Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  517,441
Resim 105,773
Kitap PDF 19,160
İlgili Dosyalar 96,492
Video 1,307
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
Kısa tanım
Kadınlar Dünyası’nın Kürt k...
Kısa tanım
Dünya yeni bir savaşın eşiğ...
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
هەڵەکانی دانوستانی یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی بەعس
Kurdipedia sayesinde takvimimizin her gününde ne olduğunu biliyorsunuz!
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەڵەکانی دانوستانی یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی بەعس
Kısa tanım

هەڵەکانی دانوستانی یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی بەعس
Kısa tanım

هەڵەکانی دانوستانی یەکێتیی نیشتمانی و حیزبی بەعس
هۆکاری چی بوو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دانوستانی لەگەڵ ڕژێمی حیزبی بەعسدا کرد؟ هەڵە و کەموکوڕییەکانی دانوستان چی بوون کە بووە هۆی زۆرترین کێشە و ململانێ لەنێو سەرکردایەتی و ڕێکخستنەکان و ڕیزەکانی نێو هێزی پێشمەرگەی کەرت و تیپەکان؟ بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەو بەڵگانە بۆ دیدی خوێنەر ڕوون و ئاشکرا بێت، کێ بوون ئەوانەی لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا باڵادەست بوون وەک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و... هتد، کە بەشدار بوون لە سەرەتا و کۆتایی و نهێنییەکانی دانوستان و دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و ڕژێمی حیزبی بەعس، بڕوانە کتێبی: خولانەوە لەناو بازنەدا :
لەوەتی دەوڵەتی عێراق دامەزراوە، جووڵانەوەی کورد چەندین جار کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی عێراقی، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کام لەو گفتوگۆیانە نەخراونەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەر لەبەر ئەوەش هەموو جار کە گفتوگۆ دەست پێ دەکات، وەکوو ئەوە وایە لە نووکەوە دەست پێ بکات، چونکە ئەمان هیچ ئاگادارییەکی تەواویان لەسەر ڕەوتی گفتوگۆکانی پێشوو نییە: گفتوگۆکە چۆن دەستی پێ کرد؟ کێ بوون لایەنەکانی؟ کێ بوون ئەندامەکانی؟ ناکۆکییەکانیان چی بوون؟ بۆچی گفتوگۆکە سەری نەگرت؟ هەڵەکانی لایەنی کوردی چی بوون؟ ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیاری تر، بێ وەڵام دێنە گۆڕێ.
سەرەتا دەمەوێت بەکورتی دانوستان یان گفتوگۆ بۆ خوێنەر ڕوون بکەمەوە:
لە بنەڕەتدا دانوستان یان گفتوگۆ، لە زمانی ئینگلیزیدا بەگوێرەی جۆرەکانی پێی دەڵین: Negotiation, Talk, Dialok
لە عەرەبیدا: مفاوضە، محادثات، مباحثات، حوار
لە فارسیدا: مذاکرە
لە کوردییشدا: مفاوەزات، وتووێژ، دانوسەن یان دانوستان
گفتوگۆ، هونەرێکی بەرزی دیپلۆماسی و بەڕێوەبردنی ململانێیە بۆ چارسەرکردنی کێشە و ناکۆکی لەنێوان کەسانی ناتەبا، دامەزراوی ئابووری، ڕێکخراوی سیاسی، گەلان، دەوڵەتاندا. بەڵام ئەوەی جێگەی داخە، سیاسییەکانی کورد بەگشتی و سەرکردەکانی بەتایبەتی، لەم هونەرەدا کۆڵەوارن. دوور ناکەومەوە لە باسەکەم، مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1983 بڕیار درا گفتوگۆ دەست پێ بکرێت، ئەگەرچی هەر لە سەرەتای گفتوگۆوە طارق عەزیز هەڕەشەی کردووە و بەعس هیچ پڕۆژەیەکی سیاسیی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لەگەڵ یەکێتی یان هیچ لایەکی تر، بەوەی حیزبی بەعس لە سەرەتای ساڵی هەشتاکانەوە بڕیاری دابوو بۆ ئەوەی جووڵانەوەی کورد لەناو ببات و هەموو دێهاتەکانی کوردستان وێران بکات. جگە لەوەی #نەوشیروان مستەفا# دەڵێت: هەر لە سەردەمی شێخ مەحموود و نوێنەرەکانی لەگەڵ ئینگلیز، لەگەڵ تورکیای کەمالی، لەگەڵ حکومەتی تازە دامەزراوی عێراق، گفتوگۆکانی ساڵی1930ی سەرانی کورد لەگەڵ ئەمیر غازی وەلیعەهد و دواتر لەگەڵ نوێنەری مەندوبی سامی بەریتانی و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ جەعفەر عەسکەری، تا دەگاتە دانوستانی ساڵی 1991 لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، بە چەندین قۆناغی جیاواز و ناڕاستگۆیی بەرامبەر بە سەرانی بەرپرسانی کورد، بە ئەزموونێکی لاواز باس دەکات.
