پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,360
وێنە 105,643
پەرتووک PDF 19,140
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مامۆستا پێشڕەو، یاخییەکی شۆڕشگێڕی نێو زیندان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مامۆستا پێشڕەو، یاخییەکی شۆڕشگێڕی نێو زیندان

مامۆستا پێشڕەو، یاخییەکی شۆڕشگێڕی نێو زیندان
مامۆستا پێشڕەو، یاخییەکی شۆڕشگێڕی نێو زیندان
ئەستەمە ئازاری شەوێکی زیندان، بە کتێبێک و بە باسێکی چەند کاتژمێرێک و نووسینێکی کورت پێناسە بکرێت. ناتوانم جەستەی شەڵاڵە لە خوێن و ئەشکەنجە و تەزیویی ناو زیندان و نەبەردیی تێکۆشەران لەیاد بکەم و ڕۆحم بە فەرامۆشی؛ ئۆقرە ناگرێت. له ڕاستیدا من هیچی تر نیم جگە لە مرۆڤێکی سادە و هەژاری کورد نەبێت، ئەوەی کردوومە، هەستکردنم بووە بەوەی دژی فاشیەت و شۆڤێنیەتی عەرەبی خەباتم کردووە و ئەوانەشی لەم ڕێگەیەدا لەگەڵیاندا ژیام و خەم و خەبات و خوێنم لەگەڵدا بەش کردوون، وەک خۆیان کە هەن باسیان دەکەم، نە کەم و نە زیاد و نە بیروڕای سیاسیی خۆشمی بەسەردا دەسەپێنم و نە خۆشم دەکەم بە پاڵەوانی مێژوویی.
لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی بەعسدا و لەنێو زیندانەکانیاندا جۆرێک ژیانی دیکەی جیاواز لە ژیانی دەرەوەی زیندان بوونی هەبوو، کە ئەستەمە لەبیری بکەم و تا ئەمڕۆش بەدومەوەیە. لەوێدا لەناو زیندانەکاندا، دڵەڕاوکێ و کردنەوەی دەرگای ئەستووری ئاسنینی ژوورە بچووکەکانی پڕ لە زیندانکراوانی ڕەنگزەرد و جەستەی لاواز و دەست لە دواوە شەتەکدراوت دەبینی. لەخەو ڕاچڵەکاندنیان، خەوتنی بەکۆمەڵی و پۆشاکی دڕاوی پڕ لە ئەسپێ، بۆنی سەتڵی میزکردنی نێو ژووری زیندان و هاوار و ناڵەی مناڵ و پیرەمێردان و شەونخوونی و برسێتی و نادیارکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان... هەموو ئەمانە وێنه و بۆنی ئه و ڕۆژگارەی ژیانم بوون. ڕۆژانێک بوو ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی بە ناوی عەدالەت و نیشتمانپارێزییەوە، ئەشکەنجەی تێکۆشەرانی دەدا و ورەیانی تاقی دەکردەوە و دەیویست بیانکاتە زمانلێدەر لەسەر دراوسێ و کەسوکاری تێکۆشەران و هاوڕێکانیان.
شێوازەکانی ئەشکەنجەدان؛ ترسناک و مرۆڤشکێنەر بوو، وەک هەڵواسینی قورسایی بە شوێنی تایبەتیی ئەندامی جەستەی مرۆڤدا (بۆ نموونە ئەندامی نێرینەی) و هەڵگرتنی بوتڵ بەزۆر و هەڵواسین لە دواوە و چەندەها شێوازی ئەشکەنجەی تر، هەموو ئەمانە لە دواییدا بوونە هۆی نەخۆشیی گەورەی کوشندە و بەربوونی خوێن و ئاوسانی لەش و هەوکردنی ناوسک و داڕزانی جەستەی کەسی ئەشکەنجەدراو، زۆریان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدا و چارەنووسیان نادیار دەبوو. ئەگەری زیاتری ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانەکان لە هەڵمەتبردنی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر بارەگا و بازگەکانی ڕژێم، بەتایبەت دەستوەشاندن لە چەکدارانی ڕژێم لەناو شارەکاندا، ڕقوکینەی زیاتری هەڵدەگرت و ئەشکەنجە و ڕەشبگیری زیادی دەکرد، ژووری زیندانەکان پڕ دەبوون لە مرۆڤی بێتاوان و نیشتمانپەروەران و پیاوانی ڕژێمیش زیاتر خەڵات دەکران. پێم وایە پێویستە گێڕانەوەی مێژووی خەباتگێران، چی لە شاخ و چی لە کونجی زیندانەکاندا بێت، بۆ نەوەی داهاتووی ئەم گەلە ستەمدیدەیە بخرێتە ڕوو، ئەوەش ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوایەتییە کە باس بکرێن.
