پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
تێوەگلان و گوللەبارانکردنی سەڵاحی حاجی عەلی
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تێوەگلان و گوللەبارانکردنی سەڵاحی حاجی عەلی
کورتەباس

تێوەگلان و گوللەبارانکردنی سەڵاحی حاجی عەلی
کورتەباس

تێوەگلان و گوللەبارانکردنی سەڵاحی حاجی عەلی
سەڵاحی حاجی عەلی ناسراو بە سەڵاح چاوزەق، خەڵکی گوندی کونجرینی سەر بە شارباژێری #سلێمانی# بوو، زۆر جاریش بە سەڵاح کونجرینی ناو دەبرا، بەڵام لەنێو هێزی پێشمەرگەدا زیاتر بە سەڵاح چاوزق ناو دەبرا. کورتەمێژووی ژیانی سەڵاح بۆ نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980. وەک هەمووان دەزانین لەو سەردەمانەدا ڕژێمی بەعس ساڵانە بە سەدان هەزار سەربازی دروست دەکرد و هەر کەسێکیش تەمەنی ببووایە بە 18 ساڵ، دەبوو ببێت بە سەرباز، بەڵام لەبریی سەربازی، خەڵکێکی زۆر دەبوون بە پۆلیس، سەڵاح چاوزەقیش ببوو بە پۆلیس و دواتر لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی کە پۆلیس بوون، بە خۆیان و تفەنگەکانیانەوە هاتبوونە نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. ئاشنابوونی من لەگەڵ سەڵاح چاوزەقدا، زیاتر بە هۆکاری دڵپاکی و قسەخۆشی و مرۆڤێکی سادە بوو. لە خێزانێکی مامناوەندی بوو. برایەکی ناوی محەمەد بوو، سەرقاڵی هێنان و بردنی کەلوپەل و خواردەمەنی لەنێوان مەرزەکانی عێراق و ئێران بوو و باری گوزەرانی زۆر باش بوو، هەندێک جاریش هاوکاریی ماددیی ئێمەی دەکرد. ڕۆژێک سەڵاح بانگی کردم و وتی: وەرە بڕوانە ئەم برایەی من چیی بۆ هێناوم؟ کە پیشانی دام، دەستێ جلی شاڵی خورمایی بەدیاری بۆ هێنابوو، دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: براکەم وا دەزانێت من لە شەقامی تووی مەلیک پیاسەی ئێواران دەکەم. سەڵاح چاوزەق جێی بڕوا و متمانەی #نەوشیروان مستەفا# و سکرتێری کۆمەڵە بوو، ئەو کاتەی لیژنەی بۆ دەستوەشاندن لە دوژمن لە شار داوا کرا و پێک هێنرا، سەرەتا بەم شێوەیە بوو:
عومەر حەسەن (عومەر عەرەب): فەرماندەی لیژنە
سەڵاح حاجی عەلی (سەڵاح چاوزەق)
شەهاب کەریم (کەریم)
بە نامەی فەرمیی نەوشیروان مستەفا و ئامادەکاری بەرپرسی ڕێکخستنی کەرت؛ تۆفیق ناسراو بە شەهید هونەر، لیژنەکە پێک هێنرا و دواتر دێمەوە سەر کار و چالاکیی ئەم لیژنەیە. پێشوەخت نەوزاد عەبدوڵڵا (نەوزادی عەبەی تەقێ) بە هۆی کار و چالاکییە سەرسوڕهێنەرەکانی و قارمانێتییەوە، بەفەرمی کرا بە فەرماندەی کەرت. ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف، حەمەی شێخ حەسەن (حەمە بچکۆل)، عوسمان حەسەن (نەبەز)، کامەران مەحموود (کامەرانی خولە سمێڵ)؛ چەندین چالاکیی ناوشاریان لە دژی ڕژێمی بەعس ئەنجام دەدا.