دەمەوێت پێشنیار و بیروبۆچوون و ئەزموونی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (#مام جەلال#) سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان یەکێتی و بەعس بە پێچەوانەی بۆچوونەکانی نەوشیروان مستەفا بخەمە ڕوو. کاتێک سەددام حسێن بۆ پێشەکیی دەستپێکردنی گفتوگۆ (دانوستان) داوا دەکات: دەبێت لە سەرەتاوە مام جەلال خودی خۆی بێت بۆ بەغداد، بۆ گفتوگۆ و چاوپێکەوتنی سەددام حسێن، ئەم باسەش کەوتبووە بەر گوێی خەڵکی کوردستان و کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵەکانی خۆشناوەتی هاتبوون بۆ بینینی مام جەلال و پرسیاریان کردبوو بەوەی گرەنتیی چی هەیە مام دەچێت بۆ بەغداد؟ یان گرەنتیی چی هەیە مام جەلال بەبێ گرفت بگەڕێتەوە؟ لە وەڵامدا مام جەلال ئاماژەی پێ دابوو کە هیچ گرەنتی و بەڵێنێک نییە کە دووچاری کێشە و گرفت نەبێت و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە. پاش ئەوە پیاوماقوڵانی خۆشناوەتی بە مام جەلال ڕادەگەیەنن و دەڵین: چاوەڕێی چی لە سەددام حسێن دەکەیت؟ مام جەلالیش دەڵێت: هیچ! ڕەنگە سەددام حسێن دەمانچەکەی دەربهێنێت گوللەیەک بنێت بە سەرمەوە، یاخود دەمانچەکەی خۆیم بەدیاری پێشکەش بکات. هەردوو کارەکەی لێ دەوەشێتەوە.
نەوشیروان مستەفا ئاماژە بە چوونی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات کە پێک هاتبوون لە: مام جەلال، فەرەیدوون عەبدولقادر، عومەر عەبدوڵڵا، #مەلا بەختیار#، د. خدر مەعصوم، عومەر عەزیز. کۆبوونەوە لە بەغداد دەستی پێ کرد. سەرکردایەتیی یەکێتی دەسەڵاتی دا بەم وەفدە کە ئەگەر لەگەڵ وەفدی حکومەتی بەعس گەیشتنە ڕێککەوتن، بێ ئەوەی پێویست بە گەڕانەوەیان لە بەغداد بۆ #سلێمانی# بکات بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی، واتە پرس و ڕای سەرکردایەتی وەربگرن، ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕژێمی بەعس و یەکێتی سەبارەت بە چارەنووسی گەلی کورد کە ئەگەر لەسەر چوارچێوەی گشتیی مەسەلەکان پێک هاتن؛ ئیمزا بکرێت، بەڵام مام جەلال لە وەڵامدا دەڵێت: دەستیشم لە بنا ببڕنەوە، ڕێککەوتن ئیمزا ناکەم! نەوشیروان مستەفاش دەڵێت: کەواتە بۆ دەچیت بۆ بەغداد؟، مام جەلالیش لە وەڵامدا دەڵێت: ئێوە بەزۆر دەمنێرن!
مەلا بەختیار ئەندامی نێو گفتوگۆی یەکێتی و ڕژێمی بەعس بووە کە چەند جارێک لەگەڵ مام جەلال و ئەندامانی تری وتووێژ، لەگەڵ ئەندامانی ڕژێمی بەعس چاوی بە سەددام حسێن کەوتووە. لە گێڕانەوەی یادەوەرییەکانیدا و چاوپێکەوتنی کەناڵی ڕووداو، سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕژێمی حیزبی بەعسدا دەڵێت: ئێمە پێشتر تێدەگەیشتین بەوەی کە شاری #کەرکووک# نادرێت بە کورد لەلایەن سەددام حسێنەوە، لە مفاوەزاتیش تێدەگەیشتین کە شاری کەرکووکمان نادرێتی، هەروەها تاکوو سەددام حسێنیش بمابایە؛ نەدەبوو بیر لەوە بکەینەوە شاری کەرکوومان پێ بدرێت، پاشان ئێمە باش تێگەیشتبووین بەوەی سەددام حسێن هیچ مافێکی دیموکراسیی ئێمە نادات، چونکە خۆی فاشی بوو، نەدەکرا فاشیەت بۆ عێراق و دیموکراسی بۆ کوردستان بێت.
