ناو: ساڵح
ناوی باوک: عەزیز
رۆژی لەدایکبوون: #01-07-1942#
رۆژی کۆچی دوایی: #09-08-2011#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ساڵح عەزیز ساڵح لە دایکبووی 01-07-1942 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دەرچووی کۆلێژی ئاداب ئینگلیزیە لە زانکۆی بەسرە. ساڵح کوڕی حاجی شێخ عەزیز باراویە و برای حاجی شێخ محەمەدی موزەمید و شێخ بەکر و شێخ عومەرە. مامۆستا ساڵح مامۆستای ئینگلیزی بووە لە ئامادەیی هەڵکەوت و شۆڕش و کوردستان و خانزاد و فریشتە، وە لە ساڵی 1995 بوو بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (ئێم ئەی جی) لە سلێمانی. هەروەها کاری وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی دەکرد بۆ بەڵگەنامە و بڕوانامە یاساییەکان، وە ناوی خێزانەکەی مامۆستا گەلاوێژ بووە و خاوەنی سێ منداڵ بووە بە ناوەکانی (ئەحمەد و شالیا و کوردۆ)، وە لە ڕێکەوتی
09-08-2011 کۆچی دوایی کردووە[1].
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 983 times
Write your comment about this item!