لە یەکەم ڕۆژی دەستگیرکردنم و زیندانیکردنم لە بەڕێوەبەری ئاسایشی #سلێمانی# لەلایەن #ئاسۆی قومری# و نوورە کۆپەوە، پێش ئەوەی بە چەند سەد مەترێک بگەینە شوێنی دیاریکراوی ئەوان (دائیرەی ئەمن)، چاویان بەستمەوە و لە دەرگای سەرەکیدا بە سێ پێپلیکانەدا سەریان خستم و دواتر کردمیان بە ژوورێکدا، لەوێدا چاویان کردمەوە و ئاسۆی قومری گوتی: ئەمە ئەو کەسەیە سێ ڕۆژە بەدوایدا دەگەڕێین و با میوان بێت لەلاتان، بەڵام نانی باشی بدەنێ و برسییەتی! پێشتر لە کاتی دەستگیرکردنمدا هەردووکیان پێیان ڕاگەیاندم لەبەر ئەوەی هاوڕێی مام ئاراسیت، وات بۆ تێناچێنین کە لەسێدارە بدرێیت! ئەو قسەیەش ئەوەی لە ناخمدا ورووژاند بەوەی مام ئاراس مرۆڤێکی دڵسۆز و هاوڕێ و دۆست بوو، کاتێک بەرپرس و دەسەڵاتی سیاسی و حیزبی و تێکۆشەرێکی خۆنەویست بوو لەناو هێزی پێشمەرگەدا، جێی سەرنج بوو بۆ من. شەهید مام ئاراس لە ژیانی منداڵیدا هەمیشە دەمبەخەندە و پێکەنین و قسەخۆش بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە تەمەنی ژیانی پێشمەرگایەتییشدا هەر چەندە غەدر و ستەمی زۆری لێ کرابوو، بەڵام مرۆڤێکی بەئەمەک و دڵسۆز و میهرەبان و لێبوردە بووە، ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات شۆڕشگێڕێکی وەک مام ئاراس چەندە بەتوانا و کاریگەریی لەنێو دڵی مرۆڤە باشەکان و تەنانەت خراپەکانیش هێشتا هەر ماوە! لە سەرەتادا کەسێک هات خۆی پێ ناساندم، وتی: من 'مفەوەز' کەمالم، وەک تۆ کوردم و گەر تۆش هاوکاریم بکەیت، دەتوانم ڕزگارت بکەم لەم کێشەیە. برای شیرینم، بۆ ساتێک پشووی خۆت بدە و گەر برسییشتە با خواردنت بۆ ئامادە بکەن. گەر جگەرەکێشیت، ئەوا پاکەت و چەرخ لەسەر مێزەکەدایە. من دەڕۆم و بەجێت دەهڵێم و دوای نیوکاتژمێر دێمەوە لات، خۆشت بیرێک لە گەنجێتی و ژیانی خۆت بکەرەوە، هەموو ڕاستییەکی خۆت بخەرە بەر دەستمان، لە کوێ پێشمەرگە بوویت و سەر بە چی حیزبێک بوویت و بۆ هاتوویتەوە بۆ شار و کێت کووشتووە؟ گەر ڕاستییش نەڵێیت و ناڕاستگۆییمان (درۆ)مان لەگەڵدا بکەیت، ئێمە هەموو شتیکی تۆ لە سەرەتاوە دەزانین و لەناو کام حیزبدا تێکدەر بوویت، بەڵام دەمانەوێت لە زاری خۆتەوە گوێبیستی وەڵامەکانت بین! بۆ مێردمنداڵێکی وەکوو من زۆر قورس و گران بوو، نە لە تەمەندا هێندە گەورە بووم و نە ئەزموونی سیاسیی ڕێکخستنەکانی شار و خەباتی چەکداری و تەنانەت تێکەڵبوون بە کۆمەڵگە بووم کە بتوانم دروست وەڵام بدەمەوە. هەر مرۆڤێک ژیانی ڕابردووی هەرزەکارانەی تەمەن حەڤدە و هەژدە ساڵانەی خۆی بهێنێتەوە پێش چاوی خۆی، ئاخۆ لەو تەمەنە کەمە بێئەزموونەدا بخرێتە بەردەم دامودەزگایەکی تۆقێنەری حیزبی بەعسی لەو جۆرە، دەبێت ئەو مێردمنداڵە باری دەروونیی چیی بەسەردا بێت و وەڵامی پرسیارکردنی بەرپرسەکانیان چی بێت! چۆن بتوانرێت لەو گرفتە گەورەیە خۆی ڕزگار بکات و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت! لەو خەیاڵە ناخۆش و لێکدانەوەیەدا لەپڕ چاوم بە لێڵی و دوو تارمایی کەوت، ئاخۆ ئەمانە بە ڕاست مرۆڤن بەرامبەر بە من وەستاون یان هەر ئەو ترسەیە کە هەر چی کەسێک ڕوو لەوێ بکات و تووشی دڵەڕاوکێ دەبێت؟ کەمال پشتدەری مفەوەزی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بوو، گوتی: دەڵێی چی؟ بیرت لە ژیانی گەنجی و دایک و باوک و خوشک و براکانت کردەوە و گەیشتیتە ئەو ئاکامەی ئەوانیش بە خۆتەوە سەرقاڵ نەکەیت؟ من دەمزانی ئەو دەیەوێت بە کۆتایی ژیانی من و گرتنی دایک و باوکم و خوشک و براکانم لە ئاسۆی قومری و نوورە کۆپە، خەڵاتی باشتری پێ ببەخشرێت و پۆستی باڵاتری پێ بدرێت. ئەمە ڕاستیی وتووێژی مفەوەز کەمال پشتدەریی لێکۆڵەری ئەمنی سلێمانی بوو. تارماییەکەی کەمال، کەسێکی باڵابەرز و ورگ زلێکی شۆڕ و بەپێکەنین بوو و گوتی: #جەلال تاڵەبانی#؛ تێکدەری وەک تۆی هەبێت، حاڵیان جوان دەبێت. دەڵێی چی؟ دەتەوێت پاداشتت بکەین و ژیانێکی ئاسوودە لەگەڵ خانەوادەکەتدا بژییت و هەر چی داواکارییەکەت هەیە و گەر خوێنەواریت هەیە؛ بۆمان بنووسە و لەسەر مێزەکە بۆمان دابنێ تاوەکوو بۆت جێبەجێ بکەین. گەر ڕاستییش نەڵێیت، ئەوا پشووی ئێمە درێژە و ژیانی تۆش کورتە لەلامان و جارێکی تر بەجێیان هێشتم!
