图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,660
图片 106,183
书籍 19,172
相关文件 96,598
Video 1,318
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سامان گەرمیانی: خەڵکی سلێمانی هەموو خوێڕی و حیز و دزن!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سامان گەرمیانی: خەڵکی سلێمانی هەموو خوێڕی و حیز و دزن!

سامان گەرمیانی: خەڵکی سلێمانی هەموو خوێڕی و حیز و دزن!
#سامان گەرمیانی#: خەڵکی #سلێمانی# هەموو خوێڕی و حیز و دزن!

بۆ ڕۆژی دواتر هێزێکی تری 25ی خاڵخاڵان و 86ی دەشتی #هەولێر# هاتن بەهانامانەوە، دوای ئەو هەموو ماندووبوون و شەونخونییە، فیشەک و هەندێک نانی وشک و کولێرەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو. شەو هێرشمان کردەوە سەر ئەو شوێنانەی کە بەجێمان هێشتبوو، دووبارە کۆنترۆڵمان دەکردەوە و دەکەوتەوە ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە. من نامەوێت شێوازی بۆردوومانکردن و جۆری ڕەفتاری دڕندانەی ڕژێم و چەکدارەکانیان زۆر دووپات بکەمەوە، بەڵام ئەوەی کە هەیانبوو و پێیان دەکرا، لە ئێمەدا بەکاریان دەهێنا.
بۆ ڕۆژی دواتر جارێکی تر هێزی پێشمەرگە بەرەو دواوە پاشەکشەمان کرد. هێرش (شازین)م زۆر خۆش دەویست، کوڕێکی قارەمان و دڵسۆز بوو، هەمیشە دەفتەرێکی بچووکی پێ بوو ساڵ و کات و شوێن و یادەوەرییەکانی تێدا دەنووسی، کە ئێستە بووە بە نووسەرێکی باش و جددی و کاری وەرگێڕانی فارسی بۆ کوردی دەکات و چەندین بابەتی جۆراوجۆری مێژوویی لە سایت و ماڵپەڕەکاندا بڵاو کردووەتەوە. لەگەڵ هێرشدا لەپەنای تاشەبەردێکی گەورەدا پاڵمان دابووەوە، فیشەکی ئەو جاشانەی کە ئەو ڕەبییەی ئێمەیان بەدەستەوە بوو، لەوێوە بە ئاڕبیجی و بیکەیسی و قەناسەوە ئاڕاستەی هێزی پێشمەرگە دەکرا. تیپی 51ی گەرمیان فەرماندەیەکیان لەگەڵدا بوو ناوی شێخ جەمال بوو، بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم لەو شەڕەدا پێی ئاشنا بووم، فەرماندەیەکی بەئەمەک و دڵسۆز بوو، هێرش پێی ڕاگەیاندن کاک شێخ جەمال شتێکی باش دەکەیت بێیتە نێوان ئەم دوو تاشەبەردەوە کە من و کەریمەشەل پاڵمان پێوە داوە، بەڵام شێخ جەمال وەڵامی دایەوە و وتی: زۆر عەیبە سڵ لە فیشەکی دوژمن بکەمەوە! بەپێوە ڕاوەستابوو، بە دووربین دەیڕوانییە جاشەکان و ئەوانیش بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس ئێمەیان بۆردوومان دەکرد. بە فیشەکی قەناسی جاشەکان، پێشمەرگەیەکی تیپی 51ی گەرمیان بریندار بوو و فیشەکێکیش لەنێوان من و هێرشدا هات و بەر سەر دڵی شێخ جەمال کەوت، هێندە ئاگام لێی بوو وتی: ئاخ، تینوومە! و ئاوم بدەنێ، چەند چرکەیەکی پێچوو و لە باوەشی من و هێرشدا هەموو ژیانی خۆی بە شۆڕش و گەلەکەی بەخشی و شەهید بوو. زۆر بەداخەوە بۆ کاکە شێخ جەمالی فەرماندە، بەڵام چاونەترسی و قارەمانێتیی خۆی لەو چرکەساتەدا بووە هۆی شەهیدبوونی، دەنا ڕەنگە بەو جۆرە ڕەفتاری مەردانە و خووڕەوشتی بەرزی پێشمەرگانەی نەکردایەوە و حیسابی بۆ دوژمنی خۆی بکردایە، لەو کاتەدا شەهید نەکرایە. بۆ چەند ڕۆژی دواتر عومەر عەرەب نەگەڕایەوە، خۆشم زۆر ماندوو بوبووم و پێشمەرگەکانیش سکاڵا و