مەلا بەختیار باس لە ڕۆڵی مام جەلال دەکات و دەڵێت: من مام جەلالم لەوپەڕی ئازایەتی لە گفتوگۆکەدا دەبینی و لە یەکەم بینینماندا، مام جەلال بە سەددام حسێنی وت ئێمە هاتووین دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمیی ڕاستەقینە بۆ کوردستان بەدی بهێنین، ئەگەر پێتان داین، ئەوا لەگەڵتاندا ڕێک دەکەوین، ئەگەر پێتان نەداین، ئەوا دەچینەوە بۆ شاخەکان، چیمان کردووە بەرامبەرتان؛ ئەوا بەردەوام دەبین. سەددام حسێن لە وەڵامدا بە مام جەلالی وت کلام شجاع (قسەیەکی ئازایانەیە). پاشان سەددام حسێن بە مام جەلالی ڕاگەیاندووە ئێوە بە کەمترین چەک شەڕتان لەگەڵدا کردووین، ئەوە نیشانەی ئازایەتی بووە، شەڕکردنتان لەگەڵ ئێراندا ئازایەتی بووە، هاتنیشتان بۆ لای ئێمە لە بەغداد هەر ئازایەتی بووە و ئەم قسانەشت بەرامبەر بە من کە دەیکەیت؛ هەر ئازایەتییە!
هەروەها مەلا بەختیار دەڵێت: مام جەلال بڕوای بە مفاوەزات نەبوو، بەڵام ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بڕیاری مفاوەزاتیان دابوو، هەر لەم بارەیەوە فەریدوون عەبدولقادر دەڵێت: ئێمە واتە یەکێتی، لەگەڵ بەرەی جوددا بارودۆخمان خراپ بووە و چەند جارێکیش هەوڵمان داوە ڕێک بکەوین، بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجام، واتە لەو کاتەدا یەکێتیی نیشتمانی لەگەڵ بەرەی جوددا دژ بە یەکتر لە شەڕدا بوون، پاشان لەو کاتەشدا ئێران کە لەگەڵ عێراقدا دەجەنگی، بەرە بەرە هێزی سەربازیی ئێران لە سنووری کوردستاندا دەهاتنە پێش و سنووری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگە تەسکتر دەبوونەوە. هەروەها ئاماژە بە هەڕەشەوگوڕەشەی ڕژێمی بەعس دەدات کە لە ڕێگەی حیزبی دیموکراتی ئێرانەوە هەواڵیان بۆ ناردوون بەوەی گەر لەشکری سەربازیی عێراق تووشی گرفت بێت و شکست بهێنێت، ئەوا ئێمە تۆڵەتان لێ دەکەینەوە و ئێوەش بە تاوانبار دەزانین، دواتر فەرەیدوون عەبدولقادر دەڵێت: لەو کاتەدا ئێمە لە بارودۆخێکی ئاڵۆز و خراپدا بووین و ماندوو بووین، پێویستیشمان بە پشوودان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا وتووێژ بەشێکە لە سەنگەرەکانی خەبات، لێرەدا دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەین خودی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵ مام جەلالی کۆچکردوو، بڕوا و متمانەی بە پەیمان و بەڵێنی ڕژێمی بەعس نەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەڤاڵ مام جەلال هەمیشە گوێبیستی بەرامبەر و لەگەڵ کۆی دەنگی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیدا بووە، بۆ مێژوو ئەو ئەرکەی خستۆتە ئەستۆی خۆی و بڕیاری دانوستانی داوە کە بچێتە بەغداد و چاوی بە ترسناکترین ڕژێمی دیکتاتۆری عێراق؛ سەددام حسێن و ئەندامانی ڕژێمی بەعس بکەوێت. ئەگەرچی مەلا بەختیاریش پێشنیاری ئەوەی کردووە هەرگیز نەدەبوو ئێمە بیر لەوە بکەینەوە شاری کەرکوومان پێ بدرێت، پاشان ئێمە باش باش تێگەیشتبووین بەوەی سەددام حسێن هیچ مافێکی دیموکراسیی ئێمە نادات، چونکە خۆی فاشی بوو، نەدەکرا فاشیەت بۆ عێراق و دیموکراسی بۆ کوردستان بێت.
