Գրադարան Գրադարան
Որոնել

Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!


Որոնման ընտրանքներ





Ընդլայնված որոնում      Ստեղնաշար


Որոնել
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Գործիքներ
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
Լեզուներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Իմ հաշիվը
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
Որոնել Ուղարկել Գործիքներ Լեզուներ Իմ հաշիվը
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Օգտվողի մասին
 Պատահական հատ.
 Օգտագործման պայմաններ
 Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
 Ձեր Կարծիքը
 Այցելու Հավաքածուներ
 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
 Տուրիզմ - ՔՈՒՐԴԻՊԵԴԻԱ
 Օգնություն
նոր նյութեր
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
ՄԱՔՍԻՄ ՀՈՒՍԵՅՆԻ ԽԱՄՈՅԱՆ
22-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Ամարիկե Սարդար
26-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Շաքրո Մհոյան
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Կարլենե Չաչանի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Հովսեփ Օրբելի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ 519,129
Նկարներ 106,710
Գրքեր 19,300
Կից փաստաթղթեր 97,357
Տեսանյութ 1,392
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Language and negotiations o...
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
Կենսագրություն
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
وێنەی جەژنی قوربان لای بێسارانی
Women's Kurdipedia-ն արխիվացրել է կանանց տառապանքներն ու հաջողությունները իրենց երկրի տվյալների բազայում:
խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Կիսվել
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Աստիճան Հատ
Գերազանց
Շատ լավ
Միջին
Վատ
Վատ
Ավելացնել իմ հավաքածուների
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
Նյութերի պատմություն
Metadata
RSS
Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
Փնտրել Google ընտրված տարրը.
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe2
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەی جەژنی قوربان لای بێسارانی

وێنەی جەژنی قوربان لای بێسارانی
وێنەی جەژنی قوربان لای بێسارانی
#د. ئاراس محەمەد ساڵح#

وێنەی جەژن و بەتایبەتی جەژنی قوربان و قوربانی کردن ڕەنگدانەوەی بەرچاوی هەیە لە شیعری شاعیرانی کلاسیکدا، یەکێک لەو شاعیرانە مەلا مستەفای بێسارانیە، ئەم شاعیرە لە چامەیەکی زۆر بەرزیدا وێنەی جەژن و قوربانی و دیمەنی حاجیانی لە کێوی عەرەفە تێکەڵ بە چرپەی ژوانی خۆی و یاری شۆخ و شەنگی کردووە و وێنایەکی زۆر ناوازەی بەرهەمهێناوە، بە جۆرێکی وەها خوینەر تێکەڵاو بە هەستی شاعیر و دیمەنەکانی جەژن و گۆڕەپانی قوربانیکردنەکە دەکات.
چراغ قوربانەن
ئینە عیدی نۆ جەژنی قوربانەن

زەمزەمەی تەوحید ڕای حاجیانەن

شاعیر زۆر دڵی خۆشە کە جەژنێکی نوێ هاتووەتەوە و چاوی بە خۆشەویستەکەی دەکەوێت، هەربۆیە ڕوو دەکاتە یارە نازدارەکەی و دەڵێ: ئازیز وا دیسانی جەژنی نوێ و جەژنی قوربانە، هاوار و نزای تاک و تەنهایی خوا و ڕیگای حاجیانی دڵ پڕ لە عەشقی سەرمەدی خوا و پاڕانەوەی بەکوڵی بەرگی سپی پۆشانی دەشتی عەرەفە و نزاو لاڵانەوەیە لە خوای تاک تەنها، هەتا خواست و داواکانیان قبوڵ بکات.
قوربانی قوربان ئەمری سوبحانەن
دارا و نەدارا مسکێن و دەروێش
هەرکەس مەکەرۆ قوربانی پەی وێش
تۆیچ ئەمن بەرە بۆ قوربانی گاه