لێکدانەوەی زۆرم هەبوو بۆ پرسیارەکانیان، گەر ڕاستی لەسەر خۆم بڵێم، ئەوا خۆم تیا دەچم! گەر ڕاستییش لەسەر ئەو فەرمانەی جێبەجێم کردووە و چاوم بە کاکە ڕەزاق کەوتووە و هەندێ نامەی تایبەتم پێ داوە و ئەویش هەر چی کارێکی ڕێکخستنی ناوشاری بە نووسراو بۆ ئامادە کردبێتم و لە کاتی گەڕانەوەمدا لەگەڵ خۆمدا بیبەمەوە بۆ ناو هێزی پێشمەرگە، ئەوا ڕەنگە بە هۆی کاکە ڕەزاقەوە زۆرێک لە ڕێکخستنەکانی ناوشار تووشی گیروگرفت و گرتن و زیندانیکردن ببن! ڕەزاق ئەندامێکی ڕیکخستنی نێو شار بوو، پاش ئازادبوونم لە زیندانی ئەبو غرێب و دووبارە بوونم بە پێشمەرگە؛ لە ژیاندا مابوو، بەڵام لە ئێستەدا هیچ هەواڵێکی نازانم! داوام لێ کردن بەوەی ماندووم و کەمێک پشوو بدەم. دوای کاتژمێرێک، بە ڕاڕەوێکی باریکدا و بەچاوبەستراوی کردیانم بە ژوورێکدا کە زیاتر لە قەبارەی ژوورەکە زیندانکراوی تیا بوو. هێندەی نەبرد دیسانەوە بەچاوبەستراوی بردیانمەوە بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە و پێیان ڕاگەیاندم بەوەی کێم کوشتووە؟، منیش بێدەنگ بووم لە ئاستی وەڵامدانەوەدا، لەپڕ بە چەند کەسێکەوە هێندەی هێز و توانایان تیا بوو تەواوی جەستەی لاوازم ئەشکەنجە درا و دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکردم تا بێهۆش کەوتم. بۆ جاری دووەم گەڕاندیانمەوە نێو ژوورەکەی زیندانییەکانی تێدا بوو. دواتر زانیم چیرۆکی من و ئەشکەنجە و زیندان دەستی پێ کرد...
ئەوەی کە زیاتر باری دەروونیی ئازار دەداین، لەگەڵ تاریک و ڕوونیی سەرلەبەیانیان بە کێبڵ و دەنگی بەرز و جنێو خەبەریان دەکردینەوە، پاشان بەڕیز ڕایاندەگرتین بۆ کاتی سەرئاو و دەموچاوشتن. هەریەک لە زیندانییەک دەبووایە کێبڵێکی بەتوندی پیا بکێشرایە و دەبووایە بۆ ماوەی یەک خولەک تەواو بووایە. گەر لە یەک خولەک زیاتری پێ بچووایە، ئەو کێبڵەکەی دەبوو بە دووان و سیان. ئەمە زۆر بەدڕەفتارانە بوو، مرۆڤێک بەتەنها خولەکێک بتوانێت سەرئاو و ڕووخساری خۆی بشتبایە. لەنێو ئەم ژوورەی زینداندا، زیندانییەکی زۆری تێدا بوو، ئەوەی لەیادمە ئاراس عەبدولڕەحمان بوو کە ناسراو بە شەهید مامۆستا پێشڕەو و هەر وەها بەهادین محەمەدئەمین ناسراو بە بەهە کوێر و سەلام عەبدولڕەحمان و لەتیف ئەحمەد حەمە و سەباحە ڕەش کە لەدوای ڕاپەڕین و ئازادکردنی کوردستان بووە بەرپرسی ئاسایش، هەر وەها عەلی عەبدوڵا، شەهید هیوا فایەق فەرەج، حسێن ئەرکەوازی، عەدنان کەریم و شەفیق خەڵکی #خانەقین# بوو، هەروەها منداڵێکی تەمەن پانزە ساڵان خەڵکی #قەڵادزێ# و عیزەدینی موزەمید و چەند کەسانێکی تر کە نایانناسم و ناویانم لەیاد نەماوە. بەڵام پێویستە سەرەتا باسی ئه و قارەمانەی زیندان بکەم، کە مامۆستا پێشڕەوە. مامۆستا پێشڕەو لە ساڵی 1957دا لە شاری سلێمانیدا لەنێو خێزانێکی زەحمەتکێش لەدایک بووە، لە ساڵی 1963دا خراوەتە قوتابخانە و قوتابییەکی زیرەک بووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی کشتوکاڵی سلێمانیی تەواو کردووە. پاش هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول و سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێ بە ڕابەرایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و لە ساڵی 1976دا پەیوەندیی کردووە بە ڕێکخستنە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. مامۆستا پێشڕه و مرۆڤیکی زۆر دڵسۆز و بەتوانا بووە لەنێو ڕێکخستنەکاندا و هەمیشە بەدڵسۆزییەوە کارەکانی شۆڕشی جێبەجێ کردووە و چەندین خەڵکی ڕۆشنبیر و پێشمەرگەی قارەمان لەسەر دەستی مامۆستا پێشڕەو دروست بوون، چەندان هاتوونەتە ناو ڕێکخستنەکانەوە و کاریگەرییان لەسەر گەشەسەندنی