گللەییان دەکرد، کۆبوونەوەیەکی بچووکم بە پێشمەرگەکان کرد و پێم ڕاگەیاندن فەرماندەی کەرتەکەمان ڕۆشتووە و جێگری کەرتەکەمان شەهید بووە. عەلی قلیاسانی لە گوندی باڵخ بە خۆی و مەفرەزەیەکەوە مابووەوە، تەنها من مابووم سەرپەرشتیی کەرتەکەم دەکرد و نەشمدەزانی چۆن پێشمەرگەکان ڕازی بکەم، چونکە ناهەقیان نەبوو، پاشان ئەوەش شەڕی هێزی پێشمەرگە نەبوو بە چەکی سووک بەرهەڵستی لە هەزاران چەکداری ڕژێم بکات بەو هەموو قودرەت و تۆپ و فڕۆکەی جەنگییەوە. هێرش هاتە وەڵام و وتی: فەرماندەی کەرتەکەمان کارێکی خراپی کردووە و ئێمەی بەجێ هێشتووە! لەو کاتەشدا سامان گەرمیانی هات بۆ لام وتی: زۆر عەیبە بۆ عومەر عەرەب ڕایکردووە و ئێوەی بەجێ هێشتووە، خەڵکی سلێمانی هەموو خوێڕی و حیز و دزن و بەرپرسی پێشمەرگەکانی سلێمانی لە باوەشی ژنەکانیان دوور ناکەونەوە و ئێوەش شەڕ دەکەن! منیش هاتمە وەڵام و وتم: عومەر عەرەب ڕاینەکردووە و فەرماندەیەکی قارەمانە، بەڵکوو بە کارێک چووە بۆ لای شۆڕش ئیسماعیل و دەگەڕێتەوە.
بە نەگەڕانەوەی عومەر عەرەب، تەواوی پێشمەرگەکان سارد ببوونەوە و هەندێک پێشمەرگەی هێزی گەرمیان کەوتنە توانج و گاڵتەپێکردن. لە ڕاستیدا سامان گەرمیانی لە دڵسۆزیی خۆی و بەزەییهاتنەوەی بە پێشمەرگە و بریندارەکاندا لە ناخی خۆیدا، ئەو جنێو و وشە سارد و سووکانەی دەرهەق بە خەڵکی سلێمانی دەکرد، بەڵام سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیران و هەزارەها شەهید و زۆرترین سەرکردە و جێی هەموو چینوتوێژێکی تیا بووەتەوە و هەمیشە سنگیان فراوان بووە لە ئاست ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتن، نەدەبوو سامان گەرمیانی بەو شێوەیە هێرشی بکردایەتە سەر خەڵکی سلێمانی بەگشتی، دەبوو تەنها ڕەخنەی لە عومەر عەرەب بگرتایە و تەڕ و وشکی پێکەوە نەسووتاندایە.

دوای ڕاپەڕین و دروستبوونی حکومەت و پەرلەمان، لە ساڵی 2014دا لەگەڵ سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر؛ شوان موغاغی و بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان؛ هاوڕێ کامەران سەردانی سامان گەرمیانیمان کرد و باوەشی پێدا کردم و دوای گێڕانەوەیەکی کورتی مێژووی ئەو داستانە و قارەمانێتیی ئەو پێشمەرگانەی لەوێدا بەرگرییان دەکرد، بە سامان گەرمیانیم وت: لەبیرتە وتت پێشمەرگەکانی تیپی 47ی پیرەمەگروون ترسنۆکن و خەڵکی سلێمانی هەمووی حیزن؟ پێم ڕاگەیاند کە بەنیازی نووسینەوەی یادەوەرییەکانم و ئەو جنێوانەت وەک خۆی بۆ دەنووسمەوە، چونکە ئەوە مێژووە و دەبێت وەک خۆی بنووسرێتەوە، دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: کاکە برا گیان ئەوە مەنووسە. پاشان وتی: منیش ناهەقم نەبوو، ئیتر ئەوە شەڕە و باشترە جنێو بدەین وەک ڕابکەین. یەکێک لە میوانەکان وتی: کاکە شەهاب گیان مەنووسە حیز و دزن، بنووسە بێموبالات بوون و خۆیان دزیوەتەوە. منیش وتم: کاکە گیان وای نەوتبوو، سامان گەرمیانی چیی وتووە، ئەوەی بۆ دەنووسمەوە. هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین و سامان گەرمیانی وتی: زۆر بەداخەوە بۆ ئەو تێکۆشەر و دڵسۆزانەی گیانی خۆیان بەخت کرد و شەهید بوون!