ئەم بۆچوونانەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی، هەر هەموو ڕاست و دروست بوون و بڕیارێکی ترسناکیش بوون، بەتایبەت کە هەڤاڵ مام جەلال دەڵێت: دوور نییە سەددام حسێن بە دەمانچەکەی خۆی بمکوژێت!
بەڵام نەوشیروان مستەفای کۆچکردوو لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت:
کە وەفدەکەمان ڕۆشت بۆ بەغداد، وا ڕێک کەوتین هەموو ڕۆژێ لە هەواڵی خۆیان ئاگادارمان بکەن. چەند ڕۆژێ هیچ هەواڵێکیان نەبوو، من زۆر ترسام شتێکیان لێ بەسەر هاتبێت. بۆ ئەوەی هەواڵیان بزانم، بە هۆی بنکەکەی دیموکراتەوە، واتە حیزبی دیموکراتی ئێران، برووسکەیەکم بۆ ناردن، وەڵامیان دامەوە کە ڕەوتی ڕووداوەکان باش دەڕوات، توومەز هۆی بێدەنگییەکەیان ئەوە بوو بە خۆشیدا کەوتبوون نەک شتی تر، هەر شەوەی یەکێ لە کاربەدەستە زلەکان میوانداریی کردبوون. گەورەکاربەدەستانی بەعس لە میوانداریدا لاسایی نەریتە خێڵەکییە کۆنەکانی عەرەبی دەکەنەوە.
لێرەدا بۆچوونە جیاوازەکان دەست پێ دەکات، کاتێک فەرەیدوون عەبدولقادر دەڵێت: لەو کاتەدا ئێمە لە بارودۆخێکی ئاڵۆز و خراپدا بووین و ماندوو بووین، پێویستیشمان بە پشوودان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا وتووێژ بەشێکە لە سەنگەرەکانی خەبات. هێشتا لێکدانەوەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر لاوازیی پێوە دەبینرێت و کاتێکیش دەڵێت: چەند جارێک هەوڵمان داوە لەگەڵ 'بەرەی جود'دا ڕێک بکەوین، بەڵام ئەوان نەیانویستووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بڕوایان بە دانوستان بووە. کەواتە ماندووبوون و پشوودانی سەرکردایەتی بووەتە هۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانوستان لەگەڵ دڕندەترین و دیکتاتۆرترین حکومەتدا بکات. ڕاستە پێشمەرگە و سەرکردایەتی لە بارودۆخێکی ناهەمواردا بوون و زۆرترین ماندووبوونیان پێوە دیار بووە، بەڵام نەدەبوو سەرکردایەتیی تەواوی حیزبەکان سەرقاڵی شەڕ و یەکتر کوشتن بوونایە، بۆ نموونە هێندەی حیزبەکان لە هەوڵی تێکشکاندن و کوشتن و خوێنڕشتنی پێشمەرگەی کوردستان بوون، هێندە سەرقاڵی ئەنجامدانی چالاکی و شەڕی دژ بە دوژمنی گەلی کورد نەبوون، هەندێک لە حیزبەکان چۆکیان بۆ دەوڵەتی ئێرانی بە ناو جمهوری ئیسلامدا دابوو. کاتێکیش باس لە ئاڵۆزی و ناهەمواریی بارودۆخی سیاسی دەکرێت، لێبوردەیی بەرامبەر بە یەک؛ باشترین هۆکاری ئاشتبوونەوە و لێکتێگەیشتن دەبوو، بۆیە نەدەبوو سەرکردایەتی بیری لەوە بکردایەتەوە کە ناوچەی سنووری ئازادکراوی هێزی پێشمەرگە تەسکتر دەبوونەوە و پاشان ماندووبوون بە هێزی پێشمەرگەوە دیار بووە. لە ڕاستیدا ئەو سەردەمە ئێمە وەک پێشمەرگەی سەربازی و سیاسی، هیچ کات ماندووبوونمان بەخۆمانەوە نەدەبینی و بگرە سەرکردایەتییش هیچ پرس و ڕایەکی بە هێزی پێشمەرگەوە نەبووە سەبارەت بە جۆری دانوستانکردن لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، وەک چۆن سکرتێری گشتیی یەکێتی؛ هەڤاڵ مام جەلال دەڵێت: من هیچ بڕوا و متمانەم بە سەددام حسێن نییە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەزۆر دەمنێرن بۆ بەغداد و دانوستان!
