لێرەڕا هەتاکو شام، هەمووی ترێ و توڵی نەمام، لە ساحێبی خۆی حەرام
لەناو کورد دا هەمیشە کچ لە لای باوانی خۆشەویست بووە، بەجوانی ناسکیی ناسراوە، لێرەڕا هەتاکوو شام: مەبەستی لە جێگا و شوێنێکی و دوورە کە کچی زۆر جوان و ناسک و باڵا وەک نەمامیان تێدایە، لە خاوەنی خۆی حەرامە واتە: بەو خۆشەویستییە گەورەیە وە بەخێودەکرێن و دوایی مێرددەکەن و باوانیان جێدێڵن و دەڕۆن. وەڵام کچ.[1]