هەموو کەس سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ قوربانی کردن قوربان، ئەم قوربانیکردنەوەش بەجێگەیاندی فەرمانی خوایە، هەربۆیە دەوڵەمەند و هەژار و نەدار و دەروێش، هەموو کەس قوربانی خۆی ئامادە کردووە و قوربانی بۆ خۆی دەکات، تۆش وەرە ئازیز من بەرە بۆ شوێنی قوربانی کردن و بمکە بە قۆچی قوربانی باڵای خۆت، با من ببمە باڵاگەردانی قوربانی تۆ، چونکە بە هاتنت بۆلای من شاد دەبم بە بینینی تۆ، کە من تۆم بینی ئیتر با چەقۆش بخەیتە سەرگەردنم من هەر شادومان.
قوربانیم کەرە چوون (خەلیل الله)
تیغی بێ درێغ بنیەم نە گەردەن
وەرە ئازیز وەک حەزرەتی ئیبراهیمی خۆشەویستی خوا من بکە بە قوربانی، چەقۆی تیژت بخە سەرگەردنم، هەرچەندە دەمرم و دەبمە قوربانی دەستی یار، بەڵام شاد دەبم بە بینینی ڕووی جوانی ئازیز و ئەو کاتە ئیتر هەست بە ئازاری تیغی دەستی یار ناکەم، چونکە لەو کاتەدا مەستی بینینی ڕووی جوانی یاری شۆخم، لێرەدا شاعیر دەیەوێت بڵێت: هەروەکو چۆن ئیسماعیل لەبەر خۆشەویستی و خواو باوکی کە حەزرەتی ئیبراهیمە ملکەچی فەرمانەکە بوو، گەردنی خۆی خستە ژێر چەقۆی باوکی، منیش بەو شێوەیە تۆم خۆشدەوێت گەردنی خۆم ڕادەستی تۆ دەکەم نازدارەکەم.
تۆ صاحێب سەواب من شاد وە مەردەن
منیچ بەو قوربان منەت بارانانەن
قوربانی قوربان باڵای یارانانەن

ئەی یاری شۆخ و جوان بەو قوربانی کردنەت تۆ دەبیتە خاوەن پاداشت لای خواو منیش شاد دەبم بە مردن، مردن لە پێناوی عەشقی تۆدا خەڵاتە بۆ من، چونکە بوومەتە قوربانی باڵای یارانی جوان.
مرۆڤ خۆشەویستی بۆ هەر شتێک هەبێت حەزدەکات ببێتە قوربانی ئەو شتە، بێسارانی عەشق و خۆشەویستیەکەی زۆر لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ یاری جوان، هەربۆیە حەز دەکات بۆ سەلماندنی ڕاستێتی ئەو عەشقەی خۆی بکاتە باڵاگەردانی یاران، هەتا یاری ئازیز بزانێت ئەم عارفە چەندێک سووتاوە بۆ مەعشوقەکەی و هەست بە قوڵی خۆشەویستیەکەی بکات.
چراغ قوربانەن قوربان نیەن نان
غەیری پەی تۆ پەی کەس قوربان نیەنان

ئازیز جەژنی قوربانە و منیش لە تۆ زیاتر نابمە قوربانی کەسی تر، جگە لە تۆ نابمە قوربانی لە پێناوی کەسدا و تەنها قوربانیم لە پێناوی تۆدا، لێرەدا جارێکی شاعیر جەخت دەکاتەوە و کە ڕازی نیە لە پێناو هیچ شتێکی تردا ببێت قوربانی تەنها لە پێناوی یاردا نەبێت، ئەو ئازیزەی خۆشەویستیەکەی پەردەی دڵی دڕیوە و چووتە ناو دڵی و هەرگیزا و هەرگیز چۆڵی ناکات.
دیدەم نیگەران تیغی دەستی تۆن
ئەڕواحم جۆیای کوشتەی قەستی تۆن

چاوەکانم هێندە چاوەڕوانی هاتنی چەقۆی دەستی تۆیان کرد ئەی یاری ئازیز تەواو ماندوو نیگەران بوون لە درەنگ کەوتنی چەقۆی دەستی تۆ، گیانم شوێنکەوتەی خواستی تۆیەو شەپۆل ئەدا بۆ مەبەستەکانی تۆ، کە زوو بێت و قوربانیەکەت بکەیت، ئەوا گیانم لەسەردەستم داناوە چاوەڕێی هاتنی تۆیە.
پەی تیغت جەهوون، مەوجەن دەروونم
بێ تیغت ڕەوان نمەبۆ هوونم

