بریتیە لە نیشانەی نەخۆشی نەک خودی نەخۆشی و بە یەکێک لە حاڵەتە لەناکاوەکان هەژمار دەکرێت کە پێویستی بە $چارەسەر$ی خێرایە. لە ئەنجامی ئەم خوێنبەربوونە وا لە پیسایی ئەکات کە ڕەنگەکەی بۆ ڕەش بگۆڕێت. ئەکرێ هەندێک جار ببێتە هۆی مردن.
$نیشانەکان$
نیشانەکانی ئەم خوێنبەربوونە یان ڕوونە وئەبینرێ یان شاراوەیە، نیشانەکان پشت ئەبەستێ بەوەی شوێنی خوێن بەربوونەکە کوێیە و بە چی ڕێژەیەکە.
ئەگەر نیشانەکان ئاشکرا بن ئەوا نیشانەکان بریتین لە :
1- ڕشانەوەیەک خوێنی لەگەڵ بێت.
2- گۆڕانی ڕەنگی پیسایی بۆ ڕەش و تاریک.
3- خوێن بەربوونی کۆم بەزۆری لەگەڵ پیساییەکە.
ئەگەر نیشانەکان ئاوا ئاشکرا نەبن ئەوا چەند نیشانەیەکی تری هەیە کە ئەکرێ لە ڕێگەیەوە گوومانی لێ بکرێ :
1- سەرسووڕ خواردن.
2- قوورسی هەناسەدان
3- ئازاری سنگ
4- ئازاری سک
5- بوورانەوە
$بە گشتی ئەکرێ دابەش بکرێ بۆ دوو جۆر$
یەکەم: خوێنبەربوونی بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرس
دووەم: خوێنبەربوونی بەشی خوارەوەی جۆگەی هەرس
دابەشکردنی جۆگەی هەرس بۆ بەشی خوارەوە و سەرەوە یارمەتیدەرە لە جیاکردنەوەی نیشانەکان و شێوازی چارەسەر.
$ئاڵۆزی و ماکەکانی$
ئەگەر خێرا چارەسەر نەکرێ ئەوا ئەبێتە هۆی :
1- شۆک
2- کەم خوێنی
3- لە حاڵەتی قورسدا مردن.
$چارەسەر $
چارەسەری ئەم حاڵەتە پشت ئەبەستێ بەوەی ئەو شوێنەی خوێن بەربوونەکەی تووش بووە کوێیە و بڕی خوێن بەربوونەکە چەندە.
هەندێک جار دەرمان و هەندێک جار پرۆسەیەک بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی خوێن بەربوونەکە ئەگیرێتە بەر.
بۆ نموونە ئەگەر خوێن بەربوونەکە لە بەشی سەرەوەی جۆگەی هەرس بێ، ئەگەری هەیە دکتۆر دەرمانی (PPI) بنوسێ بۆ کۆنتڕۆل کردنی دەردانی ترشی گەدە.
بە پشت بەستن بە بڕێ ئەو خوێنەی لێت ڕۆشتووە ڕەنگە پێویستیت بە فلود بێت و دکتۆر بە پشت بەستن بە بڕی خوێن بەربوونەکە ئەینووسێ.[1]