دۆست بگرە بە قەسپێک، بەری مەدە بە ئەسپێک
ئەوانەی لە پەیڕەوانی ئاینی ئیسلامن، زۆر قەسپ و خورما لەلایان بەنرخە هاوشێوەی ئاینەکانیتر، #زەردەشتی# ڕووەکی(مۆرد-مورتک) لەلا بەبەهایە و مەسیحیەکانیش(زەیتون)یان لاپیرۆزە، کوردیش کە زۆرینەی موسڵمانە، قەسپی بەنمونە هێناوەتەوە، کە دەنکە قەسپ و خورمایەک چەندە بچوکە بۆ دۆست گرتن بەکاری بهێنە و ئەسپیش کە لەوڵاتی کوردان و ناوچەی شاخاوی چەندە گەورە و بە قیمەت و بەنرخ و بەهایە و باشترین هۆوپێناوی گەیاندن و گواستنەوە و شەڕ و شۆڕ بووە، نابێت بۆ بەردانی دۆست وەریبگریت، ئەوە ئامۆژگارییە و بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەنرخی دۆست کورد وتویەتی: دۆست بگرە بەقەسپێک، بەری مەدە بە ئەسپێک.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,105 مرة