پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,359
وێنە 105,643
پەرتووک PDF 19,139
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە

دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە
دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە
کاتێ عومەر عەرەب کارێکی سەربەخۆی کردبوو، باشتر نەبوو باشەیەک له و خراپەیە هەڵبهێنجێ و بە دوژمنی بفرۆشیتەوه، تاکوو بزانن کە السن و بالسن، والعین بالعین، و البادیء و اظلم مانای چییە لە بەکارهێنانی بنەمای السن و بالسن...دا بەرامبەر دوژمنانی وەهمیی هاوزوبانتان! ئەگینا بەپێی شەریعەتی ئیسلام (السن و بالسن، والعین بالعین، و البادیء اظلم) ئێمەش ڕەفتار دەکەین. ئەی ئه و کاتە بۆ ئاوا بەرامبەر ڕژێم ڕەفتارتان نەکرد؟ ڕەنگە وەڵامەکەتان ئەوە بێت کە هێشتا لە علم الحدیثدا نەگەیشتبوونە ئه و حەدیثە! نەخێر، وەڵامەکە ئەوەیە کە تەنها بەرامبەر بە هاوزبانەکانت سوود له و بنەمایانە وەردەگریت کە بنەمای دوژمنان و زمانی ئەوانە و ئەوان باشتر تێیدەگەن. پاش ئەوەی یەکێتی لە ڕێککەوتنی ساڵی 1984دا مایەپووچ مایەوە و جگە لە لاوازی نیشاندان بەرامبەر ڕژێم و دۆڕانی سیاسی و جەماوەری و لەدەستدانی چەندین دڵسۆزی گەلەکەمان بە دەستی نامەردانەی پیاوەکانی ڕژێم بێ تۆڵەسەندنەوەیان، هیچی له و گفتوگۆیانە بەدەست نەهێنا. دووبارە عومەر عەرەب نەجمەکانی بە شاندا کرایەوە و شەرەفی پێشمەرگایەتیی پێ بەخشرایەوە، ئەویش دووبارە وەک ئەوەی نە بای دیبێ و نه بۆران، دڵسۆزانە کەوتەوە پەلاماردانی ڕژێم و دەیان نەبەردیی تری تۆمار کردەوە. هێزی پێشمەرگەی کەرتەکەمان، کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، دوای تێکچوونی دانوستان کە عومەر عەرەب فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، لەنێو شاردا زۆرترین چالاکیی لە دژی ڕژێم ئەنجام دا و هەر لە دەستبەسەرگرتنی دوانزە ئۆتۆمبێلی فەرمانگەی ئاو (دائیرە میاە جوفی)، دیلکردنی 14 چەکداری ڕژێم و ئۆتۆمبێلی تایبەتی (قائید فرقە)ی 34 و... هتد. عومەر عەرەب ناوبانگی لەنێو تەواوی ئەندامانی حیزبی بەعس پەیدا کرد و هەندێک لە پێشمەرگە و بەرپرس و کادرانی ئەوسای کۆمەڵەی ڕەنجدەران کەوتنە بەربەرەکانێ و هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی باری کەسایەتیی عومەر عەرەب، تاکوو وای لێ هات کێشەکان بۆ عومەر عەرەب و هێزی کەرتەکەشمان قووڵتر دەبوونەوە و عومەر عەرەب تا دەهات شێوازی خەباتکردنی ساردییەکی پێوە دیار بوو. ڕاپۆرت نووسین و هەست بریندارکردنی عومەر عەرەب کاریگەریی گەورەی کردبووە سەر و پاش بێڕێزیکردنێکی زۆر لەلایەن #نەوشیروان مستەفا# و فەرەیدوون عەبدولقادر، ژیانی سیاسی و خەباتی عومەر عەرەبی بەرەو هەڵدێر دەبرد و کێشەی زیاتر دروست دەبوون، تاکوو کار گەیشتە سەر ئەوەی عومەر عەرەب لەگەڵ غەریب کونجرینیدا کە ئەویش جێگری فەرماندەی تیپ بوو، ڕووەو شار هەڵدێن و بەداخەوە ئەوانەی ڕۆژانێک لە تەمەنی مێردمنداڵیدا خەباتیان دەکرد و بەرپرسەکانیش لە تەمەندا کامڵ بوون، نەیانتوانی وەک پێویست ڕۆڵەی ئەو گەلە بکەنە نموونەی خەباتگێڕ و دروستیان بکەن و دواتر هەریەک لە جوامێری سەرتیپ و سەڵاح چاوزەق و حەمەی شێخ حەسەن و زاهیر کونجرینی بە تاوانی ئەوەی ئاربیجی بنێن بەو خێمەکەی نەوشیروان مستەفا، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵگر و هیچ نووسراوێک؛ گوللەباران کران. زۆر جار باس لەم مێژووە کراوە، نەتوانراوە بەڵگەیەکی سەلمێنەر لەسەر تاوان و خیانەتکاریی ئەم تێکۆشەرانە ئاشکرا بکرێت.