شۆڕش هەبووە و دژایەتیی ڕژێمی بەعسیان کردووە و لە ئەنجامی زۆریی چالاکی و کاری ڕێکخستنی ناوشار، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەناسرێت و گومانی لێ دەکرێت و هەوڵی گرتنی دەدرێت. پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت، لە ساڵی 1977دا ڕوو لە چیا سەختەکانی کوردستان دەکات و پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەناو یەکێتی، لەگەڵ برا و هاوسەنگەرانی دەبێت بە پێشمەرگەیەکی پارتیزانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران. مامۆستا پێشڕه و دژ به خەڵکی خراپ بوو و هەمیشە بە چاوی نزمەوە سەیری سیخوڕ و خۆفرۆشانی گەلەکەی کردووە، هەمیشە لە دژی شەڕی براکوژی بوو، بەردەوام ڕێگر بووه لە شەڕی کوردکوشتن، ئەمە جگە لەوەی مرۆڤێکی زۆر هێمن و سەرەڕای ئەوەی پێشمەرگەی پارتیزانی شاخ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا چالاکیی چەکدارانەی ناوشاری بەلاوە زۆر گرنگ بووە، چونکه پێی وا بوو دوژمن گەر لە شارەکاندا دەستی لێ بوەشێنرێت، کاریگەریی زیاتر دەبێت و ترس و دڵەڕاوکێ له دڵی دوژمندا دەچێنێت. هەر بۆیە مامۆستا پێشڕه و بڕیار دەدات خەباتی شاخ بگوێزێتەوه بۆ شار و هەفتەیەک له شاخ و مانگێک له شار، به و شێوەیه درێژه بە خەباتی خۆی دەدات. ئەمە هەستی مرۆڤپەروەرانەی مامۆستا پێشڕه و بووە، هیچ کات لەگەڵ مرۆڤ کوشتندا نەبووە، بەڵام ڕەفتاری دڕندانەی بەعسی داگیرکەر، زوڵم و ناهەقی بەرامبەر به میللەت و هەر تاکێکی کورد، کاریگەریی لە پێشمەرگه و شۆڕش کردبوو کە دەستیان لێ بوەشێنن و بە سزای گەل و شۆڕشیان بگەیەنن. هەر بۆ ئه و مەبەستەش مامۆستا پێشڕه و به دەیان چالاکیی ناوشاری ئەنجام داوە، بۆ چەواشەکردنی ڕژێمی فاشی و پاراستنی ژیانی خۆی له دوژمن و فرسەتی لێ نەهێنن، هەر چەندە من لە خودی خۆیم نەبیستبووە، بەڵام هاوڕێکانی باسی دەکەن و دەڵێن زۆربەی زۆری شەوانیش لە گۆڕستانەکاندا خەوتووه و شەوی ڕۆژ کردۆتەوە، کە ئەمەش پیشەی زۆری ئەو پێشمەرگانە بوو کە چالاکیی ناو شاریان ئەنجام دەدا، چونکە ڕژێم هیچ کات بیری لەوە نەدەکردەوە پێشمەرگە خۆی لەنێو گۆڕستانەکاندا حەشار بدات، دوای ماوەیەکی زۆر ڕژێم بەو کارانەی زانیبوو، ئیتر بۆسەیان لەنێو گۆڕستانەکانیشدا دادەنا و چەندین پێشمەرگەش دەستگیر کران و شەهید بوون. لەناو هێزی پێشمەرگەدا چالاکییەکی ناوشاری مامۆستا پێشڕه و کە دەنگی دابووەوە، ئەویش ئەوه بوو دوای ئەوەی یەکێک له دوژمنه هەرە تاوانبارەکانی بەعسی بە سزای گەل و شۆڕش گەیاندبوو، چەکدارەکانی ڕژێمیش پێی دەزانن و شوێنی ڕووداوەکە کۆنترۆڵ دەکەن. دوای بەرگرییەکی جوامێرانە، مامۆستا پێشڕه و خۆی نادات بەدەستەوه و ڕوو لە مزگەوتی گەورە دەکات و لەژێر ئاوەڕۆی شوێنی حەوزی دەستنوێژگرتن ماوەیەکی زۆر دەمینێتەوە، تاوەکوو دوژمن لە شوێنی چالاکییەکەدا پەرشوبڵاوەی لێ دەکەن، دواتر خۆی دەرباز دەکات. ئەمەی مامۆستا پیشڕه و کردوویەتی، بەبیری کەم مرۆڤدا دێت بۆ خۆقوتارکردن و خۆئامادەکردنەوە بۆ دەستوەشاندنێکی تر لە دوژمن. ڕژێمی بەعس پێی وا بوو گەر ڕەفتاری ناشرین و بێڕێزی به کەسوکاری پێشمەرگە بکات، کۆڵیان لە شۆڕش پێ دەدات. بۆ ئه و مەبەستە بڕیارێکیان دەرکرد، ئەوەی کوڕی یان کچی پێشمەرگەیە، خانەوادەکانیان دەستگیر بکرێن. دوای ڕەشبگیرییەکی زۆری ناو شار، زۆربەی زۆری ئەندامانی خانەوادەی مامۆستا پێشڕه و بەر دەکەون و گەورە و بچووکی بنەماڵەکەیان ڕاپێچی زیندانەکانی ئەمنی سلێمانی دەکەن. مامۆستا پێشڕەو لەدوای دەرچوونی خولی دووەمی کادران کە لە ساڵی 1980دا دەستی پێ کرد، بوو بە ڕابەرسیاسیی کەرتی #شارەزوور#ی هەرێمی یەک و پاشان لەبەر لێهاتوویی بەجێهێنانی کارەکانی و دڵسۆزیی بۆ خەڵکی گوندەکان و هاریکاریکردن و تەبایی لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە و شۆڕش، جارێکی تر شەرەفی ئەندامێتیی پێ دەسپێردرێ و دەبێت بە ئەندام ناوچەی سلێمانی، ئیتر لێرەوە چیرۆک و بەسەرهاتی تێکۆشەرانی خەڵکی زەحمەتکێش دەست پێ دەکات.
