دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دکتۆر کاوان ئیسماعیل و دکتۆر ئیدریس حەمەخان کە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تاوانکاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاکادیمیکار و مامۆستایانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاریان ببەخشێت.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەکەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
مسعود بارزانی
28ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,080 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!