-11-201622-11-2016 مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێن مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لە هەولێر کە بەرپرسی ناوەندی زانایانی یەکگرتو بوە لە پایتەخت، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەدو گوللە بەسەختی بریندارکراو دواتر لەنەخۆشخانە کۆتایی بە ژیانی هات.
عەلی حەمەساڵحعەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕاستی سەیرە زۆر، یەکێک لەوانەی مامۆستا هۆشیاری تیرۆرکرد، بڕیاری لە سێدارەدانی هەیە، بەڵام ئاهەنگی دەرچونی بۆ ڕێکدەخەن، ئه و چالاکوانانەی بادینان لەسەر هیچ دەستگیرکراون لە دۆخێکی مانگرتنی نەخوازراودان.
لەبەرامبەریشدا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لەڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەرکی ئێمە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی، بەخشینی بڕوانامەش، کەمکردنەوە یان لیخۆشبون نییە لەسزاکەی تەنها پاڵپشتی مەعنەوییە بۆ هەمو سزادراوان
[1]