بۆ ئەوەی زیاتر بچینە قووڵایی چۆنیەتیی دەستپێکردنی دانوستان (مفاوەزات) لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا، دەبینین تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێکەوە بڕیاری دانوستانیان داوە، تەنها ئەوەی کە ناڕازی بووە؛ هەڤاڵ مام جەلال بووە، کە هەمووان دژی بڕیارەکەی بوون و زەختیان لێ کردووە. کەواتە مام جەلال هەستی بە ماندووێتی و لاوازبوونی شۆڕش نەبووە، بەڵکوو ئەوانەی هانیان داوە بۆ دانوستان؛ ماندوو بوون و هەستیان بە لاوازی و نەبوونی سەرکەوتنی شۆڕش بووە. لە ئێستەشدا هەندێک لە سیاسەتمەداران لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی و بۆچوونی خەباتی سیاسیدا دەڵێن: ئێمە لە وتە و بڕیار و ڕێبازەکەی مام دەرناچین، کە ڕۆژانیکیش بووە مام لەگەڵ ئەوەدا نەبووە دەست بخاتە نێو دەستی سەددام حسێنی دیکتاتۆر و هەر ئەمانیش بوون لە ڕابردووی خەباتی سیاسیی ڕۆژگارە سەختەکاندا پێداگرییان لە چوونی مام جەلال کردووە بۆ بەغداد و دانوستانکردن.
لەگەڵ بەردەوامیی تیروتوانجی کۆمەڵایەتی و ڕەخنەی سیاسیی بەرەی جود، ڕۆژانە چەندین وتاری ڕەخنەگرانە بڵاو دەکرانەوە و وێنەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ وەفدێکدا شانبەشانی عەلی حەسەن مەجید بەزەردەخەنەوە دەرکەوت و بووە مایەی تێبینیی زیاتری نووسینەکانی ئەم ساڵانەی دوای ڕاپەڕین، کە نەوشیروان مستەفا لە نووسینەکەیدا دەڵێت:
بۆ هەواڵپرسینی وەفدەکەمان و بێدەنگییان، دواتر بۆم دەرکەوت بە خۆشی خۆیاندا کەوتبوون، پرسیاریش ئەوەیە: ئایا سیاسەتمەدارێکی وەک مام جەلال دەبێت پێشوازییەکی ئەوتۆی لێ نەکرێت کە ڕۆژانە بەرپرسانی ئەندامانی ڕژێمی بەعس میوانداریی نەکەن؟ یان سەرۆک خێڵ و عەشرەتەکانی عەرەب نەچنە میوانداریی؟ خۆ ئەگەر مام جەلایش ئەوەی پێ ناخۆش بووبێت، بەڵام دابونەرێتی کولتووری گەلێکی وەک کورد، ڕێگە بە خۆدوورخستنەوەی چاوپێکەوتنێکی لەو جۆرە نادات. بۆ وەڵامێکی ڕاستەقینەش، کاتێکیش نەوشیروان مستەفا خودی خۆی وەک ئەندامێک بەشداریی وەفدی دانوستانی کردووە، ئایا لە هۆتێلێکی ئاسایی میوانداری کراوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە؟ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەر مەبەستێک دانوستانی کردبێت، بێگومان بۆ بەرژەوەندیی گەلی کورد و بەرژەوەندیی حیزبەکەی بووە و بە هەمان شێوە حیزبی بەعسیش بۆ بەرژەوەندیی خۆی و لاوازکردنی شۆڕشەکانی گەلی کورد بووە، بەتایبەت ڕژێمی بەعسی عێراق لەو سەردەمەدا لە شەڕێکی سەختی خوێناوی بوو لەگەڵ بەناو جمهوری ئیسلامیی ئێراندا. بەڵام بەداخەوە بەرەی جود کە پێک هاتبوون لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حیزبی سۆسیالیست و حیزبی شیوعیی عێراق، هەمیشە لە هەوڵی تێکدانی شێوازی گفتوگۆ و بڵاوکردنەوەی وتاری پێچەوانەی ئاشتیخوازانە بەرامبەر بە یەکێتی و کار و چالاکی لە سنوورەکانی یەکێتی و دەستوەشاندن لە سەربازگە و کوشتنی سەربازی عێراقی، بۆ تێکدانی گفتوگۆی نێوان حکومەتی عێراقی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئێمە وەک پێشمەرگەش لە نزیکەوە ئاگاداری ڕووداوەکانی دانوستان بووین، بەتایبەت هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە سنووری سلێمانی و ڕانیە و #هەولێر# و کۆیە و کەرکووک و #گەرمیان# بەتەنها بەرامبەر بە حیزبی بەعس دەجەنگی و لە مەیداندا خەباتی دەکرد، بەڵام تەنها وەک سەربازێکی نێو هەندێک لەو گەمە سیاسییانە بووین، ڕاستە لە تەمەنێکی کەمدا پێشمەرگە بووم، بەڵام درکم بە نەخشە و پلانی نەیارانی یەکێتی دەکرد و تێوەگلانمان لە شەڕی ئێران کە بەرژەوەندیی حیزبی بەعسی تیا بوو، نەدەبوو ئەوە بکەین، چونکە ئێمە لەگەڵ بەرەی جوددا ناکۆک بووین و هەندێک لە سنوورەکانی هێزی پێشمەرگە بە دەست بەرەی جودەوە بوو. پاشان جگە لەوەی سنووری سووریا و تورکیامان لێ داخرابوو، تەنها سنوورێکی ئازادکراوی تەسکمان بەدەستەوە مابوو، ئەویش زۆر جار لەژێر بۆردوومانکردنی فڕۆکە و ڕاجیمە و هێرشی سەربازیی حیزبی بەعسەوە بوو، نەدەبوو ڕێی ئێران لە خۆمان دابخەین و شەڕیان لەگەڵدا بکەین.
