پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بمکوژن بەڵام بەجێم مەهێڵن!
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بمکوژن بەڵام بەجێم مەهێڵن!
کورتەباس

بمکوژن بەڵام بەجێم مەهێڵن!
کورتەباس

بمکوژن، بەڵام بەجێم مەهێڵن!
زەمەنێک هەموومان ئاسۆیەک لە بەردەمماندا بوو، ڕووناکییەک بوو بۆ ڕزگاریی گەلی کورد لە ستەم و چەوساندنەوە، بۆ ئازادی و بەختەوەری و بەدەستهێنانی خۆشییەکانی ژیان بە سەربەرزی و کەرامەتەوە، هەموو ئەمانە هانی دەداین بەدوای ژیانی شایستەدا بگەڕێین، بەدوای جەمسەرەکانی کوانووی بەرهەمهێنانی ئەو جیهانەدا دەگەڕاین، ئەویش شۆڕش و مەدرەسەکەی کە پێشمەرگایەتی بوو، چالاکیی گورزوەشاندن بوو، ڕزگاریی بست بە بستی خاکی کوردستان بوو، گورزی کاریگەر و وەڵامدانەوەی ئازایانەی دژ بە زاڵبوون بەسەر ئاسمان و ئاووهەوای کوردستاندا بوو. پیاوان و ژنانی ئەو بوارە زۆر کەم بوون، بەڵام جار جارە باڵانسی هێزیان بەو کەمییەش یەکسان دەکردەوە و دوژمنیان دەتاساند.
دەبێت ئەوە بڵێین: هەر چەندە لە چیاکان گورز و بەرەنگاری زۆر بوون، بەڵام گورزەکانی شار و شارۆچکەکان؛ دوژمنی پتر تووشی سەرلێوەشایی و ترس و تۆقاندن دەکرد، ئەم ستایلە لە گیانی بەرەنگاریی سەرکردایەتیی شۆڕشی نوێ هەستی پێ کرد و هەر زوو تواناکانی خۆیان خستە گەڕ و نەک شەقامەکان، بەڵکوو دەبێت هەموو کووچە و کۆڵانەکان و هەر جێگایەک دوژمن تیایدا پشووی بدایە، لەوێدا هەڵمەت و دەنگی تفەنگەکان زیاتر و زیاتر بکرێت.
لەلایەن بەرپرسی ڕێکخستنی کەرتەکەمانەوە کە ئیلتیزامی بە ڕابەرسیاسی و تیپ و #نەوشیروان مستەفا#وە هەبوو، تۆفیق ناسراو بە هونەر بە نامەیەکی فەرمیی هەریەک لە فەرماندەی کەرتەکەمان؛ عومەر حەسەن ناسراو بە عومەر عەرەب و بەندە؛ شەهاب کەریم و جێگری کەرتەکەمان؛ سەڵاحی حاجی عەلی ناسراو بە سەڵاح چاوزەق، لەلایەن سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان؛ نەوشیروان مستەفا بانگ کراین.
ڕۆژی دواتر هەرسێکمان لە گوندی باڵخ کە نزیکی شارەدێی کارێزەیە و لەدوای کارێزەی کۆن، یەکەم گوندە کە هەمیشە لە کاتی شەڕەکاندا دووچاری زۆرترین کارەسات دەبوو و هەمیشە لەلایەن ڕژێمەوە تۆپباران دەکرا و خەڵکێکی خۆڕاگر و دڵسۆز بوون، لە بەری دۆڵێ بەڕێ کەوتین و بۆ ڕۆژی دواتر لە بەرگەڵوو چاومان بە نەوشیروان مستەفا کەوت، پاش کەمێک بێدەنگی و تێڕوانینی بۆ ئێمە، زۆر بەخێرایی و هەندێک تووڕەبوونی پێوە دیار بوو، پێی ڕاگەیاندین و وتی: عومەر پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانە و جێی بڕوا و متمانەی ئێمەیە، ئەویش ئێوەی دەستنیشان کردووە لە دڵسۆزی و ئازایەتیدا. لە ڕێکخستنەکانی ناوشارەوە هەواڵی ئەفسەرێکمان پێ گەیشتووە، خۆی و پاسەوانەکانی غەدرێکی زۆر لە کاسبکاران و هاوڵاتییان دەکەن، غەدرکردنیشیان لە خەڵکی؛ ڕۆژانە دووبارە دەکرێنەوە، گەر دەتوانن لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو تاوانبارە لەکۆڵ خەڵکی بکەنەوە. پاشان ڕایگەیاند ئێمە دەتوانین ئەوە بە ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ناوشار بکەین، بەڵام بۆ پاراستن و سەلامەتیی ڕێکخستنەکان، هێزی پێشمەرگە بە باشتر دەزانین ئەو گرفتە لەکۆڵ خەڵکی کاسبکار و هاوڵاتییان بکاتەوە. عومەر عەرەبیش وتی: بەڵێ کاک نەوشیروان، دڵنیا بە هەوڵی باش دەدەین بۆ ئەنجامدانی کارەکە. پاش گەڕانەوەمان، بۆ ڕۆژی دواتر عومەر عەرەب پێی ڕاگەیاندین: زۆر شەرمە ئەو کارە بەئەنجام نەگەیەنین کە پێمان سپێردراوە. لەو کاتەشدا بۆ دووەم جار بوو ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان باسی ژیاننامەی شەهید مامۆستا پێشڕەوی دەکرد، عومەر عەرەب وتی: بە گۆڕی شەهید مامۆستا پێشڕەو، دەبێت تۆڵەتان لە تەواوی سیخوڕەکان بکەمەوە! هەرسێکمان بڕیارمان دا پشت بەیەک ببەستین و لە فەرمانی یەکتر دەرنەچین، ئەوە پیشنیاری عومەر عەرەب فەرماندەی