گەر وردتر لەو مێژووە بڕوانین، تێدەگەین چەند زوڵممان لە کەسە تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان کردووە! کێ بوون و چییان لێ هات و کەوتنە کوێوە؟ ئێستا دۆخی ژیان و کەسوکاریان چۆنە؟ چۆن باسیان دەکەین و کێن ئەوانەی باس دەکرێن؟ وەک زیندانییەک بەرنامەی ئەو ڕۆژانەی ئەمڕۆیان دروست کرد کە بەرنامەیەکی مێژوویی پڕ زانیاریی ورد و نهێنیی نێو زیندانەکانە دەبینم و بۆم گرنگە، هەموو جارێکیش ئەم بەرنامەیە ئاشنام دەکاتەوە بە کەلەپچە و کێبڵ و کارەبا و شتگەلێکی تری ئازاردانی دەروونی و جەستەیی، دەچمەوە نێو باوەشی پڕ حەسرەتی هاوڕێ و برا ئازیزەکانم کە تێیاندا بۆ من مامۆستا پێشڕەو یەکێکە لەو مێژووەی کە ناتوانم بۆ تەنها چرکەیەکی چاو نووقاندنیشم نەیبینم و هەمیشە کار و کردەوەکانی لەبەر چاومە و سەرتاپای جەستە و ویژدانی گرتووم! پێش ئەوەی مامۆستا پێشڕەو لە زینداندا ببینم، وەک شایەتحاڵێکی مێژوویی پڕ سەروەریی ئەو تێکۆشەرانەی لەنێو ژوورێکی بچووکدا خزابوون، جگە لە ئازار و ئەشکەنجەدانی تاک بە تاکی زیندانییەکان کە زۆرترین ترس و تۆقاندنی دەخستە نێو دڵی مرۆڤەوە، لەو زیندانە بچکۆلانەدا جگە لە پەنجەرەیەک؛ هیچی تری تیا نەدەبینرا، مامۆستا پێشڕەو وانەی شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتیی لەو ژوورە بچووکەدا بە تەواوی زیندانەکان دەوتەوە. کاتێک زیندانییەک بۆ ئەشکەنجەدان ببرایە، بەزەردەخەنەوە پێی ڕادەگەیاند زۆر ئاساییە خۆت لەسێدارە بدرێیت، بەڵام هاوڕێکانی ڕێکخستنەکانی نێو شار بۆ ئەم شوێنە نەبرێن و تا بۆت دەکرێت خۆڕاگر بیت. دەیگوت ئەوەی کە دەبێتە مایەی سەربەرزیی ژیان، ئەوەیە کە چۆک بە هێزی مەچەک و بازووی جەللادەکاندا دابێنیت. ئەمە خۆی لە خۆیدا ورەیەکی بەرز و پۆڵایین بوو بۆ تاک بە تاکی زیندانییەکانی نێو ئەو ژوورەی کە ڕۆژانە سات و کاتی بۆ نەبوو، هەردەم دەبوو خۆت ئامادە بکردایە بۆ هەڵواسینی سەربەرەوخوار و دەستی لەپشت بەستراو. ئەوەی بووەتە مایەی سەرسوڕمانم و من بەم تەمەنەشمەوە تاکوو ئێستە لەیادم ناچێتەوە، شکۆمەندیی مامۆستا پێشڕەو بوو بەرامبەر بە ملازم موحسینی جەللاد و دارودەستە تاوانبارەکەی. لە هەمان کاتیشدا مامۆستا پێشڕەو لەگەڵ ئەوەی قوتابخایەکی شۆڕش بوو، سەرکردەیەکی بوێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو، ڕەفتارە جوان و هەمیشەییەکانی شەهید خاڵە شەهابی سەرکردەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەودا دەبینرا و هەردەم خۆی بە بچووک دەزانی لەبەردەم تیکۆشەران و هاوسەنگەرانیدا. کاتێک پیاوێکی بەتەمەنیان بە ناوی حاجی محەمەد بە دەست بەستراوی و کەلەپچەوە خزاندە نێو ژوورەکەی ئێمە، لەتەنیشت دەرگاکەدا سەتڵێکی میزی تیا دانرابوو، دەبوو هەمووان لەو سەتەڵەدا میزیان بکردایە و حاجی محەمەدیش لەسەر شیوعیبوون دەستگیر کرابوو و پێش ئەوەی ببرێت بۆ ئەشکەنجەدان، لەتەنیشت سەتڵی میزکردنەکەدا ڕاکشابوو. جوانترین سیفەتی سەرکردەی نێو زیندان مامۆستا پیشڕەو ئەوە بوو کە لە هەڵواسین و ئەشکەنجەدان تازە هێنابوویانەوە و جەستەی خوێنی لێ دەچۆڕا، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لە حاجی محەمەد دەکرد لەتەنیشت سەتڵی میزەکەدا نەخەوێت، مامۆستا پێشڕەو خۆی چووە ئەو شوێنەوە و بەوپەڕی سەربەزرییەوە هەردوو