نەوشیروان مستەفا دوای چەندین ساڵ، لە بیرەوەرییەکانیدا دان بە دوو شتدا دەنێت، یەکەم: کە هەرگیز بڕوای بە مارکسیزم-لینینزم نەبووە. نەوشیروان مستەفا له لاپەڕە (18) ی یاداشتەکانی لە کەناری دانووبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگدا تەواو دان بەوەدا دەنێت که ئه و پێش ئەوەی بێتەوە بۆ کوردستان، بڕوای به سۆسیالزم و مۆدێلەکەی نەبووه، کەچی له دواییدا خۆی دەبێتە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مارکسیزم-لینینزمی کوردستان!
سەیر بکە چ سایکۆپاتێک سەرکردایەتیی کۆمەڵەی کردووە! لێرەدا قەناعەتی تەواوم هەیە کە نەوشیروان مستەفا سوستماتیک کاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێگە سیاسی و ئایدۆلۆژییە چەپەکەی کۆمەڵە کرد و کۆمەڵەی کردە ڕێکخراوێکی لاواز، ڕێکخراوێک وەک جاران توانای بەرهەمهێنانی پێشمەرگە و کادری بەتوانای نەبێت. هەڵەکانی دیکەی نەوشیروان مستەفا له قیادەی کۆمەڵەدا له دوو کارەساتی گەورەدا بەرجەستەن: هەڵەبجە و ئەنفال. با لێرەدا بزانین بە چ پێوەرێک سکرتێری کۆمەڵە ڕێگە دەدات پێشمەرگە پێشڕەوی بکات بۆ هەڵەبجە لەگەڵ پاسداردا! ئەوە باسی بڕینی بانکی هەڵەبجە و تاڵان و بڕۆ ناکەم کە بەبێ سزا تێپەڕ بوون. سەیرم لێ هات نەوشیروان مستەفا لەسەر بیروباوەڕی ناو حزب، کە لە چوارچێوەی حزبەکەی خۆیدا بوو، کادرەکانی دەکوشت و زیندانی دەکردن و سووکایەتیی پێ دەکردن، کەچی بێدەنگ بوو بەرامبەر سزادانی ئەوانەی تاڵانی گەورەیان دەکرد له هەڵەبجەدا ! ئەوانە بەشێکی زۆریان سەرکردەی سەربازی و سیاسیی کۆمەڵە بوون. جگە لەوه، هەموومان دەمانزانی سەددام خەریکی دروستکردنی چەکی کیمایی بوو، پێشتر بەهەڵەدا نەچووبم لە ناوچەیەکی کوردستاندا بەکاری هێنابوو، هەواڵی چەکی کیمایی شتێک نەبوو ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە نەیزانن، بەو سیفەتەی بەشێک لە هاوڕێیانمان خوێندکاری زانکۆ بوون له موسڵ و بەغداد و لە ڕێگەی تێکەڵاوییەوە؛ ئه و هەواڵ و ڕاپۆڕتانە بەرز کرابۆوە. سەرکردایەتیی یەکێتی و کۆمەڵە بەتایبەت، هەم سروشتی وەحشیگەریی بێوێنەی سەددامیان دەزانی و هەم توانای بەکارهێنانی ئەم چەکەیان دەزانی. بەڵام ئه و حونجەتەی دەگوترێت له و بڕوایەدا نەبووین سەددام چەکی کۆمەڵکوژ بەکار بهێنێت، حونجەتێکی لاوازە، به و سیفەتەی خەڵکی هەڵەبجە سەرەتای دابەزینی پێشمەرگە و پاسدار، دەیانزانی کارەساتی کۆمەڵکوژی ڕوو دەدات، بەڵام فەرمان کرابوو بە پێشەمەرگە کە نەهێڵن خەڵک بچنە دەرەوەی شار و ئەم فەرمانە لە کاتی ئەنفالیشدا دەرکرابوو و ناشزانرا حیکمەتەکەی لەکوێدا بوو! من بۆیە ئەوەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە که ئێمە هەمووان وەک کادرانی کۆمەڵە و پێشمەرگەی کۆمەڵە، دەمانزانی کۆی ئەم کارانە هەڵەن، بەڵام بۆچی سەرکردایەتی ئەوەی کرد و نەوشیروان مستەفا (وەک دەڵێن) فەرمانی بە فەریدوون عەبدولقادر کرد سەرپەرشتیی ئەم پڕۆسەیە بکات؟ ئەمە پرسیارێکە بەکراوەیی ماوەتەوە و دادگای مێژوویی دەوێت. بەڵام من لێرەدا وەک ویژدانی خۆم دەیڵێم کە لێرەوە پێشمەرگەیان فێری تاڵانی کرد و ئەوەی دوو ڕۆژ سیاسەت بکات، باش دەزانێت ڕێگەدان بە هەڵسوکەتی نەشیاو وەک تاڵانی و کوشتنی دیل و ئەشکەنجەدان، هێزی سەربازیی خاوەن بیروباوەڕ دەگۆڕێت بۆ جەردە و پیاوکوژ و میلیشیا... بەڵام بۆچی ئەم کارە تێپەڕ بوو؟ کێ گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردبوون؟ بۆ ترسیان لە لێپێچینەوە نەبوو؟ سەیرە! دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە پێش تاڵان و بڕۆی هەڵەبجە، نەوشیروان مستەفا ڕێخۆشکەرییەکی دیکەی کردبوو بەوەی فەرمانی دابووە پێشمەرگە کە دیلەکانی حزبی شیوعی لە قرناقە و پشت ئاشان بکوژن، به مەرجێک ئەفسەر و سەربازی قوات خاسەی ڕژێم که بەدیل دەگیران، بە مریشکی گوندییەکان قەڵەویان دەکردن! به ڕای من ئەم پلانە زیرەکانە نەخشەی بۆ کێشرابوو و مەبەستی لێدانی هێزی پێشمەرگە بوو، لێدانی ورە و فیگۆری پێشمەرگە بوو و سەرەتای کردنی پێشمەرگە بوو به میلیشیا و کاریگەرییەکانی؛ لەدوای ڕاپەڕین تا ئەمڕۆ درێژبوونەوەی هەیە.
خاڵێکی تر کە ئەنفالی دروست کرد، دەستلێدان بوو لە ستراتیژێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەددام و ئەمەریکا لەسەری ڕێک کەوتبوون، ئەویش بیرە نەوتەکانی کەرکووک بوو کە نەکەوێتە ژێر هەڕەشەی خومەینی و سەرچاوەی وزە نەکەوێتە هەڕەشەوە، به و سیفەتەی سەددام بە مانگ نەوتی بەخۆڕایی لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بۆ ئەمەریکا پەمپ دەکرد له کاتی قەیرانی ئۆپێکدا، کەچی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 1987 بە خۆی و هێزێکەوە پێش پاسداری ئێرانی دەکەوێت لە بانی مەقان و چیمەنەوە نزیک کەرکووک دەبێتەوە و بیرە نەوتەکانی کەرکووک بە ڕاجیمە و هاوەنی پاسداری ئێرانی و لەگەڵ پاسداردا بۆمبباران دەکات. لێرەوە کورد لە شۆڕشێکەوە که داواکارییە نەتەوەییەکانی هەبوو، چووە ناو زۆنگاوی پێش پاسدار کەوتن. ئەمەریکا و ڕۆژئاوا گڵۆپی سەوزیان بۆ سەددام هەڵکرد کە دەستی کراوە بێت بەرامبەر بە کورد. سەد دام سیاسەتی سووتماککردن و ژەهراویکردن و ئەنفالکردنی پەیڕه و کرد. لێرەوه نەوشیروان مستەفا لێپرسراوی سەرەکییە، ئه و بوو پاسداری هێنا و ئەمیش بوو پەلاماری کەرکووکی دا، باجەکەی هەشت قۆناغی ئەنفال و کیمیاباران بوو، کە سروشت و خەڵکی کوردستان دایان. له ئەنفالیشدا هەمان هەڵەی هەڵەبجە دووبارە کرایەوە و پێشمەرگە بەپێی فەرمانی سەرەوە ڕێگەیان نەدا خەڵکی؛ گوندەکان چۆڵ بکەن و لەپڕێکیشدا پێشمەرگە به بەرگرییەکی کەمەوە کشانەوە و خەڵک کەوتنە بەر دەست جاشەکانی خۆمان و ئەنفال کران. نەوشیروان پیاوێکی گێل نەبوو کە سروشتی سەددام و پرۆتۆکۆلاتی تەسنیع عەسکەری (تصنيع العسکري) و