کەرتەکەمان بوو. پاشان سێ دەمانچەمان پێ بوو، پێی وتین: لە دەرەوەی ئەم دانیشتنە تایبەتییەی هەرسێکماندا، لە هەر شوێنێکی تر قسە ببیسرێت، ئەوا بە دەمانچەکەی خۆی دەیکوژینەوە! کامیشتان توانای ئەو کارەتان نییە، ئێستە دەتوانێت بڵێت ئامادەییم تیا نییە و ئەو کارەم پێ ناکرێت! دوای بڕیاردان و پێکەوە ژیان و پێکەوە مردن، بەرەو #سلێمانی# بەڕێ کەوتین. من هیچ کاتێک ناتوانم و هەرگیز گوێی خۆم لەو حازرخۆرانەدا کەڕ ناکەم کە پێیان وایە بەردی بناغەی ئەو هەرێمە ئازادەی کوردستان لەخۆڕا هاتووەتە دی. تاکوو لە ژیانمدا مابم و هەناسەش لە سییەکانمدا هاتوچۆ بکەن، ڕەفتاری جوان و سیمای ئەو هاوڕێیانەم لە دیدەمدا غافڵ نابن کە لە سەنگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگریدا پێشبڕکێی مان و نەمانی ژیانیان دەکرد. ئەم ئازادییەی ئێستە، بەرهەمی شەڕی دەستەویەخەی پێشمەرگەی هەموو حیزبەکانە لەگەڵ مەرگدا. ئەو کاتەی مەرگ یەخەی دەگرتین، ئێمە نەدەترساین و مەرگمان ڕاو دەنا و پێمان دەوت: ئەی مەرگ، تۆمان بینی چەندە ترسنۆک بوویت لەبەردەم شاڵاوی هەڵۆئاسای هاوڕێ شەهیدەکانماندا! بۆچی ئیتر ئێمە بەردەوام نەبین؟ پێشمەرگە سووتەمەنی و کاراکتەری سەرەکیی ئەنجامدانی چالاکییەکانی شۆڕش بوو دژ بە دامودەزگاکانی دەسەڵاتی داگیرکەری بەعس لە سەردەمی داگیرکاریدا، هەر خەسڵەتێکیش و کارێکی ناشازیش لە تاکێکی پێشمەرگەدا ڕووی دابێت، ناکرێت گشتگیر بکرێت بە باڵای کۆی هێزی پێشمەرگەدا. هەر هەڵە و کەموکوڕییەک گەر لە چەندایەتیدا ڕووی دابێت، گوناح و تاوانە بکرێت بە باڵای چۆنایەتیی هێزە پڕ لە دیسپلینەکەی هێزی پێشمەرگەدا. هەر پەڵەیەکی ناشازییش بوونی هەبووبێت لە ڕەفتاری پێشمەرگە لە سەردەمی شاخدا، بۆ هەڵسوکەوتی تایبەتیی کەسەکە دەگەڕێتەوە نەک کۆی هێزە سەرەکییەکە کە ناوی پێشمەرگە بوو.
لە ئەمڕۆدا لە کۆمەڵگاکەماندا کەمینەیەک لە خەڵکی هەلپەرستی چاوچنۆکی بێباری چاو لە کیسە و گیرفان له دنیای خەیاڵ و له بەرژەوەندیی تاکەکەسیدا دەژین و ئەوەندەی بیروهۆشیان لای گیرفانیان هەیە، ئەوەندە بیروهۆشیان لەلای گەلەکەیاندا نەماوه و هەر ئەو کەمینەیەشن خەباتی ئێمەی پێشمەرگەیان قورس و ڕەزاگران کردووە لەلای زۆرینەی کۆمەڵگە. حەیف ئەوانەی ڕۆژانێک خەباتیان لە پێناوی مافی چارەنووسی گەلەکەیان کرد و سنگی خۆیان لە سەنگەری شەرەفەوە دەنا بە گوللەی دوژمنەوە، هەندێک لەو بە ناو تێکۆشەرانە لە کۆتاییدا بەپێچەوانەوە لە سەنگەری نەیارانی حیزب و شۆڕشەوە لوولەی تفەنگەکانیان پێچەوانە دەکردەوە و ئاڕاستەی سنگی هاوڕێ پێشمەرگەکانیان دەکرد. ئەگەرچی ئەم بەسەرهاتە نە چیرۆکە و نە ڕۆمانە، بەڵکوو ڕیالیزمی سەردەمی شۆڕشە و گەر بۆ نەوەی دوای شۆڕشی باس نەکەم و لە ئێستەدا نەیگێڕمەوە، ڕەنگە نەوەکانی دواتر لە زمانی کەسانی دوور لە ڕووداوەکە ڕاستیی ئەم داستانە ببیستن و هیچ دووریش نییە ترش و خوێی ناڕاستگۆیی پێوە بکەن. وەک باسم کرد له کۆتایی ساڵی 1980دا لە لایەن سیخوڕ و چڵکاوخۆری ڕژێمی بەعس؛ #ئاسۆی قومری# دەستگیر کرام و له ساڵی 1982 بە لێبوردنی گشتی بۆ چەند مانگێک دوا خرام و له ساڵی 1983 لە قەسابخانەکەی ئەبو غرێب ئازاد بووم. پاش ئازادبوونم، له هەمان ساڵدا پەیوەندیم کردەوە به ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و لە کەرتی 3ی تیپی 47ی پیرەمەگروون کە عەبدول ڕەحمان سیتەکی فەرماندەی کەرتەکەمان بوو، جارێکی تر چەکی شەرەفم کردەوه شان و بوومەوە به پێشمەرگه. ئه و دەمه عەباس سیتەکی جێگری فەرماندەی کەرت و تێکۆشەرێکی خۆنەویست بوو. مەخابن، عەباس سیتەکی لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ی ئازادکردنی کوردستان، له ڕووداوێکدا بە بیانوویەکی بێبەڵگە لە غیابی سکرتێری گشتیی یەکێتی هەڤاڵ #مام جەلال#دا کە لە دەرەوەی وڵات بوو، بە فەرمانی نەوشیروان مستەفا؛ کاراکتەری گوللەبارانکردنەکەی جەبار فەرمان بوو.