بۆ چەقۆی دەستی تۆ دەروونم شەپۆل ئەداو بەبێ چەقۆی دەستی تۆ بیخەیەتە سەر گەردنم خوێنم فوارە نابەستێ ناڕژێت سەر زەوی، من دەمەوێت خوێنی ئاڵم ببێتە خەنەی دەست و پەنجەی نازداری تۆ، چونکە سبەینێ جەژنە و ڕۆژی خۆ ئارایشتکردنی نازدارانە، با دەست و پەنجەی ناسکت بەو خوێنە ئاڵە جوانتربن، هەروەها لەم باریەوە مەحوی شاعیر ئەڵێ:
کە دادی یەئسی خۆم بردە لا، ئەم عارفە توتد بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
شاعیر ئەڵێ: کە سکاڵا و شکاتی حاڵی خۆم بردە لای یاری نازدار لە ڕۆژی عارفەدا، واتە: ڕۆژێک پێش جەژن، چونکە کە من دووربم لە یار جەژنم بۆچیە و جەژن لای من زەهری مارە، مادام بە دیداری تۆ ناگەم ئەی شۆخی نازدار ئیتر بۆ نایەیت بمکوژی و ڕزگارم بکەی، یاری شۆخ توڕە بوو لێم، وتی: بۆ نازانی سبەێنێ جەژنی قوربانە و چەقۆ دەخەمە سەر گەردنت و خوێنەکەت لە پێ دەگرم لە بری خەنە و بەو خوێنە ئاڵەی تۆ خەنەبەندانی جەژن دەکەم، مەحوی خۆشحاڵە کە سبەینێ یاری دەیکاتە قوربانی، چونکە لەلایەکەوە بە بینینی یارەکەی شاد دەبێت و لەلایەکی تریشەوە دەبێتە قوربانی باڵای یارو لە ئازاری عەشق ڕزگاری دەکات.
هەروەها تاهیری بەگی جاف ئەڵێ:
رۆژی جەژنە چاوەکانم، مەوسیمی ئازادیە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە

شاعیر ئەڵێت سبەینێ ڕۆژی جەژنەو ڕۆژی ئازادیە، تۆش وەرە من لە دیلی عەشقی خۆت ئازاد بکە، ئیتر دەبمە قۆچی قوربانی باڵای تۆ، بە مەرجێک تۆ بێیت و لەم دەردی دووری دابڕانە ڕزگارم بکەی.
لە شیعرێکی تریدا ئەڵێ:
دەزانن بۆچی مەسرورم؟ ئیشارەی کردمێ دڵبەر
وتی: حازربە بۆ کوشتن سبەینێ جەژنی قوربانە

لە ڕۆژی عارفەدا شاعیر زۆر دڵخۆشبووە، ئەڵێ بۆچی خەڵکی ناپرسن من کە گیرۆدەی دەردی عەشق بووم هەموو کات شین و ناڵینم بووە بۆچی ئەمڕۆ دڵشاد و بێ غەمم؟ چونکە سبەینێ ڕۆژی جەژنی قوربانە و یاری نازدار و عەیار دێت بۆ ئەوەی بمکاتە قوربانی، بەو هاتنەی یار بەدیداری ڕوخساری جوانی شاد دەبم، لە هەمان کاتدا دەمکاتە قوربانی باڵای عەرعەری خۆی و لە دەردی عەشق ڕزگارم دەکات و ئەو شەرەفەم پێ دەبڕێت دەبمە قوربانی کاروانی عاشقان و باڵای جوانان.
سادەس وە قەبزەی تیغی ئەڵماس بەر
قوربانیی جە دەست قوربان خەلاص کەر

هەستە زوو کە ئازیز دەست بدەرە مشتوی چەقۆی ئەڵماسی تیژ و ئەم قوربانیە لە دەست خۆت بکەرەوەو سەرم ببڕە، هەرچەندە تاڵاوی مردن ناخۆشە، بەڵام لە پێناوی یاری نازداردا هەست بەو ناخۆشیە ناکەم، چونکە مەست دەبم بە بینینی ڕووی یار و ئەو نازدارە دڵخۆش دەکەم بە خۆشەویستی بێسنووری خۆم لە پێناویدا، هەروەها ئیتر منیش لەم دەردو ئازار و سووتانی عەشقە بۆ یەکجاری ڕزگارم دەبێت هەربۆیە پەلەمەو یار بێتە پێشەوەو تەواوم بکات.
ئەرصەد کە وینۆ دەستت ئازارێ
سەواب تەر نیەن جەی کارەکارێ

