ئیمانداری کانی با
یەکێکە لە پیاوچاک و ئیماندارە زەردەشتییەکانی کورد، گۆڕەکەی دەکەوێتە گەڕەکی قڕگە، لەناو شاری سلێمانی، سەر شەقامی شەست مەتری نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش، بەسەر گردێکی بەرزەوەیە، ئەم ئیماندارە بەپێی نەریتە باوەکانی خەڵک، بۆ باداریی و پشت ئێشە بەکاردێ، ڕۆژانی چوارشەممان خەڵک دەچنە سەر گۆڕەکەی، لەوێ کەمێک پاڵ بە گۆرەکەیە دەدەن و پشوویەک دەدەن، گوایە ئازارەکەیان نامێنێ، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ساڵی پار، دەستێکی ڕەش گۆڕەکەی هەڵتەکاند و گۆڕبزی کرد. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 712 جار هاتیە دیتن