ناسینی من بۆ عومەر عەرەب، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1983 و پێشتر لە ساڵی 1978دا پەیوەندیی هەبوو بە ڕێکخستنەکانی ناوشار، ئەودەم عومەر عەرەب فەرماندەی مەفرەزه بوو له کەرتەکەدا و بە هەمان شێوە نەوزادی عەبەی تەقێ فەرماندەی مەفرەزە بوو، بۆ هەر کەرتێک هەبوو دوو فەرماندەی مەفرەزەی هەبێت. دواتر پێش ئەنجامدانی ئەو کارەی نەوشیروان مستەفا بەفەرمی پێی ڕاگەیاندبووین ئەنجامی بدەین، عومەر عەرەب کرا بە فەرماندەی کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار. دیارە لەناو شۆڕشدا کێشە و ململانێ بەهەمیشەیی هەبووە و زۆر جار گەیشتۆته ئاستی زویربوون و تێکشکاندنی باری کەسێتی یان لێکدابڕان لە شۆڕش و تەسلیمبوونەوە به ڕژێمی بەعس، که عومەر عەرەب یەکێک بوو له و تێکۆشەرە قارەمانە بێوێنە و بێ ئەندازە دڵسۆز و چاونەترسانە. بەداخەوە عومەر عەرەب بەرەو هەڵدێر و ساردبوونەوە لە شۆڕش و خەباتکردن چوو که ئاماژەم پێ داوە، ئەگەرچی هەندێک له پێشمەرگه دێرینەکان لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیاندا باسیان لە ڕاستییەکان کردووە و تەنانەت نەوشیروان مستەفاش لە کتێبی خولانەوه لەناو بازنەدا باسی لە تەسلیمبوونەوەی عومەر عەرەب کردووە و دەڵێت: پاش تەسلیمبوونەوەی بە ڕژێمی بەعس، لوولەی تفەنگی ئاڕاستەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد. لە داهاتوودا بەدوورودرێژی باسی ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی و باری کۆمەڵایەتی و هۆکاری بەرەو هەڵدێر و دوورکەوتنەوەیان لە شۆڕشی هەریەک لەم تێکۆشەرانە و بەسەرهاتی ڕاستەقینەی نێو ئه و شۆڕشە دەکەم که بە پلانی خۆفرۆشان سەدان قوربانیی لێ دەکەوتەوە.
کاتێک لە زینداندا کادر و تێکۆشەری دێرینی فەرماندە؛ ئاراس عەبدول ڕەحمان ناسراو به مامۆستا پێشڕه و لەناو شاری سلێمانی شەهید بوو، پێشتریش هاوڕێ جەباری برازای شەهید سەڵاحی موهەندیس که فەرماندەی کەرتێکی تیپی 47ی پیرەمەگروون بوو، لە گوندی باوەگێڵی نزیک گەڕەکی قادسیە ی دۆڕاوی بەعس شەهید بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانه هەواڵی دەیان تێکۆشەری قارەمانی کەرت و تیپەکانی تری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#مان بەشەهیدکراوی یان بەدەستبەسەری لەلایەن حیزب و ڕێکخراوەکانی تری کوردستانەوە پێ دەگەیشت، ئەمانە هەر هەمووی زیانێکی گەورە بوو لە گەلەکەمان دەدرا.