ئەمەی کە من دەینووسم، لەو کاتەدا ئاستی وشیاریی ڕامیاریم هێندە بەرز نەبوو تاوەکوو لە هەندێک فڕوفێڵ و تێوەگلان تێبگەم، بەڵام جگە لەوەی دەچێتە خانەی زانیارییەوە، وەک مێژووش باسیان لێوە دەکەم، بەتایبەت ڕووداوەکانی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستاندا هێندە زۆرن تەنانەت ناتوانرێت بە چەندین کتێب هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، ناشتوانرێت وەک مێژوو پشت ببەسرێت بە گێڕانەوەی مێژوو لەلایەن هەندێک کەسانەوە، چونکە کەسانێک هەن لە ڕابردوودا لەگەڵ ڕێزمدا چەند مانگێک هاوشانی تێکۆشەرە نەبەردەکان خەباتیان کردووە و دەستی نووسینیان هەیە و بەبێ زانیاریی تەواو، بە پێنووسە کولەکانیان، پێش ئەوەی باس لە خەبات و گیانفیداکاران بکەن و شکست و هەڵە و کەموکوڕییەکانی سەرانی بەرپرسان بخەنە ڕوو، سەرەتا بە شانوباڵی هەندێک لە سەرکردەکان هەڵدەدەن کە زۆرترینیان بێئاگایی خۆیان لە تاوان و بەرژەوەندیی خۆیان دوورەپەرێز دەگرن، بەڵام کاتێک باس لە جوامێرییان بکرێت، ڕاستەوخۆ بەبێ شەرم و بە دوور لە ئەخلاقی سیاسی، یەکەم کەس پاڵەوانی هەموو ڕووداوەکانی نێو چیرۆکەکان دەبن. بە ئێستەشەوە زۆر جار بەرپرسێک دەردەکەوێت باس لە گێڕانەوەی مێژووی قوربانیدان و قارەمانێتیی نێو جەنگەکان دەکات، زۆر بەخێرایی چیرۆکی بزنەکەی سەر گوێسەبانەی تەویلەی ماڵە گوندنشینەکان و چیرۆکی تیتلە و بیبلەی سەردەمی منداڵیم بەبیر دێتەوە، کە دایە و داپیرەکان لە شەواندا بۆ خەولێخستنی منداڵەکانیان دەیانگێڕایەوە، لە دەمارەکانی مێشکمدا ڤایرۆسێک دروست دەکەن و چیتر هێندەی نامێنێت خوێن لە شادەمارەکانی جەستەمدا بوەستێت. کاتێک من باس لە دانوستان دەکەم، هێندە گرنگ نییە بۆ نووسینەکەم ئاخۆ ڕێنمایی خوێنەر بکەم دانوستان بە چی واتایەک پێناسە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، چونکە مرۆڤی ئێستە و نەوەی ئێستە هێندە ئاستی هۆشیارییان بەرزە، زۆر بەخێرایی بە ڕابردووی مێژوودا دەچێتەوە و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لەسەر دەکات، کەواتە ناکرێت و نابێت ناڕاستگۆ بین بەرامبەر بە هاوڵاتییان و نەوەی نوێ.