قاچە خوێناوییەکەی لێ درێژ کرد. هێندەی پێنەچوو دەنگی دەرگای ئاسنین تەواوی زیندانییانی هەراسان کرد و حاجی محەمەدیان بردەوە بۆ هەڵواسین و پێیان ڕاگەیاندبوو بەوەی دەبێت بچێتە ناو ئەو بوتڵەوە، بەڵام حاجی محەمەد سەربەرزانە بە جەللادەکانی ڕاگەیاندبوو لەو بوتڵەدا جێم نابێتەوە، گەر بوتڵەکەی ئێوە لە مندا جێی دەبێتەوە، ئەوا من دەتوانم جێی بکەمەوە، بەڵام دڵنیا بن نایەڵم ئەو بوتڵە لە جەستەی هاوڕێکانمدا جێی بۆ بکرێتەوە. کاتێک حاجی محەمەدیان بەبوراوەیی هێنایەوە نێو ژووری زیندانەکە، جگە لە مامۆستا پێشڕەو؛ کەسی تر نەیاندەوێرا بچن بەهانایەوە و سەد مخابن مامۆستا پێشڕەوی (ئاراس عەبدولڕەحمان) سەرکردەی شار و شاخ و سەرکردەی نێو زیندان، سەری حاجی محەمەدی خستە سەر ڕانی و لەنێو ژووری زینداندا حاجی گیانی لەدەست دا و شەهید بوو.
کاتێک بۆ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر منیان ڕەوانەی هەواڵگیری (ئیستخبارات) کرد، کە ئەوسا بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، لەتەنیشت قوتابخانەی فریشتەی کچان بوو، ئیتر من لە هاوڕێ زیندانییەکانم دابڕام، لێکدابڕان ئازارێکی قووڵی لەبیرنەکراوە و بەتایبەت لەو کاتەدا بۆ من خەمێکی زۆر زۆر بوو، تەنانەت بڕیاری لەسێدارەدانیشم لەگەڵ شۆڕشگێڕە یاخیبووەکانی نێو زینداندا بوو. ژوورەکانی ئیستخبارات پێچەوانەی ژوورەکانی ئەمن بوو، چونکە ژووری تاکەکەسی (ئینفراد)ی بوون و درێژییان تەنها دوو مەتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا پەنجەرەی تێدا نەبوو، هەمیشە گڵۆپی ژوورەکە داگیرسابوو، ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانی لەوێدا زۆر ترسناک و وشەی نەشیاو و جنێوی سەیر و بازاڕی بەکار دەهێنرا، وەک: خوشکت دەگێم، دایکت حیزە، جەلال تاڵەبانی دایکت دەگێت، کورد هەمووی حیز و قەرەجن، ژن و خوشک و دایکت دێنم بەبەر چاوی خۆتەوە دەیگێم... ئەمە و لە پڕ و ناکاودا ئامێرێکی باریکی بچووک (شۆرتی) کارەبایان پێ بوو، کارەبایان لە سەرتاپای جەستەوە لێ دەدایت و تەزوو و ئازارێکی سەخت بە جەستەدا دەهات و زۆر جاریش دەبووە هۆی ئەوەی بۆ چەند خولەکێک ببورێیتەوە و بێئاگا بیت لە ژیان. لێکۆڵینەوەکانیان هەندێک جار سەرلەبەیانیان بوو، هەندێک جاریش شەوان. ئەو ڕۆژانەی بەیانیان ئازار و ئەشکەنجەیان دەدام، باشتر بوو لە ئازار و ئەشکەنجەدانی شەوان، چونکە ئەو شەوانە بۆ هەڵواسین و ئازار و ئەشکەنجە بەر کێبڵ و شەق و بۆکس بدرامایە، دواتر لەبەر ئازاری جەستەیی شەو تا بەیانی خەوم لێنەدەکەوت و بەیانیانیش بە دەنگی بەرز و جنێودان دەهاتنە سەرمان. بەم شێوەیە چوار مانگم بەسەر برد و دواتر ڕەوانەی هەیئەی خاسە کرام لە شاری #کەرکووک#، کە ترسناکترین زیندانی ڕژێمی بەعس بوو و زۆرترین کەس لەوێدا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست دەدا. هەیئەی خاسە سەر بە مەنزوومەی شمالیی ئیستخباراتی گشتیی ڕژێم بوو، دواتر ڕەوانەی دادگای شۆڕش لە بەغداد کرام و بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکم درام. پاش سێ ساڵ ژیانی نێو زیندان، مامۆستا پێشڕەو و هەندێک لە هاوەڵە زیندانییەکانم نەبینییەوە و زۆر جاریش لە زیندانی ئەبو غرێبدا کاتێک لەلایەن خانەوادە و هاوڕێکانمانەوە کە سەردانیان دەکردین بۆ زیندان، هەواڵی هەندێک لە هاوەڵە زیندانییەکانمان پێ دەگەشت کە هەندێکیان بەرەو زیندانی موسڵ دەبران. زیندانی موسڵ یەکێکە لەو زیندانە بەدناوانەی بە قەسابخانەکەی موسڵ ناو دەبرا، هەر چی مرۆڤێک بۆ ئەو زیندانە ببرایە، پەتی سێدارەی لەمل دەکرا و ئیعدام دەکرا، ئەوەش ببووە هۆی ئەوەی بە قەسابخانەکەی موسڵ ناو دەبرا.