دوای بەرپەرچ و ململانێی هەندێک لە بەرپرس و فەرماندەی نێو کەرت و تیپەکان و مەڵبەندەکان کە زیاترینیان هەوڵدان بوون بۆ پۆست و ئاستی پلەی بەرز، بەتایبەتی کەرتی ئێمە و تیپەکانی ئێمە لەو جۆرە گرفتانەیان زۆر بوو، هەر چەندە عومەر عەرەب له ڕابردوودا وەک باسم کردووە بە هۆی ناتەبایی و ئیرەیی و تێکشکاندنی باری کەسایەتیی؛ تووشی کێشەیەک ببوو، ئەودەم دڵی بریندار کرابوو، بەردەوام بیری لێ دەکردەوە و وای لێ دەکرد چالاکیی زۆر گەورە و له شوێنی ترسناکدا بکات کە زۆربەی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعسی لێوه نزیک بوو. هەوڵدانی عومەر عەرەب بۆ مەسئولیەت کە به هەقی خۆی دەزانی و کێشمەکێش و ململانێی بەرپرسان و پێشمەرگەی دەوروپشتی، هەمیشە عومەر عەرەبی پەراوێز خستبوو له کەرتەکە و بەتایبەت مافی خۆی بوو کە لە ئاستی پلەی بەرزدا ئەو مافەی پێ ڕەوا بێت. دوای ئەوەی زۆر بیرم له ڕەفتار و کار و کردەوەی شەهید مامۆستا پێشڕه و دەکردەوه، که چۆن لە زینداندا هەمیشە وەک کادرێکی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان مامەڵەی دەکرد و وانەکانی کۆمەڵەی پێ دەوتینەوه، بیرم له و هاوڕێیانەم دەکردەوە کە چۆن لەلایەن مولازم موحسینی بە ڕەگەز عەرەبی فەڵەستینی و کەمال پشدەریی سیخوڕی بەعس کە چۆن خشتی سووری بە گونی خۆم و هاوڕێکانمدا هەڵدەواسی و بوتڵیان بە کۆمی زیندانەکان هەڵدەگرت و تیروتوانجی کۆمەڵایەتی و بێنرخترین وتەی ناشرینیان بەرامبەر دەکردین، هەموو ئەمانە منی خستە قووڵایی بیرکردنەوە و وای لێ کردم بیر لە تۆڵەسەندەوەی هاوڕێکانم بکەم، بەتایبەت شەهیدکردنی مامۆستا پێشڕه و و هاوڕێ جەبار، ئەم وێنانە بەنرخانەی شەهیدان ئارامیی لەبەر هەڵگرتبووم، عومەر عەرەب هێندە نەبوو ژیانی هاوسەرگیریی پێک هێنابوو لەگەڵ خوشکی یەکێک لە پێشمەرگەی کەرتەکەمان. جگە لەو پێشنیارەی سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران؛ نەوشیروان مستەفا ئاڕاستەی کردبووین، هەرسێکمان بڕیارمان دا جگە لەوە، چەند چالاکییەکی تر ئەنجام بدەین. عومەر عەرەب ماڵی مامی لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بوو، هەرسێکمان لە ماڵی مامی عومەر عەرەب ماینەوە، شەو تا درەنگانێک سەرقاڵی نەخشە و پلان و جۆری ئەنجامدانی چالاکییەکە بووین، خێزانەکەی عومەر عەرەب ئەویش بە ئێمەوە ماندوو ببوو و لە ترس و دڵەڕاوکێدا بوو. بۆ سبەی کاتژمێری هەشتی بەیانی لە گەڕەکی زەرگەتەوە، واتە لە ماڵی مامی عومەر عەرەبەوە چووین بۆ سەنتەری شار و چووینە ئەو شوێنەی بۆمان دەستنیشان کرابوو کە ئەو ئەفسەرە و پاسەوانەکانی باج و سەرانەیان لە خەڵکی وەردەگرت، ئەویش بازاڕی بەر حەوزە وشکەکە بوو. ئەو بازاڕە لە دێرزەمانەوە هەیە و تەواوی کاسبکاران و دووکاندارەکان یەکتریان دەناسی، کاسبکاری هەمەچەشنەی هەر لە ئاڵتوونچی و پۆشاک فرۆشتن و بەرگدروو و چێشتخانە و سەراج و مەزادخانەی کۆنی سلێمانییش لەنێو ئەو بازاڕەدایە و بە دیوێکی تردا شەقامێک لە مزگەوتی گەورەوە ڕاستەوخۆ بەرەو خوار دەبێتەوە و کۆمەڵێک کاسبکاری ئاسنگەر و میوە فرۆش و دارتاش و حەمامی سوورەتی لێ بوو، هەرسێکمان سۆراغی ئەو ئەفسەرەمان دەکرد، بەڵام ئەو ڕۆژە بەدەر نەکەوتبوو و نەهاتبووە ناو بازاڕەکە، ناچار زۆر ماندوو بووین و سڵیشمان دەکردەوە، چونکە ئێمە پێشمەرگەی شاخ بووین و ڕووخسارمان ماندووبوونی پێوە دیار بوو. سەڵاح چاوزەق دەستی کرد بە پێکەنین و وتی: ئەوە بۆ نەچینە سەر 'مەخفەرەی پۆلیسەکان'! با بچینە سەریان و تەقەیان لێ بکەین! بەڵام عومەر عەرەب لەبەر ئەوەی فەرماندەی کەرت و سەڵاح چاوزەقیش جێگری بوو، وەڵامی دایەوە و وتی: تۆ لە گاڵتەوگەپی خۆت ناکەویت، من وەڵامی چی بە کاک نەوشیروان و ڕێکخستنەکانی ناوشار بدەمەوە! دەشزانم ناوەندی کۆمەڵە و مەکتەبی عەسکەری بێئاگان نین لەم مەسەلەیە. کاکە ناسەڵاحی چاوجوان، ئێمە سەرقاڵی چین و تۆش نوکتەمان بۆ دەڵێیت! ئەو ڕۆژە بەنائومێدی گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام نەچووین بۆ ماڵی مامی عومەر عەرەب، بەڵکوو چووین بۆ ماڵی حسێن کە برا گەورەمە و شەو تا درەنگ مشتومڕمان بوو لەسەر ئەوەی بۆ ڕۆژی داهاتوو چی بکەین و چۆن بتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین! خێزانەکەی عومەر عەرەب وەک باسم کرد هێندە نەبوو هاوسەرگیرییان کردبوو، ئەویش لە شاردا بوو، شەو درەنگ لەگەڵ عومەر عەرەب چووینەوە بۆ ماڵی مامی، چونکە خێزانەکەی لەوێ بوو، بۆ ڕۆژی دواتر دوو پێشمەرگەی باوەڕپێکراوی نێو کەرتەکەمان بە ناوی کامەران مەحموود ناسراو بە کامەرانی خولە سمێڵ و محەمەد شێخ حەسەن ناسراو بە حەمە بچکۆل ئەوانیش بە کاری تایبەت هاتبوونەوە ناوشار و باوەڕپێکراوی خۆمان بوون و ئاگاداری شوێنی مانەوەمان بوبوون، لە بابەتەکانی تردا بە بەڵگە و دیکۆمێنت چەند ڕاستییەک دەخەمە ڕوو، باس لە چۆنیەتیی گوللەبارانکردنی هەریەک لەم هاوڕێیانەم دەکەم.