چەکی سەد دام و گرنگیی نەوت بۆ ئەمەریکا و ڕۆڵی کورد نەخوێنێتەوە! بەڵام پێدەچوو ئەم هەموو خوێنه بۆ ئەوە بێت کە شۆڕش نەک تەنها لەژێر فشاری سەربازیدا کۆتایی پێ بێت، بەڵکوو ڕیسوا بێت لەناو دڵی خەڵکدا و بەرە مەعنەوییەکەی تێکوپێک بشکێت. هەمووشمان شەپۆلی تەسلیمبوونەوە و وازهێنانی پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی کۆمەڵەمان لەناو شاردا بینی، چەندە قسەمان دەکرد؛ بێسوود بوو. دواجار کۆمەڵێک پەیوەندیی پچڕاو بووین، تاوەکوو ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و چیرۆکی دزی و فزیی دوای ڕاپەڕینیش ئاشکرایه، ئەوانەشی دەڵێن ڕێکخستنەکان ڕاپەڕینیان بەرپا کرد، جگە لە درۆی شاخدار نەبێت هیچی تر نەبوو، هەموو یەکێک له کوردستان دەستی دایە چەک و بارودۆخەکە خۆڕسکی تەقییەوە . وەک گوتم نەوشیروان مستەفا سوستماتیک کۆمەڵەی هەڵوەشاندەوە و پێشمەرگەی قارەمانی شاخی ڕیسوا کرد و کارەساتی بەسەر میللەتەکەماندا هێنا و هەمیشەش وەک خۆی دەیگوت مام جەلال برا گەورەمە. بەڵام هەر چی تاوانێکی کردبێت، لە غیابی #مام جەلال#دا بوو، چونکە کاتێک ئەم تاوانانەش کە دەیکردن، خودی مام لە دەرەوەی وڵات بوو، هەر لە هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵە بەڕەسمی له یەکەمین کۆنفڕانسی یەکێتیدا، یان ئەوەیە وەک مام دەڵێت من ئاگام لێی نەبووە و له دەرەوەی وڵات بووم و کاتی خۆی لە دژی ئه و هەموو توندوتیژییە وە ستاوم کە ڕوویان داوە. هەر یەکێک لەم گریمانانە وەربگرین، ئەوا نەوشیروان خۆی لێپرسراوە لەم هەموو کارەساتە و دوا کارەساتیشی؛ هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی خوێنگەرم و ڕۆشنبیرانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بوو، له سەرێکەوە ئیسلامییەکانی زیندوو کردەوە و دەستی خستە دەستیانەوە و له سەرێکی ترەوە گۆڕانی تەسلیمی یەکێتی کردەوە لە ڕێککەوتنی دەباشان. خۆ ئەوە باسی ئه و کولتووری شەڕەجنێوە ناکەم کە بەبن لووتی ئەودا دەکرا و کەیفی پێ دەهات. شەڕەجنێو تا ئەمڕۆ بۆتە جێگرەوەی ڕەخنەی سیاسیی ڕاستەقینە، چونکە نەوشیروان مستەفا هەمیشە ڕقی لە دیالۆگی فیکری بووە و سروشتی خۆی وا بووه شتێکی بەدڵ نەبووبێت، جنێوێکی پێ داوە و ناو ناتۆرەیەکی لێ ناوه. کەسانێکیش به و کاریگەرن، فێری ئه و جنێوفرۆشی و لاقرتێ ناشرینە بوون و بۆتە بەشێک له کاراکتەریان . لە ڕوویەکی ترەوە کە سەیری هاتنەوەی هەندێک لەم سەرکردانە دەکەم لە هەندەرانەوە بۆ کوردستان و دوای شەش ساڵ که کۆمەڵە پته و بووە له ناوەوە و کاتێک هەست دەکەن ئارام ڕێکخراوێکی پتەوی دروست کردووە، وەک ئەوەی پیاوی موخابەراتی بەریتانی یان ئەمەریکی بن که ئەم پیشەیە مێژووی هەیە لە وڵاتانی سێهەمدا، بەوەی پیاوانی موخابەرات دەچنە ناو بزاوتە شۆڕشگێڕەکان و دوایی دەچنە ناو سەرکردایەتی و شۆڕشەکان بەپێی خواستی نەخشەیەکی موخابەراتی هەڵیدەسووڕێنن