هۆکاری دانوستانی ی. ن. ک. لە سەرەتای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە لە ئەنجامی بڕوانەبوون و ڕانەهاتنی سەرانی سیاسیی ئەوسای حیزبە سیاسییەکان بە پێکەوەژیانی دیموکراتییانە و یەکتری قبووڵنەکردن و زاڵی گیانی تۆڵەسەندنەوەی عەشایەرییانە و دەستکەوتی تایبەتی و دەستی داگیرکەران... هتد، شانبەشانی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش، شەڕوشۆڕی ناوخۆش ئاوێتەی شۆڕشەکە بوو. بەلای کەمی دەبوو لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ناڕەوای عێراق و ئێران، شەڕوشۆڕە ناوخۆکان کۆتاییان پێ بهێنرایە، بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلە لە خزمەتی پەرەپێدانی زیاتری شۆڕش و ڕاکێشانی سەرنج و سۆزی جەماوەر بەلای خۆیاندا، بۆ ئەوەی ببێتە جێی ئەمەل و ئومێدی خەڵک و لە سەرەنجامدا بارودۆخەکە بەلای بەهێزبوونی باسکی شۆڕش و شکستی دوژمن بشکابایەوە، کە تاکە ڕێگای ڕزگاریی جەماوەریش بوو لە دەستی زوڵم و دیکتاتۆریەت.
کەچی دەبینین پێچەوانەی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە نیشتمانییە و دابینکردنی پێویستیی سەرکەوتنی شۆڕش کە خۆی لە یەکێتیی ڕیزەکانی گەلدا دەدۆزییەوە، شەڕوشۆڕە ناوخۆکان (کە مایەی بێزاریی خەڵک و هۆی گەشەنەکردنی شۆڕش بوون) ڕۆژبەڕۆژ زیاتر پەرەیان دەسەند، تاکوو لە سەرەتای هەشتاکان بەدواوە، هاوزەمان لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی ناڕەوای داگیرکەراندا، گەیشتە چلەپۆپەی یەکتری کوشتن و هەوڵی یەکتری قڕکردن.
لەوەش ناهەموارتر ئەوە بوو بۆ ئەوەی زەفەر بە یەکتری ببەن و بتوانن لایەکەی دیکەی بەرامبەریان باشتر ببەزێنن، هەوڵ دەدرا سوود لە توانای دوژمنەکانیش وەربگرن، یان بە واتایەکی دیکە: جاشایەتی و نۆکەرایەتیی دوژمنەکانیشیان لە ڕقی یەکتر قبووڵ دەکرد لەجیاتیی ئاشتەوایی و یەکگرتن، بێگومان ئەوەش دەبووە هۆی بەلاڕێدابردنی زیاتری ئامانجە بنەڕەتییەکانی شۆڕش، لە پێناو دەستکەوتی تایبەتی و تاکڕەویی حزبایەتی و خۆسەپاندنی دیکتاتۆرانە، باشترین قبووڵکردن و سوودوەرگرتن لە جاشایەتی و شانازیکردن بە تاوانەکانیانەوە. تەواوی خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەو شانازییەن کە مستەشاری فەوجی خەفیفە و ئامر مەفرەزەی خاسەی ئیستخباراتی ڕژێمی بەعس؛ تەحسین شاوەیس دەڵێت: من هیچ پەشیمان نیم لەوەی کە مامە ڕیشەم کوشت و گۆڕبەگۆڕم کرد. تێکۆشەری دێرینی فەرماندە؛ نەجمەدین شوکر ناسراو بە مامە ڕیشە، فەرماندەی کەرتی چواری جەباری تیپی پەنجا و حەوتی سەرگرمە بوو، لە ساڵی 24/1/1985دا بە پلانی ئیستخباراتی عەسکەری لەگەڵ دوو پێشمەرگەدا بە ناوی سەردار حەمە شەریف و موحسین مەجید سوڵتا شەهید بوون. واتە ئەو جۆرە دانوستانە زۆرتر لە ئەنجامی قووڵبوونەوەی شەڕی ناڕەوای ناوخۆ بەناچاری بیری لێ کرایەوە، بۆ ئەوەی بەلای کەمی هەوڵ بدرێت یەکێ لە تەڕەفەکانی شەڕکردن، لە ئەنجامی گەیشتن بە جۆرێک لە جۆرەکانی ڕێککەوتنی بێ تەڕەف بکرێت. هێندە نەبوو دانوستانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کردبوو، ڕژێمی بەعس بە جۆرێک پێناسەی پێشمەرگەی لە ڕاگەیاندنەکانیەوە کردبوو، گوایە هەر کاتێک لە کاتی شەڕدا سەربازێکی عێراقی بەدیل بگیرێت، ئەوا بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک و هیچ پرنسیپێک، دڕندانە لووت و گوێی دەبڕین، ئەمانە دڕندەن و بە شاخەکانەوە دەژین! ئەوەش ببووە هۆی ترساندن و تۆقاندنی سەربازەکانی عێراقی و لە کاتی جەنگەکاندا زیاتر دەست بوەشێنن و تاکوو لە توانایاندا بێت بجەنگن و خۆیان نەدەن بەدەستەوە. ڕژێمی بەعسی عێراق باشترین سوودی لە دانوستان وەرگرت و یەکێتیی نیشتمانییش گەورەترین هەڵەی مێژوویی سیاسیی کرد کە دانوستانی لەگەڵ ڕژێمدا کرد، چونکە هەمیشە سەددام حسێن و تەواوی دەستوپێوەندەکانی، میللەتی کوردی بە میوان دەزانی لەسەر خاکی کوردستان و هیچ کاتێکیش بە چاوی هاوڵاتی نەیدەڕوانییە گەلی کورد، پاشان زۆر کات حیزب ستراتیجێتیی نەبووە و جگە لە هەڵپەی خێرای، نەیزانیوە داوای چی دەکات، چونکە حیزب دەیویست بە بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی خۆی، ڕژێمێکی دیکتاتۆری خاوەن سەدان قەسابخانە و زیندانی لەسێدارەدان بکاتە دیموکراسی و داوای مافی چارەنووسی گەلی کوردی لێ بکات.