عومەر عەرەب وتی: با سامان گەرمیانی پڕ بە دەمی خۆی گوو بخوات...
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1986دا، بە بڕیاری شۆڕش ئێمە لە زنجیرەچیای دۆڵبێشکدا گەڕاینەوە بۆ بارەگای کەرتەکەمان کە لە گوندی باڵخ بوو. عەلی قلیاسانی کە فەرماندەی مەفرەزەی کەرتەکەمان بوو، لەگەڵ عومەر عەرەب و نیوەی هێزی پێشمەرگەی کەرتەکەمان لە بارەگاکەماندا مابوونەوە، منیش بە نائومێدی و ئازاری دەروونیی ئەو پێشمەرگانەی بەبەر چاوی خۆمەوە لە زنجیرەچیای دۆڵبێشکدا شەهید و بریندار دەبوون و دیمەنی تۆپبارانی ترسناکی تانگ و زرێپۆش و کۆپتەر و هێرشی دڕندانەی جاشەکانی عەشیرەتی هەرکی و سورکی، ببووە برینێک ساڕێژبوونی هەر وا ئاسان نەبوو. ئەو پێشمەرگانەی کە لەگەڵمدا بوون، دوو هێندەی من قارەمان و دڵسۆز و بەجەرگ بوون، پێشمەرگەی وامان لەگەڵدا بوو لە شەڕی زنجیرەچیای دۆڵبێشکدا زۆری پێناخۆش بوو کە ئێمە گەڕاینەوە بۆ بارەگاکەمان لە گوندی باڵخ، تەنانەت هەندێکیانم بەزۆر هێنایەوە لەگەڵ مەفرەزەکەمدا. کاتێک گەیشتینەوە گوندی باڵخ، عومەر عەرەب پێی وتم: ئەوە چییە ئەو دەنگۆیە بڵاو بووەتەوە گوایە من ڕامکردووە و شەڕەکەم بەجێ هێشتووە؟ ئەی تۆ عەیب ناکەیت شەڕت پێ نەکراوە و سەر لوتکەی شاخەکانت ڕادەستی جاشەکان کردووە، گەر ئەوەندە ترسنۆکیت، بۆچی پێت نەوتم ترسنۆکم؟ منیش وەڵامم دایەوە کە دەزانم نە تۆ ترسنۆکیت و نە من و پێشمەرگەی مەفرەزەکەم لەسەر شاخ ترسنۆک بووین، بەڵام من چی بکەم تەنها چەند مەخزەنێک فیشەک بە لاقەدی خۆم و پێشمەرگەکانی مەفرەزەکەمەوەیە و ماوەی دوو هەفتەیە ئێمە لە جەنگی ڕووبەڕووی زلهێزێکی دڕندانەی بەعسداین بۆ خۆپاراستن لە خۆمان و چیاکان، فیشەکی نێو مەخزەنەکانی جاشە مردووەکانی نێو ئەو جەنگە بەکار دەهێنین. جگە لەوەی هەر پێشمەرگەیەک کولێرەیەکی بەر کەوتووە، دوای برسێتی و تینووێتی و بێ خۆراکی! ئێستەش تۆ بە من دەڵێیت: ترسنۆک، بۆچی شەڕت پێ نەکراوە؟ پاشان سامان گەرمیانی بە خۆی و هێزەکەیەوە هاتن بەهانامانەوە، هەر کەرتە و فەرماندەی خۆی لەگەڵدا بوو، ئەوەی کە بێ فەرماندەی کەرت بوو، تەنها ئێمە بووین کە من ڕۆڵی کاریگەر و تایبەتم لە ئەرکی بەڕێوەبردنی شەڕەکەدا گرتبووە ئەستۆی خۆم، بەڵام پرسیاری سەرەکیی سامان گەرمیانی ئەوە بوو کە تۆ بۆ نەگەڕابوویتەوە بۆ ناو شەڕەکە؟، لەو کاتەشدا هێندە نەبوو #مام جەلال# بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردبوو، عومەر عەرەب وتی: با سامان گەرمیانی پڕ بە دەمی خۆی گوو بخوات، لە هەموو ژیانیدا هێندەی من شۆڕشگێڕ نەبووە. ئێستە مام جەلال لە دەرەوەی وڵاتە، زۆری لە بەرپرسەکان لە غیابی مام جەلالدا خۆیان لە ترسی ئەو شەڕەدا حەشار داوە و شەڕی ناچارکراو بە پێشمەرگە دەکەن. پاشان عومەر عەرەب وتی: کەریم گیان، لەبیرت نایەت کە لەبەر حەوزە وشکەکەدا بە ئەمری #نەوشیروان مستەفا# تاوانبارانی بەعسمان بە سزای گەل و شۆڕش دەگەیاند و تۆش بریندار بوویت و هاوارت لێ دەکردم عومەر بمکوژە و بەجێم مەهێڵە؟ من دڵنیام گەر لەگەڵ سامان گەرمیانیدا بوویتایە، بۆ دەربازبوونی ژیانی خۆی؛ تۆی دەکوشت و بەجێی دەهێشتیت. لەبیرت دێت ئازاد هەڵەدنی و ئەزوەر ناسراو بە هێرش ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەری ساڵی 1979یان ڕفاند، کە خوشکەزایەکی پارێزگاری سلێمانی شێخ جەعفەر کە بە شێخ چۆپی ناسرابوو! ئازاد هەڵەدنی لەسەر ئەو چالاکییە پاش ماوەیەک دەستگیر کرا و لەلایەن نۆکەرەکانی شێخ جەعفەر (شێخ چۆپی)؛ پارێزگاری سلێمانی بە تێزاب سووتێنرا! کێ بوو کە فەرماندەی کەرت بوو لە تیپی 47ی پیرەمەگروون؟ یەکەمین کەس ئەو ئۆتۆمبیلەیان بە دوو ئاڕبیجی و یەک بیکەیسی و نۆ پێشمەرگەوە، تەسلیم بە ڕژێمی بەعس بوونەوە؟ کێ بوو بڕیاری لەسەر کوشتی جەیشی شەعبی و تاوانبارانی دەردەکرد و بە منیان پێ بەکوشت دەدان گوایە سەر بە دەزگاکانی ڕژێمن! پێشمەرگەیەکی قوڕبەسەر گەر بە هەر چی جۆرێک بووایە تەسلیم بووایەتەوە، یان دەیانکوشت یان دەچوونە سەری بڕێ پارەیان لێ وەردەگرت. خۆ هیچ پیشمەرگەیەک هێندەی ئەو فەرماندەیەی کە لە تیپی 47ی پیرەمەگروون بوو، پێشمەرگە و چەکی شۆڕش و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئازاد هەڵەدنی لەسەر بە تێزاب سووتێنرا و شەهید کرا؛ تاوانی نەبوو! خۆتان دەزان کێ بوو و خزمی کێ بوو و بۆچی لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەکرد و بۆ تەنها جارێکیش ناوی بە خراپ باس نەکرا و هیچ مەفرزەیەکی پێشمەرگەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکرد، ئەوە من بووم ترسنۆک یاخود ئەوان!
پاشان عومەر عەرەب هێندە تووڕە و بێزاریی ئەو شۆڕشەی لەنێو ڕووخساردا تیا بەدی دەکرا، وتی: غەریب کونجرینی لە هەندێک لەو بەرپرسانە شۆڕشگێڕتر و چاونەترس و دڵسۆزتر بوو، هەر ئەوانە وایان لێ کرد و لە هەوڵی تێکشکاندنی باری کەسایەتیی فەرماندە قارەمانەکان بوون و لەخشتەیان دەبردن و ڕوویان لە ڕژێم دەکرد. غەریب کونجرینی فەرماندەی تیپ بوو، پێش داستانی قەیوان بە چەند مانگێک تەسلیم بە ڕژێم ببووەوە و دواتر وەک ئامر سریەی فەوجی سووک (فەوجی خەفیفە) ڕەبایەیەکی لەناو سوورقەڵاتدا لەلایەن ڕژێمەوە پێ سپێردرابوو، پەیوەندیی کردبووەوە بە نەوشیروان مستەفا و هەموو ئەو چەکدارانەی کە لەگەڵیدا بوون، بریتی بوون لە دوانزە چەکدار، پەیوەندییان کرد بە شۆڕشەوە. من هێندە ماندوو بووم لەو شەڕەدا و نەشمدەزانی ئامانجی دواڕۆژی ئەو شەڕە چی دەبێت، هەر ئەوەندەم پێ کرا و وتم: سامان گەرمیانی لەسەر حەقە و گەر تۆش لە جێی سامان گەرمیانیدا بوویتایە و سامان گەرمیانییش عومەر عەرەب بووایە، ئەو ڕەخنەیە هەر دەگیرا. عومەر عەرەب ئەو پێشنیار و وەڵامەی منی پێ پەسەند بوو و وتی: تۆش و سامان گەرمیانییش ڕاست دەکەن. منیش لە وەڵامدا وتم: ئەو ڕەخنانەی کە تۆ لە هەندێک سەرکردایەتی و سیاسەتمەدارانت گرت، بێشک ڕاستگۆییان تیا بەدی دەکرێت، کە خۆم هەر هەموو ئەو ناهەقییانەم بە چاوی خۆم دەبینی و لە نزیکەوە ئاگاداری