هەرچەندە دەستی ناسک و نازدارت لە کاتی گرتنی مشتوی چەقۆکە و سەربڕینی قورانیەکەتا ئازاری پێ دەگات، بەڵام هیچ کارێک لەو خێرتر نیە، با ئەو خێرە گەورە بۆ تۆ بێت، بێسارانی سووتاوی باڵای جوانی یار خەمی گەردن بڕین و ڕژانی خوێن و کۆتایی هاتنی خۆی نیە، لەو کاتەشدا لە خەمی دەست و پەنجەی ناسکی یاردایە، ئەمەش ئەوپەڕی سۆز و خۆشەویستیە بۆ یاری عەیاری.
تیغ بە دەستی وێت بنیەم نەگەردن
تۆ صاحیب سەواب، من شاد وە مەردەن

بەدەستی خۆت یاری نازدار چەقۆکەت بخەرە سەر گەردنم، بەو کارە تۆ پاداشتی زۆر لای خوا وەردەگری و منیش لە ئازاری عەشقی تۆ ززگارم دەبێت و بەدیداری بینینی ڕووی جوانی تۆ شاد دەبم ئیتر ئەگەر بیشمرن قەیناکا.
عەشقی بێسارانی هەموو سنوورەکانی جەستە و گیانی تیپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستێک تەواو خۆی لەبیرکردووەو تەنهاو تەنها یاری جوان و نازدار و شۆخ و عەیار دەبینێ، خۆ لە بیرکردنێک هەست بە ئازارەکانی جەستە و گیانی ناکات، سۆز و عەشقێک لەناو یاردا تواوەتەوە و خۆی لەبیر کردووە، عەشق لەو پلەدا دەگاتە ئاستێکی مەستی هەموو هەستەکانی عاشق لەکاری تایبەتی خۆیان دەکەون و لە پێناوی مەعشوقدا دەگەنەوە خاڵی نەبوون.[1]

سەرچاوەکان/
1-دیوانی بێسارانی، کیومرث نیک ڕفتار، چاپی یەکەم 1982 بەغداد.
2- دیوانی بێسارانی، حەکیم مەلا صالح، چاپی یەکەم 1375 هەتاوی، ئێران.
3-دیوانی مەحوی، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، محەمەدی مەلا کەریم، چاپی یەکەم 1977 بەغداد.
4-دیواتی تاهیر بەگی جاف، موحەمەد ڕەشیدی ئەمینی پاوەیی، کاروان عوسمان خەیات، جوتیار نەریمان، چاپی یەکەم 2021.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 991 անգամ
ՀեշԹեգ
Աղբյուրները
[1] Կայք | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 26-07-2022
կապված նյութեր: 278
Կենսագրություն
Պոեմ
խումբ: Հոդվածներ
Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Բովանդակության դասակարգում: հաշվետվություն
Բովանդակության դասակարգում: արվեստ
Լեզու - Բարբառ: քրդերեն - սորանի
Փաստաթուղթ Տեսակը: Բնօրինակ լեզու
Technical Metadata
Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
Նյութի Որակի: 99%
99%
Ավելացրել է ( زریان عەلی ) վրա 29-07-2022
Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է ( هەژار کامەلا ) կողմից 30-07-2022
Այս տարրը վերջերս թարմացվել է ( هەژار کامەلا ) վրա: 29-07-2022
URL
Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
Այս տարրը արդեն դիտվել 991 անգամ
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում

Վավերական
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
28-09-2014
هاوڕێ باخەوان
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
Language and negotiations of identities among young Kurds in Finland
09-11-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Language and negotiations of identities among young Kurds in Finland
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ամինե Ավդալ
Կենսագրություն
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Հաջիե Ջնդի Ջաուարի
նոր նյութեր
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
ՄԱՔՍԻՄ ՀՈՒՍԵՅՆԻ ԽԱՄՈՅԱՆ
22-08-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Ամարիկե Սարդար
26-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Շաքրո Մհոյան
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Կարլենե Չաչանի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Հովսեփ Օրբելի
09-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ 519,129
Նկարներ 106,710
Գրքեր 19,300
Կից փաստաթղթեր 97,357
Տեսանյութ 1,392
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Հետադարձ կապ | CSS3 | HTML5

| Էջ սերունդ ժամանակ: 0.141 երկրորդ (ներ).