و ئاڕاستەیان دەکەن. سەیرە لەگەڵ هاتنەوەی نەشیروان مستەفا، ئارام (شاسوار جەلال) زیز دەکرێت، هەمووان دەزانین ئارام هەرگیز قەناعەتی نە بە نەوشیروان و نە به عەلی عەسکەری نەبوو کە بەعس دوای شۆڕشی بارزانی ساڵی 1975 نەفیی دەکات بۆ باشوور، پلەیەکی ئیداریی باشی دەداتێ. هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا جێی سەرنجە و سەیرە موڕتاح لە نەمسا و لە لەندەن دەژی، چۆن و بە پارەی کێ دەژی و کوڕەکانی لە ئەمەریکا بە پارەی کێ دەخوێنن و بە پارەی کێ خانوویان بۆ دەکڕدرێت و بڕوانامەی خوێندن وەردەگرن؟
نەوشیروان مستەفا که دێتەوه، ئارام وەها لێ دەکەن بەزیزی بڕوات بۆ تەنگیسەر و لەوێ چیرۆکی ئاشکراکردنی شوێنەکەی تا ئەمرۆ جێگەی پرسیارە و زانیاری هەیە گوایه شوێنی ئارام بە ڕێکخراوێکی فەڵەستینی گوتراوە و ئەوانیش به بەعسیان گوتووە. ئاوا نەوشیروانێک کە نە بڕوای به کۆمەڵە هەبوو، نە به مارکسیزم-لینینزم و به قسەی خۆی به تەکلیف بۆتە سکرتێری پارتێکی مارکسی لینینی! ئەمە قسەیەکه مرۆڤ لە کاتی دۆمینەشدا بیکات؛ دەبێتە مەخسەرە، یاخود وەک سەرکردەیەک بەئاشکرا ئه و قسەیە بکەیت! پرسیارەکە ئەوەیە چۆن نەوشیروان مستەفا هات و چۆن تا مردن پارچەیەکی بچووکی لە ڕژێمی بەعسی بەر نەکەوت، یاخود ئەو هەموو خزم و دۆستەی کە هەیبوون لە شار لە سەردەمی ئەو ڕژێمە دڕندەیەدا، کەسیان تەنها بۆ کاتژمێرێکیش زیندان و دەستبەسەر نەبوون؟ ڕاستە نەوشیروان مستەفا نە خێڵەکی بووە و نە بڕوای بە عەشیرتگەری هەبووە و عەشرەتدار نەبووە وەک باسی لێوە دەکرێت، خۆ ناشبێت لە کاتی سەرکردەبوونیدا و وەک سکرتێرێکی کۆمەڵە لەلایەن بەعسەوە نەناسرابێت و بێکەس بووبێت، بەڵام هیچ کەسێکیشی لەلایەن بەعسەوە دەستگیر نەکرابێت و ئەوانەشی کە ماون؛ لافی شۆڕش لێدەدەن بە خۆیان و کۆمپانیاکانیانەوە و وەک گوێزی ساغ وان؟ جێی سەرنج و تێبینییە ژیانی هەزارەها گەنجیان فەوتاند به ناوی مارکسیزم-لینیزم و خۆشیان بڕوایان پێی نەبووە! لێرەوە من لە ئاست هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵەدا کەسێکم داوای لێبوردن دەکەم. داوای لێبوردن دەکەم که وەک کادرێک و پێشمەرگەیەکی فەرماندەی سەربازی شار و شاخ، نەمانتوانی ڕێگە به و هەموو ناشرینییە بگرین که بەرۆکی میللەتەکەمانی گرتووە و نیوسەدەی دیکەی دەوێت بۆ پاکبوونەوەی. داوای لێبوردن دەکەم کە توانای خۆمان وەک پێویست نەخستە گەڕ بۆ دووبارە دروستکردنەوەی کۆمەڵە و پاراستنی قەوارەکەی وەک ڕێکخراوێکی چەپی جیهانی.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,008 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 54
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,008 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,359
وێنە 105,643
پەرتووک PDF 19,139
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!