یەکێک لە هەرە جوامێرییەکانی عومەر عەرەب، سەڵاح چاوزەق، نەوزادی عەبەی تەقێ؛ لە شەقامی مامۆستایان، نزیک یانەی مامۆستایان (نادی معلمین) بوو، کە بەردەوام ڕژێمی بەعس بۆ دەستگیرکردن و بەرژەوەندییەکانی خۆیان، لە کونجی کۆڵانەکان و شەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی بۆسەیان دادەنا و پێیان دەوتن قوەی تەواری. عومەر عەرەب بڕیارێکی بەپێی ڕەزامەندیی ئەندامەکان وەک فەرماندە دەرکرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆڤێرلێت، ژمارەی پاسەوانەکان (قوەی تەواری) دوانزە کەس دەبوون، پاش ئەوەی تەقە دەستی پێ کرد و هەندێکیان لێ کوژرابوو، عومەر عەرەب پەنجەیەکی بریندار دەبێت و سەڵاح چاوزەق لەپی گوێی بریندار دەبێت و خوێنێکی زۆری لێ دەڕوات، ڕەنگە ئەم چیرۆکە ببێتە جێی پرسیارگەلێکی زۆر، ئاخۆ چۆن لەو ئیختیالاتە خوێناوی و ترسناکەدا تەنها لەپی گوێی سەڵاح و پەنجەی عومەر عەرەب بریندار بێت، ئەوەی کە زۆریش ترسناک بوو خوێنی گوێی سەڵاح نەدەگیرسایەوە، چونکە شوێنێکی هەستیار بوو. پاش ئەوەی بەوپەڕی دڵەڕاوکێ و ماندووبوونەوە، ماڵی خەزووری عومەر عەرەب لە شوێنی چالاکییەکەوە نزیک دەبێت و بۆ خۆحەشاردانیان دەچنە ئەوێ، سەڵاح لەوێدا هەر چۆنێک بووە ئارامییەکی بە دەرووندا دێت و شەو بۆ دەربازبوون لە شار و بۆ سنووری ئازادکراو، سەڵاح چاوزەق بە ئازارێکی زۆرەوە ئارام دەگرێت. تاکوو ئەو ڕۆژەی بە فەرمانی سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران نەوشیروان مستەفا کە گوللەباران کرا، سەڵاح چاوزەق جێی لەپی گوێی کورتییەکی پێوە دیار بوو، زۆر جاریش لەنێوان خۆماندا گاڵتەوگەپمان دەکرد و دەمانوت: سەڵاح، باش بوو ئەو گوللەیە بەر گوێت کەوت، دەنا بەر لووتت بکەوتایە، ئێستە لووتت کورت دەبوو.
ئێوارەیەکیان نامیلکەیەکی شەهید ئارامم دەخوێندە، سەڵاح هاتە لام و نامیلکەکەی لە دەست وەرگرتم و وتی: هەتیو، تۆ خەریکی خوێندنەوەی چیت! تۆ خۆت بینیوە دەڵێی قامیشیت! ڕاستیشی دەکرد، من هێندە لاواز بووم بەرگەی مستەکۆڵەیەکیشم نەدەگرت، چاوم چووبوو بەقووڵدا و ناوقەدم هێندە باریک بوو، پشتێنێکی پەڕۆی زۆرم دەبەست و کاتێکیش تاقم و تفەنگ و مەخزەنەکانم لەخۆم دەبەست، هێندە توند دەمبەست بۆ ئەوەی سکم دەرپەڕێ و خەڵکی وا تێبگەن قەڵەوم. جاری وا هەبوو بەنێو گوندەکانیشدا دەڕۆشتم، فووم دەکردە سکمەوە و هەناسەم لە خۆم دەبڕی بۆ ئەوەی قەڵەو دیار بم، هەندێک جار خەریک دەبوو سییەکانم بوەستێت و هەناسەم لێ ببڕێت و بەزۆریش ورگم دەئاوساند، کەچی هەروەک بزنە لاتە وا بووم و ئێسقانی کەلەکەم دەرپەڕیبوون. منیش وەڵامم دایەوە و وتم: چیت دەوێت؟ وتی: قسەم لەگەڵ عومەر عەرەبدا کردووە و پێم وتووە بیری منداڵەکانم دەکەم، دەمەوێت بڕۆمەوە شەوێک بەشاراوەیی لە ناویاندا بم. دەمەوێت کەریم لەگەڵ خۆمدا بەرمەوە!