سەد دام وەک دیکتاتۆرێک لە بۆنەکانی دامەزراندنی حیزب و زۆر جاریش بەپێی میزاجی کەسیی خۆی و هەندێک جاریش بۆ بەتاڵکردنەوەی زیندان و پڕکردنەوەی لە ڕۆژی دووهەمدا، بەفەرمی لێبوردنی دەردەکرد. یاسای لێبوردن هەر بەناو یاسا بوو، دەنا هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبوو، وەک چۆن ئەشکەنجە و زیندانە ترسناکەکانی کۆی عێراق؛ هیچ بنەمایەکی یاسایی نەبوو، جگە لە دەزگایەک نەبێت پڕی بوو له مرۆڤی دەروون نەخۆش و چەورە و شەقاوە و تاوانبار که بە ناوی یاسا؛ خەڵکی ئازادیخوازیان دەستگیر دەکرد و بەره و چارەنووسی نادیار دەیانفڕاندن. سەد دامیش بەپێی باری دەروونیی خۆی، وەک خۆی دەیگوت یاسا وەک لاستیک وایە، بەئارەزووی خۆمان ڕایدەکێشین، لێبوردن (عفوات)ی دەردەکرد و لە تەنیشتیەوە هەزارانیشی دەکوشت، بەم جۆرە لێبوردنی گشتیی (عفو عام) بۆ تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی حوکمدراو و حوکمنەدراو و ژووری سێدارە ڕاگەیەنرا و من لەوەدا بەر لێبوردی گشتی (عفو عام) کەوتم. بیرم دێت تەواوی زیندانییەکانیان بەکۆمەڵ لە گۆڕەپانەکەدا کۆ کردەوە و لەلایەن دەستوپێوەندەکانیانەوە پێیان ڕاگەیاندین کە سەددام حسێن بەڕەحمە و ئێوەش هەڵەتان لە ژیانی خۆتاندا کردووە و لێتان دەبورێت و ئازادتان دەکەین، جارێکی تر لە ژیانی خۆتاندا هەڵەکانتان دووبارە نەکەنەوە و دوای جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانیی تێکدەر نەکەون! سەیروسەمەرەیە مرۆڤ بەرگری لە خاک و زمان و کولتووری خۆی بکات و دواتریش بە هەڵەکار و تاوانبار پێناسە بکرێت! ئەمە بیرکردنەوەی تەواوی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی جیهانە بەرامبەر بە گەلانی مافخوراو. دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، هەندێک لە زیندانەکانی تریان تێکەڵ بە ئێمە کرد کە لە زیندانەکانی تری بەغداد هێنابوویان، هەندێکی تریش کە چاوەڕ ێی لە ژووری سێدارەدا بوون، وەک: مامۆستا پێشڕەو، مەلا کەمال، بەهە کوێر، کاک ماجید و سەباح و چوار ئافرەتیشیان لەگەڵدا بوون، کە لە ژووری سێدارەدا چاوەڕوانی ئیعدام بوون و ئەوانیش ئازاد بوون. دیارە دوای چەند ساڵ، مامۆستا پێشڕه و و بەهادین و مەلا کەمال لە شوێن و زەمەنێکی تردا شەهید دەبن.