پاش بیروبۆچوونێکی زۆر، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی سەڵاح چاوزەق و کامەرانی خولە سمێل و حەمە بچکۆل و بەندە، بۆ دەستوەشاندن لە ڕژێمی بەعس جارێکی تر چووینەوە ناو شاری سلێمانی و عومەر عەرەب بە بڕیاری هەموومان لەگەڵماندا ئامادە نەبوو. چەند شوێنێکی گشتیی نێو سەنتەری سلێمانی گەڕاین، وەک: شەقامی کاوە، شەقامی خانەقا، شەقامی بەر سینەما سیروان، مزگەوتی گەورە، شەقامی مەولەوی، شەقامی پیرەمێرد. زۆر چالاکی هەبوون بەئەنجامی بگەیەنین، بەڵام دەبووە مایەی شەهیدبوونی هەریەکەمان، دوور نەبوو کەسیشمان دەرباز بین! ناچار بەنائومێدی گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە. عومەر عەرەب بۆ جاری دووەم پێی ڕاگەیاندین: من چی وەڵامی مەکتەبی عەسکەری و ناوەندی کۆمەڵە بدەمەوە؟ گەر بێتوو لەم ماوە کورتەدا و لەم یەک دوو ڕۆژەدا چالاکی نەکەین و پاشان ئەوەی پێمان ڕاسپێردراوە جێبەجێی نەکەین، حەیامان دەچێت! لە ڕاستیدا عومەر عەرەب لە دڵسۆزیی خۆی و هاوسەنگەرەکانی و ئەم زوڵمەی لە تاک بە تاکی گەلی کورد دەکرا، دەویست بە هەر چی جۆرێک بێت یەکەم دەست لە دوژمن بوەشێنێت و چیتر کەسانی تری سەر بە ڕژێم نەوێرن لاسایی دارودەستەکانی بەعس بکەنەوە و باج و سەرانە لە کاسبکاران و غەدر لە هاوڵاتییان بکەن، لە لایەکی تریشەوە پەیمان و بڕیاردان بە کەسێکی وەک نەوشیروان مستەفا وا ئاسان نەبوو، چونکە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو، پاشان سەرکردەیەکی ناسراو بوو. دواتر عومەر عەرەب هەڵچوونێکی خێرای لێ بەدەر کەوت و وتی: ئێوە هەمووتان ترسنۆکن، ئەگەر هەر بۆ ترساندنی بەعسییەکان تەقەشتان بە ئاسماندا بکردایە، نەدەبوو بەبێ ئەنجام بگەڕێنەوە! من خۆم سبەی بەتەنها دەچمە ناوشار و خۆم دەزانم چی دەکەم! بۆ مێژوو دەڵێم، عومەر عەرەب هێندە دڵسۆز و تێکۆشەرێکی چاونەترس و خۆنەویست بوو، هەر بڕیارێکی بدایە؛ بەئەنجامی دەگەیاند. منیش وەڵامم دایەوە و وتم: کاک عومەر، تۆ هەر چی بڵێیت؛ بە مافی خۆت و خۆمان و هەموو تاکی نێو کۆمەڵگەکەمانی دەزانین، بەڵام چالاکییەک بکرێت و هاوڕێکانمانی تیا شەهید بکرێت، نەکردنی باشترە. دەستوەشاندن لە دوژمن وا باشترە سەرکەوتوو بین و کەمترین زیانی گیانبەختیمان تیا بێت. گەر یەکێک لە هاوڕێکانمان بکوژرێت، ئەو چالاکییە هیچ مانایەک نابەخشێت و هەتا لە ژیاندا مابین ئەو ئازارەمان لە دڵدا دەرناچێت! بۆ سبەی، سەرلەبەیانی عومەر عەرەب پێی وتم: ئێمە سێ پێشمەرگەین، واز لەم قسانە بهێنە. بزانم فس فس پاڵەوان، تۆ چیمان بۆ دەکەیت! من زۆر ناڕەحەت بووم، هەر چەنده لە کاتی وادا دەبێت سەبرت هەبێت و ئارام بیت، چونکە مەبەستی عومەر عەرەب بێڕێزیکردن نەبوو بە هاوسەنگەرەکانیەوە، بەڵکوو هەر چەندە فەرماندەشمان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤێکی بەسەلیقە و سادە و هاوڕێپەرست بوو. دوای وتەکانی ئەو، منیش ئەم جارەیان لەگەڵ هەر یەک لە حەمە بچکۆل و کامەرانی خولە سمێڵ کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی چووینه ناو شارەوە و زۆر گەڕاین بۆ چالاکیی گەورە، هیچمان دەست نەکەوت، چالاکیی گچکەی بێنرخ هەبوو بەئەنجامی بگەیەنین، بەڵام وەک باسم کرد ئێمە دەمانویست چالاکییەک بکەین