هەموو ناڕاستگۆییەکان و تێکشکاندنی کەسایەتییەکانم. لە ڕاستیدا نەشمدەزانی عومەر عەرەب بۆ هێندە داخلەدڵ و تووڕە بوو، بە دڵشکاوی و خەمبارییەوە وتی: من لە هەموو ئازارەکانتان دەگەم و دەزانم بووم بە هۆکاری ئەوەی جنێو و وشەی بازاڕی ئاڕاستەی ئیوە و هەمووان بکرێت، بەڵام ئەوە من بووم دایک و باوکم هەر لە سەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول دەربەدەر بوون و ئەوە من بووم لەسەر دەربەدەریی خانەوادەکەم لە باشووری عێراقدا کە نیشتەجێی زۆرەملێ بووین و لەنێو زوڵم و زۆرداریی عەرەبی ڕەگەزپەرست ژیانی سەختمان بەسەر برد و زمانی کوردیم هەر لەیاد نەچوو و نازناوی عومەر عەرەبم پێوە لکاوە. ئەوە من بووم فەرماندەی ئەو کەرتەی تیپی 47ی پیرەمەگروون، کە هەموو ڕۆژێک بە ئازایەتی و قارەمانێتیی ئێوەی تێکۆشەر؛ چالاکیمان لە ناوجەرگەی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسدا ئەنجام دەدا و ئیزاعەکەی یەکێتی بەشانازییەوە بە ناوی یەکێتییەوە و بە سروودی نیشتیمانییەوە زیاتر ورەی هێزی پێشمەرگەی پێ بەرز دەکردەوە و بەرپرسەکانیش کە ئێستە تانەوتەشەر لە پێشمەرگەی کەرتەکەم دەدەن و جنێو بە خەڵکی شارە جوانەکەی سلێمانی دەدەن، هەر خۆیان بە خۆیان بن، با بێن بزانم کام بەرپرس و کام دەملووس و ماستاوچی، هێندەی یەک پێشمەرگەی کەرتی من چالاکیی کردبێت و کەسوکاری وەک خێزان و بنەماڵەی من ئاوارە و دەربەدەر و تووشی دوژمنایەتی بووبێت! بۆ یەکەم جارم بوو عومەر عەرەب بەو شێوەیە ببینم، چونکە هەرگیز لە ژیانی پێشمەرگەیاتیدا ئەو کوڕە ئازایە و فەرماندەیەم بەو جۆرە دڵشکاوە نەبینیبوو، نەشمدەزانی هۆکاری چییە ڕۆژبەڕۆژ نائومێدیی زیاتری تیا بەدی دەکرا، هەر ئەوەندە تێگەیشبووم عومەر لەلایەن هەندێک بەرپرسانەوە پەی پێ دەبرا و دژایەتییان دەکرد، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی لە کۆتاییدا پشتی لە شۆڕش کرد، ئەو شۆڕشەی کە هەموو بنەماڵەکەی لەسەر دەربەدەر کرا. عومەر ئەو دەمە تەمەنی تەنها بیست و پێنج ساڵانێک دەبوو، کەچی هەندێک لەو سەرکردانەی تەمەنیان هەڵکشابوو، دژایەتییان دەکرد و ئەو کوڕەیان بەرەو هەڵدێر برد. دوای دوو ڕۆژ پشوودانمان، هێزێکی زۆر گەورە و پڕچەک لەلایەن دوژمنەوە خۆیان ئامادە کردبوو بەرەو کارێزەی کۆن و ئەو گوندانەی باڵخ و گاپیڵۆن کە لەسەر ڕێی سەرکردایەتی بوون و دووچاری شەڕێکی سەخت بووین.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,058
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
挂钩项目: 56
传记
图书馆
文章
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 22-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on23-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):22-07-2022
URL
此产品已被浏览1,058
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,660
图片 106,183
书籍 19,172
相关文件 96,598
Video 1,318
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!