لەگەڵ ئەوەی بەعس نەک دوژمنی یەکێتی بوو، دوژمنی تەواوی حیزب و شۆڕشەکانی کورد بوو. پاشان بۆ ناشرینکردنی یەکێتی لە کاتی دانوستاندا، چەند ئۆتۆمبێلێک و چەندین جۆری چەکی کڵاشینکۆف و دەمانچەی بەدیاری دەناردە سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەوەش دەبووە هۆی زویربوون و ناڕەزایی دەربڕینی ڕێکخستەناکانی ناوشار و دەرەوەی وڵات و دڵی هاوڵاتییانی دەڕەنجاند، ڕۆژانەش خەڵکی بەگشتی لە دڵەڕاوکێ و ساردبوونەوەدا بوون.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,069 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] Kitap | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
Bağlantılı yazılar: 55
Biyografi
Kısa tanım
Kütüphane
Teknik Meta Veriler
Bu öğenin telif hakkı, öğenin sahibi tarafından Kurdipedia'ya verilmiştir!
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Ziryan Serçînari tarafından 22-07-2022 kaydedildi
Bu makale ( Aras Elincaği ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Hawreh Bakhawan tarafından 24-10-2023 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 1,069 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Kürt-Ermeni ilişkileri ve kimi gerçekler
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
Anadolu’nun İlim ve Tasavvuf Hayatında Öne Çıkan Berzencî Ulemâsı
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
KOMÜNİST
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
Vedat Türkali
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
Özgürlük Denizine Akan Nehirde Şeyh Ahmed Barzani
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Osmanlı-Kürt ilişkisi ve İdris-i Bidlisi
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Biyografi
Pervin Çakar

Gerçek
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Ekrem Cemilpaşa
Kısa tanım
Kadınlar Dünyası’nın Kürt kalemi: Mes’adet Bedirxan
12-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kadınlar Dünyası’nın Kürt kalemi: Mes’adet Bedirxan
Kısa tanım
Dünya yeni bir savaşın eşiğinde iken, Birinci Dünya Savaşı sürecinde Kürdlerin tehcirini hatırlamak-8
17-04-2024
Rapar Osman Ozery
Dünya yeni bir savaşın eşiğinde iken, Birinci Dünya Savaşı sürecinde Kürdlerin tehcirini hatırlamak-8
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
AHMET KARDAM
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
25-04-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  517,441
Resim 105,773
Kitap PDF 19,160
İlgili Dosyalar 96,492
Video 1,307
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kısa tanım
Kürt-Ermeni ilişkileri ve kimi gerçekler
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
Anadolu’nun İlim ve Tasavvuf Hayatında Öne Çıkan Berzencî Ulemâsı
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
KOMÜNİST
Biyografi
AHMET KARDAM
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
Vedat Türkali
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
Özgürlük Denizine Akan Nehirde Şeyh Ahmed Barzani
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Reşan Çeliker
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
Osmanlı-Kürt ilişkisi ve İdris-i Bidlisi
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Biyografi
Pervin Çakar

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.375 saniye!