دەنگدانەوەی زۆری هەبێت. لە گەڕانەوەماندا بۆ ماڵەوە، سەربازێکمان بینی تفەنگێکی پێ بوو، هەرکە چووینه بەردەمی و دەمانچەمان لێ دەرهێنا، وەک چۆن مەڕ لەبەردەم گورکدا سست دەبێت و ئەژنۆی دەشکێت، بەو جۆرەش ئەویش تف لە گەروویدا وشک بوو، بەبێ هیچ هەڵوێستەیەک تفەنگەکەی داینێ و لەگەڵ ئەوەشدا لەکۆڵمان نەدەبووەوە و بە زمانی عەرەبی پێی دەوتین: یان بمکوژن، یاخود با لەگەڵتاندا بێم! بەگریانەوە پێی دەوتین: لەسێدارەم دەدەن! هەر چەندە من حەزم بەو کارە نەدەکرد و خۆشم نازانم چۆن بوو ڕووبەڕووی سەربازێکی بێدەسەڵات ببوومەوە، زۆریشم بەزەیی پێدا هاتەوە و تفەنگەکەم دایەوە دەستی، کامەرانی خولە سمێل و حەمە بچکۆل زۆر تووڕە بوون و وتیان: دوێنێت لەبیر چوو عومەر چیی پێ کردین؟ منیش وتم ئێوە بۆ تفەنگێک ماڵی مرۆڤێک کاول دەکەن، کێ دەڵێت ئەم سەربازە لە من و ئێوه زیاتر ڕقوکینەی له بەعس نییە؟ هەرکه چووینه ماڵەوە، عومەر عەرەب دەستی کردەوە به پێکەنین و وتی: کاکه شەهابمان چالاکییەکی کردووه له ئیزاعەی گەلی کوردستانەوە خوێنراوەتەوە، کاک نەوشیروان مستەفا و مەکتەبی عەسکەری سەریان سوڕماوە لەو چالاکییە گەورەیە و سوپاسنامەیان بۆ ناردووە! ناچار وتم باشه کاک عومەر ئێمە ترسنۆکین، بەڵکوو بێیت لەگەڵماندا و کارێک ئەنجام بدەین مەکتەبی عەسکەری لێمان ڕازی بن. شەو تا بەیانی بەدەم ئەو قسەیەوە دەتلامەوە و لەگەڵ ئەوەشدا لە هەر ماڵێکدا دەستنیشان بکراینایە و ڕژێم ئاگاداری جێی حەوانەوە و خۆشاردنەوەمان بووایە، ئەوا ئەو خانووەی بەسەردا گڕ تێ بەر دەداین و دەیسووتاند. پاشان گەڕانمان بەدوای چالاکیدا لەنێو شاردا هەر وا ئاسان نەبوو، بەڵکوو زەحمەت و دڵێکی گەورەی دەویست بە دەمانچەوە لەنێو شاردا بسووڕێیتەوە و لە شاخیش هاتبیتە خوارەوە. بەهەرحاڵ، بۆ ڕۆژی داهاتوو عومەر عەرەب و سەڵاح چاوزەق و بەندە چووینه نێو بازاڕ و به هەمان شێوە زۆر گەڕاین، پاشان چووینە دووکانێک که پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە هەبوو و لە ڕێکخستنەکانی ناوشاردا کاری دەکرد، وتی: گەر کەمێک ئارامتان بێت، ئەفسەرێک لەگەڵ چوار پاسەواندا هەموو ڕۆژێک دێنە ئێرە و لەگەڵ ئەوەشدا جنێوی ناشرین دەدەن! دیار بوو ئامانجەکەمان هاتە دی کە چەند ڕۆژێک بوو ئێمە بەدوایاندا دەگەڕاین و ئەوانەن کە پێمان ڕاگەیەنرابوو لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە کە لەکۆڵ خەڵکیان بکەینەوە. به چەند خولەکێک پێش ئەوەی ئەوان بێن، چووین گوێنییەکمان کڕی بۆ ئەوەی تفەنگی پاسەوانەکانی تێ بکەین. لە شوێن و کاتی دیاریکراودا ئاماده بووین، ئەویش بەر دووکانێکی زەڕەنگەرێک بوو، بەرامبەرەکەشی دووکانی سەراجێک بوو کیفی دەمانچه و جۆری سیلاحی دروست دەکرد. زۆر بەخێرایی بەرنامەی ئەنجامدانی جۆری چالاکییەکەمان داڕشت و دوای تەواوبوونی کارەکە، بە زووترین کات پێناسەی گیرفانیان و تفەنگ و دەمانچەکانیان بخەینە نێو گوێنییەکە و خۆمان دەرباز بکەین لە شوێنی ئەنجامدانی کارەکە. بەڵام زۆر جار مرۆڤ ئەگەرچی بەرنامە و نەخشە و پلان دادەڕێژێ، لەگەڵ ئەوەشدا نابێتە خاوەن ئەو بەرنامەیە و نەخشەیەکی تر دەکێشرێت. عومەر عەرەب وتی: ئەوا ئەو زاڵمە لەگەڵ پاسەوانەکانیدا هاتن، من دەچمە بەردەمیان و ئێوەش ئەملا و ئەولای لێ بگرن و هیچ مەکەن هەتا لە منەوە تەقە دروست دەبێت! کاتێک بەرەو ڕوومان هاتن، یەکسەر عومەر عەرەب چووە بەردەمیان و لوولەی دەمانچەکەی ئاڕاستەی نێوچەوانی ئەفسەرەکە کرد و تەقە دروست بوو، ئێمە سێ کەس بووین و ئەوان چوار، لە ماوەی کەمترین خولەکدا بە سزای گەل و شۆڕشمان گەیاندن، بەڵام یەکێکیان بەبرینداری خۆی کرد بە دووکانی سەراجەکەدا و دەنگی هەناسە و نووزەی لێوە دەهات و هێشتا ڕۆحی تێدا مابوو. ئەفسەرەکە هەر زۆر زوو ڕۆحی دەرچوو، دوو پاسەوانەکەی تر بەتەنیشت یەکەوە خوێنی لاشەیان جۆگەلەیەکی باریکی لەنێو گوزەری حەوزە وشکەکەدا دروست کردبوو. لە چەندین دووکانی ئەو گوزەرەدا کە سەر بە ڕژێمی بەعس بوون، تەقەمان لێ دەکرا. بە دیوی مەزادخانەکەدا ئەو سەردەمە مەخفەری پۆلیسی لێ بوو، چواردەوریان بە تەقە گرتین. بە دیوێکی تری شوێنی کارەکەمان کە چێشتخانە و دووکانی خواردەمەنی و پۆشاکی ژنان و بەرگدرووی لێ بوو، تەقەمان لێ دەکرا. عومەر عەرەب فیشەک بە خوار سکیەوە تیغی کردبوو و خوێنی لێ دەهات، بریندار بووبوو و کراسێکی سپیی لەبەردا بوو، خوێنی لێ دەچۆڕی و جێی بریندارییەکەی بە کراسە سپییەکەوە دیار بوو دەستێکی لەسەر برینەکەی بوو، بە دەستەکەی تری بە دەمانچە تەقەی دەکرد. خەڵکی بە جۆرێک لەو گوزەردا سەریان لێ تێک چووبوو، هەریەک بە لایەکدا ڕایاندەکرد و هاواریان دەکرد: قڵیشایەوە! منیش خۆم کرد بە دووکانی سەراجەکەدا و تفەنگی پاسەوان و پێناسەکەی لە گیرفاندا دەربکەم، هێشتا ئەو پاسەوانە لەسەردەم کەوتبوو و ڕۆحی تێدا مابوو. جگە لە تفەنگەکەی، دەمانچەیەکیشی پێ بوو ئێمە پێمان نەزانیبوو، فیشەکێکی پێوە نام و بەر سمتم کەوت و حەوزی سمتمی شکاند. هەر ئەوەندەم بە خۆ زانی، زەوی وەک کارەبای لەسەر بێت؛ گرتمی و لەپڕێکدا قاچم نوشتایەوە و کەوتم و هەستامەوە تاکوو بەردەوام بم لە ڕۆشتن. بەڵام دواتر قاچم لە دوام نەدەهات، ئیتر زانیم کە خراپ پێکراوم و ئێسکی حەوزی سمتم دەرپەڕیبوو و خوێنێکی زۆری لێ دەهات. عومەر عەرەبی تێکۆشەری دێرینی فەرماندە و سەڵاح چاوزەقی تێکۆشەری دێرینی فەرماندە، ئەگەرچی عومەر خۆشی بریندار ببوو، ئەوەی کە لەگەڵماندا ساغ بوو؛ تەنها سەڵاح بوو، بەڵام هەردووکیان بە ڕەوشتی شۆڕشگێڕییەوە ئامادەی خۆبەکوشتدان بوون بۆ دەربازبوونم لەو ساتە قورس و خوێناوییە سەختەدا کە ئەستەمە لە ئێستەدا بەباشی وەبیر خۆمی بهێنمەوە و باوەڕ بە بوونی ئەو مرۆڤە ڕەوشتبەرزانە بکەم کە بە جۆرێک لە هەندێک بەرپرسەکانی ئێستا و شۆڕشگێڕەکانی ئەوسادا دەیبینم، ئەوان بۆ مەرگێکی ئاسوودە و سەربەرزی دەژیان و ئەمانیش بۆ ژیانێکی پڕ لە ئارەزوو دەمرن.
کاتێک کە بریندار کرام، دەمانچەکەم لە دەست پەڕی و دوو یەدەکی پڕ فیشەکیش لە گیرفانمدا بوو، بەڵام سەڵاح چاوزەق زۆر قارەمانانە دەمانچەکەی هەڵگرتمەوە و لەگەڵ عومەر عەرەبدا پێناسەی گیرفانی ئەفسەر و پاسەوانەکان و چەکەکانیان هەڵگرتەوە و لەنێو گوێنەکەیاندا نابوو و بەردەوام تەقەیان کەم تا زۆر دەکرد. هەندێک لەو دووکاندارانەی نێو گوزەرەکەش کە تەقەیان لێ دەکردین، لەدوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئازادکردنی کوردستان و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، بوونەتە دڵسۆز و قارەمانی هەندێک لە حیزبەکان.