پاش ئەوەی لە زیندانی ئەبو غرێب ئازاد کرام، بۆ ماوەی مانگێک لەنێو خانەوادەکەمدا بووم و دووبارە پەیوەندیم کردەوە بە هێزی پێشمەرگەوە. مامۆستا پێشڕەو بۆ جارێکی تر و وەفایەک بۆ هاوڕێ زیندانەکانی کە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست دابوو و بۆ ئەو هاوڕێیانەی بە گوریس لە ژووری قەسابخانەکانی ڕژێمی پێشووی ڕووخاوی سەددام حسێن خنکێنرابوون و بۆ بەرگریکردن لە خاک و نیشتمانەکەی و درێژەدان بە خەباتی سیاسی؛ دەچێتەوە شاخە بڵندەکانی کوردستان و ژیانی سەخت هەڵدەبژێرێتەوە. مامۆستا پێشڕه و و من، دووبارە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان دەکەین. مامۆستا پێشڕه و لەلایەن هەڤاڵ #مام جەلال#؛ سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی و #نەوشیروان مستەفا#؛ کەسی بەرپرسی دووەمی ناو یەکێتیی نیشتمانی و سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران، خەڵاتی شۆڕشگێڕانه دەکرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لە کۆبوونەوەیەکی گشتیی سەرتاسەریی هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مامۆستا پێشڕه و وەک فەرماندەیەکی قارەمانی ئەو سەردەمە؛ شەرەفی ئەندامێتی و بەرپرسیارێتی و بڕوا و متمانەی گەورەی پێ بسپێردرێت. سەد مخابن، وەک کادرێکی زیرەک و چالاک، وەک پێشمەرگەیەکی خاوەن بڕوا بۆ ئاشتبوونەوه و سوڵحێکی عەشایەریی ئه و دەڤەرە کە به بڕیاری شۆڕش و سەرکردایەتی نێردرابوو، له و جۆره سوڵحەش سەرکردایەتی و شۆڕش زۆریان ئەنجام دابوو، پاشان دیاردەیەکی دێرینی نێو کۆمەڵگەی کوردەوارییه و بەتایبەت خەڵکی عەشایەر و خەڵکی گوندەکان له کوردستانی باشووردا پابەندن به هەموو بڕیار و دانیشتنەکان، بەتایبەت زۆریان لەلایەن ڕیشسپییەکانەوە دەکران و پێیان دەگوترا ڕیشسپیی ئاوایی. پێشمەرگەی فەرماندە و دڵسۆز و تێکۆشەر مامۆستا پێشڕەو، مامۆستای قوتابییەکانی نێو زیندان، بە دەستی چەکدارەکانی ڕژێم لە ڕێکەوتی 06-07-1984دا شەهید دەبێت و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە و بکوژانی تا ئەمڕۆ نەک هەر سزا نەدراون، بەڵکوو بە مووچەی باش لەلایەن حکومەت و زلحزبێکی دێرینی کوردییەوە پاداشت کراون.
ئەگەرچی شەهید مامۆستا پێشڕەو لە ڕابردووشدا دوو جاری تر زیندانی کرابوو و لەبەر خۆڕاگری هیچی نەدرکاندووە و ئازاد کراوە، ئێستەش پیری بە باڵای ئەو مرۆڤە جوانانەدا هەڵدەدات و چارەنووسیش هەروەک خۆیەتی و کەسانی تر لە ڕەنج و ماندووبوون و بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدەکان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی دەخوات. بەداخەوەم کە نەمتوانیوە وەک پێویست باس لە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دڵسۆزی و وەفاداریی ئەم کەڵەپیاوە قارەمانە؛ شەهید ئاراس عەبدولڕەحمان (مامۆستا پێشڕەو) بکەم. بە ڕای من و زۆرێک لە شۆڕشگێڕەکان و فەرماندە و سەرکردەکان، بە سەدان لاپەڕە و تەنانەت بە کتێبخانەیەک ناتوانێت باس لە ڕابردووی مێژووی پڕ سەروەریی ئەم تێکۆشەرە قارەمانە بکات. سەد حەیف بۆ ئەو مرۆڤە مەزنانە گیانی خۆیان بەخت کرد! ئەوەی بووەتە جێی سەرنج و تێبینی بۆ من، شەهیدانەکەی ناگاتە نیوەی خانەنشینیی کۆنەسیخوڕێکیش! ئەمەیە گەمەی سیاسی و سیاسی پیشەکان، بۆ خۆقایمکردن و دەستبردن و تۆکمەکردنێکی زیاتر، نەک گەڕانەوە بۆ ڕابردووی مێژووی پڕ سەروەری، ئەمەش بەجێهێشتنی ڕاستی و جوانییەکانە کە لەمڕۆدا ئەوان لە ناویدا ناشرین بوون و ناهێڵن کەسێک تێیدا بەجوانی بمێنێتەوە! بەدڵنیاییەوە ئەمە دوا چەکی ڕۆچوون و داخزانی دەسەڵاتدارانی سیاسی و حیزبییە بۆ ناو زبڵدانێک کە تێیدا بۆگەن دەکەن و بیر ناچنەوە. بێگومان خەڵکی جوان و دڵسۆز و سەرکردەی ڕاستەقینەشمان هەیە بۆ ئەوەی لەو زۆرینەیەی دروست بووە؛ بیکەینە نموونە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی زۆرینە بەو ئاقارەدا کار دەکات و دەیەوێت مێژووی جوانی شاخ پەردەپۆش و بن بەرد و ناشرین بکات، لە پێناو نەگەڕانەوە بۆ ڕاستییەکان و دەرنەخستنی کەسایەتییەکانیان...


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,090 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 55
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-07-1984 (40 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,090 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,360
وێنە 105,643
پەرتووک PDF 19,140
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!