دوای ئەوە ڕێک کەوتین بە ئاگاداریی فەرماندەی کەرتەکەمان عومەر عەرەب، جگە لە مەخزەنەکانی خۆمان، یەکی مەخزەنێکی حەفتا و پێنجیمان پێ بوو کە حەفتا و پێنج فیشەکی تیا بوو. شەو من و سەڵاح بەڕێ کەوتین و لە گوندی کانی سپیکەوە، نزیک شەقامی شەستییەکەی سلێمانی بوو، هەمیشە دوژمن لەو سنوورەدا بۆسەی دادەنا و زۆریش مەترسیدار بوو، دەبوو پێشمەرگەیەک بپەڕیایەتەوە ئەوبەر شەقامەکە بۆ ئاشکراکردنی بۆسەکان، زۆر جاریش هەبوو هەر لەوێدا پێشمەرگەکە دەکەوتە نێو بۆسەکەوە و شەهید دەبوو، منیش وەک پێشتر باسم کرد لە چالاکیی بەر حەوزە وشکەکەدا قاچم بریندار بوو و کورتی هێنابوو و دەشەلیم، سەڵاح وتی: کەریم، تۆ بڕۆ ئەوبەرەوە و ڕێگا تاقی بکەرەوە، گەر شتێکیش ڕووی دا با تۆ بکوژرێیت، چونکە تۆ شەلیت! منیش زۆر پێکەنیم و وتم: بۆ وام پێ دەڵێیت؟ وتی: بیرتان دێت من لە شەقامی مامۆستایان گوێم بریندار بوو، ئازار دەچووە ناخی دەروونم و خوێنم تیا نەما، کەچی دواتر گاڵتەتان پێ دەکردم و دەتانوت باش بوو لەبریی لەپی گوێت؛ لووتت بریندار نەبوو، دەنا کورتی دەهێنا؟ سەڵاح وتی: بە گۆڕی شەهیدان گەر نەچیتە ئەوبەرەوە و ڕێگە تاقی نەکەیتەوە، دەڵێم کەریم ترساوە! منیش ناچار شەقامی شەستییەکەم تاقی کردەوە و سەڵاحیش دڵی نەهات من بەتەنیا بچمە ئەوبەرەوە، شانبەشانی من هاتە ئەوبەرەوە و وتی: گەر بکوژرێین، با پێکەوە بکوژرێین. منیش بەپێکەنینەوە وتم: سەڵاح گیان، گرنگ ئەوە نییە کوژراین، بەڵام دواتر فەرهادی ئیزاعە لە دەنگی گەلی کوردستاندا دەڵێت: دوو پێشمەرگەی قارەمان بۆ چالاکییەک چوونە شار و شەهید کران... خۆ لە ڕاستیدا دەبووایە هەواڵەکە وا بخوێنرایەتەوە، چونکە کەسیان بەو هاتنەوەی ئێمەیان نەدەزانی. ئەویش وتی: ئەوەی کە بۆشی دەچین هەر چالاکییە، بەڵام دەترسم حاجی عەلی باوکم نەیەڵێت چالاکییەکە بەئەنجام بگەیەنم! حاجی عەلی پیاوێکی باڵابەرز و بەتەمەن بوو، لەبەر ئەوەی سەڵاحی کوڕی پێشمەرگە بوو، زۆر دەترسا لەوەی کە بە بۆنەی هاتنەوەی سەڵاح تووشی کێشە و گرفت بێت، بەتایبەت لەو سەردەمەدا کۆمەڵێک چەکداری زۆری ڕژێم لەو دەڤەرەدا نیشتەجێ بوون کە عومەرە بچکۆل سەرپەرشتی و وەک مستەشار و فەرماندەی مەفرەزەی خاسە (ئامر مەفرەزەی خاسە) ڕۆڵی خراپیان هەبوو و غەدریان لە خەڵکی و دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دەکرد. بەڵام سەڵاح لە خۆشەویستیی بۆ خێزان و خانەوادەکەی، بڕیاری دا بەوەی تاکوو سەر لەسەر سنگی خێزانە خۆشەویستەکەی نەنێت و بۆن و هەناسەی خێزانە خۆشەویستەکەی نەکات، بێباک بێت لە تووڕەبوونی حاجی عەلیی باوکی و شەهیدکردنی لەلایەن عومەرە بچکۆلی ئامر مەفرەزەی خاسەی ڕژێمی بەعسەوە. پرسیاری لێ کردم و وتی: تۆ دەڵێی چی، دوو شەو لێرە بمێنینەوە؟ لە ڕاستیدا خۆشەویستیی من بۆ سەڵاح، ئاسۆیەکی بڵندی بۆ من دەنرخاند و بەتایبەت سەڵاح چەندە حەزی دەکرد لەلای بمێنێتەوە، خێزانەکەی دوو هێندەی سەڵاح حەزی دەکرد گەر بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت پێکەوە شاد بن. یەکەم شەوی مانەوەمان، ناخواردنێکی باشیان بۆ ئامادە کردین و دواتر حاجی عەلی وتی: تەواو نانخواردن؟ دەی هەستن و بڕۆن ماڵم کاول مەکەن! سەڵاحیش وتی: باشە بابە گیان، هەر ئێستە دەڕۆین. ماڵەکەمان بە پلانی نێوان خۆمان بەجێ هێشت و دوای کاتژمێرێک من و سەڵاح بە بەرنامە گەڕاینەوە ماڵەوە، کە خێزانەکەی هاوکارمان بوو لە دەرگاکردنەوە و هاتنەژوورەوەماندا و وتی: پرخەی حاجی عەلیی باوکت ماندووبوونێکی زۆری پێوە دیارە و خەبەریشی نابێتەوە! من لێرەدا باسی جوامێری و قارەمانێتی و دڵسۆزیی سەڵاحی تێکۆشەری دێرینی فەرماندە دەکەم، چەندە مرۆڤێکی بەهەڵوێست بوو و ڕێزی لە خانەوادەکەی گرتووە و لەگەڵ ئەوەشدا تامەزرۆی بۆنی هەناسە و سەر خستنە سەر سنگی هاوژینەکەی بووە.



#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,088 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,088 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!