من هەستم دەکرد تووشی خوێنبەربوون بووم، چاوم تاریک بوو، لێوم وشک هەڵهاتبوو، تفم بۆ قووت نەدەچوو، هاوارم دەکرد: عومەر بمکوژە و بەجێم مەهێڵە، چونکە ماوەیەکی کەم بوو لە زیندان هاتبوومە دەرەوە، پاشان ناویشم لەوێ هەبوو کە بۆچی و لەسەر چی زیندان و حوکم دراوم، ئه و ڕۆژانەم بەبیر دەهاتەوە که سەرەوخوار هەڵیاندەواسیم و هەموو ئازار و ئەشکەنجەی زیندانی دائیرەی ئەمنم بەبیر دەهاتەوە. دووبارە داوام لێ کردەوه کە بمکوژێت، چونکە تەواوی دوکانەکان داخرابوون و هەندێکیشیان بەدانەخراوی بەجێیان هێشتبوو، خوێن به و گوزەرەدا دەچووە خوارێ و تەواوی ڕێگاکانمان لێ داخرابوو. عومەر جارێکی تر لوولەی تفەنگەکەی خستە سەر سەرم و دووبارە پەنجەی نەنا بە پەلەپیتکەکەدا و نەیکوشتم، لەپڕ سێ کەس بەڕاکردن بەره و ڕوومان هاتن و سەڵاح تەقەی به ئاسمان و کۆڵا نەکاندا دەکرد و گوێنییەکەی هەر به دەستەوە بوو، عومەریش ڕووی تفەنگەکەی کردەوە ئه و سێ کەسه، وتی: ئێمه پێشمەرگەین، هاوکاریمان بکەن! مرۆڤی قارەمان لە هەموو شوێنێکدا قارەمانێتیی خۆی دەنوێنێت، هەرسێکیان دەستیان گرتم و بەدوای خۆیاندا ڕایانکێشام و بەرەو گەرماوی سوورەتیان بردم. ئەو ناوه هەمووی ئاسنگەر و دارتاش و دوکانی جۆراوجۆری لێ بوو، من لەتاو وردە ئاسن و بزمار و تەنەکەی فڕێدراوی دوکانەکان که دەچوو بە لەشمدا لە کاتی ڕاکێشانمدا، ئازاری فیشەکم لەبیر چووبۆوە. دواتر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویۆتا لەو کاتەدا بەڕێکەوت ئامادە بوو، منیان تێ کرد و شۆفێرەکە وتی: من ناوێرم سایەقی بکەم! سویچی ئۆتۆمبێلەکەی دایە دەستی عومەر و منیان خستە دواوە و بەره و لای ساحەی تراییەکە بەڕێ کەوتن. ماڵی نەوزادی عەبەی تەقێ لەوێ بوو کە ئەویش پیشتر لە کەرتی سێی ئەزمەڕ فەرماندەی مەفرەزە بوو، دواتر بە بڕیاری نەوشیروان مستەفا کرا بە فەرماندەی کەرت، منیان لەوێ دانا و ڕێکخستنی ناوشاریان ئاگادار کردەوە. من هەر ئەوەندەم گوێ لێ بوو برینپێچێک وتی: پێوستی بە خوێنە، گەر فریای نەکەون ئەوا شەهید دەبێت! دەرزییەکیان لێ دام و دوای ماوەیەک بەدەم هاوارەوە هۆشم هاتەوە. ئەوەندە ئازارام هەبوو، مردنم بە ئاوات دەخواست. له دواییدا پێیان ڕاگەیاندم بەوەی هاوڕێیەکی نووریی برام شۆفێرێکی پەیدا کردبوو هاوڕێی خۆی و برای پێشمەرگەیەک بوو بە ناوی بەرزان، لای وەهابی سەرتیپ بوو، شۆفێرەکە بۆ مێژوو ناوی دەبەم، ناوی سۆران حەمەسەعی بوو، دواجار ئەویش بوو بە پێشمەرگە و ئێستەش له ژیاندا ماوه، تاکوو ماوەیەکیش لە وڵاتی هۆڵەندا دەژیا. پاش دەربازبوونم لە شاری سلێمانی، ڕەوانەی ئێران کرام بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ڕەزاییە (ئورمیە)، کە ئەوکاتە حیزبی سۆسیالیست و #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕێککەوتننامەیان لەگەڵ ئێراندا هەبوو. لە ڕاستیدا حیزبی سۆسیالیست (#حسک#) هاوکاریی ئەو پێشمەرگانەی دەکرد کە بۆ پێویستیی چارەسەر دەچوونە ئێران و منیش بە نامەی فەرمیی حیزبی سۆسیالیست (حسک) ڕەوانەی ئێران کرام. دوای نەشتەرگەری و ئازارێکی جەستەیی زۆر، قاچی ڕاستم چوار سەنتیمەتر کورتی هێناوە، هەردوو قاچم دەماری سەرەکیی بڕا و نێوان ئێسکی قاچم بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک شیش بەند بوو کە ئەویش پلاتینە، بەڵام بەردەوام جەستەم ئازاری هەبوو.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,297 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,297 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
وشەبەندان و نەوبەهاری ئەحمەدی خانی؛ بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
وشەبەندان و نەوبەهاری ئەحمەدی خانی؛ بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.704 چرکە!